سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١٥ ــ الـقـهـــار
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى گوناهپۆش ، (6) جار ئه‌م ناوه له‌قورئانا هاتووه ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (قهر)ه واته زاڵ بوون و زه‌لیل کردن .
القهّار : یانى خوایێکه هه‌موو شتێکى خستۆته ژێر ده‌ستى خۆیه‌وه ، هه‌موو گه‌ردنیان له‌ئاستیا نزم و ملکه‌چه ، هه‌موو بیر‌و هۆشه‌کان فه‌رمانبه‌ردارى و گوێ رایه‌ڵیین ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ که‌هه‌موویان عه‌بدو به‌نده‌ی ئه‌ون و پێویستیان به‌و هه‌یه‌و چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن له‌ئه‌نجامى هه‌مووکارو فه‌رمانێکا ، وه‌ئه‌و بێنیازه له‌غه‌یرى خۆی .
ئه‌و خوایه‌ى که‌شایسته‌و لایه‌قى ئه‌وه که‌بپه‌رسترێ و په‌روه‌ردگارێتى بکاو فه‌رمانه‌کانى جێبه‌جێ بکرێ و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانى دووره پارێزیان لێبکرێ و شوێنى به‌رنامه‌و شه‌رعى بکه‌وین ، هه‌ر ئه‌م خوایه‌یه که‌هه‌رچى له‌بونه‌وه‌ردایه له‌ژێر ده‌ستیایه‌تى ، چونکه ئه‌م حاڵه‌تى قه‌هرو ده‌سه‌لآتداریه نیشانه‌ى ئه‌وپه‌ڕی فه‌رمان ره‌وایى و گه‌وره‌یىیه ، له‌دواى تێک چوون و وێران بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وى پرسیار ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : [ لِمَنْ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّاڕ ] غافر / ١٦ .
بۆ کێیه ئه‌مڕۆ سامان و دارایى ، بۆ خواى تاک و زاڵه به‌سه‌ر گشت شتێکا ..
خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (الرعد)دا له‌ئایه‌تى (16) ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ قُلْ اللَّهُ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُمْ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ لاَ يَمْلِكُونَ لأَنفُسِهِمْ نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ قُلْ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ] الرعد .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بفه‌رموو بڵێ کێیه به‌ڕێوه‌به‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وىیه بفه‌رموو بڵێ دیاره هه‌ر زاتى (الله)یه ، بفه‌رموو بڵێ ئایا ئێوه گرتوتانه بۆ خۆتان بێجگه له‌زاتى (الله) چه‌ندین دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوانێ که‌ئه‌وانه بۆ نه‌فس و گیانى خۆشیانا سوودو زیانێکیان به‌ده‌ست نىیه ، چونکه هه‌ر خواى گه‌وره‌یه سه‌رچاوه‌ی خێر‌و بێرو زه‌ره‌رو زیان ، باقى که‌سێکى تر نیه به‌دیهاتن و مردنی خۆشى به‌ده‌ست بێ ، چ جاى زه‌ره‌رو زیانێکى به‌ده‌ست بێ ، بفه‌رموو بڵێ ئایا یه‌کێ له‌ڕاست به‌رنامه‌و هیدایه‌ت و نورى خوا کوێربێ ، یه‌کسانه له‌گه‌ڵ که‌سێکىترا که‌له‌سه‌ر رۆشنایى هیدایه‌ت و نورى خوابێ و لێیانه‌وه بیناو چاو ساغ بێ !؟ دیاره وه‌لآمه‌که‌ى له‌ناو پرسیاره‌که‌یا که‌هه‌رگیز وه‌کو یه‌ک یه‌کسان نین .. یا ئایا رێچکانى تاریک و کوێره رێگا‌و تاریکایىیه‌کان وه‌ک و رێگه‌ى ره‌وشه‌ن و رووناک و نوراوىیه ، له‌م پرسیاره‌ش دیاره هه‌ر وه‌لآمه‌که‌ى له‌ناو خۆیه‌تى ..
