سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
13 ــ الـبــــــارئ
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى به‌دیهێنه‌ر ، ئه‌م ناوه (3) جار له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (برء)ه واته هێنانه کایه‌وه‌و به‌دیهێنان .البارئ : واته خواى گه‌وره‌یه ده‌یهێنێته کایه‌وه‌و به‌دیهێنان به‌رپا ئه‌کا بۆ هه‌رشتێ که‌خواستى لێبێ ، یا به‌مانایه‌کى تر بونه‌وه‌ری له‌نه‌بوون هێناوه‌ته کایه‌وه ، وه‌ئه‌وه‌ی که‌ویستبێتی بێنێتیه کایه‌وه‌و بڕیارى له‌سه‌ر داوه ، جابێ چه‌ن و چۆن و ماتوول و سه‌رپێچى هاتووه‌ته گۆڕه‌پانى بوون ..
هه‌روه‌ها (البارئ) واته دور له‌هه‌موو عه‌یب و که‌مو کوڕیه‌ک جا خالیق و بارئ هه‌ردوو سیفه‌ته‌که په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه روون و ئاشکرایه ، وه‌جیاوازیان زۆر که‌م و وورده هه‌ردووکیان نزیکه یه‌ک مانا ببه‌خشن ، خه‌لق کردن و دروست کردن یانى بڕیاردانی ته‌واو له‌سه‌ر به‌دیهێنان، به‌و جۆره‌و شێوه‌یه‌ى که‌خواى گه‌وره خۆى ده‌یه‌وێ ، به‌رئیش یانى جێبه‌جێ کردن وئه‌نجامدانی هێنانه کایه‌وه‌ى هه‌رشتێ که‌په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت ..
[ هو الله الخالق البارئ المصوّر ]
ئه‌م ناوه واته (البارئ) سێ جار له‌قورئانی پیرۆز هاتووه دووجاریان له‌ئایه‌تێکدا هاتووه که‌ئایه‌تی ژماره (54)ه له‌سوره‌تی (البقرة)دا خواى گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رموێ : [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَاقَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُمْ بِاتِّخَاذِكُمْ الْعِجْلَ فَتُوبُوا إِلَى بَاڕئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَاڕئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ] البقره :٥٤.
واته کاتێ که‌حه‌زره‌تی موسى فه‌رمووی به‌گه‌له‌که‌ى ئه‌ى گه‌لى من به‌ڕاستی ئێوه زوڵم و سته‌متان له‌نه‌فس و گیانى خۆتان کردووه به‌وه‌ی که‌گۆلک و گوێره‌که‌تان گرتووه به‌په‌رستراوو ده‌ى په‌رستن جا بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن به‌لاى خوداى خۆتان که‌خالیق و باریئتانه‌و گۆلک وگوێره‌که په‌رستان له‌ناوه‌خۆتان بکوژن و چونکه گیانیان پیس و پۆخڵ بووه ئه‌وه بۆ ئێوه خێرترو باشتره ، چونکه پاک ده‌بنه‌وه له‌پیس و پۆخلآن و تێی ده‌گه‌ن که‌پیسى و پۆخڵی ئه‌نجامی به‌دو فه‌وتان و ڕیسوایىیه‌و ، دیاره هه‌ر پاکیتان و گه‌ڕانه‌وه‌تان به‌لاى پاکى و خۆ دوورخستنه‌وه‌تان له‌ناته‌واوى و مه‌خلوق په‌رستى، ئه‌مه بۆتان باشتر‌و چاکتره له رووه‌و به‌رنامه‌ى خوا وه‌رن و موسڵمان ببن واز له‌دونیا په‌رستى و حه‌ساده‌ت و نه‌فامى بێنن ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى حه‌شردا له‌ئایه‌تى (24)دا ده‌فه‌رموێ [ هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَاڕئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] الحشر / ٢٤ .
له‌م ئایه‌ته‌ش دا ناوى البارئی تیایه که‌له‌به‌ینی دوو ناوی تر‌ى خواى میهره‌بان که (الخالق و المصور)ن به‌ڕاستی ئه‌م سێ ناوه له‌ماناو ناوه‌ڕۆکا زۆر له‌یه‌ک نزیکن و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن ، جا ئایه‌ته‌که‌ى ماناى وایه .. زاته (الله) واته خودا ئه‌و زاته‌یه که‌ته‌نها خۆی به‌دیهێنه‌رو خالیقه هێنانه‌کایه‌وه‌و بارئی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه‌و وێنه‌کێشیانه، وه‌خاوه‌نى ناوه جوانه‌کانه‌و، هه‌ر شایه‌سته‌ى خۆیه‌تى و هه‌ر له‌خۆى دێ ، خاوه‌ن ئه‌وپه‌ڕی شکۆمه‌ندی پیرۆزى و به‌رزىیه ، بۆیه‌ش وا هه‌ر گشتیان له‌یادو ته‌سبیحاتى ئه‌و زاته‌ن که‌خۆى خاوه‌ن عیززه‌تى بێ سنور‌و دانا‌و حه‌کیمى بێ وێنه‌یه ..
ئه‌م که‌ونه فراوانه به‌گشت به‌ش و پارچه‌کانیه‌وه به‌لایه‌نه ماددى و غه‌یرى ماددىیه‌کانه‌وه شاهێدن و نیشانه‌ن بۆ جێگه‌ى ده‌ستى خالیقێتی و بارئێتی ئه‌و خودایه میهره‌بانه .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ نَحْنُ خَلَقْنَاكُمْ فَلَوْلاَ تُصَدِّقُونَ ] [أَفَرَأَيْتُمْ مَا تُمْنُونَ(58)أَأَنْتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ(59)نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمْ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ(60)عَلَى أَنْ نُبَدِّلَ أَمْثَالَكُمْ وَنُنْشِئَكُمْ فِي مَا لاَ تَعْلَمُونَ(61)وَلَقَدْ عَلِمْتُمْ النَّشْأَةَ الأُولَى فَلَوْلاَ تَذكَّرُونَ(62)أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَحْرُثُونَ(63) أَأَنْتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّاڕعُونَ(64)لَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَاهُ حُطَامًا فَظَلَلْتُمْ تَتَفَكَّهُونَ(65)إِنَّا لَمُغْرَمُونَ(66)بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ(67)أَفَرَأَيْتُمْ الْمَاءَ الَّذِي تَشْرَبُونَ(68)أَأَنْتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنْ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنزِلُونَ(69)لَوْ نَشَاءُ جَعَلْنَاهُ أُجَاجًا فَلَوْلاَ تَشْكُرُونَ(70)أَفَرَأَيْتُمْ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ(71)أَأَنْتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنشِئُونَ(72)نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِلْمُقْوِينَ(73) فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ ] الواقعه / ٥٦ – ٧٤ .
له‌م ئایه‌تانه‌دا خواى گه‌وره باسی خالیقێتى و بارئێتى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و نیعمه‌تانی زۆری خۆی ده‌کات له‌م کیتابی که‌ونه‌دا ، ئه‌مه‌ش ماناکه‌یه‌تی که‌ده‌فه‌رموێ : ئێمه ئێوه‌مان خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه ئایا ئێوه دڵنیانین له‌و راستىیه ، سه‌یرکه‌ن و بڕوانن به‌چاوى ژیرى‌و بیرتان کاتێ که‌ئاوی مه‌نی له‌شوێن خۆیدا داده‌نێن ، ئایا ئێوه خه‌لقى ده‌که‌ن و به‌دى ده‌هێنن و ده‌یکه‌ن به‌ئاده‌میزاد یا ئێمه‌ین خالیق و به‌دیهێنه‌ری ، ئێمه خۆمان کاتێ ئه‌جه‌ل و مردنمان بۆتان ته‌قدیر کردوه‌و داناوه وه‌لێشیه‌وه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووینه‌و نابین ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ته‌بدیل بکه‌ین و بگۆڕینه‌وه به‌که‌سانى تر یانیش له‌وێنه‌و شێوه‌یه‌کى وا به‌دیتان بێنین که‌ئێوه سه‌رتان لێی ده‌رنه‌چێ و نه‌یزانن ، بێگومان زانیوتانه چۆن له‌سه‌رتاوه پێگه‌یشتوون و به‌دیهاتوون که‌له‌نوتفه‌و خوێن پاره‌و پارچه گۆشتێ له‌زگى دایکتانا به‌ره به‌ره پێمان گه‌یاندوون ئایا ئێوه عیبره‌ت گر نابن و په‌ندى لێوه‌رناگرن که‌دووجار له‌مه‌جالی به‌ول و میز ده‌رمان هێناون و جارێ به‌ولی باوکتان و جارێکىتر ئی دایکتان ، ئایا