سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شیرپێدانی منداڵ بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو.. له قورئاندا
نووسینی/سهروهرحسن /نووسینگهی تهفسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت: {وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ ڕزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا لَا تُضَارَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌ لَهُ بِوَلَدِهِ وَعَلَى الْوَاڕثِ مِثْلُ ذَلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَنْ تَرَاضٍ مِنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَسْتَرْضِعُوا أَوْلَادَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُمْ مَا آتَيْتُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (233)} [البقرة]،
واتە: دایکان با شیر بدەن بەمنداڵەکانیان دووساڵی تەواو بۆ ھەر کەس کە دەیەوێت شیری تەواو بدات و بۆ ئەو کەسەی خاوەنی منداڵەکەیە (واتە باوکی منداڵەکە)، دەبێت ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک بەشێوەیەکی جوان و چاک ئامادەبکات... بۆ دایکان و ھەرکەس بەگوێرەی توانایی خۆی داوای لێدەکرێت. نابێت ھیچ دایکێک زیانی پێبگات و (لە دیتنی منداڵی بێبەش بکرێت) ھەروەھا خاوەنی منداڵەکەش، میراتگری منداڵەکەش بۆیان ھەیە بەھەمان شێوە (گرنگی بە منداڵەکە بدەن) خۆ ئەگەر دایک و باوک بە ڕەزامەندی و پرس و ڕای ھەردوو لایان ویستیان منداڵەکانیان لەشیر ببڕنەوە، ئەوە قەیناکا و گوناھیان ناگات، و ئەگەر ویستیان دایەن بۆ شیرپێدانی منداڵەکانیان بگرن، ئەوەش قەیناکە بەمەرجێک ماف و کرێیان بە جوانی و شایستە پێبدەن. لەخوا بترسن و پارێزکار بن، چاک بزانن خوا بینایە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ ھەیە لەنێوان ژمارەو ماوەی شیرپێدان لە مەمکی دایکەوە لەگەڵ دەرکەوتنی نەخۆشی شەکرە لەجۆری یەکەم. لێکۆڵەرەوەکان ھۆی ئەمەیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی کە شیری دایک یارمەتی پاراستنی منداڵ دەدات دژ بە ھۆکارە ژینگەییەکان کە دەبنەھۆی تێکشکاندنی خانەکانی (بێتاپەنکریاسی)، لەو مناڵانەدا کە ئامادەباشییەکی بۆماوەییان بۆ ئەم حاڵەتە ھەیە. پێکھاتەی شیرە دەستکردەکان و ئەو خواردنانەی لەجیاتی شیردان دەدرێن بە کۆرپە، ماددەی کیمیایی ژەھری تێدایە دژ بەخانەکانی (بێتاپەنکریاسی)، شیری مانگا پرۆتیناتی تێدایە زەرەرمەند دەبێَت بۆ ئەم خانانە...
لەھەندێک وڵاتدا دوای تاقیکردنەوە تێبینی کراوە، ماوەی شیرپێدانی دایک پەیوەندییەکی پێچەوانەی ھەیە لەگەڵ توشبوونی منداڵ بە نەخۆشی شەکرە. لەبەرئەوە ئێستا لێکۆڵەرەکان ئامۆژگاری بە درێژکردنەوەی ماوەی شیرپێدان دەکەنەوە لەمەمکی دایکەوە بۆ پارێزگاری لەم نەخۆشیە مەترسیدارە و بۆ پاراستنی تەندروستی مناڵان لەداھاتوودا.
لەڕوانگەی ئەم ڕاستیانەوە لەم ساڵانەی دواییدا تیۆرێک بەدیارکەوت، پوختەکەی ئەوەیە کە پرۆتینی شیری مانگا دەگونجێت کارلێکێکی زیندوانەی بەرگریانە بکات کە دەبێتە ھۆی تێکشکاندنی خانەکانی (بێتا پەنکریاسی) دەردەری (ئەنسۆلین)... ھەروەھا ئەم تیۆرە ئەوەش دەگرێتەخۆ کە لە پلازمای منداڵدا (مصل الأطفال)، ئەوانەی توشی نەخۆشی شەکرە بوون، بڕێکی بەرزتر لە دژەتەنی تێدایە بۆ پرۆتینی شیری مانگا بە بەراورد لەگەڵ ئەو مناڵانەی توش نەبوون.
لەلێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە لەگۆڤاری (السکری) لە کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨دا بڵاوبووەتەوە، ھاتووە: لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەو ڕاستیەی ئەو پرۆتینەی لەشیری مانگاکاندا ھەیە فاکتەرێکی سەربەخۆیە لە توشبوونی ھەندێک منداڵ بە نەخۆشی شەکرە، بەبێ ڕەچاوکردنی ئامادەباشی بۆماوەیی.
ھەروەھا لە لێکۆڵینەوەیەکی تری نوێدا کە لە شوباتی (١٩٩٨) دا و لە ڕۆژنامەی (المناعە)دا بڵاوبووەوە، دانەرانی ئاماژەیان بەوەدا پێدانی شیری مانگا و ھەندێ شیری دەستکرد بە منداڵ لەجیاتی شیری دایک، دەبێتەھۆی زیادبوونی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لای ئەو مناڵانەی ئەو شیرانەیان پێدراوە. لێکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو مناڵانە کراوە کە لەنێوان تەمەنی سەرەتایی تاکو مانگی نۆیەمی تەمەنیاندان، بۆیە دانەرەکان ئامۆژگاری درێژکردنەوەی شیرپێدانی سروشتی دەدەن.
لەلێکۆڵینەوەیەکی ھاووێنەی ئەوەدا کە لە گۆڤاری (السکری) کانونی یەکەمی ساڵی (١٩٩٤)دا بڵاوکرایەوە، لێکۆڵەرەکان ڕوونیان کردۆتەوە پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان خواردنی بەرھەمەکانی شیری دەستکرد (بەتایبەت شیری مانگا) لەتەمەنی سەرەتای منداڵیدا تاکو ساڵی یەکەمی تەمەنیان و زیادبوونی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەدا ھەیە.
لەلێکۆڵینەوەیەکیشدا کە لەساڵی (١٩٩٥) دا لە بەشی ھەناوی کۆلێژی پزیشکی (المنێورە) ئەنجامدرا بە سەرۆکایەتی دکتۆر "مجاھد محمد ڕبوالمجد" (مامۆستای نەخۆشیە ھەناوییەکان و شەکرە لە کۆلێژی پزیشکی المنێور لە میسر) دۆزرایەوە کە دژەتەنە بەرگریەکان (الاجسام المناعیە المضادە) لە شیری مانگادا لەپلازما (مێل)ی مناڵاندا دۆزراوەتەوە، ئەو مناڵانەی تا کۆتایی ساڵی دووەمی تەمەنیان شیری مانگایان خواردووە، بەڵام ئەو مناڵانەی لەدوای تەمەنی دوو ساڵیانەوە شیری مانگایان خواردووە لەمجۆرە تەنەبەرگرییەیان (الڕجسام المناعیە) نییە.. ئەمەش حیکمەتی جوان و وردی قورئانی پیرۆز دەردەخات لەدیاریکردنی شیرپێدانی منداڵ لەلایەن دایکیەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ.
بەڵام ئاخۆ بۆچی شیری مانگا لە پێش ساڵی دووەمەوە ئەو زیانە دەگەێنێت، لەکاتێکدا ئەم کاریگەرییە خراپەی شیری مانگا لە دوای ئەو ماوەیە دەرناکەوێت؟
لەتوێژینەوەیەکدا کە لەساڵی (١٩٩٤) لە فنلەندا ئەنجامدرا و لە گۆڤاری (المناعە الژاتیە)دا بڵاوکرایەوە لێکۆڵەران دەڵێن: پرۆتینی شیری مانگا بە حاڵەتی سروشتی و ئاسایی خۆیەوە بە بەرگی ناوەوەی کۆئەندامی ھەرسدا تێپەڕدەبێت لەنێو ئەو دەروازانەی تێیدایە، لەبەر تەواو گەشەنەکردنی ئەم بەرگەوە... ئەنزیمەکانی کۆئەندامی ھەرسکردنیش ناتوانن ئەو پرۆتینانە بۆ ترشەئەمینیەکان تێکبشکێنن، لەبەرئەوەی پرۆتینی شیری مانگا وەک پرۆتینێکی ئاوێتە (مرکب) دەچنە ژوورەوە کە ھانی دروستبوونی تەنەبەرگرییەکان (الڕجسام المناعیە) دەدەن لەناو لەشی منداڵەکەدا.
ھەروەھا سەرچاوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنزیمەکان و بەرگی ناوەوەی کۆئەندامی ھەرسکردن و جوڵەی ئەم کۆئەندامە و داینامیکای ھەرسکردن و مژین، بەشێوەیەک لە مانگەکانی سەرەتای لەدایکبووندا کارەکانیان تەواو نابێت، بەڵکو بە پلەبەندی و تا کۆتایی ساڵی دووەمی تەمەنی منداڵ تەواو دەبن.
سەرجەمی ئەم لێکۆڵینەوانە دەریدەخەن، چەند شیرپێدانی سروشتی نزیک بووەوە لە دووساڵ ئەوەندەش چڕیی تەنە بەرگرییە زەرەرمەندەکان بە خانەکانی (بێتاپەنکریاس) کە (ئەنسۆلین) دەردەدەن کەم دەبێتەوە... چەندیش شیرپێدانی دەستکرد لە سەرەتای لەدایکبوونەوە دەستپێبکرێت (بەتایبەت بە شیری مانگا) ئەوەندە چڕی تەنە بەرگرییە زەرەرمەندەکان لەپلازما (مێل)ی منداڵدا زیاددەکەن.
لە ئاماژەیەکی تری زانستی تری زۆر وردی قورئانی پیرۆزدا، دەبینین ماوەی شیرپێدان بە دوو ساڵ دیاریدەکات. وەک دەفەرموێت:{وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (14)} [لقمان]، واتە: ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیزادمان کردووە بە چاکڕەفتاری لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بە ئێش و ئازار و لاوازیی و بێتاقەتیەکی زۆرەوە، دوای دووساڵ لە شیری بڕیوەتەوە.
ھەروەھا قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: {وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا .......(15)} [الأحقاف]، واتە: دایکی بە ئازارەوە ھەڵیگرتووە و بەدەم ئێش و ئازارەوە بوویەتی، سکپڕبوون و لەشیربڕینەوەی (٣٠ مانگی) خایاندووە.
لەمانەوە تێدەگەین کە شیرپێدان بۆماوەی دووساڵ کارێکی دیاریکراو و سنووردار نییە، بەڵکو تەواوکردنە، چونکە دەکرێت ماوەکە کەمتریش بێت (کەمی تێدا بکرێت) وەک حوکمە ئیسلامیەکانی تایبەت بە شیرپێدان ئاماژەیان پێداوە، بە پشتبەستن بەو ئایەتە پیرۆزەی دەفەرموێت: [{وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ ڕزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا لَا تُضَارَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌ لَهُ بِوَلَدِهِ وَعَلَى الْوَاڕثِ مِثْلُ ذَلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَنْ تَرَاضٍ مِنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَسْتَرْضِعُوا أَوْلَادَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُمْ مَا آتَيْتُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (233)} [البقرة]، واتە: ئەگەر دایک و باوک بە ڕەزامەندی و پرس و ڕای ھەردوولایان ویستیان منداڵەکانیان لەشیرببڕنەوە ئەوە قەیناکا و گوناھیان ناگات.
ئیبن کەسیر (رەحمەتی خوای لێبێ) دەربارەی ئایەتەکە دەڵێت: واتە ئەگەر دایک و باوکی منداڵەکە ڕێککەوتن لەسەر لەشیربڕینەوەی لەپێش دووساڵەکە بەوەی بەرژەوەندی منداڵەکەیان لەوەدا ببیننەوە و ڕاوێژیان کرد و لەسەری کۆبوونەوە، ئەوا ھیچ گرفتێک نییە لەسەر لەشیربڕینەوەی منداڵەکە... ئەوەیشی لێوەردەگیرێت کە ڕای تەنھا یەکێکیان لەم کارەدا بەبێ ئەویتریان بەس نییە، و ڕەوا نییە بۆ ھیچکامیان بەبێ ڕاوێژی ئەویتریان بەم کارە ھەڵبستێت.
ئەم باسە بەرژەوەندی منداڵەکەیە و پەیوەستبوونێکە بە سەیرکردن و وردبوونەوە لەحاڵی منداڵەکە (ئەمەش لە بەزەیی و سۆزی خوایە بۆ بەندەکانی کە چاودێری و جەختی لە دایک و باوک کردووەتەوە لە پەروەردەکردنی منداڵەکەیان)، ڕێنمایی کردون بۆ ھەموو ئەوانەی لە بەرژەوەندی خۆیان و بەرژەوەندی منداڵەکەیانە...
ئەم باسە ڕوونکردنەوەیەک بوو لەسەر حیکمەتی دیاریکردنی شیرپێدانی منداڵ بە ماوەی دووساڵ، لە ئاماژەیەکی وردی زانستی قورئانی پیرۆزدا، کە لێکۆڵینەوە زانستیە نوێیەکانیش دووپاتی دەکەنەوە و لەسەر ڕاستێتی و ئیعجازی ئەم ھەواڵەی قورئانی پیرۆز بەڵگە دەبن.

