ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ھەڵوێستی ابوبکر لەرۆژی وەفاتی پێغەمبەردا...هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه‌ وسلم)

ھەڵوێستی ابوبکر لەرۆژی وەفاتی پێغەمبەردا...هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه‌ وسلم)

نووسینی /هارون نوح طه‌ ///  ابوبکر. یەکێکە لە قوتابیانی پێغەمبەر لەسەر بەرنامەی قورئان پەروەردەکراوە دەبێ لەکاتی تەنگانەش خوای لەبیر بێ ئایەتە پیرۆزەکانی خوا بێنێتە پێش چاوی خۆی. لەرۆژی وەفاتی پێغەمبەری سەروەرمان (درودی خوای لەسەربێت) ئیمامی (عمر) قسە بۆ خەڵک دەکات و گوێیان بۆ ڕادەگری چونکە ھێندێکیان دەیان وت (محمد) نەمردووە بەڵکو وەکو موسا پێغەمبەر چۆتە موناجاتی خوا کە ابوبکر ھاتەوە گوتی: (عمر) دانیشە بەڵام (عمر) دانەنیشت چونکە زۆر بەپەرۆش بوو بۆ پێغەمبەر دووبارە وتی: ئەی (عمر) پێت دەلێم دانیشە ئینجا لە شوێنێکی بەرز ڕاوەستاو .