یا شه‌ریک و هاوبه‌شیان بۆ خوداى گه‌وره گێڕاوه‌و بڕیار داوه له‌وانه‌ى به‌دیهێنراویان خه‌لق کردووه !! ئه‌وانیش به‌دیهێنراوه‌کانى خواى گه‌وره‌و به‌دیهێنراوه‌کانى ئه‌وانى لێ تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ بووه پێیان لێک نابێنه‌وه لایان وایه وه‌کو یه‌کن یا به‌مانایێتر خۆ ده‌زانن ته‌نها خواى گه‌وره خالیق و به‌دیهێنه‌ره هیچ خالیق و .. به‌دیهێنه‌رىتر نیه تاکو ببێ به‌هۆی لێ تێک چوونیان و سه‌رلێ شێوانیان، ده‌ى که‌واته خواى گه‌وره به‌ته‌نها خالیقه‌و وه‌خاوه‌نى گشت مه‌خلوقه‌کانه‌وه که‌سێ شه‌ریک و هاوبه‌شی تیایان دا نیه‌و نه‌بووه‌و نابێ .. بفه‌رموو بڵێ هه‌ر زاتى (الله)یه به‌دیهێنه‌رو خالیقى هه‌ر هه‌موو شتێکه، هه‌ر خۆی شایه‌سته‌یه بۆ په‌رستراوێتىو دۆستایه‌تى و خۆشه‌ویستایه‌تى و پشتیوانێتى، و چونکه هه‌ر خۆیه‌تى تاک و ته‌نهایه‌و له‌هه‌مان کاتدا زاڵ و سه‌رکه‌وتووه، وه‌ده‌سه‌لآت داره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکا که‌واحیدول قه‌ههاره ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (ص)دا ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ إِنَّمَا أَنَا مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلاَّ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ(65)رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ] ص/ ٦٥ ـ ٦٦ .
واته ئه‌ى نێرراوی خودا که‌مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویسته () بفه‌رموو بڵێ منیش وه‌ک ئێوه ئاده‌میزادێکم هیچىتر ته‌نها ئه‌وه هه‌یه که‌خواى گه‌وره منى کردووه به‌پێغه‌مبه‌ر تاکو بێدارتان بکه‌مه‌وه‌و بتان ترسێنم، وه‌ئاگادارتان بکه‌مه‌وه‌و حاڵیتان بکه‌م که‌هیچ په‌رستراوێ نیه و که‌سێ نیه شایه‌سته‌ى په‌رستراوێتى بێ ته‌نها زاتی (الله) نه‌بێ، ئه‌و زاته‌ى که‌تاک و ته‌نها و زاڵه خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى بێسنووره‌و، هه‌ر خۆى به‌ته‌نها واحیدول قه‌ههاره ، هه‌ر خۆشیه‌تى په‌روه‌ردگارو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وى و به‌وه‌ى هه‌یه له‌نێوانیان ، هه‌ر خۆشیه‌تى خاوه‌ن عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى هه‌میشه، لێبورده‌و لێخۆشبووه‌و غه‌ففاره ، ده‌ى که‌واته دۆستایه‌تى ئه‌و زاته ده‌سه‌لآتدارو غه‌ففاره بقۆزنه‌وه‌و روى تێبکه‌ن تاکو ئه‌جه‌ل وه‌فاى کردووه ، وه‌خت و کاتیه‌تى بۆ گه‌ڕانه‌وه ، له‌کیس خۆتانى مه‌ده‌ن و خۆتانى پێ به‌هره‌مه‌ند بکه‌ن روسپیاتى هه‌میشه‌ییش له‌ده‌ست خۆتانى مه‌ده‌ن .