سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١٨ ــ الـفـتـــــاح
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى رۆزیده‌ر بنچینه‌ی ئه‌م ناوه (فتح)ه واته کردنه‌وه‌و یه‌کالآ کردن ، یه‌ک جار ئه‌م ناوه له‌قورئاندا هاتوه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَهُوَ الْفَتَّاحُ الْعَلِيمُ ] سبأ / ٢٦ .
الفتاح : واته به‌رده‌وام کردنه‌وه‌ی گرێکان و یه‌کالآ کردنیان (كاري خوداى بالآ دةستة) یا به‌مانایه‌کىتر په‌روه‌ردگار خوایێکه گرێکان و داخراوه‌کان ده‌کاته‌وه ،
کلیلى هه‌موو گیروگرفت و هه‌موو شتێکى له‌لایه، گه‌نجینه‌ى ره‌حمه‌تى بۆ به‌نده‌کان والآیه ، هه‌روه‌ها له‌وه‌خت و کاتى خۆیدا موسڵمانه‌کان له‌کافرو بێبڕواکان جیا ده‌کاته‌وه‌و سه‌ریان ده‌خاو دڵنیایی ده‌به‌خشێ پێیان، که‌په‌روه‌ردگاریان فه‌رامۆشیان ناکاو له‌وه‌خت و کاتى خۆیدا سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتویان ده‌کا .. خواى گه‌وره دوعاى حه‌زره‌تى شوعه‌یب پێغه‌مبه‌رمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [..رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ ] الاعراف / ٨٩ .
واته : شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر – علیه الصلاه والسلام – پاڕایه‌وه له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌یه‌وه ، ئه‌وه‌بوو فه‌رمووی : په‌ره‌وه‌ردگارا یه‌کلا بکه‌وه له‌به‌ینى ئێمه‌و به‌ینى گه‌له‌که‌مان به‌ڕاستى و دادپه‌روه‌رێتى ، بێگومان تۆ باشترین یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نێوان راستى و ناڕاستیت ..
خواى گه‌وره که (فتاح)ه فتح و یه‌کالا کردن کار‌و هه‌ڵوێستیه‌تی له‌هه‌موو روو لایه‌نێکه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ماناى ناوی (الفتاح) حاڵی ببین فه‌رموون ئێوه‌و چه‌ن ئایه‌تێ ، که‌زیاتر و باشتر له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ناوه پیرۆزه شاره‌زامان ده‌کات خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الاعراف) دا له‌ئایه‌تى (96)دا ده‌فه‌رموێ : [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنْ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ] الاعراف / ٩٦ .
ئه‌گه‌ر بهاتبایه مه‌ردوومانی دێیه‌کان ئیمانیان بهێنابایه‌و وه‌ته‌قوای خوایان بکردایه بێگومان ده‌رگاکانى به‌ره‌کاتى ئاسمان و زه‌ویمان بۆ یه‌کالآ ده‌کردنه‌وه‌و به‌هره‌مه‌ندمان ده‌کردن له‌ناو ره‌حمه‌تى خۆمانا دامان ده‌پۆشین ، به‌لآم ئیمانیان نه‌هێناو رێگاى خوایان به‌درۆ زانى‌و گوێیان نه‌دا به‌ته‌قواى خوا کردن، بۆیه گشتیان که‌وتنه به‌ر قارو غه‌زه‌بمانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕه پوچه‌یانه‌وه که‌ئه‌نجامیان ده‌دا، به‌ڵێ سونه‌تى خواى گه‌وره وایه ، ئیمان پوخته‌و به‌جێ له‌گه‌ڵ ته‌قوایێ جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى خوابێ به‌ره‌کاتى ئاسمان و زه‌وى مایه‌سه‌ر ده‌کاو به‌رقه‌رار ده‌کاو، ئاده‌میزادانى پێبه‌هره‌مه‌ندو خۆشحاڵ ده‌کا ، به‌لآم پێچه‌وانه‌ى ئیمان و ته‌قوا که‌ده‌کاته کوفر‌و عصیان یا بێباوه‌ڕى و گوێ نه‌دان به‌به‌رنامه‌ى خوا، یا بێ ئاگایى و خۆگێل کردن له‌راست دینى خوا، نه‌هه‌ر هیچ به‌زیاد ناکات !! به‌ڵکو ماڵوێرانى و قه‌هرو غه‌زه‌بى خواشى شاسته ده‌بێ و رووڕه‌شى و شه‌رمه‌زارى به‌ولاوه هیچىتری بۆ نامێنێته‌وه له‌سه‌ره‌نجاما ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (فاطر)دا له‌ئایه‌تى (2) دا ده‌فه‌رموێ : [ مَا يَفْتَحْ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلاَ مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلاَ مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] فاگر / ٢
