سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بڕوادارو مژده‌کانى قورئان
نووسینى/ئه‌ندازیار عوسمان له قورئانى پیرۆزدا چه‌نده‌ها ئایه‌ت مژده ئه‌ده‌ن به‌بڕواداران ، به‌ئارامگران ، به‌تێکۆشه‌ران ، که‌سه‌رکه‌وتووسه‌رفرازده‌بن له‌دنیاو قیامه‌تدا ، دیاره ئه‌مه‌ش به‌ڵێن وپه‌یمانى خوایه بۆیان و به‌ڵێن وپه‌یمانى خواش بێگومان دێته‌دى ... قورئان ده‌فه‌رموێت :
١-[إنَّ هذا القرأن يهدي للَّتي هيَ أقْوَمُ ويُبَشَّرُ المؤمنين الذين يعملون الصالحات أنَّ له‌م أجراً كبيراً](الآسراء9) واته :به‌ڕاستى ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز وبه‌رنامه ، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ى که کاروکرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن ، بێگومان پاداشتى زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه ..
٢-[ألا إنَّ أولياء اللهِ لا خوفُ عليهم ولاهُمْ يَخْزَنون ، الذينَ امنوا وكانوا يَتَّقون ، لهُمْ البُشرى في الحياة الدنيا وفي الآخرة ، لاتبديلَ لكلماتِ الله ، ذلك هو القوزُ العظيم](يونس 64)واته: ئاگاداربن که‌به‌ڕاستى چاکان و خۆشه‌ویستانى خوا ، نه‌ترس ڕوویان تێده‌کات له‌سه‌ره‌مه‌رگ و ڕۆژى لێپرسینه‌وه دا‌و ، نه‌غه‌م وپه‌ژاره‌و دڵته‌نگى دایان ده‌گرێت ، به‌ڵکو فریشته‌کان به‌ڕووخۆشیه‌وه مژده‌ى سه‌رفرازى و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ ، ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕى به‌تین و دامه‌زراویان هێناوه به‌په‌روه‌ردگار و پارێزکارن ، هه‌ربۆئه‌وانه مژده‌ى کامه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى له‌دنیاو له‌قیامه‌تدا ، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى خوا هه‌ردێنه‌دى و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردانایه‌ت ، ئائه‌وه‌یه سه‌رفرازى و کامه‌رانى گه‌وره‌و مه‌زن .
٣-[ياأيها الذين امنوا هل أدُلُّكُمْ على تجارة تُنجيكم من عذاب أليم ، تُؤمِنون بالله وَرسُولِهِ وَتُجاهِدون في سبيل الله بأموالِكم وأنفُسِكُمْ ذالِكم خيرُ لكم إن كنتم تعلمون ، يغفر لكم ذُنُوبَكُمْ ويُدخِلْكٌمْ جَّناتٍ تجري مِن تحتِها الانهار ومساكِنَ طَيَّبةً في جَنَّاتِ عَدْنٍ ذلك الفوز العظيم ، وأخرى تحبونها نصر من الله وفتح قريب وبشڕ المؤمنين ] (الصف: 10-13). واته : ئه‌ى ئه‌وکه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه ،ده‌ستنیشانى بازرگانیه‌کتان بۆبکه‌م ،که له سزایه‌کى به ئێش ڕزگارتان بکات ؟! سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ، ئنجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له ڕێى خوادا به‌به‌خشینى ماڵ و سامانتان ، وه‌به‌خشینى خۆتان (بةطيان فيداكردن)، بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکترو فه‌ڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن وتێ بگه‌ن.
ئه‌وسا خوا له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانى به‌هه‌شته‌وه که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێده‌په‌ڕێت و جاریه ، هه‌روه‌ها کۆشک وته‌لارى خۆش و ڕازاوه وپاکوخاوێن له باخه‌کانى به‌هه‌شتى عه‌دن ، به‌ڕاست ئائه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنوسه‌رفرازى و ده‌ستکه‌وتى گه‌وره‌و بێ‌سنوور ، جاشتێکى تریش هه‌یه که‌حه‌زى لێده‌که‌ن ، ئه‌ویش به‌خشینى سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه‌و فه‌تحه ( فةتحي ولآتان و دلآن) ، ئه‌و مژده‌یه بده به‌بڕواداران .

