ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەسەرھاتی بەڵەک و کەچەل و کوێر(چیرۆك)

بەسەرھاتی بەڵەک و کەچەل و کوێر(چیرۆك)

نووسینی/هارون نوح طه‌/كتێبخانه‌ی محوی///پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: سێ پیاو ھەریەکەو بەجۆرێک  ھەبوون لە نێو بەنی إسرائیلیەکان، بەڵەکێک و کەچەڵێک و نابینایەک. خوای گەورە ویستی تاقییان بکاتەوە. بۆیە فریشتەیەکی بۆ ناردن. کە فریشتەکە چووە لای پیاوە بەڵەکەکە پێی ووت چ شتێک خۆشەویسترە لە لات؟ کابرای بەڵەک ووتی: ڕەنگێکی جوان، لاشەیەکی جوان، ئەم ناخۆشیەم لەسەر لابچێ کە خەڵک قێزم لێ دەکات.
فریشتەکە دەستێکی بەسەر ڕوخساری داھێنا چاک بوەوە. ئینجا پێی ووت: چ ماڵێک لە لات لە ھەمووی خۆشەویستترە؟ ووتی: ووشتر. لە ڕیوایەتێک ھاتووە کە دەڵێ مانگا. ئینجا فریشتەکە ووشترێکی پێ دا کە بێچووی لە سکدا ھەبوو. پێی ووت: خوا بەرەکەتی تێباوێ. ئینجا چووە لای پیاوی کەچەلڕ ووتی: چ شتێ لە لات خۆشەویستترە؟ ووتی مووێکی جوانء ئەم ئازارەم لەسەر لابچێ کە خەڵک قێزم لێ دەکات. فریشتەکە دەستی بەسەر سەری داھێنا مووەکانی سەری ھاتەوە. ئینجا ووتی: چ ماڵێک خۆشەویستترە لە لات؟ ووتی: مانگا. فریشتەکەش مانگایەکی پێ دا کە بێچووی لە سکی دا ھەبوو. ئینجا ووتی: خوا بەرەکەتی تێباوێ.
پاشان چووە لای نابینایەکە ووتی: چ شتێ لە ھەمووی خۆشەویستترە لە لات؟ ووتی: دوو چاوی ساغء جوان. دەستی بەسەر چاوی داھێنا چاوەکانی چاک بوەوە . ئینجا ووتی: چ ماڵێک لە لات خۆشەویستترین ماڵە؟ ووتی: بزن و مەڕ. فریشتەکە کاریلەیەکی دایێ. ئینجا ئەوە کاریلەکەی پێ گەیشت تاکو گەورە بوو دوو کاریلەی لێ بوو. ئەوی تریش بەھەمان شێوە ئەوە دۆڵێکی پڕ ووشتری پێ درا. ئەوەی تر دۆڵێکی پڕ مانگای پێ درا. ئەوەی تر دۆڵێکی پڕ بزنء مەڕی پێ درا.
دوای ماوەیەک فریشتەکە ھاتە لای بەڵەکەکە. ووتی: پیاوێکی فەقیرم، لە ڕێگادا پێداویستیم پێ نەماوە، ھیچ جێگایەکیشم نییەء ھاواری پێ ببەم جگە لەلای خواو تۆ نەبێ. داوات لێ دەکەم لەبەر خاتری ئەو خوایەی کە ئەم ڕەنگە جوانەی بەتۆ بەخشیوە، یارمەتیەکم بدەیت کە سەفەرەکەی پێ جآبەجآ بکەم. کابرا ووتی: حەق زۆرن مافەکان زۆرن. فریشتە ووتی: وەک بڵێی دەتناسمەوە. تۆ نەبووی پێشتر بەڵەک بوویت، کە خەڵک قێزی لێ دەکردیت، تۆ نەبووی پیاوێکی فەقیر بوویت، خوا ماڵێکی زۆری پێ بەخشی. ووتی: نا!! من ئەم ماڵەم بە میرات وەرگرتووە لە گەورە بۆ گەورە. فریشتەکە ووتی: ئەگەر درۆ بکەیت خوای گەورە وەک جاران بەسەرت بێنێت.
ئینجا چووە لای کەچەڵەکە، وەکو پیاوی پێشتر پێی ووت ئەویش ھەمان وەڵامی دایەوە کە پیاوی بەڵەک دایەوە. پاشان پێی ووت ئەگەر درۆ بکەیت خوای گەورە وەک جاران بەسەرت بێنێت. ئینجا چوو بۆ لای نابینا پێی ووت بۆ خاتری ئەو خوایەی کە چاوەکانی پێ بەخشیەوە، ڕزگاری کردی لەم ناخۆشیە، یارمەتیم بدە بۆ پێداویستی سەفەرەکەم. کابرای نابینا ووتی: ڕاستە من کابرایەکی نابینا بووم خوا چاوەکانی دامەوە ئێستا ئەو ماڵە ھەمووی ھی خوایە ئەو بە منی بەخشیوە. فەرموو ئەوەی بۆ خۆت دەبەی بیبە، ئەوەی تر بۆ منی بەجآ بێڵە. فریشتەکە ووتی: ماڵەکەت بۆ خۆت ھەڵگرە چونکە ئێوە تاقیکرانەوە. خوای گەورە لە تۆ ڕازی بوو بەڵام لە دوو ھاوڕێیەکانت تووڕە بوو. ئینجا پیاوە  بەڵەکەکەو کەچەڵەکە وەک پێشتریان لێ ھاتەوەو مال و سامانیان  ھەمووی لەدەست چوو بەدوعا ئەم فریشتەیە.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز