سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١٧ ــ الــــرزاق
ناوێکه له‌ناوه پیرۆزه جوانه‌کانى خواى دیارى به‌خش ، ئه‌م ناوه (5) جار هاتووه له‌قورئانى پیرۆزدا ، بنچینه‌که‌ى (رزق)ه واته رۆزى و ژیوارى یا رزق و رۆزى .
الرزاق : واته خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌رى رزق و رۆزىیه وه‌هه‌ر خۆى ئه‌سباب و هۆى به‌دیهێنانى رزق و رۆزى هێناوه‌ته کایه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌رۆژى دواییشدا رزق و رۆزى به‌ئاره‌زووى خۆى ده‌به‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێ که‌بیه‌وێ وه‌هه‌رچه‌ن و چۆنێ بێ وه‌ک ده‌فه‌رموێ :
[ ..اللَّهَ يَبْسُطُ الڕّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ .. ] رعد / ٣٦
خواست و ئاره‌زووى که‌سێ ناتوانێ تێکه‌ڵ چه‌ندو چۆنایه‌تى رزق و رۆزى هیچ که‌سێ ببێ له‌لاى خواى رۆزى ده‌ره‌وه ، ته‌نانه‌ت هیچ که‌سێ بۆ خۆشی ناتوانێ ده‌ستکاری له‌زیادىو که‌مى رۆزیىیه‌که‌ی بکات ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ] الژاریات / ٥٨ .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنْ الڕّزْقِ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ] الاعراف / ٣٢ .
واته : بڵێ کێ حه‌رامى کردووه خۆشى و زینه‌تى ژیان ، وه‌یا له‌پاک و پاکژى رزق و رۆزى ، بڵێ ئه‌مه تایبه‌ته بۆ ده‌سته‌ى ئیمانداران له‌ژیانى دونیا ، چونکه ئه‌ى زانن به‌خشش و دیارى خوایه جابه‌م به‌خششه‌وه زیاده له‌ززه‌ت له‌خۆشه‌ویستێتى خواى گه‌وره ده‌که‌ن ، به‌لآم بێ باوه‌ڕان و کافران ئه‌م جۆره له‌ززه‌ته له‌ڕزق و رۆزى ناکه‌ن چونکه بێ ئاگان له‌وه‌ى که‌ئه‌مه به‌خشش و دیارى خوایه ، وه‌له‌رۆژى دواییشدا رزق و رۆزى پاک و به‌له‌ززه‌ت هه‌ر تایبه‌ته به‌ئیماندارانه‌وه، ئاوه‌ها خواى گه‌وره نیشانه‌و ئایه‌ته‌کانى روون و ئاشکرا ده‌کات بۆ گه‌لانى هۆشیارو تێگه‌یشتوو .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره دڵنیامان ده‌کا له‌وه‌ى که‌فه‌رامۆشمان ناکا چۆن رزق و رۆزى گیان له‌به‌ران و جانه‌وه‌ران ده‌دات که‌هیچیان به‌کۆڵه‌وه نیه، ئاواش په‌کى ئێمه ناخات که ده‌فه‌رموێ : [ وَكَأَيِّن مِنْ دَابَّةٍ لاَ تَحْمِلُ ڕزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ..] العنکبوت / ٦٠ .
