سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
٢بیدعهو هه‌ڵه‌ى نوێژ خوێنان - نه‌کردنى پاڕانه‌وه‌ى چوونه مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ر:
نووسینى/ناصح ئیبراهیم سازانى
زۆر له نوێژخوێنان سوننه‌تى چوونه مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه و ئه‌و زیکرانه‌ى له‌و باره‌وه هاتووون نازانن... له‌به‌رئه‌وه پێیان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت بچێته مزگه‌وت سوننه‌ته پێى راستى پێش بخات, کاتێکیش هاته‌ده‌ره‌وه پێى چه‌پی.
سه‌باره‌ت به زیکره‌کانى چوونه مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه, ئه‌وه ئێوه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌و باره‌وه که ئه‌م کاره روون ده‌که‌نه‌وه:
له ئه‌نه‌سه‌وه ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه, که وتویهتى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کاتێ ده‌چووه مزگه‌وت ده‌یفه‌رموو: (بسم الله اللهمَّ صلِّ على محمد). وه له کاتی هاتنهدهردا ده‌یفه‌رموو: (بسم الله اللهمَّ صلِّ على محمد) . واته: به‌ناوى خوا, خودایه بارانى درود و میهره‌بانیت بڕژێنه به‌سه‌ر موحه‌ممه‌ددا.
له ئه‌بی حومه‌ید یا ئه‌بى ئوسه‌یده‌وه ره‌زاى خوایان لێ بێ هاتووه, که وتویانه: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: ئه‌گه‌ر یه‌کێ له ئێوه ویستى بچێته مزگه‌وته‌وه با سلآوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پاشان بڵێ: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِى أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ). واته: خودایه ده‌رگاى ره‌حمه‌تى خۆتم بۆ بکه‌ره‌وه.
کاتێ که هاته‌ده‌ره‌وه بڵێ: (اللَّهُمَّ إِنِّى أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ) . واته: خودایه داواى به‌خشش و به‌هره‌ى خۆتت لێ ده‌که‌م.
له (عبدالله)ى کوڕی عه‌مره‌وه ره‌زاى خوایان لێ بێ هاتووه که وتویهتى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کاتێ ده‌چووه مزگه‌وت ده‌یفه‌رموو: (أَعُوذُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ وَبِوَجْهِهِ الْكَڕيمِ وَسُلْطَانِهِ الْقَدِيمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) . واته: په‌نا ده‌گرم به خواى گه‌وره‌و, رووى پیرۆزى و ده‌سه‌لآتى هه‌میشه‌یی له شه‌یتانى نه‌فرین کراو. فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى وت, شه‌یتان ده‌ڵێ: ئه‌مڕۆ به به‌رده‌وامى له خراپه‌ى من پارێزراوه.