واته : هه‌ر ده‌رگایێ خواى گه‌وره بۆ خه‌ڵک و مه‌ردوومان بکاته‌وه له‌ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خۆى ، که‌سێ نیه به‌رى بگرێ یا دواى بخا یاکه‌می بکاته‌وه ، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ده‌رگایێ له‌خه‌ڵک و مه‌ردووم دابخا ، ره‌حم و به‌زه‌یى پێیانه‌وه نه‌یه‌ته‌وه که‌شایسته‌ى نه‌بن ، ئه‌وه که‌سێ نیه ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى بنێرێ و به‌هره‌مه‌ندو فه‌رامۆشیان بێنێته‌وه ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره شکۆمه‌ندو ئازیزه ده‌رگاکانى ره‌حمه‌ت و غه‌زه‌ب هه‌ر له‌ده‌ست خۆیه‌تى و هه‌ر خۆى ده‌زانێ چ گه‌ل و قه‌ومێ شایه‌سته‌ى ره‌حمه‌تن یا غه‌زه‌بن چونکه هه‌ر خۆى حه‌کیم و دانایه ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الشعرا‌ء)دا له‌ئایه‌تانى (116 تا 120) دا ده‌فه‌رموێ : [ قَالُوا لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ يَانُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنْ الْمَرْجُومِينَ(116)قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِي(117)فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا وَنَجِّنِي وَمَنْ مَعِي مِنْ الْمُؤْمِنِينَ(118)فَأَنجَيْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ(119) ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ الْبَاقِينَ ] واته پاش ئه‌و هه‌مو ره‌نج و ته‌قه‌لایه‌ى حه‌زره‌تى نوح به‌شه‌وو به‌رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و قومه‌کى بێنێته سه‌ر رێگاى هیدایه‌ت و راسته شه‌قامى خودایی ، بۆره پیاوه‌کانی گه‌ل و قه‌ومه‌که‌ى له‌جیاتى پێشوازى لێبکه‌ن و رێگه‌ى هیدایه‌ت بگرنه‌به‌رو خۆیان پێ به‌هره‌مه‌ندو به‌ختیار بکه‌ن ، به‌لآم دونیا‌و هه‌واو شه‌یتان په‌رستنیان واى لێکردن له‌و بانگه‌وازه شیرینه‌ى حه‌زره‌تى نووح قاڵ ببن و بێزار ببن، بڕیاریان دا‌و وتیا ئه‌ى نوح ئه‌گه‌ر وازنه‌هێنی له‌و باس و خواسه‌ت ئه‌وه شک و گومانى تیا نىیه له‌وان که‌سانه خۆت ده‌بینیه‌وه که‌به‌ر شالآوی به‌رده‌بارانی ره‌جم کراوین ، جا حه‌زره‌تى نوح فه‌رمووی په‌روه‌ردگارا گه‌ل و قومى من رێگاى بانگه‌وازى لاى تۆ به‌درۆ ده‌زانن و باوه‌ڕى پێناهێنن ، جا جیایىو یه‌کالآ بکه له‌به‌ینى من و ئه‌وان حه‌ق و ناحه‌ق له‌یه‌ک جیاکه‌یته‌وه‌و ، حه‌ق سه‌رخه‌یت و ناحه‌ق مۆرى ڕه‌ش به‌نێوچاوانا بێنی وه‌رزگارو نه‌جاتى من و ئه‌و که‌سانه‌ش بده‌ی که‌له‌گه‌ڵ مندان و خاوه‌ن ئیمانن ، جا خواى گه‌وره نزا‌و دوعاکه‌ى گیرا کرد‌و رزگاریانى کرد، باقى بێباوه‌ڕان و دونیا‌و شه‌یتان په‌رستانیشی نوغرۆو نوقمى ئاوێ کردن به‌شێوه‌یه‌کى وا تاکى لێ نه‌هێشتن و تۆوى بڕاندنه‌وه ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (الاعراف)دا له‌ئایه‌تى (40 و 41) دا ده‌فه‌رموێ [ إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لاَ تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلاَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُجْڕمِينَ(40)لَهُمْ مِنْ جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِنْ فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ ] واته ئه‌وانه‌ی ئایات و به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره به‌درۆى تێده‌گه‌ن و به‌درۆى ده‌خه‌نه‌وه وه‌لوت به‌رزى ده‌که‌ن له‌گوێڕایه‌ڵێتىدا ئه‌مانه‌و هاو وێنه‌یان ده‌رگاکانى ئاسمانیان بۆ ناکرێته‌وه، وه‌کاتێ که‌گیانیان ده‌رچوو سه‌رناکه‌وێ به‌ره‌و ئاسمان ، پیرۆز‌و به‌هره‌مه‌ند نابێ به‌گه‌یشتنی لیقاى خواى گه‌وره، وه‌ناشچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر حوشتریش به‌کونه ده‌رزىدا بڕوات ، ئا ئه‌وها پاداشتی تاوانبار‌و موجریمان ده‌ده‌ینه‌وه ، شوێن وباله‌خانه‌یان له‌جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خایه وه‌له‌سه‌رووشیانه‌وه چه‌ندین ته‌به‌قاتی ئاگرینی دایان ده‌پۆشێ، ئا ئاوه‌ها پاداشی سته‌مکارو زاڵمان ده‌ده‌ینه‌وه..