سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٣ـ خۆشتن:
نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَ‌بُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَ‌ىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِڕ‌ي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا النساء: ٤٣. واته: ئه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ئیمانتان هێناوه له‌کاتى سه‌رخوشیدا نزیکى نوێژ مه‌که‌ونه‌وه, تاسه‌ر خۆشیه‌کاتان ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چى ده‌ڵێن.. ئه‌گه‌ر له شیشتان گران بوو نوێژمه‌که‌ن مه‌گه‌ر رێوار بن له سه‌فه‌ردا, هه‌تا خۆتان ده‌شۆن. بێگومان ئه‌وانه‌ى ریبَوارن یان له سه‌فه‌ردان پێویسته له سه‌ریان ته‌یه‌موم بکه‌ن.
خواى گه‌وره فه‌رمانى کردووه به ئه‌یوب سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ: ارْ‌كُضْ بِڕ‌جْلِكَ ۖ هَـٰذَا مُغْتَسَلٌ بَاڕ‌دٌ وَشَرَ‌ابٌ ص: ٤٢. واته: ئێمه‌ش فه‌رمانمان پێ‌کرد که قاچت له زه‌وى بده.. جا که‌قاچى له زه‌ویدا ئاوێکى روونى لێ هه‌ڵقولآو, پێمان راگه‌یاند که ئه‌مه ئاوێکى سارد و سازگاره بۆ خۆشتن و بۆ خواردنه‌وه‌ش, جا خۆتى پێ بشۆ و لێشى بخۆره‌وه.
خۆشتن بایه‌خێکى گه‌وره‌ى هه‌یه, چاره‌سه‌رى زۆر له نه‌خۆشیه‌کان ده‌کات, به‌لآم هیچ گه‌لێک نه‌یتوانیوه وه‌ک ئیسلام به‌رنامه‌یه‌کى گونجاو و ڕێک و پێکى بۆ دابنێ, خواى کاربه‌جێ پێش ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان شایه‌تومان بهێنن فه‌رمانیان پێده‌کات خۆیان بشۆن, هه‌روه‌ها فه‌رمانى پێکردوون له‌پاش کارى جووت بوون خۆیان بشۆن, واجبه له‌سه‌ر ئافره‌تان له‌دواى حه‌یز و زه‌یسانى خۆیان بشۆن بۆ ئه‌وه‌ى پاک ببنه‌وه له‌و میکرۆبانه‌ى که له‌ڕێگه‌ى ره‌حمه‌وه ده‌رده‌درێن و تێکه‌ڵى جه‌سته‌یان بووه له‌و ماوه‌یه‌دا.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَا تَقْرَ‌بُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْ‌نَ البقره: ٢٢٢. واته: مه‌چنه لایان هه‌تا پاک ده‌بنه‌وه و خۆیان ده‌شۆن.
پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان به‌یانى هه‌موو رۆژێکى هه‌ینى و هه‌ردوو چه‌ژنه‌کان خۆیان پاک بشۆن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و قه‌ڵه‌باڵغیه‌دا پاک و خاوێن بن و نه‌بنه زه‌حمه‌ت بۆ موسڵمانان.
زانستى پزیشکى تازه ئامۆژگارى ئه‌وه‌یه له‌پاش کارى جووت بوون ئاده‌میزاد ده‌بێ خۆى بشوات له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
١ـ سوڕى خوێن چالاک ده‌بێ له پیاوان و ئافره‌تاندا, چونکه جووت بوون ده‌بێته هۆى سستى و لاوازییه‌کى زۆر له ده‌ماره‌کانى مێشک له‌پاش ئه‌و خۆشى و چێژ وه‌رگرتنه.
٢ـ خۆشتن یاریده‌ده‌رێکه بۆ چوست و چالاکى جه‌سته‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى رۆحى مه‌عنه‌ویات به‌تایبه‌تى له‌پاش ئه‌نجامدانى کارى جووت بوون, که ده‌بێته هۆى لاوازى ده‌روونى و ئاره‌زووى خه‌وتن و غه‌مۆکی له هه‌ندێ که‌سدا.
٣- پێست له‌کاتى ده‌رهاویشتنى تۆودا ئاره‌قێکى زۆر ده‌رده‌دات له کونى مووه‌کانه‌وه, له‌وانه‌یه جه‌سته هه‌ڵمژێته‌وه و ببێته هۆى زه‌ره‌رو زیان بۆى, خۆشتن ده‌بێته هۆى پاک بوونه‌وه‌ى پێست و ئه‌وکونانه‌ش.
