سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانه:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژکردن به خشوعه‌وه یارمه‌تیده‌رێکى باشه بۆ هێورکردنه‌وه‌ى ده‌روون و نه‌مانى گرژى و ئاڵۆزیه‌کانى, له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ى لاى خواره‌وه:
نه‌مانى کێشه‌کانى له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا, موسوڵمان له نوێژه‌که‌یدا چى غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ک به کۆڵیه‌وه‌یه‌تى له‌سه‌رشانى سوک ده‌بێ و چاره‌سه‌رى کێشه‌که‌ى ده‌داته ده‌ست هه‌ڵسوڕێنه‌رى گه‌ردوون, ئه‌و خوایه‌ی که به‌به‌زه‌یى و به ره‌حمه بۆ به‌نده‌کانى..
نوێژه‌که‌ى ده‌بێته‌هۆى نه‌مانى شپرزه‌یى و ئاڵۆزى ده‌روونى به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ى که به‌رده‌وام ئه‌نجامى ده‌دات, وه‌ک زانراویشه ئه‌و گۆڕانکاریه‌ى له جموجوڵى نوێژدایه ده‌بێته هۆى حه‌وانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى فیسۆلۆژى گرنگ له جه‌سته‌دا..
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمانى داوه به موسڵمان ئه‌گه‌ر حاڵه‌تى توڕه‌بوونى هات به‌سه‌ردا ده‌ستنوێژ بگرێ و دوو رکات نوێژ بکات بۆئه‌وه‌ى غه‌زه‌ب و توڕه‌بوونه‌که‌ى نه‌مێنێ..
زانستیانه چه‌سپاوه که نوێژکردن ده‌ورێکى کاریگه‌ر و راسته‌وخۆى هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌ماره‌کانى مێشک, هێمنى ده‌کاته‌وه و پارێزگارى له هاوسه‌نگى ده‌کات, چاره‌سه‌رێکى گونجاو و داواکراوه بۆ خه‌وزڕانێ که به هۆى گرژى و ئاڵۆزییه‌کانى مێشکه‌وه رووده‌دات.
نوێژکردن گرنگترین وه‌سیله‌یه بۆ حه‌وانه‌وه‌ى ده‌روون و هێوربوونه‌وه‌ى مێشک که ئاده‌میزاد په‌یى پێ بردبێ به‌درێژایى مێژوو.
دکتۆر (اليكسيس كارليل)ى فه‌ره‌نسى که پاداشتى نۆبڵى پێ به‌خشرا له بوارى پزیشکیدا له‌باره‌ى نوێژه‌وه ده‌ڵێ: گۆڕانکارییه‌کى چالاکى سه‌رسوڕهێنه‌ر له کۆئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌دا روو ده‌دات له‌کاتى نوێژکردندا, به‌ڵکو گه‌وره‌ترین وزه‌یه بۆ چالاکى تا ئه‌مڕۆ زانرابێ و په‌یى پێ برابێ, به چاوى خۆم دیومه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که به‌ده‌رمان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کران به نوێژکردن شیفاى ته‌واویان بۆ ده‌هات له نه‌خۆشیه‌کانیان!!.
نوێژ وه‌ک کانزاى رادێوم سه‌رچاوه‌ى تیشکه‌و وزه و تاقه‌یه‌کى خۆییه بۆ چالاکى, به‌ڕاستى خۆم دیومه که نوێژکردن کاریگه‌رى چاکى هه‌بووه له چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشیه جیاوازه‌کانى وه‌ک: سیلى پریتۆن, هه‌وکردنى ئێسکه‌کان, برینى هه‌وکردوو, سه‌ره‌تان.. هه‌روه‌ها.
خوێندنى قورئان له نوێژدا به‌ڕه‌وانى ده‌بێته هۆى رێکخستنى هه‌ناسه‌دان و هه‌ناسه وه‌رگرتن, ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى گرژى به‌پله‌یه‌کى زۆر, هه‌روه‌ها جولآندنى ماسولکه‌کانى ده‌م و شه‌ویلاک له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا هه‌ستکردن به ماندووبوون که‌م ئه‌کاته‌وه, چالاکى ئه‌دات به عه‌قڵ و ده‌یژێنێته‌وه, هه‌روه‌ک له هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه‌ى پزیشکى تازه‌دا هاتووه سه‌جده‌بردنیش ده‌ورێکى چاکى هه‌یه بۆ له‌ناوبردنى دڵه راوکێ و راڕایى له ده‌روونى موسڵماندا, هه‌ست به‌وه ده‌کات به ئارامى و لێزمه بارانى ره‌حمه‌ت ئاوپژێن ئه‌کرێت, دڵى پڕ ده‌بێت له رووناکى و دڵنیایى و یه‌کتاپه‌رستى..
خه‌ڵکێکى زۆر له یابان کاتێک هه‌ستیان به غه‌م و په‌ژاره و به‌ماندووبوون کرد سه‌ریان ده‌خه‌نه سه‌ر زه‌وى و سه‌جده ده‌به‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن روکنێکه له روکنه‌کانى نوێژ.

