سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١٦ ــ الـــوهــــاب
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى سه‌رکه‌وتوو ، ئه‌م ناوه (3) جار له‌قورئانا هاتووه بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (هب)یه واته به‌خشش و دیاری ..
الوهاب : واته دیارى و به‌خشش ده‌دات ئه‌م خوایه گه‌وره‌یه بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی پاداش بێت ، یا به‌مانایێتر خوایێکه نازو نیعمه‌تى زۆره‌و هه‌میشه به‌خششی به‌رده‌وامه‌و هه‌مووانى منه‌ت بار کردووه‌و به‌شی هه‌مووان ده‌دات و که‌سێ بێبه‌ش و فه‌رامۆش ناکا، هه‌رکه‌س مافى خۆی ده‌داتێ و چاوه‌ڕوانى هیچ به‌خشش و پاداشێ نیه له‌به‌رامبه‌ره‌وه ، یاخود به‌هۆی هه‌زاران حیکمه‌ته‌وه که‌هه‌ر خۆی ده‌یزانێ هه‌رچى بیه‌وێ به‌هه‌ر که‌سێ بدا ده‌یدا ، عیززه‌ت و ده‌سه‌لآت ده‌به‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێک که‌بیه‌وێ، هیدایه‌ت و رێنمونه‌یی هه‌رکه‌سێ بدا ده‌یدا ، وه‌هه‌ر به‌خشش و به‌هره‌یه‌ک بدات به‌خواست و ویستى خۆیه‌تى به‌رپرسیارو لێ پرسراو نیه له‌به‌رامبه‌ر کار‌و فه‌رمانه‌کانیه‌وه ، هه‌رچی ئه‌و ئه‌یبه‌خشێ که‌سێ ناتوانێ به‌رگری لێبکاو ، وه‌هه‌رچى ئه‌و نه‌یبه‌خشێ که‌س ناتوانێ ئازادى بکاو بینێرێ ، میسقاله زه‌ڕڕه‌یه‌کیش به‌ده‌ستى هیچ که‌س نیه‌و نابێ له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا ، له‌قورئانى پیرۆزدا داوامان لێ ده‌کات که‌وا له‌به‌ریا بپاڕێینه‌وه‌و دوعا بکه‌ین ، ده‌فه‌رموێ : [ رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ ] ال عمران / ٨ ..
واته : په‌روه‌رده‌گارا دڵه‌کانمان لامه‌ده پاش ئه‌وه‌ی هیدایه‌تت داین و رێنمونه‌یى رێگه‌ى راستت کردووین ، ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییت پێمان ببه‌خشه له‌لایه‌نی خۆته‌وه، به‌ڕاستى و بێگومان تۆ به‌خشنده‌و وه‌ههابى ، له‌م ئایه‌ته‌دا له‌چه‌ند روو لایه‌نه‌وه به‌هره‌مه‌ندمان ده‌کات و حاڵیمان ده‌کات ، له‌لایه‌که‌وه تێمان ده‌گه‌یه‌نێ و حاڵیمان ده‌کات که‌دڵه‌کان شایه‌سته‌و قابیلى گۆڕان و وه‌رگه‌ڕانن، دیاره هه‌ر بۆیه‌ش ناوى لێنراوه قلب یاجه‌معه‌که‌ى قلوب، چونکه هه‌میشه له‌وه‌رگه‌ڕان و ته‌قه‌لوب دایه‌و ئیستیقامه‌ت دامه‌زراوى نیه، مه‌گه‌ر بۆ یه‌کێ نه‌بێ که‌خواى گه‌وره به‌ره‌حمه‌تى خۆى راگیرى بکات ، دیاره ئیمانى پته‌و زیاد له‌گه‌ڵ کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و باشا دڵ زیاتر جێگیر ده‌کات له‌سه‌ر رێنمونه‌یىو هیدایه‌ت، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێئاگایى و غه‌فڵه‌ت له‌ئیمان و کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌بارو گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان دڵ له‌سه‌ر هیدایه‌ت هه‌ر ده‌خلیسکێنێو به‌ره‌و گومڕایى و تاریکایىیه‌کان ده‌یبات ئه‌و کاته خواى گه‌وره رێنمونه‌یى و هیدایه‌ت نابه‌خشێ به‌زاڵمان و سته‌مکاران و له‌رێ ده‌رچوان تاکو نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگه‌ى راسته شه‌قامى خودایى ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان حاڵی ده‌کاو تێمان ده‌گه‌یه‌نێ که‌سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ت هه‌ر له‌ده‌ست خواى گه‌وره‌یه خۆی به‌خشێنه‌رى هیدایه‌ت و دڵه‌کان له‌به‌ینى په‌نجه‌کانى میهره‌بانى ئه‌ون، خۆى سه‌وداو