کاتێ که‌موسڵمان بۆى ئاشکرایه هه‌رچى مارو مێروو زینده‌وه‌ر هه‌یه خۆى رزقى خۆى په‌یدا ناکاو کۆیناکاته‌وه‌و نایدا به‌کۆڵیاو هیچ گوێی پێناداو نازانێ چۆن به‌ده‌ستى بێنێ بۆ خۆى وه‌چۆن پارێزگارى لێبکاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خواى گه‌وره رزق و رۆزى پێئه‌به‌خشێ و په‌کى ناخاو نایه‌ڵێ بمرێ له‌برسا، ئه‌وکاته موسڵمان دڵنیا ده‌بێ له‌وه‌ى که‌هه‌رواش خوا رزق و رۆزى ئاده‌میزاد ده‌داو، هه‌رچه‌ند وابیر بکاته‌وه که‌وا خۆیان په‌یداى ده‌که‌ن و به‌رهه‌مى ئه‌هێنن ، چونکه هه‌ر خوایه خۆى وه‌سیله‌و هۆى به‌رهه‌م هێنانى رزق و رۆزی ده‌به‌خشێ، وه‌به‌خشینی هۆو وه‌سیله‌ى به‌ده‌ست هێنانى رزق و رۆزى له‌خۆیا جۆره رزقێکى تر‌ى خواییه ، ئاده‌میزاد به‌بێ یارمه‌تى و کۆمه‌کیه‌کى خوایی ناتوانێ به‌ده‌ستی بێنێ . جا کاتێ ئیماندار ئه‌مه ده‌زانێ ئارامى روو ده‌کاته دڵی، له‌به‌رامبه‌ر رزق و رۆزىیه‌وه دوو دڵی و دڵه راوکێ ناتوانێ رووى تێ بکاو له‌شوێنه‌وارى خۆیدا یا له‌شوێنه‌وارى کۆچه‌که‌یدا ، چونکه په‌روه‌ردگارى به‌خشێنه‌رى رزق و رۆزى ، رزق و رۆزى ئه‌داو په‌کى ناخاو وه‌ک چۆن به‌شی ئه‌م زینده‌وه‌رانه ده‌دا که‌کۆڵیان به‌شانه‌وه نىیه ..
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى ئه‌ستێره‌کانى کۆمه‌ڵه‌ى خۆر واته (المجموعة الشمسية) بکه‌ین ده‌یان بینین که‌هیچ کامه‌یه‌کیان پێداویستیه‌کانى ژیانى ئاده‌میزادو گیان له‌به‌رانى تر‌ى له‌سه‌ر نىیه‌و، ژیان به‌هیچ شێوه‌یێ ناچێته سه‌ر له‌سه‌ریانه‌وه ، چونکه ئاو‌و هه‌واوو نیزامى شه‌وو رۆژو باقى هۆیه‌کانى تر‌ى ژیانى تیا نیه‌و له‌گه‌ڵ ژیانا ناگونجێ وه‌کو زه‌وى ، چونکه خواى گه‌وره زه‌وى گونجاندووه له‌گه‌ڵ بارى ژیانا وه‌رزق و رۆزى تێدا به‌رێژه‌یه‌کى دیارى کراو پێبه‌خشیوه وه‌کو ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ(9)وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِنْ فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِلسَّائِلِينَ ] فصلت / ٨ ـ ٩ . واته بفه‌رموو بلێ ئایا ئێوه بێباوه‌ڕده‌بن به‌و زاته‌ى که‌زه وى له‌دوو رۆژا خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه، هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکانى بۆ داده‌نێن و ده‌گێڕن که‌شایسته‌ى ئه‌و نیه، خۆی ته‌نها په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه ، پاش ئه‌وه‌ی که‌زه‌وى خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه چیا‌و شاخه‌کانیشی به‌سه‌ردا گیراوه‌و دایمه‌زراندووه ، به‌ره‌که‌ت و پیتى پێبه‌خشیوه‌و قووه‌ت و رزق و رۆزیشی تێدا به‌دیهێناوه به‌رێژه‌یه‌کى رێک و پێک و دروست له‌چوار رۆژا، جا بۆ هه‌ریه‌کێ پرسیاری له‌باره‌وه بکا هه‌روایه‌و چوون یه‌که .. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری دانه‌یه‌ک بکه‌ین له‌دانه‌وێڵه‌کان جا گه‌نم بێ یا جۆ یا هه‌ر جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌کى تربێ بۆ نمونه گه‌ر بڕوانینه یه‌ک ده‌نکه گه‌نم ، له‌و کاته‌ى که‌دێته به‌رهه‌م ده‌بینین چۆن خواى گه‌وره ئاو‌و هه‌واى بۆ موسه‌خه‌رو رام کردووه هه‌روه‌ها زه‌وىو کانزاکانى هه‌روه‌ها رۆژو مانگ و یا شه‌وو رۆژو باقى یاسا‌و نیزامه‌کانى تر‌ى ئه‌و که‌ونه گشتیان رام و موسه‌خخه‌ر کراون بۆ هاتنه کایه‌وه‌و به‌دیهاتنی ئه‌و ده‌نکه گه‌نمه، جا باقى دانه‌وێڵه‌کانى تریش هه‌ر ئه‌وها ، ئه‌م که‌ونه گشتى به‌به‌ش و پارچه‌کانیه‌وه‌به‌یاساو نیزامه‌کانیه‌وه گشتى وان له‌رام و موسه‌خخه‌رێتى و خزمه‌تى گشت دانه‌وێڵه‌کان و باقى رزق و رۆزىیه‌کانی تر ، دیاریشه کێ خالیق و به‌دیهێنه‌رى ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌یه هه‌ر ئه‌و زاته‌شه به‌ڕێوه‌یان ده‌باو یاسا‌و نیزامى بۆ داڕشتوون و نیعمه‌تانى زۆری به‌سه‌ردا باراندووه‌و، رزق و رۆزیش یه‌کێکه له‌لایه‌نه نیعمه‌ته‌کانى تری خواى رازیق و رۆزى ده‌ر .. ئه‌م باسانه خۆی له‌خۆیدا ئاسۆى رازیقایه‌تى خواى گه‌وره فراوانتر ده‌کات له‌هۆش و بیرى ئاده‌میزادانى بێدارو هۆشیار ..
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى مێژوو بکه‌ین زیاتر رازیقایه‌تى خواى گه‌وره‌مان بۆ باس ده‌کاو بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌و، بۆ نمونه گه‌ر سه‌یری مێژووى ژیانى باپیرى خوالێخۆش بوومان بکه‌ین ، ده‌بینین تا ئه‌و کاته‌ى وه‌فاتى کردووه شتێ یاخوارده‌مه‌نیێ هه‌ر هه‌بووه بیخوات، یا به‌مانایێ تر له‌هه‌موو ژیانیدا که‌م و زۆر رزق و رۆزى هه‌ر هه‌بووه ژیانى خۆى پێگه‌یاندبێته سه‌ر ، جائێمه‌ش ئه‌و کاته‌ى که‌ده‌مرین هه‌ر ئه‌وهایه ، به‌لآم ئێستاکه له‌به‌ر بێئاگایی یا که‌م ئاگاین له‌رازیقایه‌تى خواى گه‌وره وه‌شه‌یتانیش ده‌مان ترسێنێ له‌که‌مى رزق و رۆزی به‌م هۆیه‌وه ده‌یه‌وێ به‌لای فسق و زوڵم و فاحیشه‌مان هه‌ڵنێ وه‌کو خواى گه‌وره ئه‌م سیاسه‌ته‌و فڕوفێڵ و مه‌کیده‌ى شه‌یتانمان بۆ ئاشکرا ده‌کاو ده‌فه‌رموێ [الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمْ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلاَ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ] البقره / ٢٦٨ .
واته شه‌یتان واده‌و به‌ڵێنی هه‌ژاریتان ده‌داتێ له‌رێگه‌ى وه‌سوه‌سه درۆینه‌کانیه‌وه، به‌مه‌وه ئه‌مرو فه‌رمانتان پێ ده‌کات به‌حه‌رام و کارى نابه‌جێ و ناهه‌موارو فاحیشه‌وه، به‌لآم خواى گه‌وره واده‌و به‌ڵێنی لێخۆشبوو‌ن و مه‌غفیره‌ت و فه‌چل و به‌خششتان له‌لایه‌نى خۆیه‌وه پێ ده‌دات ، چونکه به‌ڕاستى خواى گه‌وره زانست و زانیارى گه‌لێ فراوانه ..
