سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١٤ ــ الــغــفـــار
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى وێنه‌به‌خش (5) جار له‌قورئانا هاتووه بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (غفران)ه واته چاوپۆشى و لێ‌خۆش بوو .
الغفار : واته پاراستن و پۆشاندن ، یا به‌مانایه‌کى تر یانى په‌روه‌ردگار خوایێکه که‌له گوناهان ده‌بورێ و له‌تاوانه‌کان چاوپۆشى ده‌کاو ته‌وبه‌ى ته‌وبه‌کاران وه‌رده‌گرێ په‌شیمانى په‌شیمانان قه‌بوڵ ده‌کاو په‌ناى ئه‌و که‌سانه ده‌دات که‌په‌ناى پێ ده‌ده‌ن ، له‌گوناهباران خۆش ئه‌بێ و ئه‌یان پارێزێ له‌سزاى سه‌ختى دۆزه‌خ .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌و که‌سانه‌ش خۆش ده‌بێ که‌داوای لێ‌خۆش بوون و لێبوردن ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌وانه‌و هه‌موو گوناهبارێک و به‌دڕه‌فتارێک قاپی ره‌حمه‌تى خوا کرایه‌وه‌و ده‌رگاى بۆ په‌شیمانان هه‌میشه له‌سه‌ر پشته به‌مه‌رجێ په‌شیمان ببن و رێی هیدایه‌ت بگرنه به‌ر ، هه‌روه‌کو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : [ وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ] گه / ٨٢ .
واته : به‌ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار گوناهپۆش و لێ‌خۆش بووه، وه‌چاوپۆشى ده‌کا له‌به‌نده لاوازه‌کان و تاوان کاره‌کانى مادام ئه‌وان ته‌وبه بکه‌ن و رێگه‌ى راست بگرن و چاکه‌کارى ببێته ئاواتیان .
[ أَلاَ هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ] زمر / ٥
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (ص) دا له‌ئایه‌تى (65 – 66) ده‌فه‌رموێ [ قُلْ إِنَّمَا أَنَا مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلاَّ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ(65)رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ] واته : بفه‌رموو بڵێ من ته‌نها بێ‌دار که‌ره‌وه‌م له‌وه‌ى که‌حاڵیتان بکه‌م که‌هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها زاتی (الله) نه‌بێ، که‌خۆی تاکو ده‌سه‌لآتدارو زاڵه به‌خواست و ویستى خۆی، په‌روه‌ردگارو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وىیه وه‌به‌هه‌رچى له‌نێوانیان دایه، خۆى شکۆمه‌ندو خاوه‌ن عیززه‌ت و لێبورده‌و غه‌ففاره .
خواى گه‌وره له‌سوره‌تى زمردا له‌ئایه‌تى (5) دا ده‌فه‌رموێ : [ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِالْحَقِّ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَاڕ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْڕي لأَجَلٍ مُسَمًّى أَلاَ هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ] واته: زاتی (الله) ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌حه‌ق به‌دیهێناوه، چونکه خۆی حه‌ققه‌و هه‌ر کار‌و کرداری حه‌قیش ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر خۆیه‌تى به‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره، شه‌و به‌سه‌ر رۆژا دێنێ به‌خڕی، چونکه زه‌وى خڕ‌و هێلکه‌یىیه هه‌روه‌ها رۆژیش به‌سه‌ر شه‌وا دێنێ هه‌ر به‌م شێوه‌یه ، رۆژو مانگی بۆ ئێوه رام و موسه‌خخه‌ر کردووه هه‌ریه‌که‌یان به‌وه‌زیفه‌و کارى خۆى، به‌ئیزنى خواى گه‌وره له‌گه‌ڕدا ده‌بێ تا ئه‌جه‌ل و کاتى کۆتایی دیارى کراوی خۆی ، بێ‌دار بنه‌وه له‌وه‌ی که‌خواى