سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ شیفایه:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْڕ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَ‌ةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ البقره: ٤٥ . واته: په‌نا ببه‌نه به‌ر خۆڕ‌اگرى و نوێژکردن, به‌ڕاستى نوێژ ئه‌رکێکى گه‌وره‌و گرانه, به‌لآم بۆ ئه‌وانه‌ى که‌له خوا ئه‌ترسن و ملکه‌چانه نوێژ ده‌که‌ن به خۆشه‌ویستى و سۆزه‌وه خوا په‌رستى ئه‌نجام ئه‌ده‌ن, نه‌ک هه‌ر قورس نییه بگره زۆر ئاسانه و مایه‌ى ئارامى دلأ و ده‌روونیانه.
چه‌سپاوه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم هه‌رکاتێکک دڵگرانى و غه‌م و په‌ژاره رووى تێ بکردایه هاناى بۆ نوێژ ده‌برد.
نوێژ گاریکه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى غه‌م و په‌ژاره و نائارامى ده‌روون, بۆ دلأ ئارامى و به‌هێزکردنى, هه‌روه‌ها بۆ سنگ فراوانى و سینه‌پاکى به‌و په‌یوه‌ندییه‌ى که ده‌یکات به په‌روه‌ردگاره‌وه, که چاکترین کرده‌وه‌یه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (وَاعْلَمُوا أَنَّ خَيرَ أَعْمَالِكُم الصَّلاةُ) . واته: بزانن به‌ڕاستى چاکترین و باشترین کرده‌وه‌تان نوێژه.
نوێژ شیفایه بۆ ده‌روون, چاره‌سه‌رێکى کاریگه‌ره بۆ جه‌سته‌ى ئاده‌میزاد..
* ئه‌بو هوریره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌رمبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم منى بینى خه‌وتبوم هاوارم ئه‌کرد له‌تاو ئازارى سکم, پێى فه‌رمووم: (ئةى ئةبا هورةيرة! سكت ئازارت دةدات؟) وتم: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (قُم فَصلِّ, فَإِنَّ فىِ الصَّلاةِ شفِاءٌ) . واته: هه‌سته نوێژ بکه, چونکه به‌ڕاستى نوێژ کردن شیفایه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانى زانستى سه‌رده‌م ده‌ریان خستووه کاته‌کانى نوێژ کردن هه‌ماهه‌نگن به ته‌واوى له‌گه‌لأ کاته‌کانى چالاکى فیسیۆلۆژى جه‌سته‌دا, هه‌رده‌ڵێى فه‌رمانڕه‌وایه‌کى کارامه‌یه بۆ رێکخستنى کاره‌کانى هه‌موو جه‌سته به‌گشتى.
(كورتيزؤن) هۆرمۆنێکى چالاکه له‌جه‌سته‌ى مرۆڤدا له‌گه‌لأ کاتى نوێژى به‌یانى دا ده‌ست ده‌کات به زۆر بوون, که ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ى فشارى خوێن به‌گوێره‌ى پێویست به‌وه‌ش مرۆڤ هه‌ست به‌چالاکیه‌کى گه‌وره ده‌کات له‌دواى نوێژى به‌یانیه‌وه له نێوان سه‌عات شه‌ش بۆ حه‌وت, ئه‌وکاته‌ش وه‌ختێ هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و قوَڵ هه‌ڵکردنه بۆ په‌یدا کردن و به‌ده‌ست هێنانى بژێوى ژیان و کارکردن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئاماژه‌ى بۆ کردووه به‌م فه‌رمووده‌یه: (اللَّهُمَّ بَاڕكْ لأُمَّتِي فِي بُكُوڕهَا) . واته: خودایه! فه‌ڕو به‌ره‌که‌ت بخه‌ره ئیش و کارى ئوممه‌تم سه‌ر له‌به‌یانی.
کاتى نوێژى به‌یانى گازى ئۆزۆن ده‌گاته به‌رزترین راده له که‌ش و هه‌وادا, ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى چالاکى هه‌یه بۆ کۆئه‌ندامى مێشک و ده‌ماره‌کان, زیهن و ماسولکه‌کان چوست و چالاک ده‌کات, به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌کاتى چێشته‌نگاودا که خۆر به‌رزبوه‌وه ده‌ردانى کۆریزۆن ده‌گاته که‌مترین راده, مرۆڤ هه‌ست به ماندوبوون و هیلاکى ده‌کات ئیتر پێویستى به حه‌وانه‌وه ده‌بێت له دواى نزیکه‌ى حه‌وت سه‌عاتێک پاش نوێژى به‌یانى یا زوو له خه‌وهه‌ستان, ئیتر کاتى نوێژى نیوه‌ڕۆ دێته پێشه‌وه دلأ و جه‌سته‌ى ماندوو هه‌ست به‌حه‌وانه‌وه و ئارامى و هێوربوونه‌وه ده‌که‌ن به نوێژکردن.
له پێش یان دواى نوێژى نیوه‌ڕۆش موسڵمان هه‌وڵ ده‌دات سه‌عاتێک بخه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى بحه‌وێته‌وه و چالاکى تازه ببێته‌وه, ئه‌وه‌ش یارمه‌تى ده‌ریکى باشه بۆ هه‌ستانى شه‌و .
به‌شێوه‌یه‌کى زانستیانه چه‌سپاوه به‌شێوه‌ى گشتى له‌کاتى ئه‌و نوێژه‌داجه‌سته‌ى مرۆڤ به کاتێکى زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت, ده‌ردانى مادده‌ى کیمایى سڕکه‌ر ده‌گاته به‌رزترین پله له جه‌سته‌دا و هانى ده‌دات بۆ خه‌وتن, پاشان نوێژى عه‌سریش دێته پێشه‌وه و چالاکى جه‌سته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دۆخى خۆى.. جارێکى تر (ئةدرينالين) له خوێندا ده‌گاته به‌رزترین پله‌ى خۆى و, ده‌بێته هۆى چالاکى هه‌ست پێکراوى ئه‌رکه‌کانى جه‌سته به‌تایبه‌تى چالاکى دلأ, که‌واته نوێژى عه‌سر ده‌ورێکى ترسناکى هه‌یه له ته‌یارکردن و ئاماده‌کردنى دلأ و جه‌سته به شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى بۆ پێشوازى ئه‌و چالاکیه له پڕه‌دا, به‌زۆرى ده‌بێته هۆى ماندوبوونێکى زۆر ترسناک بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه به‌هۆى ئه‌و ئاڵوگۆڕییه‌ى که له پڕ روو ده‌دات, له‌مه‌شه‌وه ئه‌و نهێنیه سه‌یره‌مان بۆ ڕۆشن ده‌بێته‌وه که قورئانى پیرۆز ئامۆژگاریمان ده‌کات به پارێزگاریکردن له نوێژى عه‌سر.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﭽ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘﭼ البقره: ٢٣٨. واته: ئاگادارى نوێژه‌کانتان بکه‌ن, به تایبه‌تى نوێژى ناوه‌راست, له‌نوێژدا بوه‌ستن بۆ خوا به گه‌ردنکه‌چى.
زانایانى ته‌فسیر یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که(صلاة الوسطى) نوێژى عه‌سره.
زۆر ده‌ردانى هۆرمۆنى (ئةدرينالَين) له‌و کاته‌دا ئه‌و نهێنیه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه, ئه‌نجامدانى نوێژى عه‌سر و سوننه‌ته‌کانى هێدى هێدى دلأ چالاک ده‌که‌نه‌وه.
به‌تێپه‌ڕبوونى کات ورده ورده نوێژى مه‌غریب یه‌ته پێشه‌وه ده‌ردانى هۆرمۆنى (كؤرتيزؤن) که‌م ئه‌بێته‌وه و چالاکى جه‌سته‌ش روو له‌که‌م و کوڕى ئه‌کات, له‌وکاته‌دا رووناکى ده‌گۆڕێ به‌تاریکى ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه‌ى نوێژى به‌یانیه, مادده‌ى (الميلاتونين) به‌زۆرى ده‌رئه‌درێت له جه‌سته‌دا و هانى ئه‌دات به‌ره‌و خه‌وتن و که‌م توانایى بڕوات, جه‌سته روو له ته‌مه‌ڵى ده‌کات, ئه‌وکاته نوێژى عیشاش دێته پێشه‌وه که ئیتر ئه‌وه دواهه‌مین نوێژى ئه‌و رۆژه‌یه جه‌سته له چالاکییه‌و ده‌بات به‌ره‌و لاى خه‌وتن, تاریکى زیاتر دادێ و مادده‌ى میلاتونین به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات بۆیه موسوڵمانان حه‌زده‌که‌ن دره‌نگ نوێژى عیشا ئه‌نجامبده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌دواى نوێژى عیشا یه‌کسه‌ر بخه‌ون.
* مه‌عازى کوڕى جه‌به‌ل ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژى عیشاى دواخست خه‌ڵکى وایان ده‌زانى نوێژ ده‌کات و ئیتر ناچێته ده‌ره‌وه له مزگه‌وت, بۆیه فه‌رمووى: (نويَذى عيشا دوابخةن بؤ ئةم كاتة ضونكة بةڕاستى ئيَوة ضاكترن لة ئوممةتانى ثيَش خؤتان هيض كام لة ئوممةتةكانى ثيَش ئيَوة لةم كاتةدا نويَذيان نةكردووة) .
له‌بیرمان نه‌چێت ده‌ردانى ماده‌ى میلاتونین به رێک و پێکى په‌یوه‌ندى توند وتۆڵى هه‌یه له‌گه‌لأ پێگه‌یشتنى عه‌قڵ و جنسى مرۆڤ دا, به‌و رێک و پێکیه‌ش جه‌سته شوێن که‌وته‌ى سیسته‌م و به‌رنامه‌یه‌کى دامه‌زراو ئه‌بێت, ئه‌مه‌ش ده‌رى ده‌خات کردنى نوێژه‌کان له‌کاتى خویاندا هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌لأ چالاکیه فیسۆلۆژیه‌کانى رۆژانه‌دا, ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى ئاده‌میزاد بتوانێ ئه‌رکه‌کانى به ئه‌وپه‌ڕى لێ هاتوویه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
