ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

تەبابونی ھۆرمۆنی لەسەرەتای سورەتی (مریم) دا ..له‌ قورئاندا

تەبابونی ھۆرمۆنی لەسەرەتای سورەتی (مریم) دا ..له‌ قورئاندا

نووسنی /سه‌روه‌ر حسن/نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///خوای گەورە لە سەرەتای سورەتی (مریم)دا دەفەرموێت: {كهيعص (1) ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَڕيَّا (2) إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا (3) قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا (4)

وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِنْ وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا (5) يَڕثُنِي وَيَڕثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا (6) يَا زَكَڕيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى لَمْ نَجْعَلْ لَهُ مِنْ قَبْلُ سَمِيًّا (7) قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَڕ عِتِيًّا (8)} [مريم] مانای ئەم چەند ئایەتە بەم جۆرەیە: کھیعێ (چەند پیتێکن خوا زاناترە بە ماناکانیان)... (ئەم باسە ئەی پێغەمبەر (صل الله علیه‌ وسلم ) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە، دەربارەی بەندەی خۆی زەکەریا... کاتێک لە (پەرستگای خۆیدا) ھانا و ھاواری برد بۆ پەروەردگاری بە پەنھانی... وتی: پەروەردگارا! من ئێسکەکانم لاوازبوون و قژی سەرم ھەر ھەمووی سپێتی دایگرتووە، من ھەرگیز لە دوعا و پاڕانەوەم لە زاتی تۆ نائومێد نەبووم. من دەترسم خزم و خوێشان و عەشرەت دوای (وەفاتی) من سەرگەردان بن. (خۆت دەزانیت) خێزانەکەشم نەزۆکە، بەڵکو لە بەخششی خۆت بەھرەوەرم بکەیت و (منداڵێکم) پێببەخشیت کە بتوانێت جێگای من بگرێتەوە تا ببێتە جێنشینی من و جێنشینی نەوەی یەعقوب، ھەروەھا پەروەردگارا بیکە بەکەسێکی وا کە تۆش و بەندەکانیشت لێی ڕازیبن (خوای گەورە نزای گیرا کرد و فەرموی) ئەی زەکەریا ئێمە مژدەت دەدەینێ بەوەی کوڕێکت پێدەبەخشین و ناویشی (یەحیا)یە، پێش ئەو کەسمان ھاوناوی ئەو نەکردووە... (زەکەریا) وتی: پەروەردگارا چۆن کوڕم پێدەبەخشیت، لەکاتێکدا ھاوسەرەکەم نەزۆکە و منیش گەیشتومەتە ئەوپەڕی پیری و پەککەوتەیی.
لەم ھەشت ئایەتەدا چەند نیشانەیەکی پزیشکی باسکراوە کە لەیەک پیاودا کۆبوونەتەوە، ئەوانیش: لاوازی ئێسک، ترس، پیری و پەککەوتەیی، ئەم نیشانانە لەنێوان نیشانەکانی تری پیریدا وەک (لاوازی بینین و بیستن و یادەوەری و ماسولکەکان و کەمخەوی و لەرزۆکی و کرژبوونی پێست و لەمانە) بەتایبەت ھەڵبژێردراون تاکو ڕەکیزەکان پەیوەندی تەبایی ھۆڕمۆنی بنوێنن، تاکو بەڵگە بن لەسەر داناییەکی نایاب بێژ لە ھەڵبژاردندا، کە ھەریەک لەو نیشانانە دەرئەنجامی گۆڕانێکن لە ھۆڕمۆنێکی دیاریکراودا. لەم چەند دێڕەی داھاتوودا بەکورتی ھۆکارەکانی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە ڕووندەکەینەوە:
١. لاوازی ئێسک (Osteoporosis): لاوازی ئێسک بەئاشکرا لای بەتەمەنەکان دەردەکەوێت، لەبەر دوو ھۆ:
یەکەمیان دابەزینی ئاستی ھۆرمۆنی نێرینەیە (Testosteron)، کە ھۆرمۆنێکە بەرپرسە لەچالاککردنی خانە پێکھێنەرەکانی ئێسک لە پیاودا. دووەمیان بەرزبوونەوەی ڕێژەی (کۆرتیزۆن) لە ئەنجامی دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی بەردەوامدا ئەمەش چالاکی خانە پێکھێنەرەکانی ئێسک لاواز دەکات و بواریش بۆ کاری خانە تێکشکێنەرەکانی ئێسک فراوان دەکات کە بەتێپەربوونی کات لاوازیی ئێسک ڕوودەدات.