ووتارێکی بۆدان فەرمووی : ئەی خەڵکینە کەسێ لەئێوە محمد بپەرستێ ئەوە محمد مرد وە کەسێ خوا بپەرستێ ئەوە خوا ھەگیززیندوە و نامرێ بزانن خوای گەورە دەفەرموێ:[وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِن مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّــــاكِڕينَ] ابن عباس دەفەرموێ: سوێند بەخوا ئەگەرئەم ئایەتەی خوێندەوە ئەم خەڵکە ھەرنەی دەزانی کە ئایەتی ئەوھا دابەزیبـێ ھەرچی دەماندیت گوێمان لێی دەبوو ئەو ئایەتەی دەخوێندەوە.
ئیمامی عمر فەرمووی سوێند بەخوا کاتێ ئەم ئایەتەم بیست لە ابوبەکر ئینجا زانیم کە پێغەمبەر وەفاتی کردووە.
 ھەڵوێستی ابوبکر لە ڕۆژانی ھەڵگەڕانەوە.(موقف ابوبکر فی ایّام الردە)
ئیمامی (الذھبی) دەفەرموێ چەند رۆژێک بەسەر وەفاتی پێغەمبەر تێپەڕی لەھەموو شوێنی ئەم ھەواڵە بڵاوکرایەوە چەند تیرەو ھۆزێک کە بەمەیان زانی یەکسەر لە ئیسلام ھەڵگەڕانەوە گووتیان چیتر ئێمە زەکات نادەین.
بەڵام ابوبکر ھێرشی بردنەسەر لەگەڵیان جەنگا ئیمامی (عمر) زۆر پێی گوت شەڕیان لەگەڵ مەکە، ابوبکر گوتی سوێند بەخوا ئەوەی پێشتر بەپێغەمبەریان دەدا لەمن قەدەغە بکەن ئەوە لەگەڵیان شەڕ دەکەم ئینجا عمر گوتی ئەی ابوبکر چۆن شەڕ لەگەڵ کەسانێک دەکەی کە پێغەمبەر فەرمویەتی فەرمانم پێکراوە کە لەگەَل خەڵک بجەنگێم تاکو باوەڕدێنن وشەی شایەتومان بەزوبان دەڵێن کەسێک ئەمە بڵێ ئەوە خوێنێ لەمن حەرامەو ماڵی لەمن حەرامە مەگەر بە مافی ئیسلام نەبێ لەدوارۆژیشدا پرسیاری لەسەر خوایە ابوبکر گوتی سوێند بەخوا شەڕ لەگەڵ کەسێک دەکەم کە جیاوازی دروست دەکات لە نێوان نوێژو زەکات (واتە: نوێژ دەکات، بەڵام زەکات نادات) چونکە زەکات مافی ماڵە کەچی نازانی پێغەمبەر فەرموویەتی {الا بحقھا} ئەوە حەقی ماڵە عمر دەڵێ سوێند بەخوا ھەر ئەوەندەم بینی خوا دڵی ابوبکری کردەوە بۆشەڕ ئینجا تێگەیشتم کە ابوبکر لەسەر حەقە).
ئینجا بەھێرشی ئەبوبکر ئەم کارە لەڕەگەوە ھەڵکێشرا ئەوەی ھاتەوە ناو ئیسلام ئەوە ھاتەوە ئەوەی نەھات ئەوە بەدەستی خالیدی کوڕی وەلید کوژرا.
بەم شێوەیە ھەڵگەڕانەوە لەبنچینەکەی ھەڵکێشرا خەڵکی وازی لەبت پەرستی و کاری خراپ ھێنا.
*  ھەڵوێستی ابوبکر بەرامبەر بەکۆکردنەوەی قورئان. زەیدی کوڕی پابت دەڵێ ابوبکر ناردی بەشوێنم لەدوای کوژاوەکای یەمامە، (عمری کوڕی خطاب) یش لەوێ بوو گووتی پێم ئەی زید (عمر) ھاتۆتە لام دەڵێ لەدوای جەنگی یەمامە خەڵک زۆر کوژرا دەترسم ئەو کوشتارو جەنگانە قورئان خوێنەکانیش بگرێـتەوە ئینجا قورئان لە نێومان نامێنێ وام پێ چاکە کۆی بکەمەوە.
دواتر ابوبکر ھەردوو دڵ بوو لەم کارە بە (عمر)ی دەگووت چۆن شتێک بکەم کە پێغەمبەر نەیکردبێـت ، بەڵام (عمر) ھەر داتە لام تاکو خوای گەورە سنگی کردەوە بۆی (عمر) زۆر داوای لێ کردم گووتی: سوێند بەخوا ئەوەکارێکی باشە.زید دەڵێ ابوبکر گووتی: ئەی زید تۆ گەنجێکی ئاقڵ و ژیری باوەڕمان بێت  ھەیە تۆش لە پیشتر (وەحی)ت بۆ پێغەمبەر دەنوسیەوە ئێستا ھەڵسە بەدوای قورئان بگەڕێ ھەمووی کۆبکەوە، سوێند بەخوا لابردنی کێوم (چیا) پێ ئاسانترە لە کۆکردنەوەی قورئان. (زید) دەڵێ منیش وتم تۆو عمر چۆن شتی وادەکەن کە پێغەمبەر نەیکردبێ؟ ابوبکر گووتی: سوێند بەخوا ئەمە چاکە منیش ھەر چاوەروان بووم تاکو دڵم بۆی کرایەوە وەکو ئەوەی کە دڵی ابوبکرو عمر بۆی کرایەوە، بۆیە ھەڵسام بەدوای کۆکردنەوەی قورئان کەوتم لە پەڕاوەکان، لەپێستەکان لەلەوحەکان، لەسینگی پیاوان ئەوەتا دووئایەتم بینی لەسورەتی (التوبە) لەلای خوزەیمەی کوری سابت جگە لەئەو لەلای کەسی ترم نەدۆزینەوە. 
 [لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَڕيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ * فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ]

ئینجا ئەو پەرتوک و پەڕاوەی کە قورئانی تێدا نوسرابوو لەلای ابوبکر مایەوە تا وەفاتی کرد، دواترلەلای عمر ھەتا وەفاتی کرد ئینجا لەلای حەفسەی کچی عمر (رەزای خوایان لێ بێت).
ئیمامی (علی) دەەفەرموێ:گەورەترین پاداشت لەسەر قورئان ابوبکر وەری دەگری چونکە ابوبکر یەکەم کەس بوو کە قورئانی کۆکردەوە
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز