سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نه‌خۆشییه ترسناکه‌کان:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
له‌سه‌ر ژمێرییه نوێ و ترسناکه‌کانى یه‌کێک له رێکخراوه زانستییه‌کانى بوارى ته‌ندروستى له‌سه‌ر ئاستى جیهان هاتووه که ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هێناویه‌تى ته‌نها وه‌حیه و هیچى تر, چونکه به‌ڕاستى ئه‌و نه‌خۆشییه پیس و ترسناکانه ته‌نها به‌هۆى پیسى ده‌سته‌کان و ئاو وخواردنه‌وه ده‌بنه هۆى توشبوونى نه‌خۆشیه‌کانى کۆئه‌ندامى هه‌رس و گه‌وره‌ترین زیانى پێ ده‌گه‌یه‌نن.
له‌سه‌ر ئاستى جیهان سالآنه سێ ملیۆن که‌س ده‌مرن به هۆى نه‌خۆشیه‌کانى وه‌ک: کولێرا, گرانه‌تا, نه‌خۆشیه‌کانى جگه‌ر، که له‌ڕێگه‌ى هه‌واوه بلآوده‌بنه‌وه, هه‌روه‌ها نه‌خۆشى سکچوونى خوێناوى و ریخۆڵه‌کان..
سێ ملیۆن که‌س به‌هۆى شوێن نه‌که‌وتنى سوننه‌ته‌وه سالآنه ده‌مرن, نیوه‌یان منداڵن له‌به‌ر گوێنه‌دانیان به‌ده‌ست شتن له‌سه‌ر ئاو پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه, هه‌روه‌ها له‌پاش و پێشى نان خواردندا.
ده‌ست و ده‌م شتن سوننه‌ته له پێش نان خواردندا, بایه‌خ دان به‌خۆ پاککردنه‌وه له‌سه‌ر ئاو به‌ده‌ستى چه‌پ و له‌پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ش به سابون.
* ئه‌بو قه‌تاده له باوکیه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إذا بَال أَحَدُ كُم فَلايَمَسَّ ذكَرَهُ بيَمينِه, وَ إذا دَخَل الخلاءَ فَلا يَتَمَسَّح بيمينهِ, وَ إذا شَڕبَ فَلاَ يتنفَّسْ فى الإناء) . واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێ له ئێوه میزى کرد با به‌ده‌ستى راستى چووکى نه‌گرێت, ئه‌گه‌ر چووه سه‌ر ئاو بۆ تاره‌تگرتن ئه‌وه بابه ده‌ستى راستى خۆى پاک نه‌کاته‌وه, له‌کاتى ئاو خواردنه‌وه‌دا هه‌ناسه مه‌ده‌ن.. چونکه هه‌ناسه‌دان ئه‌بێته هۆى ته‌نینه‌وه‌ى نه‌خۆشى.
پێویسته میوه و سه‌وزه له پێش خواردنیان پاک بشۆدرێنه‌وه, فو نه‌کرێت له‌و ده‌فره‌ى شتى تیا ده‌خورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پیس نه‌بێ... فه‌رمانمان پێکراوه که نینۆک بکه‌ین و جوان گرێى په‌نجه‌کان و سه‌رى په‌نجه‌کان بشۆین, به‌ده‌ستى راست خۆمان پاک نه‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئاو, چونکه به‌ده‌ستى راست خواردن ده‌خۆین و, ته‌وقه ئه‌که‌ین له‌گه‌ڵ خه‌ڵک, ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى راست خۆپاک بکرێته‌وه ئه‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌ى میکرۆب بۆ یان, ئه‌مه‌ش له ئامۆژگارى رێنوماییه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خودایه صلى الله علیه وسلم بۆ موسڵمانان: (لاتَبُل فِى المَاءِ الدَّائِم الَّذي لايَجْري ثُمَّ تَغْتَسِلُ مِنْهُ) . واته: میز مه‌که‌نه ئاوى هه‌میشه راوه‌ستاو و پاشان خۆشتانى تێدا بشۆن.
* ئیبن عه‌بباس ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بوو ئه‌یفه‌رموو: (إتَّقوا مَلاَعِنَ الثَلاثَ: أنْ يَقْعُدَ اَحَدُكُمْ في ظِلٍ يَسْتَظَلُّ فِيهِ, أوفى طَريقٍ أو فى نَقَعِ ماءٍ) . واته: خۆتان بپارێزن له‌و سێ شته‌ى نه‌فره‌تیان لێکراوه: پیسایى کردنه سێبه‌رى ئه‌و دره‌ختانه‌ى خه‌ڵکى تیایا ده‌حه‌وێنه‌وه یان سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى خه‌ڵک, یاخود پیسایى کردنه ناو حه‌وز و بیرى ئاو و ئه‌و ده‌فره‌ى ئاوى تێدایه که خه‌ڵک ئاوى لێ ده‌به‌ن و به‌کارى ده‌هێنن.
ئه‌مانه‌ش رێنومایى پێغه‌مبه‌رى خودان صلى الله علیه وسلم پێش ئه‌وه‌ى زانستى میکرۆب و نه‌خۆشیه درمه‌کان بوونى هه‌بێت.
ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێ: سالآنه سێ ملێون خه‌ڵک ده‌بنه قوربانى نه‌خۆشى راپۆرتى رێخراوى ته‌ندروستى جیهانییه, هى زانا ئیسلامییه‌کان نیه و به فه‌رمانى دینى ئیسلام ئه‌وه‌یان نه‌کردووه.
سێ ملێون که‌س به‌هۆى خۆپاک نه‌کردنه‌وه و ده‌ست نه‌شتن به ئاو و سابون له دواى سه‌رئاوکردن و پێش نان خواردن..
ئه‌م دینه پیرۆزه بۆ رۆشنکردنه‌وه‌ى رێگاى راست هاتووه, ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى شوێنى ده‌که‌ون هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌سه‌رى ده‌ڕۆن, خواى گه‌وره‌ش ئه‌وانه‌ى خۆش ده‌وێ که په‌شیمان ده‌بنه‌وه له تاوانه‌کانیان, ئه‌وانه‌شى خۆش ده‌وێ که خۆیان و جل و به‌رگ و دلأ و ده‌روونیان پاک و خاوێن راده‌گرن .
