سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
14 ــ الـمـصـــور
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خواى به‌دیهێنه‌ر ، ئه‌م ناوه یه‌ک جار له‌قورئانا هاتووه ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (صور)ه واته شێوه‌و وێنه . المصور : واته خواى گه‌وره وێنه‌و شێوه‌و روخسار به‌خشه به‌هه‌ر بوێک له‌به‌دى هێنراوه‌کانی ، به‌و شێوه‌یه‌ى که‌ئاره‌زوو خواستى لێیه ، له‌کورتى و درێژى و پانى و به‌رینى و گه‌وره‌و گچکه‌یى و ره‌نگ و روخسار ، وه‌ک له‌باسی ئاده‌میزادا ده‌فه‌رموێت [ فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ ] الانفگار / ٨ .
واته له‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک و وێنه‌یه‌ک که‌ویستویه‌تی دروستی کردوویت و پێکى هێناویت ، یاخود ده‌فه‌رموێ [ .. وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ..] غافر / ٦٤ .
واته وێنه‌ى کێشاون به‌جوانترین شێوه وێنه‌تانى به‌دیهێناوه .. هه‌رچی له‌بونه‌وه‌ردا هه‌یه ده‌ستى نه‌خش و نیگاری خواى گه‌وره‌ی تیا ئاشکرایه، هیچ که‌سیش ده‌ستى نیه له‌وێنه‌کێشانی هیچ شتێ و که‌سێ ، وه‌ئه‌م سیفه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌خالیقیه‌ت و به‌دیهێنه‌ریه‌وه ، چونکه شکل و روخسار ده‌دات به‌مه‌خلوقاتى هه‌ر به‌ویست و ئیراده‌ی خۆی – جل جلاله - .
خواى گه‌وره دوو جۆر کیتابی هه‌یه جۆرێکیان قورئانی پیرۆزه که‌کۆراوه‌و ته‌کمیله‌ى ئاینه‌کانى ئاسمانىیه‌و دواهه‌مین و کۆتایى ترینی کیتابه‌کانی خواى گه‌وره‌یه، وه‌کو خه‌لآت و ره‌حمه‌ت به‌خشیویه‌تی به‌به‌ره‌ی ئاده‌میزادو جنۆکه ، ئه‌م کیتابه راسته‌وخۆ هه‌ڵوێست و ماناکانى به‌شێوه‌یه‌کى رون و ئاشکرا ده‌رده‌بڕێ ، مانای به‌رنامه‌و ژیان پێشکه‌ش ده‌کات .. جۆره‌که‌ى تریان کیتابی بونه‌وه‌ره یا به‌مانایێ تر کیتابی که‌ونه ، ئه‌م کیتابه بونه‌وه‌ره‌ش ئایه‌ته‌کانى یه‌کجار زۆرن له‌ژماره نایه‌ن ، له‌چه‌ندین روو و لایه‌نه‌وه گه‌وره‌یى و ده‌سه‌لآت به‌رفراوانی به‌دیهێنه‌ره‌که‌ى ده‌رده‌خات ، گه‌ر سه‌یری چه‌ند لایه‌نێکى یا لاپه‌ڕێکى ئه‌م کیتابه که‌ونه بکه‌ین ده‌بینین گشتى ئایات و به‌ڵگه‌ن به‌زوبانی حاڵ رێنمونه‌ییمان ده‌که‌ن، به‌ره‌و زاتی باری، گه‌وره‌یى و ناوه جوانه‌کانی خواى تاک و ته‌نهامان بۆ شى ده‌که‌نه‌وه . گه‌ر بڕوانین و سه‌یرکه‌ین به‌لاى ئه‌م هه‌موو جۆره زانیاریه‌ى که‌بۆته کالآو بالآی ئه‌و هه‌موو به‌دیهێنراوانه‌ی ده‌وروبه‌رمان به‌زومانی حاڵ حالێمان ده‌کاو تێمان ده‌گه‌یه‌نێ که‌کۆگاکانى و مه‌خازینه‌کانى زانیاری گشتیان هه‌رلاى به‌دیهێنه‌ره‌که‌یه‌تى، هه‌ر خۆیه‌تى زانا‌و عه‌لیمى بێ وێنه .