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (زمر)دا له‌ئایه‌تى (4) دا ده‌فه‌رموێ : [ لَوْ أَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَتَّخِذَ وَلَدًا لاَصْطَفَى مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ سُبْحَانَهُ هُوَ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ]
خواى گه‌وره رووه‌و ئه‌و که‌سانه‌ى که‌زاتى ئه‌ویان نه‌ناسیوه به‌ته‌واوی ، واحاڵى بووینه که‌زاتى ئه‌و خاوه‌ن رۆڵه‌یه‌و کوڕی بۆ خۆى بڕیار داوه ، وه‌وا حاڵى بووینه زاتى ئه‌و وه‌کو ئاده‌میزاد رووه‌و بێهێزى و بێده‌سه‌لآتى ده‌بێ، بۆیه رۆڵه‌ى گه‌ره‌کو پێویسته تاقه‌ره‌بووى پیرى و که‌نه‌فتى پێپڕبکاته‌وه ، نه‌خێر هه‌رگیز وانىیه‌و له‌زاتی (الله) ناوه‌شێته‌وه شایه‌سته نىیه ، چونکه زاتى بارى ئه‌گه‌ر خواستى له‌سه‌لار رۆڵه بڕیاردان بایه بۆ خۆی ، (كةشايستةى ئةو نىية كاري واش ناكا) هه‌ڵی ده‌بژارد له‌وه‌ی خه‌لقی ده‌کردو به‌دى ده‌هێنا به‌خواستى خۆی ، به‌لآم پاکى و بێگه‌ردی شایسته‌ى خوایه هه‌رچى که‌م و کوڕىیه شایسته‌ى ئه‌و نىیه‌و نابێ ، چونکه ئه‌و وه‌کو ئاده‌میزاد نىیه‌و له‌ئاده‌میزاد ناکا تاکو بێهێزى و سستى رووى تێبکاو ئاره‌زوو و خواستى رۆڵه‌ى بۆ دروست ببێ تاقه‌ره‌بوى که‌م و کوڕىیه‌کانی پێ پڕبکاته‌وه نه‌خێر، خواى گه‌وره هه‌میشه تاکو ته‌نهایه‌و بێنیازه له‌هاوه‌ڵ و رۆڵه‌و شه‌ریک له‌هه‌مان کاتیشا له‌ڕووی ده‌سه‌لآتا هه‌رده‌م ده‌سه‌لآت داری بێ سنووره و زاڵه به‌خواستى خۆی وه‌واحیدول قه‌ههاره هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ فَلاَ تَحْسَبَنَّ اللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِ رُسُلَهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ ذُو انتِقَامٍ(47)يَوْمَ تُبَدَّلُ الأَرْضُ غَيْرَ الأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّاڕ(48)وَتَرَى الْمُجْڕمِينَ يَوْمَئِذٍ مُقَرَّنِينَ فِي الأَصْفَادِ(49)سَرَابِيلُهُمْ مِنْ قَطِرَانٍ وَتَغْشَى وُجُوهَهُمْ النَّارُ(50)لِيَجْزِيَ اللَّهُ كُلَّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ إِنَّ اللَّهَ سَڕيعُ الْحِسَابِ(51)هَذَا بَلاَغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا بِهِ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُوْلُوا الأَلْبَابِ ] ابراهیم / ٤٧ ـ ٥٢ .
واته هه‌رگیز حیساب نه‌که‌ن که‌خواى گه‌وره واده‌و به‌ڵێنه‌کانى پشت گوێى ده‌خا، له‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ى که‌به‌پێغه‌مبه‌رانى داوه، نه‌خێر بێگومان خواى گه‌وره واده‌و به‌ڵێنه‌کانى به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ که‌به‌هه‌شت و روسپێتىیه بۆ پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌لآنى ، جه‌هه‌نده‌م و روو ڕه‌شىیه بۆ دوژمنانیان و ناحه‌زانیان ، چونکه به‌ڕاستى خواى گه‌وره شکۆمه‌ندو ده‌سه‌لآتدارو تۆڵه‌سێنه‌ره له‌زاڵمان و سته‌مکاران ، رۆژێ زه‌وى ته‌بدیل ده‌کرێ و ده‌گۆڕدرێته‌وه به‌زه‌ویێتر ، هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کان ده‌گۆڕێته‌وه به‌ئاسمانانىتر ، ئه‌مه‌ش له‌کۆتایى ته‌مه‌نی دونیادا ده‌ست پێده‌کات به‌هاتنی رۆژى قیامه‌ت ئه‌م نیزامه‌ى که‌ونه ده‌گۆڕدرێ به‌نیزامێ تر به‌هه‌شت و جه‌هه‌نده‌م ده‌که‌ونه گۆڕێ و هه‌رچى کار‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵوێستێ هه‌بووه چ له‌زه‌وى چ له‌ئاسمانه‌کان گشتى ده‌رده‌که‌ون بۆ خوداى گه‌وره‌ى تاک و به‌ده‌سه‌لآت و زاڵ،که‌هه‌ر خۆی ته‌نها واحیدول قه‌ههاره ، له‌و رۆژه‌دا سته‌مکارو موجریم و زاڵمان ده‌بینی که‌کۆت و زنجیر کراون له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاران ، وه‌جل و به‌رگ و پۆشاکیان له‌ئاگرو قه‌تیران بۆ ساز ده‌کرێ و ده‌به‌ریان ده‌کرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاگری جه‌هه‌نده‌م گشت ده‌م و چاویان داده‌گرێ و داده‌پۆشێ ، ئه‌مه‌ش گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تاکو زاتى (الله) پاداشی هه‌ر نه‌فس و گیانێ بداته‌وه به‌پێی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ى که‌ئه‌نجامى داوه له‌ژیانى دونیاى ، به‌ڕاستى و بێگومان خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان گشت خه‌ڵک و مه‌ردوومان موحاسه‌به ده‌کات به‌ووردى و به‌توندى و به‌کاتێکى که‌م چونکه، هیچ شتێکى لێشاراوه نیه‌و هه‌ر خۆی سه‌ریع ولحیسابه ، ئه‌و هه‌واڵ و حه‌قائیقانه‌ش که‌ئێستا پێتان راده‌گه‌یه‌نین مایه‌ى په‌ندو ئامۆژگاریه‌کى ته‌واوو له‌جێیه بۆ خه‌ڵک و مه‌ردوومان ، هه‌روه‌ها تاکو پێیه‌وه ئاگادار بکرێنه‌وه له‌بۆ ئه‌وه‌ی فێره زانیاری ببن و بزانن و عیلمیان ببێ به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی زاتی (الله) تاکه په‌رستراوه‌و هیچ په‌رستراوێ تر نیه .. وه تاکو ببێ به‌مایه‌ى زیکردو یادو په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى مێشک و عه‌قڵی تێگه‌یشتنیان هه‌یه .
ئه‌وه‌ی سه‌یرێکى مێژووى دێرینی ئه‌م که‌ونو بونه‌وه‌ره بکات به‌گشت به‌ش و پارچه‌کانیه‌وه تیشکه دره‌وشاوه‌که‌ى ده‌سه‌لآتى بێسنوورى خواى گه‌وره که‌ماناى زاڵى و قه‌ههارى خواى گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێ به‌ئاشکرا به‌ر ژیر‌و بیرى ده‌که‌وێ ، له‌وه‌ش حاڵى ده‌بێ کیتابه‌که‌ى بوونه‌وه‌ر هاوڕێک و هاوبڕیاره له‌گه‌ڵ کیتابه پیرۆزه‌که‌ى خواى گه‌وره که‌قورئانه که‌یه‌ک سه‌رچاوه‌و دانه‌رى هه‌یه ئه‌ویش خوداى زاڵ و واحیدول قه‌ههاره

