سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سووده‌کانى نوێژ :
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى ١ـ نوێژ ماسولکه‌کانى سک به‌هێز ده‌کات چونکه به‌رگرى ده‌کات له‌و چه‌ورییه‌ى که‌ڵه‌که بووه و ده‌بێته هۆى خاوبونه‌وه‌ى و نه‌مانى قه‌ڵه‌وى, هه‌روه‌ها رێگرى ده‌کات له شێوانى جه‌سته و جوانى له‌ش و لار ده‌پارێزێ.
٢ـ به هه‌ستان و دانیشتن له نوێژدا جوڵه‌ى ریخۆڵه‌کان زۆر ه‌بێ و حاڵه‌تى قه‌بزى که‌مده‌کاته‌وه و, ده‌ردانى زراو به‌هێز ده‌کات.
٣ـ چوونه رکوع و سه‌جده‌بردن هێز ده‌خاته سه‌ر به‌شه‌کانى په‌نجه‌کانى هه‌ردوو قاچ و ده‌بێته هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر مێشک, به شێلانى په‌نجه‌کانى هه‌ردوو قاچ به‌ته‌واوى هه‌ست به هێوربوونه‌وه ده‌کرێت.
٤ـ مانه‌وه‌ى زۆر له سه‌جده‌دا ده‌بێته‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى فشارى خوێن بۆ تێکڕاى سروشتى خۆى له هه‌موو جه‌سته‌دا, یارمه‌تى هه‌ڵقولآنى خوێن ده‌دات بۆ هه‌موو به‌شه‌کاتى جه‌سته.
٥ـ نوێژکردن ئێسکه‌کان به‌هێز ده‌کات و پشت ئه‌پارێزى له کۆم بوون و چه‌مانه‌وه.
٦ـ خشووع له نوێژدا گه‌وره‌ترین هۆکار و وه‌سیله‌یه بۆ گه‌شه‌کردن و ئاماده‌یى و تواناى زه‌ین و بیروهۆشى موسڵمان.
٧ـ بۆ ئافره‌تانى سک پڕیش وه‌رزش و مه‌شقێکى زۆر گونجاوه, ئه‌گه‌ر ئافره‌تانى سک پڕ ئه‌مه‌یان ده‌زانى ئیتر وه‌رزشیان نه‌ده‌کرد جگه له نوێژکردن نه‌بێت, چونکه که‌ڵکى نه‌فسى و جه‌سته‌یى زۆرى هه‌یه بۆیان وه‌ک:
أ- به‌ده‌ستهێنانى نه‌رمونیانى و گونجانى زۆربه‌ى به‌شه‌کانى ماسولکه‌کانى جه‌سته‌یه, جوڵه‌ى عه‌مودى فه‌قه‌رى و حه‌وز ئاسان ده‌کات که ئه‌وه‌ش پارێزگارییه له دامه‌زراوى جه‌سته‌و رێک راوه‌ستانى به‌شێوه‌یه‌کى جوان.
ب ـ نوێژکردن سوڕى خوێن له دلأ و ده‌ماغ و خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌رو ده‌ماره‌کان چالاک ئه‌کا, ئه‌مه‌ش واده‌کا کۆرپه‌له به‌ئاسانى خوێنى پێ بگا به‌ڕێک و پێکى له رێگه‌ى خوێنبه‌ره‌کانه‌وه, یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ گه‌شه‌کردنى به شێوه‌یه‌کى سروشتى.
ج- به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌عنه‌ویات و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌و پشت به خۆبه‌ستن و زاڵبوونه به‌سه‌ر جه‌سته‌دا, هه‌روه‌ها تواناى ته‌رکیزى ده‌بێ.