وه‌ئه‌گه‌ر بڕوانین و سه‌یرکه‌ین به‌لاى ئاده‌میزاده‌کان و گیانله‌به‌ره‌کانى تر‌و شینایی و دار‌و باره‌کان گشتیان له‌نه‌بوونه‌وه دێنه دونیای وجودو وه‌هه‌ریه‌که‌ش پاش ته‌مه‌نى خۆیان دونیا به‌جێ ده‌هێڵن، به‌زوبانى حاڵ تێمان ده‌گه‌یه‌نێ و حاڵیمان ده‌کات به‌دیهاتن و هاتنه‌کایه‌و بڕیار له‌سه‌ردان گشتى له‌لای به‌دیهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى، که‌ته‌نها خۆی خالیقه‌و به‌دیهێنه‌ره سه‌ره‌تاو کۆتایی فه‌رمان و بڕیاره‌کان هه‌ر له‌لاى خۆیه‌تى، که‌سێکىتر په‌نجه‌ی تیا نیه وه‌توانای ئه‌وه‌ی نیه په‌نجه‌شی تیا بخا، ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین و بڕوانین به‌لاى گیانله‌به‌ره‌کان که‌هه‌ر جۆر‌و ره‌گه‌زیان به‌شی خۆیان و
رێنوماییان پێدراوه که‌به‌شی ژیان و پێداویستى خۆیان بکات و ره‌گه‌زو ره‌سه‌ن جۆرى خۆیان پێ بپارێزن و مانای بون و وجودى خۆیان وه‌کو ئایه‌تێکى خوایی بپارێزن ، بۆمان روون ده‌بێته‌وه وه‌حاڵیمان ده‌کات و تێمان ده‌گه‌یه‌نێ که‌کۆگاکانی رێنومایی هه‌ر له‌لاى خالیق و به‌دیهێنه‌ره‌که‌یه‌تی به‌پێی حیکمه‌ت و دانایی خۆی ده‌یبه‌خشێ به‌سه‌ر عاله‌مى وجودا، وه‌هه‌ر جۆر له‌گیان له‌به‌ره‌کان به‌ش و باری خۆی بێ که‌م و زیاد پێبه‌خشیوه، وه‌ئه‌گه‌ر بڕوانین و سه‌یرکه‌ین به‌لاى هه‌موو به‌ش و پارچه‌کانى ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره هه‌ر له‌بچوک تا گه‌وره هه‌ر گشتیان له‌جوڵه‌و حه‌ره‌که‌و گۆڕان دان ، له‌خانه‌و خه‌لیه‌ى زیندووه‌وه بگره تا نه‌هه‌نگی زلى ناو ده‌ریاکان ، وه‌له‌ئه‌تۆموو زه‌ڕڕه‌وه بگره تا که‌شکه‌شانه‌کان و مه‌جه‌ره‌کان ، دیاره جوڵه‌ش به‌بێ جوڵێنه‌ر یاحه‌ره‌که‌ش به‌بێ محرک یا محول نابێ ، به‌مه‌شه‌وه حاڵی ده‌بین که‌به‌گه‌ڕهێنه‌ری ئه‌و که‌ونه هه‌ر خالیقه‌که‌یه‌تى هه‌ر خۆی خاوه‌ن هێزو قوه‌ته، ته‌نها هێزی ئه‌و له‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌یه هێزێ تر له‌ئارادا نیه و نه‌بوه‌و نابێ ، چونکه هاوشێوه‌یی له‌یاساو نیزام دا وه‌کو یاسای ئه‌تۆم و له‌گه‌ڵ یاسای مه‌جموعه‌ى شه‌مسی و خۆر وه له‌گه‌ڵ یاساى که‌شکه‌شان و مه‌جه‌ره‌کان وێک چوو و هاوشێوه‌ن ، وه‌په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان به‌شه‌کانى بوونه‌وه‌ر وه‌کو زه‌وى و خۆر، یا زه‌وى