سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مێژووی شەو و ڕۆژ ... لهقورئاندا
نووسینی/سهروهر حسن نووسینگهی تهفسیر ///زانا پسپۆڕەکانی بواری مێژووی دەستپێکردنی بوون لەسەر زەویدا دەڵێن: زەوی دوای جیابوونەوەی لە گەردوون لە سەرەتادا باوردۆخەکانی جێگیر نەبوون، لەکاتێکدا خێرایی سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا زۆر زیاتر بووە لەخێرایی ئێستای. بوونی ئەو خێراییە زۆرەش بێگومان دەبێتەھۆی کورتبوونەوەی شەو و ڕۆژ و لەمەشەوە زەوی توشی لاسەنگی و لەرینەوەی مەترسیدار دەبێت.
زاناکان ئەم حاڵەتی خێراییە زۆرەی جوڵەی زەوی دەگێڕنەوە بۆ کۆمەڵێک ھۆکار، لەوانە: جێگیر نەبوونی ڕووبار و دەریا و زەریاکان لەسەر ڕووی زەوی بەھۆی گەرمی ڕووەکەیەوە (کە لەوکاتەدا پلەی گەرمییەکەی زۆر بەرز بووە)... ھەروەھا ئەو گەرمییەی لە خۆر و مانگ و ئەستێرەکانی ترەوە کۆبوونەتەوە سەرجەمیان کاریگەربوون لەسەر زەوی، لەئەنجامی ئەمانەشەوە ڕووبارەکان (بەھەڵم)بوون و بەرگەھەوای زەوییان دادەپۆشی. سەرەڕای ئەوەی شاخەکانیش تا ئەوکاتە دروست نەببوون.
ئەو ھۆیەی پاڵی بە زەوییەوە دەنا بۆ سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا بەو خێراییە زۆرە و دروستکردنی شەو و ڕۆژ بەوشێوەیە (وەک زاناکان پێیگەیشتون)، ناجێگیری زەوی بوو بەم بارودۆخە کۆتاییە کە ئێستا وەریگرتووە... تا ئەو کاتەی دەریا فڕیوەکان کە لەشێوەی ھەڵمدابوون دابەزینە سەر زەوی و لەئاکامدا (٤/٣)ی چێوەی زەوییان داپۆشی و بەھۆی ئەمەشەوە پەستانێکی گەورە لەسەر ڕووی زەوی دروست بوو، ھەروەھا پێکھاتنی شاخەکان و تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی دەریاکان و لە بوونی ئاوی دەریاکانیشەوە ژیان و باخچەکان دروستبوون و ئیدی لێرەوە ژیان دەستیپێکرد.
خوای گەورە لەبارەی دەستپێکردنی بەدیھێنانی زەوی و بارودۆخەکانی چەندین ملیۆن ساڵ پێشتری، دەفەرموێت:{إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْڕهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (54)} [الأعراف]، واتە: بێگومان پەروەردگارتان (اللە) یە کە دروستکاری ئاسمانەکان و زەوییە لەماوەی شەش ڕۆژدا، پاشان لەسەر چووە سەر عەرشی فەرمانڕەوایی (بەو شێوەیەی کە لایەق بەخۆیەتی). شەو، ڕۆژ دادەپۆشێت و بەخێرایی (عەوداڵە) بەدوایدا. خۆر و مانگ و ئەستێرەکان (ھەر ھەموویان) بە فەرمانی ئەو کەوتونەتە گەڕ و لە فەرمانی دەرناچن، ئاگاداربن وبزانن و تێفکرن کە ھەرچی دروستکراوە سەر بەو زاتەیە و ئەو بەدیھێناوە (کەواتە دەبا) ھەموانیش فەرمانبەرداری ئەو بن و لەفەرمانی دەرنەچن، موبارەک و پیرۆز و گەورەیە زاتی (اللە) پەروەردگاری ھەموو جیھانەکان.
کاتێک بە وردی لەم ئایەتە ڕادەمێنین، تێبینی ئەم خاڵانە دەکەین:
یەکەم: ئەم ئایەتانە دەربارەی کاتی دەستپێکردنی بەدیھێنانی گەردوون دەدوێن (لە گەردوونیشدا زەوی). پێش بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی، خوای گەورە لەسەر عەرشەکەی وەستا و پاشان شەو و ڕۆژ دروستبوون.
دووەم: لە وتەی خوای گەورە بەخێرایی داوای دەکات و عەوداڵیەتی. ئەمە بەڵگەی جوڵەی زۆرخێرای زەوییە لەوکاتەدا. خاوەنی تەفسیری (زبدە التفسیر من فتح القدیر) لە ڕاڤەی ئایەتێكدا دەڵێت: حاڵی شەوە کە زۆر بەخێرایی داوای ڕۆژ دەکات.
لەئایەتی (٣)ی سورەتی (الرعد)دا دەستەواژەکە دەگۆڕێت، چونکە ئاماژە بە تێپەڕبوونی ماوەیەکی زەمەنی دیکە دەکرێت بەسەر بەدیھێناندا{وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (3)} [الرعد]، واتە: ھەر ئەو زاتە زەوی پان و بەرین کردووەتەوە، کەژ و چیا و ڕووباری زۆری تێدا دابینکردووە، لە ھەموو بەروبومێک جووتی فەراھەم ھێناوە، شەوی والێکردووە ڕۆژ دابپۆشێت، بەڕاستی ئا لەوشتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە.
لێرەدا سەرنج دەدەین ئایەتەکە باس لەو ماوە زەمەنییە دەکات کە زەوی تیایدا پان و بەرین بووە و خوای گەورە بەھۆی شاخەکانەوە جێگیری کردووە و ڕوبارەکان بڵاوبوونەوە و بەروبوومیش پێگەیشت و پەرەیسەند. ھەربۆیە لەمکاتەدا دەستەواژەی شەو و ڕۆژ لە ئایەتەکەدا ھاتووە، بەڵام وشەی (حپیپا- زۆر بەخێرایی) نە لەپێش و نە لەدوایشیانەوە نەھاتووە، چونکە لەوکاتەدا زەوی جێگیر بووە و لە جوڵەکەیدا پێویست بەو خێراییە زۆرەی ناکات. ئیتر لەوکاتەدا زەوی خێرایی کەم بووەتەوە...
ئایەتەکە تەواوکراوە، چونکە بەڕاستی تەنھا ئەو کەسانە لە ئایەتەکە تێدەگەن کە بیردەکەنەوە.