به‌ڵێ خواى گه‌وره به‌رێژه‌یه‌کى دیارى کراوو گونجاو رزق و رۆزى به‌خشیوه به‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ندین حیکمه‌ت و دانایى که‌هه‌ر خۆى ده‌یزانێ وه‌کو یه‌کێ له‌و حیکمه‌تانه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کاو ده‌فه‌رموێ:
[ وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الڕّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الأَرْضِ وَلَكِنْ يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ ] شورى / ٢٧ .
واته ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره رزق و رۆزى یه‌کجار زۆر کردبایه بۆ به‌نده‌کانى ئه‌وه ده‌بوه هۆی زیاده ره‌وی و ده‌ست درێژى کردنیان له‌سه‌ر زه‌وىیه‌وه ،به‌لآم خواى گه‌وره به‌ڕێژه‌یه‌کى گونجاو پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایىیه‌وه داى به‌زاندووه‌و داده‌به‌زێنێ ، چونکه خواستى خواى گه‌وره پڕی ره‌حمه‌ته بۆ به‌نده‌کانى، وه‌رێک و گونجاوى و دانایى و حیکمه‌ته ، وه‌خۆى له‌هه‌موو که‌سێ باشتر‌و شاره‌زاتره به‌عه‌بدو به‌نده‌کانى وه‌چاوی بیناى هه‌میشه لێیانه‌وه‌یه .
که‌م و زۆرى رزق و رۆزی بۆ فلآن و بۆ فیسکه‌یا، بۆ فلآن گه‌ل و فیسکه‌که‌ىتر له‌و زه‌مان و له‌زه‌مانه‌که‌ىتر، یا له‌و شوێن و له‌شوێنه‌که‌ىتر ، ئه‌مه گشتى سووننه‌نى خواى گه‌وره ده‌ور تێدا ده‌بینێ ،ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌له‌ى روو له‌خوا بێت و به‌رنامه‌و یاسای خواى گه‌وره پڕ به‌دڵ و گیانه‌وه به‌ر قه‌رار بکه‌ن و ئه‌وه سوننه‌نى خواى گه‌وره وایه ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌کات و ماڵ و منداڵ و باغ و باغات یان پێده‌به‌خشێ، به‌کورتی به‌ره‌که‌تى ئاسمان و زه‌وىیان به‌سه‌را داده‌بارێنێ وه‌ک ئایه‌ته‌کانی (10 ، 11، 12) له‌سوره‌تی نوح ئاماژه بۆ ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌کات، وه‌ئێمه‌ش له‌ناوی (الغفار)دا باسمان کرد .. ئه‌و گه‌له‌ى روو له‌خوا نه‌بێت و وه‌ره به‌رنامه‌و یاسای خوا به‌دڵ و به‌گیان پێشوازى لێ نه‌کات و به‌رقه‌رارى نه‌کات ، ئه‌وه خواى گه‌وره قات و قڕی به‌سه‌ریاندا داده‌بارێنێ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ناوی موسڵمانێتى له‌خۆیان بنێن پێغه‌مبه‌رو رابه‌ریشیان بۆ هاتبێت ، وه‌ئه‌گه‌ر ماڵیشیان پێبدات ، ئه‌و ماڵه ده‌کات به‌مایه‌ى ده‌ردو به‌لآو فیتنه‌و میحنه به‌سه‌ریانه‌وه وه‌کو ئایه‌ته‌کانى (112 ، 113) النحل ئاماژه بۆ ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌کات ، جاله‌کۆتاییدا ده‌ڵێین .. اللهم انّک الغفور فاغفر لنا وانک الرحمن فارحمنا وانّک الرزاق فارزقنا من الگیبات فی الدنیا والاخره ..