و مانگ، یا رۆژ و خۆر‌و خوشکه‌کانى، یا مه‌جموعه‌کانى یا مه‌جه‌ره‌کان به‌یه‌که‌وه گشتى هاوپه‌یوه‌ندن وه‌کو لاشه‌و به‌ده‌نى ئاده‌میزادێ وان، گشتیان به‌زمانى حاڵ تێمان ده‌گه‌یه‌نن که‌ته‌نها زاتێ به‌گه‌ڕخه‌ریانه‌و ته‌نها زاتێ به‌ڕێوه‌به‌ریانه، ئه‌ویش خالیق و به‌دیهێنه‌ریه‌تی ، ئه‌گه‌ر سه‌یری گشت که‌ون و بونه‌وه‌ر بکه‌ین به‌چاوی ژیرى و بیرمان یا سه‌یرى به‌ش به‌شی بکه‌ین چ گه‌وره چ بچوک ، یا سه‌یری هه‌ر مه‌خلوقێ و یا هه‌ر به‌دیهێنراوێ بکه‌ین ده‌بینین بێ وێنه نیه‌و ره‌سم و صوره‌ى خۆی کالآو بالآی تی ، وه‌کو وێنه‌و ره‌سم به‌بێ وێنه‌کێش و مصوّر نابێ ، دیاره ئه‌و هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌ره‌ش که‌گشتیان وێنه‌ى تایبه‌تى خۆیانیان پێدراوه ته‌نها تاکێکیش یان نىیه بێ ره‌سم و وێنه‌بێ ئه‌وه ده‌رده‌خاو بۆمان روون ده‌کاته‌وه‌و تێمان ده‌گه‌یه‌نێ که‌خالیقی بێ وێنه هه‌ر خۆشی بارئى و (مصوّر)ه و هه‌ر خۆی وێنه‌کێشی گشت مه‌خلوقێکه .
جا ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئاسمان و ئه‌ستێره‌کانى ده‌که‌ى که‌جوانى و رازاوه‌یى و فراوانى و گه‌وره‌یى دڵ ڕفێنه ، گه‌وره‌یى وێنه کێشێتى خواى گه‌وره‌مان به‌زوبانى حاڵ بۆ باس ده‌کات .. ئه‌گه‌ر سه‌یری زنجیره جیا‌و شاخه‌کان و دۆڵه‌کان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ کانیاوو روباره‌کان هه‌زاره‌ها سه‌یرانگا خۆى تێدا ئارایش داوه، گشتیان به‌زوبانی حاڵ باسی وێنه‌کێشى و مصورێتى خواى گه‌وره‌مان بۆ باس ده‌که‌ن .. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى ده‌شته‌کان و باغ و بێستانه‌کانى بکه‌ین له‌گه‌ڵ جۆره‌ها گوڵى ره‌نگاو ره‌نگ له‌حاجیلۆکه‌و نه‌رگزو گیا‌و جۆره‌کانی که‌یه‌ک پارچه به‌رگێکیان بۆ ده‌شتاییه‌کان دروست کردووه به‌زومانى حاڵ باسی وێنه‌کێشێتی مصورێتی خواى گه‌وره‌مان بۆ باس ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان بکه‌ین که‌جۆره‌ها گیانله‌به‌ری ئاوی تێیدا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر له‌مانه‌ش جۆره‌ها ماسى‌و نه‌هه‌نگ که‌هه‌زاره‌ها وێنه‌و وێنه‌گاى جوان جوان و سه‌یرى تێدا کۆبۆته‌وه گشتیان به‌زومانى حاڵ باسی گه‌وره‌یی وێنه‌کێشێتى و مصورێتی خواى گه‌وره ده‌که‌ن، که‌ته‌نها خۆی خالیق و وێنه‌کێشیانه .
جاچى هه‌یه له‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌دا باسی وێنه‌کێشێتی خواى گه‌وره‌مان بۆ نه‌کات، باخۆشمان که‌ئاده‌میزادین خۆمان له‌بیرنه‌چێته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئایه‌تانى زۆری خواى گه‌وره وه‌کو خه‌لق بونمان و روح پێدانمان و عه‌قڵ و ژیرى و رێک و پێکیمان و بگره چاوو گوێ و دڵ و ده‌ست و قاچ و باقى ئه‌ندامانی تر‌ى له‌شمان هه‌ریه‌که‌ى له‌شوێن خۆی به‌صوره‌ى خۆی بریتین له‌ئایه‌تانى خواى گه‌وره، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ئایه‌ته‌ش باشترین و جوانترین وێنه‌ى کێشاوین و پێداوین ئه‌و وێنه‌یه‌ش دیارده‌ترین ئایات و نیعمه‌تى خواى گه‌وره‌یه به‌سه‌رمانه‌وه، .. خۆ زه‌ویش هه‌ر خاوه‌ن وێنه‌ى خۆیه‌تی که‌خواى گه‌وره پێی به‌خشیوه ، به‌زمانى حاڵ باسی گه‌وره‌یى خوا ده‌کات، له‌و باسانه‌ش باسی وێنه‌کێشێتى تێدا ره‌ونه‌ق و ئاشکرایه ، به‌ڵێ ئه‌و زه‌وىیه‌ی به‌سه‌ریه‌وه ده‌ڕۆین ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسمانه‌ى بۆى ده‌ڕوانین ، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واو بایه‌ى له‌ناویاین و پێی ده‌ژین، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوه‌ی که‌ده‌یخۆینه‌وه وه‌ئه‌و خواردنه‌ى که‌ده‌یخۆین ، که‌واته هه‌رچى له‌ده‌وروبه‌رمانه به‌خۆشمانه‌وه نیگا‌و وێنه‌ى ده‌ستى په‌روه‌ردگارین، باشه ئه‌ى چى واى کردووه له‌و خوایه گه‌وره‌یه بێ ئاگا بین و، له‌و خاوه‌نه خۆشه‌ویست و چاکه‌خوازو نیعمه‌ت به‌خشه ئاشنا نه‌بین ؟؟!، به‌ڵێ ئه‌م نه‌فسی ئه‌مماره‌و شه‌یتانى له‌عنه‌تىیه که‌وه‌کو کۆت و پێوه‌ند روح و گیانمانى به‌ند کردووه له‌دونیاى غه‌فڵه‌ت و که‌م ئاگاییدا نوقمى کردووین، به‌ڵێ له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌م نه‌فس و شه‌یتانه نه‌بوایه نیعمه‌تانى خواى گه‌وره‌مان له‌به‌رچاو وون نه‌ده‌بوو، له‌به‌رامبه‌ریشیه‌وه ده‌ریای خۆشه‌ویستی خودایی روح و گیانمانى نوقم ده‌کرد بۆ دونیاى سه‌عاده‌ت و به‌رزى و کامه‌رانى، یا له‌وانه‌یه پله‌و ده‌ره‌جه‌ى خۆشه‌ویستى خودایى گیانمانى بۆ خۆى ده‌کێشاو توانای ژیانمان نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وىیه ، دیاره خواى گه‌وره‌ش به‌حیکمه‌ت و دانایى خۆی نه‌فس و شه‌یتانى ئابه‌م شێوه‌یه به‌دیهێناوه ، تاببێ به‌مایه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ى ئاده‌میه‌کان و جنه‌کان ..
خواى گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ : [ هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] ال عمران / ٦ .. واته زاتی (الله) خۆى ئێوه‌ی خه‌لق کردووه له‌زگى دایکتاناو پاشان له‌گه‌ڵ خه‌لق کردنا وێنه‌ى کێشاوون، وه‌نیگاو صوره‌تێکى جوانى پێداون به‌و شێوه‌یه‌ى که‌حیکمه‌ت و دانایى ئه‌و خواستبێتی ، وه‌ئه‌و زاته تاکه په‌رستراوه‌و هیچ په‌رستراوێ تر نیه ته‌نها خۆی نه‌بێ که‌شکۆمه‌ندو خاوه‌ن عیززه‌ت و دانا‌و حه‌کیمه .