گه‌وره نیعمه‌تى زۆرى به‌سه‌ر ئێوه داباراندووه ، گشت که‌ون و بوونه‌وه‌ر هه‌ر له‌ده‌ست خۆیه‌تى، ئیتر بترسن له‌خواى گه‌وره‌و به‌ده‌سه‌لآت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر لێبورده‌یی و غوفرانى خۆی نه‌بێ که‌سیفه‌تیه‌تى ، تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه‌تان له‌به‌رامبه‌ر گوناه و تاوان دوانه‌ده‌که‌وت ، له‌گه‌ڵ هه‌ر گوناه و تاوانێکتانا رووڕه‌شى و ئه‌نجامی خه‌راپ یه‌کسه‌ر به‌رۆکی ده‌گرتن، به‌لآم خواى گه‌وره به‌ره‌حمه‌و لێبورده‌یه سه‌بری زۆره له‌به‌رامبه‌ر ئاده‌میه‌کان ، له‌به‌ر بێده‌سه‌لآتى نیه تۆڵه‌تان لێناسێنێته‌وه دواى ده‌خات ، به‌ڵکو له‌به‌ر غوفرانى خۆیه‌تى ده‌نا خۆی خاه‌ون ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لآت و شکۆمه‌ند و عیززه‌ته ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌لآت و عیززه‌تیشیه‌وه خاوه‌ن لێبورده‌و لێ‌خۆش بوونى زۆر به‌رفراوانه‌و خۆى غه‌ففاره ..
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَى ظَهْڕهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا ] فاگر / ٤٥ .
واته : ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره به‌خراپه‌ی خه‌ڵکى بکردایه لێبورده‌یی و ره‌حمى نه‌بایه‌و صه‌برى له‌سه‌ر نه‌گرت بانایه ، به‌گوناه و تاوانى وان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکردبانایه ئه‌وه ده‌با پێکوته‌یێ یا مه‌خلوقێ له‌سه‌ر پشتى ئه‌م زه‌وىیه نه‌هێڵێ ، به‌لآم خواى گه‌وره دوایان ده‌خات تاکو کاتى دیارى کراوى خۆی ، چونکه هه‌موو شتێ له‌لاى خواى گه‌وره به‌ئه‌ندازه نه‌خشه‌ى بۆ کێشراوه نه‌ک هه‌واو ئاره‌زووى ئاده‌مىیه‌کان که‌جێگاو سه‌نگه‌رى شه‌یتانه‌کانه .. جاکاتێ کاتی کۆتای‌یان و ئه‌جه‌لیان هات ئه‌وه بێگومان خواى گه‌وره هه‌میشه ئاگاداره‌و به‌سه‌ریاندا زاڵ و بینایه..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (غافر) دا ئامۆژگاری خواناسێکمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که‌له‌سه‌رده‌مى فیرعه‌ونا بووه کاتێ که ده‌فه‌رموێ : [ وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَاقَوْمِ اتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ(38)يَاقَوْمِ إِنَّمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَاڕ(39)مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلاَ يُجْزَى إِلاَّ مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْڕ حِسَابٍ(40)وَيَاقَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّاڕ(41) تَدْعُونَنِي لأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْڕكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّاڕ(42)لاَ جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِي إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُ دَعْوَةٌ فِي الدُّنْيَا وَلاَ فِي الآخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ وَأَنَّ الْمُسْڕفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّاڕ(43)فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْڕي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ(44)فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ ] غافر / (38-45)
کورته‌ى ماناى ئه‌و ئایه‌تانه واته : ئه‌و که‌سه‌ی که‌ئیمانی هێنابوو ووتیه گه‌ل و قومه‌که‌ى خۆ ئه‌ی گه‌ل و قه‌ومى خۆم به‌دواى رێگاى من بکه‌ون که‌بریتىیه له‌هیدایه‌ت و نوورى خودایى ، پێیه‌وه رێنمونه‌یىتان ده‌که‌م و شاره‌زاى رێگاى هیدایه‌ت و به‌خته‌وه‌ریتان ده‌که‌م که‌مایه‌ى سه‌ربه‌رزى دونیا‌و قیامه‌تتانه، باشترین و چاکترین رێگه‌ى ژیانه ، ئه‌ى گه‌ل و قه‌ومى خۆم به‌ڕاستى ئه‌م ژیانه‌ى دونیایه رابواردنێکه دێت و ده‌ڕوات جا پێیه‌وه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، به‌دواى رێگه‌ى نه‌فس و شه‌یتان مه‌که‌ون چونکه سه‌ره‌نجام به‌هیلاک ده‌چن له‌دونیاو قیامه‌ت ، به‌ڵکو به‌دواى ئاین و به‌رنامه‌ى خوا بکه‌ون که‌هه‌م دونیاشتان ده‌بێ و هه‌م ئاخیره‌ت و قیامه‌تیش، که‌جێگاى تیامانه‌وه‌و قه‌رارگایه بۆ هه‌تا هه‌تایى ، ئه‌ی گه‌ل و قه‌ومى من بزانن و تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک یا تاوانێک ئه‌نجام بدات پاداش نادرێته‌وه ته‌نها به‌وێنه‌ى خۆی نه‌بێ که‌ریسوابونه له‌به‌رامبه‌ر قاپى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره ئه‌وه‌ی کارچاکیێ ئه‌نجام بدات جا پیاوبێ یاخوود ئافره‌ت خاوه‌نى ئیمانى پاک و پوخته‌بێ، ئا ئه‌مانه ده‌بردرێنه به‌هه‌شت و ده‌چنه ناویه‌وه‌و وه‌رزق و رۆزیشیان، به‌بێ حیساب و ژماره پێده‌به‌خشرێ .. ئه‌ى گه‌ل و قه‌ومى خۆم له‌به‌رچى ئه‌من ئێوه بانگ ده‌که‌م بۆ رێگاى خودا‌و نه‌جات بوون که‌چى ئێوه من بانگ ده‌که‌ن به‌لاى شه‌یتان و ئاگره‌وه ، با‌نگم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیعمه‌تانى خواى گه‌وره بپۆشم و سفله‌و به‌دنمه‌ک بم له‌ڕاست خواى گه‌وره‌و پێی بێ باوه‌ڕبم و هاوبه‌شی بۆ بڕیاربده‌م، که‌کارو هه‌ڵوێستێکه زانیاریم پێیه‌وه نىیه، چونکه ماهیه‌ت و ناوه‌ڕۆک و حه‌قیقه‌تى نیه ، وه‌منیش ئێوه بانگ ده‌که‌م به‌لاى خوداى خۆشه‌ویست و خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى بێسنوورو شکۆمه‌ندو ئازیز لێبورده‌وه غه‌فاره‌وه .. خۆ شک و گومانى تیا نیه ئه‌وه‌ی ئێوه منى بۆ بانگ ده‌که‌ن بانگه‌وازێکى دونیایى نیه که‌مایه‌ی ژیانێکى کامه‌رانىو به‌ختیارى دونیابێ ، وه‌بانگه‌وازێکى دوارۆژو قیامه‌تیش نیه که‌پێیه‌وه سه‌ربڵندو روسوری قاپى ره‌حمه‌تى خودابم ، وه‌بشزانن چاره‌نووس و گه‌ڕانه‌وه‌مان به‌لاى خواى گه‌وره‌یه جا واوه‌یلا بۆ ئه‌و که‌سه‌ى که‌سه‌ربازو پیاوى به‌رنامه‌ى خوا نه‌بێ ، وه‌به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕه‌ویان کردبێ ده‌بنه هاوه‌لآنی جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خ وده‌چنه ناویه‌وه، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و عه‌زابى ئاگر به‌ش و باریان ده‌بێ ، جا بزانن من بۆ خواتان پێده‌ڵێم ئێوه‌ش له‌داهاتوودا بیرده‌که‌نه‌وه له‌و قسه‌و وتارانه‌ی من پێتان ده‌ڵێم، ئه‌و کاته په‌شیمانى و نه‌مزانى ناخواو چاره‌تان ناکات ، وه‌منیش ئه‌مرو فه‌رمایشته‌کانی خۆم حه‌واڵه‌ى لاى خواى گه‌وره‌ى ده‌که‌م ، که‌وا حه‌قم ووتووه‌و رام گه‌یاندووه، که‌س مافی عیتاب و گازانده‌و لۆمه‌ى له‌سه‌رم نه‌ما ، بێگومان خوداى گه‌وره ئه‌و خواناسه‌ى پاراست له‌و هه‌موو فڕوفێڵه‌و مه‌کرانه‌ی که‌فیرعه‌ون و بۆره پیاوه‌کانى ئه‌نجامیان ده‌دا ، وه‌فیرعه‌ون و فیرعه‌ونیه‌کانى تووش کرد به‌ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار‌و عه‌زابێکى سه‌خت و دژوار .
ئه‌وه‌ی مێژووى دێرینی ئاده‌میزادێتى بخوێنێته‌وه له‌باسى سه‌رگوزشته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌کان و گه‌له‌کانیان، لێبورده‌یى و غوفرانێتى خواى گه‌وره به‌زه‌قى و ئاشکرا به‌سه‌ریانه‌وه دیاره، وه‌کو عه‌زاب و غه‌زه‌بى خواى گه‌وره‌ش زۆر رون و ئاشکرایه که‌خۆی (شديد العقاب)ه ، دیاره لێبورده‌یى و غوفرانێتى خواى گه‌وره تاکه مۆڵه‌تێکه که‌ئه‌جه‌ل تیا وه‌فایی کردوه‌و ئه‌وه‌ی نه‌یقۆزێته‌وه‌و به‌هه‌لى نه‌زانێ وه‌خۆی لێ به‌هره‌مه‌ند نه‌کا باچاوه‌ڕوانى عه‌زابى سه‌خت و غه‌زه‌بى بێوێنه‌ى خوا بکات ..
خواى گه‌وره له‌سه‌ر زمانى حه‌زره‌تى نوح دا ده‌فه‌رموێ : [ فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا(10)يُرْسِلْ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا(11)وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا ] نوح / ١٠ ـ ١٢ . واته حه‌زره‌تى نوح به‌گه‌له‌که‌ى خۆی فه‌رموو : ئه‌ی گه‌لى من داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، بێ هیوا مه‌بن به‌هۆی گوناه و تاوانی زۆرتانه‌وه، به‌ڕاستى خواى گه‌وره لێخۆش‌بوو غه‌ففارو لێبورده‌یه ، جا ئه‌گه‌ر ئێوه داواى لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه لاى خودا ئه‌وه خواى گه‌وره له‌ئاسمانه‌وه به‌ره‌که‌ت به‌سه‌رتاندا داده‌بارێنێ و، له‌خێرو بێری ئاسمانى به‌هره‌مه‌ندتان ده‌کات ، وه‌ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات له‌هه‌ژارى و قاتى و قڕى نه‌جاتتان ده‌دات و ماڵ و منداڵ و باغ و باغاتى باش و زۆرتان پێده‌به‌خشێ کانیاوو رووبارتان پڕ ئاو ده‌کات .. دیاره له‌ئه‌نجامدا گه‌له‌که‌ى نوح هه‌مان ئالآى که‌ون و بونه‌وه‌ریان هه‌ڵنه‌گرت ، چونکه ئه‌م که‌ون و بوونه‌وه‌ره گشتى ئالآی خوا به‌یه‌ک ناسی هه‌ڵگرتووه‌و ته‌سبیحات و یادى خوداى غه‌ففار ده‌کات وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ] جمعه /١ . جا بۆیه‌ش که‌ون و بونه‌وه‌ر به‌پێی سووننه‌تى خودایى هه‌ڵسان به‌دژایه‌تى گه‌له‌که‌ى نووح ، له‌ئاسمان و له‌زه‌وىیه‌وه له‌جیاتى به‌ره‌که‌ت و پیرۆزی قه‌هرو غه‌زه‌بیان به‌سه‌ردا بارى، له‌ئه‌نجامدا گشتیان ژێر ئاو که‌وتن و خنکان ته‌نها نووح و موسڵمانه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بێ .. ئه‌ی ئاده‌میزادى هه‌ژارو بێ ده‌سه‌لآت تۆ دژایه‌تى که‌ون و بونه‌وه‌رت پێ ناکرێ له‌هه‌ڵوێست و بیر‌و باوه‌ڕیانه‌وه لامه‌ده ، ده‌نا ئه‌نجامى گه‌له‌که‌ى نووح و هاو وێنانى ئه‌و به‌چاوی خۆت ده‌بینی !!.
خواى گه‌وره ده‌رگاى ئومێد‌و هیواو چاره‌نووسى دانه‌خستووه له‌ئاده‌میزاده‌کان به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه خستوویه‌تیه سه‌ر گازى پشت، که‌گه‌ڕانه‌وه لاى خوایه‌و وه‌سیفه‌تى لێخۆشبوو‌ن و لێبورده‌ییشی راگه‌یاندووه ، به‌ڵێ ئه‌و ئومێد‌و هیوایه‌ى که‌هه‌زاران نه‌خۆشى ده‌روونى له‌ئاده‌میزاد شیفادێنێ ژیان خۆش و ئاسووده ده‌کات و ده‌ستى هه‌زاران تاوانبار‌و گوناهکاران ده‌گرێ و ده‌یان هێنێته‌وه سه‌ر راسته شه‌قامى خودایى ، گه‌ل و کۆمه‌ڵ له‌ده‌ستیانه‌وه رزگارى ده‌بێ و ئه‌وجاره پێیانه‌وه‌شانازى ده‌کاو خێروبێریان لێ ده‌بینێ ،ئه‌و هیوایه‌ى که‌خواست و ئاره‌زووى شه‌یتان و شه‌یتان سیفه‌تان تێک ده‌شکێنێ ، فیرعه‌ونان و سته‌مکاران بێ هیوا ده‌کات ، ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌رگاکانى ئه‌و هیوایه‌و ئومێدانه‌ى کردۆته‌وه پێشوازى له‌به‌نده‌کانى .. پێویسته بزانین خواى گه‌وره که‌ده‌رگاى ئه‌و هیواى خستۆته سه‌ر پشت دیارىو هه‌دیه‌شی تیایه، که‌مزگێنى و موژده‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌و خۆشه که‌ئه‌ویش بریتىیه له گۆڕینی هه‌موو گوناه و تاوانه‌کان به‌چاکه ، باشه ئه‌ی ئاده‌میزادى گوناهبار و تاوانکار ئه‌ی چیت ده‌وێ کێ له‌گه‌ڵت ئاوا به‌مه‌رحه‌مه‌ته ، کێ ئاوا تۆی خۆش ده‌وێ و چاره‌نووسی باش و به‌رزى تۆى ده‌وێ ، به‌ڵکو وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ إلاّ من تاب وآمن وعمل عملاً صالحاً فأولئك يبدّل الله سيئاتهم حسنات وكان الله غفوراً رحيماً ] سوره‌تى فرقان / ٧٠ .. واته له‌ته‌وانباران و گوناهکاران ئه‌وه‌ی ته‌وبه بکات و بگه‌ڕێته‌وه‌و ئیمان بینێ و کار‌و کرده‌وه‌ى چاک و باش ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌وانه خواى گه‌وره گوناه و تاوانه‌کانیان بۆ ده‌گۆڕێته‌وه‌و ته‌بدیل ده‌کات به‌چاکه‌و خێر‌و حه‌سه‌نات، به‌ڕاستى خواى گه‌وره لێبورده‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه .. ئه‌مه به‌رنامه‌ى خوایه‌و بۆ هه‌موو که‌س وه‌کو یه‌که‌و دونیایه‌کى فراوانه‌و جێگه‌ى هه‌موو که‌سێکى تیا ده‌بێته‌وه‌و، پیرۆزی و به‌رزىو هه‌مووکه‌سێکى ده‌وێ له‌دونیاو قیامه‌ت ..

