سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئاگر ئابڵوقه‌ى بێ باوه‌ڕان ده‌دات
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین دۆزه‌خى یه‌کان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ده‌گرێته‌وه که له‌دونیادا دژایه‌تى ئاینى په‌روه‌ردگاریان کردووه و بوونه‌ته دڕک وداڵى سه‌ڕێگاى بانگه‌وازى ڕاسته شه‌قامى خواى گه‌وره.
به هه‌میشه‌یى له گوناهو تاواندا گه‌وزاون و هیچ چاکه‌یه‌کیان بۆ نه‌ماوه ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره به‌رپه‌چى جوله‌که‌ى به‌د ڕه‌فتار ده‌داته‌وه که ده‌یان ووت ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه ئه‌و جوله‌کانه‌ى به‌رده‌وام ڕیگرو به‌ربه‌ست بوون له‌ڕێى موسڵماناندا هه‌میشه خراپه‌و به‌د ره‌وشتى وبێ باوه‌ڕى له‌سه‌ر زه‌وى ته‌شه‌نه پێ ده‌ده‌ن. خواى گه‌وره میهره‌بان ده‌فه‌رموێت[بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ فَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ]البقره/٨١ واته ئه‌رێ که‌سێک گوناه بکا و شوێنه‌وارى شوومى ئه‌وه ده‌ورى گرتبێت جا ئه‌وانه ئه‌هلى ئاگرن و به‌هه‌میشه‌یى له‌ناو ئاگردا ده‌مێننه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان هێنده تاوان و خراپه‌کارى ده‌که‌ن ده‌بێته پیشه‌یان و ئابڵوقه‌یان ده‌ده‌ن وه‌ک ده‌ردانى بازن بۆ مه‌چه‌ک وه‌ک هه‌موو ئاراسته‌یه‌که‌وه هێرشیان بۆ ده‌بات و هیچ بوارى قوتاربوونیان نادات.وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت[له‌م من جهنم مهاد ومن فوقهم غواش]الاعراف/٤١ واته له‌دۆزه‌خدا ڕایه‌خ و سه‌رپۆشیان بۆهه‌یه وه ئابه‌م جۆره سته‌م کاران سزا ده‌ده‌ین. [مهاد]واته ڕاخه‌رى ژیریان و [غواش]ئه‌و په‌رده ئاگرینه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه ده‌بێت واته ئاگر ده‌وریان ده‌دات. وه‌ک خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت [يَوْمَ يَغْشَاهُمُ الْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْ‌جُلِهِمْ]العنکبوت/٥٥ واته ڕۆژى سزا له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه وه له ژێر پێیانه‌وه ئه‌وان ده‌گرێته به‌ر. وه‌هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت []الزمر/١٦ واته بۆ ئه‌وانه له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه سێبه‌رى ئاگرو له ژێریانه‌وه سێبه‌ره‌کانى ئاگر هه‌یه. وه له‌جێ یه‌کى تردا به‌ڕاسته‌و خۆیى ئاماژه بۆ [احاطة]و ده‌ورانى ئاگر بۆ بێ باوه‌ڕان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت [وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِڕ‌ينَ ]التوبه/٤٩ واته به‌ڕاستى دۆزه‌خ ده‌ورى بێ باوه‌ڕانى داوه.
ئه‌م ئابلوقه‌یه له‌ڕوویه‌کى تریشه‌وه‌یه:-
ئه‌ویش به‌وه‌ى ئاگر وه‌ک په‌رژین و سیاجێک ده‌ورى بێ باوه‌ڕان ده‌دات به جۆرێ که‌ناتوانن به‌جێ بهێڵن یان ده‌رچن تیایدا. خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت [إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارً‌ا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَ‌ادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَ‌ابُ وَسَاءَتْ مُرْ‌تَفَقًا ]الکهف/٢٩ واته به‌ڕاستى ئێمه بۆ سته‌مکاران ئاماده‌مان کردووه ئاگرێک که گڕه‌که‌ى له‌هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ورى ئه‌وانى داوه ئه‌گه‌ر داواى یارمه‌تى بکه‌ن به ئاوێک یارمه‌تى ده‌درێن وه‌ک قوڕقوشمى سور بووه‌وه که ده‌م وچاویان ده‌برژێنێ چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کى خراپه‌و چه‌ند نیشتگه‌یه‌کى خراپه که هاوه‌ڵى دێوو کافرانن. هه‌ندێ له‌ته‌فسیرى [سرادقها]ده‌فه‌رمون واته په‌رژین و دیوارى ئاگرین. وه فه‌رمویه‌تى [لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُوڕ‌هِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُ‌ونَ ]الانبیاْ /٣٩ واته ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان بزانن کاتێ ئاگر له‌ڕوو چاویان و پشتیان وازناهێنێت و که‌س سه‌ریان ناخات پشت گیریان ناکات به‌ڵکو سزاکه له‌پڕ بۆیان دێت که ناتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه‌و دواى بخه‌ن