٢. سەر سپی بوون: ئەم حاڵەتەش بەھۆی دوو فاکتەری سەرەکییەوە دروست دەبێت.
 یەکەمیان: دابەزینی ھۆڕمۆنی ڕەنگکردن (MSH) لای بەتەمەنەکان. دووەمیان: بەرزبوونەوەی ڕێژەی (ئەدرینالین) لەخوێندا، لە ئەنجامی ڕاڕایی دەماری و ترس... تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە چالاکی دەمارەکۆئەندامی بەسۆز (Sympathatic Nervous System) دەبێتەھۆی موو سپی بوون، لێکۆڵەرەوەکان بڕوایان وایە ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ ژەھراوی بوونی خانەکانی ڕەنگکردن (خلایا التلوین) بە ماددەی (ئەدرینالین) کە ئەم کۆئەندامە لەحاڵەتەکانی ڕاڕاییدا دەریدەدات.
٣. لاوازی پیتێن (پەککەوتەیی): (خێوبە) لای پیاو خۆی لە بەرھەمھێنانی تۆوی نێرینە (سپێرم)دا خۆی دەنوێنێت، پەککەوتەیی یان لاوازی (خێوبە) پەیوەندی بەکۆمەڵە ھۆکارێکی زۆرەوە ھەیە، گرنگترینیان گۆڕانە ھۆڕمۆنیەکانن کە لە لەشی مرۆڤدا ڕوودەدەن، لەوانە:
ڕ. ئاستی ھۆڕمۆنی نێرینەیی (Testosteron).
ب. تێکچونی ئاستی ھۆڕمۆنی ڕەنگکردن (MSH)... ئەم خاڵە خۆی لە خۆیدا گرنگە، کە زانا تایبەتمەندەکان دووپاتی دەکەنەوە خانەکانی (لیدیج) لە (گوندا) بەرھەمدێت بەتەواوی وەک ڕژێنی نوخامی (الغدە النخامیە)... لەم ساڵانەی دواییدا ئەوە سەلمێنرا بوونی ئەم ھۆرمۆنە تەریب بە خانەکانی (سرتولی) (کە خانەی دروستکەری سپێرمن) کاردانەوەکەی زیاد دەکات بۆ ھۆڕمۆنی ڕژێنی نوخامی (FSH) و پاشانیش ھانیدەدات بۆ بەرھەمھێنانی سپێرم.
بەم شێوەیە لە تەمەنی زۆردا، موویان سپی دەبێت و بەرھەمھێنانی (نوتفە) کەم دەبێتەوە، ھەردوو حاڵەتەکەش بە یەک فاکتەرەوە بەستراون، ئەویش تێکچونی ئاستی ھۆرمۆنی ڕەنگکردنە (MSH).
ج. شوێنەواری سەلبی لە ئەنجامی ترس...
بەشێوەیەکی یەکلاکراوە سەلمێنراوە کە ھەڵچوون و ڕاڕاییەکان کاریگەری سەلبیان لەسەر توێکڵی مۆخ (قشرە المخ) ھەیە.. ئەم کاریگەرییە سەلبیانە بۆ لەش دەگوێزرێنەوە، پاشان بۆ ڕژێنی نوخامی تاکو دەگاتە گون... ئەمەش بەرھەمھێنانی نوتفە لاواز دەکات، لەلایەکی ترەوە ترس دەبێتەھۆی کەڵەکەبوونی ئەمینیە یەکەمیەکان (الڕمینات الڕحادیە) وەک (سیروتونین) لە گوندا کە ئاستی کارایی بۆریچکە مەنەوییەکان دادەبەزێنێت...
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر کۆمەڵە کەسێک ئەنجامدرا چاوەڕێی لەسێدارەدانیان دەکرد، تێبینی نوشوستیەکی ترسناک کرا لە بەرھەمھێنانی خانە مەنەوییەکان، ھەتاکو گەیشتە سنووری نەمانی تەواو (عجز التام).
لەڕووی سێیەمەوە ڕاڕایی درێژخایەن دەبێتەھۆی بەرھەمھێنانی بڕێکی زۆر لەکۆرتیزۆن کە کاریگەرییەکی دووری ھەیە لەسەر دابەزاندنی بەرھەمھێنانی (نوتفە)، لەکاتێکدا تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە پێدانی بڕی (٣٠ میلیگرام) لە (کۆرتیزۆن) لەڕۆژێکدا و بۆماوەی چوار ھەفتە دەبێتەھۆی دابەزینێکی زۆر لەلای ھەموو نەخۆشەکان لەئاستی بەرھەمھێنانی سپێرمەکاندا.
د. کاریگەری ئاڵوگۆڕی نێوان ترس و پیربوون...
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە لای پیرە ئاساییەکان زیادەیەک ھەیە لە دەردانی (ئەدرینالین)دا... ئەم زیادەیە ئەنجامی حاڵەتی ڕاڕایی نییە، بەڵکو وا لە کەسە بەتەمەنەکان دەکات زیاتر ئامادەباشی ھەڵچوونی ھەبێت کە زیاتر کاریگەر دەبن تەنانەت بەجوڵێنەرە سادەکانیش. لەلایەکی ترەوە ترس بەپێی خۆی دەردانی (ئەدرینالین) زیاددەکات، ئەمەش دەبێتەھۆی زیادکردنی بڕی (کۆلیسترۆڵ) لە خوێندا و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەستپێدەکات و نیشانەکانی پیری دەردەکەون.
بەم شێوەیە ڕاڕایی ھاتنی پیری خێراتر دەکات، پیریش ھەلی ڕوودانی ڕاڕایی زیاددەکات و ئەڵقەیەکی دواییەک دروستدەکات کە یەکتری پێکدێنن ڕووەو ئاڕاستەیەکی بەرزبونەوەیی و بەرەو زیادبوون.
ئەم دوو فاکتەرە پێکەوە (ترس و پیری) ھاوکاری یەکتری دەکەن لە دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنانی (نوتفە).
ئەم نیشانە باسکراوانە لە سورەتەکەدا لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ھەردوو ھۆڕمۆنی (کۆرتیزۆن) و یەکەی ئەمینیەوە و دابەزینی ئاستی ھۆڕمۆنی نێرینەیی و ھۆڕمۆنی ڕەنگکردن دەبێت.
ئەم چوار ھۆڕمۆنە بەو گۆڕانکاریانەشەوە کە باسکران، کاریگەری سەلبیان ھەیە لەسەر کرداری بەرھەمھێنانی سپێرمەکان، لەگەڵ ئەوەش کەمبوونی یەکێک لەم فاکتەرانە بەسە بۆ وەستانی ئەم بەرھەمھێنانە، ئەی چۆن دەبێت ئەگەر ھەر چوار فاکتەرەکە پێکەوە لەکەسێکدا کۆببنەوە لەژێر کاریگەرییەکی بەرەو زیادبوونی (تێاعدی) ئاڵوگۆڕی ھەردوو ھۆکاری پیری و ترس؟
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز