سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٤- ده‌ستنوێژگرتن:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ده‌ستنوێژ چه‌کى موسوڵمانانه, هۆى گوناه شوردنه‌وه‌یه, پێشه‌کیه‌که بۆ ئه‌نجامدانى گه‌وره‌ترین عیباده‌ت که نوێژه, به ته‌نها شۆردنى چه‌ند ئه‌ندامێک نیه‌و به‌س له رۆژێکدا چه‌ند جارێک, به‌ڵکو کاریگه‌رى ده‌روونى هه‌یه و به‌رزێتى رۆحه که موسڵمان هه‌ستى پێده‌کات له‌پاش ده‌ستنوێژگرتن..
ده‌ستنوێژ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به‌چه‌ند وشه‌یه‌ک ته‌عبیرى لێ بکرێت, به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر به‌دڵنیایى و به‌باوه‌ڕه‌وه بگیرێت کاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى موسڵمان هه‌میشه هۆشیارى ده‌کاته‌وه و سیماى جوان ده‌کات..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (وَلَنْ يُحَافِظَ على الوُضُوءَ إلاَّ مَؤمِنٌ..) . واته : ته‌نها ئیماندار پارێزگارى له ده‌ستنوێژ ده‌کات..
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى که له ده‌ستنوێژدا ده‌شۆردرێن چونکه به‌ده‌ره‌وه‌ن زیاتر ئاماده‌ن بۆ پیسبوون به ته‌پ و تۆز‌و میکرۆب, ئه‌و میکرۆبانه‌ش زیاتر له رێگه‌ى پێسته‌وه هێرش ده‌به‌ن بۆ ناو جه‌سته, پاککردنه‌وه و شتنى ئه‌و ئه‌ندامانه له رۆژێکدا چه‌ندجار ده‌بێته هۆى پاراستنى جه‌سته‌و نه‌مانى ئه‌و میکرۆبانه, به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌که به‌جوانى و رێک پێکى بگیرێت.
ئاو له‌ده‌م وه‌ردان: زانستى تازه ده‌ریخستووه ده‌م و گه‌روو ده‌پارێزێت له هه‌وکردن و پوکیش ده‌پارێزێ له‌کێم زووخ, هه‌روه‌ها ددانه‌کانیش ده‌پارێزى له‌پاش ماوه‌ى ئه‌و خواردنانه‌ى که له‌نێوان ددانه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه, چونکه به‌مانه‌وه‌ى میکرۆب له‌سه‌ریان ده‌ژى و گه‌شه‌ده‌کات ئه‌و کاته ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى ددانه‌کان.
هه‌روه‌ها ئاو له ده‌م وه‌ردان بایه‌خێکى زۆرى هه‌یه له‌وانه به‌هێزکردنى ماسولکه‌کانى شه‌ویلاگ و ده‌م و چاوه, که ئه‌ویش بۆ خۆى وه‌رزشێکى گرنگه, ئه‌و وه‌رزشه‌ش سوودى هه‌یه و یارمه‌تى هێوربونه‌وه‌ى ده‌روون ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له‌کاتى ئاو له ده‌م وه‌رداندا ماسولکه‌کانى ده‌مى بجۆڵێنێ.
ئاو له‌لوت وه‌ردان: لێکۆڵینه‌وه‌ى زانستى ده‌ریخستووه که هه‌ندێ له پزیشکه‌کانى زانکۆى ئه‌سکه‌نده‌ریه ئه‌نجامیانداوه ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ى به‌به‌رده‌وامى ده‌ستنوێژ ده‌گرن لوتیان پاک و خاوێنه له میکرۆبه‌کان و گه‌راکانیان و ته‌پ و تۆز, وه‌ک زانراوه ئه‌و بۆشاییه‌ى ناو لوت شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى زۆرێک له‌و میکرۆبانه و گه‌راکانیانه, گومانى تێدا نیه ئاو له‌لوت وه‌ردان و شتنى به‌به‌رده‌وامى ده‌بێته هۆى پاک بوونه‌وه لێیان, ئه‌و کاته‌ش کاریگه‌رى هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستى هه‌موو جه‌سته, ئه‌م کاره‌ش رێگرى ده‌کات له‌گواستنه‌وه‌ى میکرۆبه‌کان بۆناو ئه‌ندامه‌کانى تر‌ى جه‌سته.
شتنى رووخسار و هه‌ردوو ده‌ست: شتنى ده‌م و چاوو هه‌ردوو ده‌ست تا ئانیشکه‌کان بایه‌خێکى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ناوبردنى ته‌پ و تۆز‌و میکرۆب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاککردنه‌وه‌یانه له‌و ئاره‌قه‌ى وشکبۆته‌وه له‌سه‌ر پێست, پێستیش پاک ده‌کاته‌وه له‌و چه‌ورییه‌ى که چه‌وری رژێنه‌کانى پێست ده‌رى ده‌ده‌ن, ئه‌وه‌ش بۆ خۆى شوێنێکى گونجاوه بۆ گه‌شه‌کردنى میکرۆبه‌کان.
شتنى قاچه‌کان: جوان شتنى قاچه‌کان و شێلانیان له‌کاتى ده‌ستنوێژدا ده‌بێته هۆى هه‌ستکردن به هێمنى و ئارامى, چونکه ئه‌و په‌نجانه کاردانه‌وه‌یان هه‌یه بۆسه‌ر جه‌سته به‌گشتى به‌و شێلان و شتنه به رێک و پێکى.
هه‌ندێ له نهێنیه‌کانى تر‌ى ده‌ستنوێژ: به لێکۆڵینه‌وه‌ى زانستى چه‌سپاوه که هۆى پاراستنى جه‌سته‌یه له تیشکى خۆر به تایبه‌تى تیشکى سه‌رو بنه‌وشه‌یى که ده‌بێته هۆى روودانى سه‌ره‌تانى پێست, له‌به‌ر ته‌ڕى سه‌ر پێست. شتنى قاچه‌کان و ده‌سته‌کان و مه‌چه‌ک که دوورن له‌دڵه‌وه به‌شتن و شێلان سوڕى خوێن به‌هێز و چالاک ده‌که‌ن, هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆى چالاکى جه‌سته و ژیانه‌وه‌ى, به‌هۆى ده‌سته‌کانه‌وه هه‌رچى میکرۆبه ده‌گۆێزرێته‌وه بۆ ناو ده‌م و لوت ئه‌گه‌ر نه‌شۆردرێن به باشى.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئاماژه‌ى بۆ کردووه به‌م فه‌رمووده‌یه: (إذا اسْتَيقَظَ أَحَدُكُم مِن نَومِهِ فلا يُدخِلُ يَدَهُ فى الإناءِ حَتّى يَغسِلها ثلاثاً, فَإِنَّ احدَكُم لايَدْرى أيْنَ باتَت يَدُهُ) . واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێتان له‌خه‌و هه‌ستا باده‌ستى نه‌خاته ناو ئه‌و ده‌فره‌ى ئاوى تێدایه و به‌کارى ده‌هێنێ, تاسێ جار ده‌ستى نه‌شوات, چونکه نازانێ ده‌ستى به‌رکوێ که‌وتووه کاتێ خه‌وتووه.
دکتور ئه‌حمه‌د شه‌وقى پزیشکى نه‌خۆشیه‌کانى دلأ و هه‌ناوى ده‌ڵێت: زاناکان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که دابه‌زینى تیشکى رووناکى بۆسه‌ر ئاو له‌کاتى ده‌ستنوێژ گرتن ده‌بێته هۆى نه‌مان و ده‌رچوونى ئایۆنى سالب و که‌مکردنه‌وه‌ى ئایۆنى موجه‌ب, که ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى خاوکردنه‌وه‌ى ده‌ماره‌کان و ماسولکه‌کان, جه‌سته‌ش رزگار ده‌کات له به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و ئازارى ماسولکه‌کان و په‌شێوى و خه‌وزڕان.
یه‌کێک له پزیشکه ئه‌مریکیه‌کان دووپاتى کردۆته‌وه ده‌ڵێ: شتنى ده‌سته‌کان به ئاو (مةبةستى لة دةستنويَذة) چاکترین هۆکار و وه‌سیله‌یه بۆ خاوکردنه‌وه و نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزى!.