مامه‌ڵه‌یان پێ ده‌کات به‌و په‌ڕی حیکمه‌ت و دانایىیه‌وه، هه‌ر له‌و ئایه‌ته‌ى خوێندمانه‌وه ئه‌وه‌شمان حاڵى ده‌کا که‌پێویسته له‌ده‌رگاى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌وه بده‌ین و له‌به‌ریا بپاڕێینه‌وه چونکه هه‌ر خۆى خۆشه‌ویستمانه‌و که‌سمانه‌و وه‌لآمده‌ره‌وه‌ى دوعا‌و نزاکانمانه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو په‌روه‌ردگارمانه ، هه‌روه‌ها تێمان ده‌گه‌یه‌نێ به‌ناوه جوانه‌کانى خۆیه‌وه دوعا‌و نزاى له‌به‌ربکه‌ین و لێی بپاڕێینه‌وه‌و وه‌کو ده‌شفه‌رموێ [ وَلِلَّهِ الأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا..] بۆ خوایه ناوه جوانه‌کان و دوعا‌و نزاى پێوه بکه‌ن، ئه‌م شێوه دیارده‌تره له‌سه‌ر خواناسین و رێگه‌ى هیدایه‌ت و دان نان به‌ناوه جوانه‌کانى خوداى مه‌زن و ئیمان پێهێنانى .. هه‌روه‌ها له‌و ئایه‌ته‌ى خوێندمانه‌وه ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌بێته‌وه که‌خواى گه‌وره سه‌خى و به‌خشنده‌یه ده‌رگاى به‌خشنده‌یى هه‌میشه ئاوه‌لآیه ، هه‌رچى هه‌یه له‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌دا هه‌رگشتى به‌خشنده‌یى خوایه له‌عاله‌مى نه‌بوونه‌وه هێناویه‌ته دونیاى وجوود، وه‌ڕام و موسه‌خخه‌رى کردووه بۆ به‌ره‌ى ئاده‌میزاد، که‌واته هه‌ر مه‌خلوق و به‌دیهێنراوێ دیارده‌یه‌کی روون و ئاشکرایه له‌سه‌ر به‌خشنده‌یى و وه‌هابێتى خواى گه‌وره، له‌زمانى حاڵیان و له‌تیشکى دره‌وشاوه‌ى بونیاندا تێمان ده‌گه‌یه‌نێ و حاڵیمان ده‌کاو به‌چاوى هۆش و بیره‌وه ده‌ى بینین که‌گشتیان شایه‌دن له‌سه‌ر به‌خشنده‌یى و وه‌ههابێتى خواى گه‌وره ، وه‌کو شایه‌دیشن له‌سه‌ر باقىتری ناوه جوانه‌کانى، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ئایه‌ت ئه‌وه‌شمان حاڵى ده‌کاو تێمان ده‌گه‌یه‌نێ که‌خواى گه‌وره خۆشى له‌وه دێ که‌به‌نده‌کانى رێگه‌ى هیدایه‌ت و رێنمونه‌یى بگرنه‌به‌رو داواشى لێبکه‌ن که‌له‌سه‌ریا دامه‌زراو ببن و ئیستیقامه‌تیان ببێ ، هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ى ئابه‌م شێوه‌ی دوعا داڕێشتووه تاکو ببێ به‌مایه‌ى نزا‌و ده‌ست پێگرتنیانه‌وه، له‌هه‌مان کاتیشا مایه‌ى به‌ندایه‌تى و عیباده‌تیشه‌و وه‌ده‌رگایه‌کى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌یه‌و بۆ ده‌ست پێوه‌گرتنى و روو تێکردنی، شیفاى دڵ پێهێنانى و خوا پێرازى کردن، پاش ئیمان و کار‌و کرده‌ه‌وى چاکه‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌وه‌شمان حاڵى ده‌کات که‌ئێمه‌ى موسڵمان ده‌بێ له‌ناو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی موسڵمانان بین و دووره په‌رێز نه‌بین ، چونکه صیغه‌و زاراوه‌ى ئایه‌ته‌که جه‌معه‌و موفره‌د نیه وه‌چى پێمان خۆشه بۆ خۆمان ئاواشمان پێخۆش بێ بۆ برای ئیماندارمان ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان حاڵى ده‌کا که‌ده‌بێ موسڵمانان یه‌کگرتوو ته‌بابن و هاریکارى و خۆشه‌ویستى و برایه‌تى زیاد بکه‌ن له‌به‌ینى خۆیانا ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (ص)دا ده‌فه‌رموێ : [ أَؤُنزِلَ عَلَيْهِ الذِّكْرُ مِنْ بَيْنِنَا بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِنْ ذِكْڕي بَلْ لَمَّا يَذُوقُوا عَذَابِ(8)أَمْ عِنْدَهُمْ خَزَائِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ الْعَزِيزِ الْوَهَّابِ ] ص / ٨ ـ ٩ .
خواى گه‌وره باسی هه‌ڵوێستى ناهه‌موارو نابه‌جێی بێباوه‌ڕه‌کان ده‌کات کاتێ که‌ده‌یان ووت ئایا چۆن ده‌بێ له‌ناو هه‌موومان زیکرو کیتاب و وه‌حى دابه‌زێ به‌سه‌ر (محمد)دا، باشه بۆ به‌سه‌ر ئێمه دانه‌به‌زێ یا بۆ به‌سه‌ر فلآن و فیسار دانه‌به‌زێ که‌خاوه‌ن ماڵ و سه‌روه‌ت و ده‌سه‌لآتن ، ئه‌م هه‌ڵوێسته ناڕێکانه هه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ى روون ده‌کاته‌وه که‌ئه‌وان شک و گومانیان هه‌یه له‌ڕاست کیتاب و به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره، ده‌نا نه‌ده‌با هه‌ڵوێستیان ئاوا بایه، یانیش به‌دواى هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیان که‌وتوون و تێیدا نقووم بوون، یا ئه‌شکه‌نجه‌و عه‌زابى خواى گه‌وره‌یان نه‌چه‌شتووه تاکو وه‌ئاگایان بێنێ و چڵک و چه‌په‌ڵی غه‌فڵه‌تى و به‌دواکه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوویان لێ داماڵێ و له‌کۆڵیان بکاته‌وه ، یا بۆیه هه‌ڵوێستیان ئاوایه چونکه خه‌زێنه‌کانى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى په‌روه‌ردگارى تۆیان له‌لایه ، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى خاوه‌ن عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى و به‌خشنده‌یه ، دیاره خه‌زێنه‌کانى ره‌حمه‌تى په‌روه‌ردگار هه‌ر له‌ده‌ست خۆیه‌تى هه‌ر به‌خواستى پڕ حیکمه‌ت و دانایى خۆی ده‌یبه‌خشێته‌وه نه‌ک به‌خواست و ویستى بێباوه‌ڕانى به‌دواکه‌وتووى هه‌واو ئاره‌زوه‌وه ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (ص)دا ده‌فه‌رموێ :
[ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لاَ يَنْبَغِي لأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ ] ص / ٣٥ .
خواى گه‌وره – سبحانه وتعالى – باسی دوعا‌و نزاکه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه کاتێ که‌پاڕاوه‌ته‌وه‌و فه‌رموویه‌تى ئه‌ى په‌روه‌ردگارم لێم ببوره‌و لێم خۆشبه وه‌پێم ببه‌خشه سامان و دارایێ که‌شایان و شایه‌سته‌ى که‌سىتر نه‌بێ له‌پاش منه‌وه به‌ڕاستى و بێگومان هه‌ر تۆى به‌خشنده‌و وه‌ههابی ..
له‌ئه‌نجاما خواى گه‌وره دوعاکه‌ى گیراکردوو بوو به‌و پیاوه‌ى که‌ده‌یویست ، هه‌واو باى بۆ موسه‌خخه‌رو رام کرد، که‌له‌ژێر فه‌رمانى ئه‌وا به‌نه‌رم و نیانى بێ و بچێ، وه‌جن و شه‌یاتینه‌کانى بۆ رام و موسه‌خخه‌ر کرد، له‌وانه‌ى که‌دروست که‌رى خانوو کۆشک و ته‌لاربوون و له‌وانه‌ى دروست که‌رى که‌شتىو پاپۆڕو غه‌واصه‌بوون ، وه‌له‌وانه‌ى به‌دفه‌ڕو ناهه‌مواربوون که‌شایه‌سته‌ى کۆت و پێوه‌ند بوون به‌ئاسن و زنجیره‌وه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره پادشایه‌تى و ده‌سه‌لآتدارى و موڵک و سامانێکى یه‌کجار زۆرى پێبه‌خشى، ئه‌وسا پێی فه‌رموو ئه‌مه‌یه عه‌تاو به‌خششى ئێمه جابه‌خواستى خۆت کار‌و ته‌صه‌روفى پێبکا به‌بێ ژماره‌و حیساب .. وه‌به‌ڕاستى له‌بۆ حه‌زره‌تى سوله‌یمان هه‌یه پایه‌به‌رزی نه‌زیکى لاى خۆمان، وه‌شوێن و مه‌ئوایه‌کى زۆر چاک و باش ، ئه‌مه‌ی ووتمان ته‌فسیرى ئایه‌ته‌کانى (35 – 40) بوو له‌سوره‌تى (ص) دا .
به‌خشنده‌یى خواى گه‌وره له‌و سنوره نه‌وه‌ستاوه‌و ناوه‌ستێ که‌چڵه‌پۆپه‌ى ژیر‌و بیرى ئێمه‌ى پێگه‌ییوه ، وه‌سه‌خاوه‌ت و میهره‌بانێتى ئه‌و هه‌موو شتێکى داگرتووه‌و، سه‌رتاپاى که‌ون و بونه‌وه‌ر شایه‌دمانى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن ، ده‌با ئێمه‌ش فه‌رامۆشی نه‌که‌ین ئه‌و دۆسته خۆشه‌ویست و به‌خشنده‌و سه‌خى و میهره‌بانه، رووى تێبکه‌ین و پڕ به‌دڵ و به‌گیان له‌به‌ری بپاڕیێنه‌وه‌و داوای هه‌موو پێداویستیه‌کانى ژیانى دونیا‌و عاله‌مى به‌رزه‌خ و قیامه‌تى لێ بکه‌ین ، دیاره سوننه‌تى خواى گه‌وره واده‌خوازێ به‌خشنده‌یى و میهره‌بانێتى خۆى به‌دوعاو نزا زیاتر به‌سه‌رمان داده‌بارێنێ، ده‌رگاى ره‌حمه‌تى و به‌زه‌یى زیاتر ئاوه‌لآ ده‌بێ ، ئیمان به‌و زاته که‌وه‌ههابه‌و به‌خشنده‌یه راستىیه‌که له‌وپه‌ڕی حه‌قیقه‌ت و دروستى دایه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌ون و بونه‌وه‌رو قورئان شایه‌دى بۆ ده‌ده‌ن زه‌روریه‌تى فیتره‌و بۆنیشمانه، له‌هه‌مان کاتیشا مایه‌ى شیفایى گه‌لێک له‌نه‌خۆشیانى ده‌روونیشمانه، لێره‌دا جێگه‌ى خۆیه‌تی داواى زیاتر هیدایه‌ت ره‌حمه‌تى لێ بکه‌ین و، دان بنێین به‌پێویستى ئه‌و بۆ کۆمه‌کیمان بۆ ئێمه‌ى بێ ده‌سه‌لآت و زه‌لیل له‌به‌رامبه‌ر نه‌فس و شه‌یتانا ، بۆ ئێمه‌ى ره‌زیل و قرچۆک له‌کارو هه‌ڵوێستمانا ، بۆ ئێمه‌ى کۆڵه‌وارو غافڵ و بێ‌ئاگا ، بۆ ئێمه‌ى دڵ ره‌ق و ره‌شى که‌م ئاگا ، بۆ ئێمه‌ى هه‌ژارو نه‌دارو مه‌جبوور به‌پێداویستیانى یه‌کجار زۆر ، زۆر زۆر پێویستین و زه‌رورىیه به‌وه‌ى که‌ڕوو له‌و به‌خشنده‌و میهره‌بان و وه‌ههابه بکه‌ین بۆ زیاده ره‌حمه‌ت و هیدایه‌ت بۆ کاروبارو گشت لایه‌نانى ژیانمانه‌وه .. جاله کۆتاییدا پڕ به‌دڵ و به‌گیان ده‌ڵێین .. اللهمّ ربّنا لاتزغ قلوبنا بعد إژ هدیتنا وهب لنا من لدنک رحمه إنّک أنت الوهّاب ..