٤ـ بیرکردنه‌وه له خۆشتنى دواى جووت بوون وا له پیاو ده‌کات که‌متر داواى بکات, به‌وه‌ش بۆ ته‌مه‌نێکى درێژ پارێزگارى له تواناى جنسى خۆى ده‌کات.
خۆشتن سوننه‌ته له نێوان دوو جار ئه‌نجامدانى جووت بووندا, حیکمه‌ت له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه حه‌مام کردن تواناى جه‌سته و عه‌قڵ تازه ده‌کاته‌وه, هه‌روه‌ها خاوێنى و دره‌وشانه‌وه‌یه, ئاده‌میزاد ده‌بات به‌ره‌و پله‌ى به‌رزى حاڵه‌تى ده‌روونى و جه‌سته‌یى..
ئه‌بو سه‌عیدى خودرى ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إِذَا أَتَى أَحَدُكُمْ أَهْلَهُ ثُمَّ أَرَادَ أَنْ يَعُودَ فَلْيَتَوَضَّأْ) . واته: ئه‌گه‌ر که‌سێکتان چووه لاى خێزانى, ئینجا ویستى دووباره‌ى بکاته‌وه با ده‌ستنوێژ بگرێت.
خۆشتن به ئاوى گه‌رم ده‌بێته هۆى کردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و کونانه‌ى له‌سه‌ر جه‌سته‌دان, ئه‌وکاته به شێوه‌یه‌کى سروشتى خانه‌کان هه‌وا وه‌رده‌گرن, وه‌ک زانراوه خانه‌کانى له‌ش وه‌ک هه‌موو زینده‌وه‌رێکى تر هه‌ناسه وه‌رده‌گرن, خۆشتن به ئاوى گه‌رم ئه‌و خانانه‌ى که له‌ناوچوون یاخود زیانیان پێگه‌یشتووه تازه‌یان ده‌کاته‌وه به‌وه‌ش جه‌سته چوست و چالاک ده‌بێت, مێشک هێور ده‌بێته‌وه, ئه‌گه‌ر له شه‌ودا بوو ده‌بێته هۆى خه‌وێکى خۆش, هه‌روه‌ها خۆشتن به ئاوى گه‌رم ئه‌بێته هۆى که‌م روودانى حاڵه‌تى سک چوون, چونکه یارمه‌تى هه‌رسکردنى خۆراک ده‌دات.
خۆشتن به ئاوى سارد ئه‌بێته هۆى چالاکى هه‌موو خانه‌کانى جه‌سته‌و ده‌ماره‌کان و سوڕى خوێن, دواى ئه‌وه‌ى ده‌ماره‌کان خاوده‌بنه‌وه..
خۆشتن به ئاوى سارد ده‌بێته هۆى گونجاندن و نه‌رم بوونیان به شێوه‌یه‌کى پێویست, ئه‌و حاڵه‌ته‌ش دلأ ده‌پارێزێ له زۆر نه‌خۆشی ترسناک, هه‌روه‌ها یارمه‌تى هه‌ناسه‌دانیش ده‌دات به شێوه‌کى چالاکانه کارى خۆى بکات, لێدانى دلأ و په‌ستانی خوێن هاوسه‌نگ ده‌کات, که‌ڵک و سوودێکى چاکى هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى گه‌ده‌یان ساغ و سه‌لامه‌ته.
له‌پاش کارى جووت بوون و نان خواردن نابێت راسته‌وخۆ به‌ئاوى سارد خۆ بشۆردرێت چونکه زیان ده‌گه‌یه‌نێ به جه‌سته.
خۆشتن به شێلانه‌وه: ئه‌مه‌ش باشترین جۆرى خۆشتنه و یارمه‌تى ده‌ره بۆ جالاکى جه‌سته به‌شێوه‌یه‌کى سه‌یر، خه‌وێکى خۆش و ته‌ندروستى له دواوه‌یه ئه‌که‌ر یه‌کێک بیه‌وێت بخه‌وێت، چونکه هه‌موو هه‌ستیاره‌کان هۆشیار ده‌کاته‌وه و سوڕى خوێن چالاک ده‌کات. باشتر وایه زه‌یتى زه‌یتون به‌کار بهێنرێت له‌گه‌لأ شێلاندا له‌پاش وه‌رزش و مه‌شقکردن به‌تایبه‌تى.