تێنافکرن و بیرناکه‌نه‌وه به‌چاوی ژیری هه‌سته‌وه ناڕوانن به‌وه‌ى که‌ده‌ى چێنن له‌و تۆیانه‌ى که‌به‌کێڵگه‌کانتان داى ده‌که‌ن ، ئایا ئێوه‌ن شینکه‌رو روێنه‌ری یا ئێمه‌ین شینی ده‌که‌ین و ده‌یڕوێنین ، ئه‌گه‌ر خواستمان لێی بێ پان و پوتارو ووشکى ده‌که‌ین و بێخێرى دێڵێته‌وه ئه‌و کاته ده‌مینێنه‌وه به‌سه‌ر سامى و په‌شیمانی ، له‌ناوه‌خۆتانا ده‌ڵێن خه‌ساره‌تمه‌ند بووین و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاتان به‌فێڕۆچوو، بێ به‌ش بووین له‌و رزق و رۆزیه‌ى چاوه‌ڕوانی بووین ، ئایا ناڕوانن بۆ ئه‌و ئاوه‌ی که‌ده‌یخۆنه‌وه ، ئایا ئێوه داتان به‌زاندووه له‌هه‌وره‌وه یا ئێمه‌ین دابه‌زێنه‌ری ، ئه‌گه‌ر خواستمان لێی بایه سوێر سوێرمان ده‌کرد که‌به‌که‌ڵکی خواردنه‌وه نه‌یێ و ماتل بمابانه‌وه ، ئایا هێشتا ئێوه به‌ئاگا نایه‌ن له‌غه‌فڵه‌ت و هه‌ست ناکه‌ن به‌نیعمتانی زۆری خواى گه‌وره به‌سه‌ر خۆتانه‌وه تاببێ به‌مایه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلاى خواى گه‌وره شوکرانه کردنی ـ، ئایا ناڕوانن به‌چاوی ژیر‌و بیریتان بۆ ئه‌و ئاگره‌ى که‌هه‌ڵی ده‌گیرسێنن و جۆره‌ها سوودى لێوه‌رده‌گرن ، ئایا ئێوه به‌دیتان هێناوه دار‌و که‌ره‌سته‌کانی یا ئێمه‌ین به‌دیهێنه‌رو رێک خه‌ری ، به‌ڵکو ئێمه خۆمانین گێڕاومانه به‌مایه‌ى سوودو مه‌نفه‌عه‌ت بۆ ئێوه‌ی موسافیرو رێبواری دونیا ، جا که‌واته روو له‌په‌روه‌ردگارى بێ وێنه‌ت بکه‌و دوری بگره له‌هه‌رچی ناته‌واویه‌ک هه‌یه ـ، هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه خاوه‌ن ناوه جوانه‌کان و خالیق و بارئی و مصوره به‌رزو شکۆمه‌ندو عزیمه .
هه‌ر به‌ش و پارچه‌یه‌ک له‌م که‌ون و مه‌خلوقاته دیارده‌یه‌کی رون و ئاشکرایه له‌سه‌ر خالقێتی و بارئێتی خواى گه‌وره له‌مانه‌ش به‌تایبه‌تی ئاده‌میزاد ، چونکه خاوه‌ن پله و پایه‌ى به‌رزه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره، وه‌خه‌لیفه‌ى خوایه‌و له‌ژێر تاقیکردنه‌وه‌دایه له‌ژیانى ئه‌م دونیایه‌ی ، جاله‌به‌ر ئه‌وه هه‌رکه‌سێ به‌ناحه‌ق ئاده‌میزادێ له‌نێو به‌رێ خۆى توشی غه‌شم و قین و غه‌زه‌ب و له‌عنه‌تى خودا ده‌کات ، به‌ڵکو ده‌بێ به‌پێی به‌رنامه‌ی خودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌دیهێنراوه‌کانى خواى گه‌وره بکات ، له‌مانه‌ش به‌تایبه‌تى ئاده‌میزاد ، وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ هه‌رکه‌سێ ئاده‌میزادێکى خاوه‌ن ئیمان به‌عه‌مدی و به‌قه‌صدی بکوژێ به‌ناحه‌ق ، پاداشته‌که‌ى جه‌هه‌نده‌مه و تێیدا ده‌مێنێته‌وه وه‌موسته‌حه‌قی غه‌ه‌زب و له‌عنه‌تى خودایه وه‌جه‌هه‌نده‌مى بۆ ئاماده کراوه که‌چاره‌نووس و سه‌ره‌نجامێکى خراپ و ناخۆش و به‌ده، وه‌له‌فه‌رموده‌شدا هاتووه پیره‌ژنێ به‌ر غه‌زه‌بی خوا که‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی پشیله‌یه‌کى داکردوه‌و له‌برسانا کوشتویه‌تی ، وه‌یه‌کێ تر به‌ر ره‌حمه‌تى خوا که‌وتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سه‌گێکى تێر ئاو کردووه‌و له‌تینوێتی رزگارى کردووه .