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (الصف)دا له‌ئایه‌تى (13)دا ده‌فه‌رموێ : [ وَأُخْرَى تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مِنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَڕيبٌ وَبَشِّرْ الْمُؤْمِنِينَ ] .. پاش ئه‌وه‌ی خواى گه‌وره رووه‌و ئیمانداران ده‌فه‌رموێ ئایا بازرگانیه‌کتان نیشان بده‌م که‌ببێ به‌مایه‌ى رزگارى و نه‌جات بونتان له‌عه‌زاب و ئازاری به‌ئێشی جه‌هه‌نده‌م، ئیمان و باوه‌ڕتان به‌خوداو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى پته‌وو به‌هێز بکه‌ن، به‌بیرکردنه‌وه‌و دیراسه‌کردنی، وه‌کۆشش و جیهاد بکه‌ن له‌پێناوى رێگاى خودا به‌ماڵتان و به‌گیانتان، ئه‌مه بۆ ئێوه خێرترو باشتره ئه‌گه‌ر ئێوه بیزانن، چونکه مایه‌ى لێخۆشبوونى گوناهه‌و تاوانه‌کانتانه‌و مایه‌ى چوونه به‌هه‌شتانه، که‌به‌ژیریانه‌وه چه‌ندین روبارو کانیاو جارى ده‌بێ و شوێن و مه‌ئواو، مه‌ساکینی باش و خۆش بۆتان ده‌بێ له‌به‌هه‌شتانی عه‌دن به‌ڕاستی ئه‌مه فه‌وزو سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه، وه‌به‌هره‌و نیعمه‌تێکى تر که‌زۆر حه‌زتان لێیه‌تىو پێتان خۆشه ئه‌ویش بریتىیه له‌سه‌رکه‌وتنی دونیا، که‌له‌لایه‌نى خواى گه‌وره‌وه پێتان ده‌به‌خشرێ و وه‌سه‌رکه‌وتنی به‌رفراوانى زۆر‌و له‌کات و زه‌مه‌نێکى نزیک ، ئا به‌م نیعمه‌تانى زۆره‌وه له‌دونیاو قیامه‌ت مزگێنى و به‌شاره‌ت بده به‌خاوه‌ن باوه‌ڕان و ئیمانداران ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی سه‌جده‌دا له‌ئایه‌تی (28 – 29)دا ده‌فه‌رموێ [ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْفَتْحُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ(28)قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لاَ يَنفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ وَلاَ هُمْ يُنْظَرُونَ ] واته خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ بێ باوه‌ڕو کافره خوا نه‌په‌رسته‌کان ده‌ڵێن که‌ى ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پیرۆزى و به‌رزىیه یه‌کالآ ده‌بێته‌وه بۆ ئێوه‌و، قیامه‌ت مه‌حشه‌ر دێته مه‌یدانى واقیعه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه راست ده‌که‌ن وله‌ڕاست گۆیانن ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا بفه‌رموو بڵێ رۆژێ یه‌کالابوونه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن (يارؤذى) فه‌تح و قیامه‌ت ده‌سته‌ى کارفرو بێ باوه‌ڕه‌کان سودیان بۆ نادا وه‌یارمه‌تى و مۆڵه‌تیش نادرێن چاره‌یه‌کیشیان بۆ نیه‌و نابێ .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (النصر)دا ده‌فه‌رموێ :
[بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
إِژَا جَاوَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ(١)وَرَأَیْتَ النَّاسَ ێدْخُلُونَ فِی دِینِ اللَّهِ أَفْوَاجا(2)فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّکَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ کَانَ تَوَّابا ]
ئه‌گه‌ر هات و نه‌صرو سه‌رکه‌وتن وه‌فه‌تح و یه‌کالآ بوونه‌وه‌ی خوایى هاته پێشه‌وه‌و، که‌وته گۆڕه‌پانى واقیعه‌وه وه‌خه‌ڵک و مه‌ردوومانت بینی ده‌هاتن بۆ ناو ئاینى خوا پۆل پۆل، ئه‌وسا بیر له‌واده‌و به‌ڵینه‌کانى خواى گه‌وره بکه‌وه‌و که‌هه‌مووی راست و به‌جێن وه‌ته‌سبیحاتى به‌ستایش و حه‌مدى په‌روه‌ردگارت، بکه ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا داواى لێخۆشبوونى لێبکه‌و ته‌وبه بکه به‌ڕاستى و بێگومان خواى گه‌وره لێخۆشبووى ته‌وبه وه‌رگره ..
دیارده‌ى ئه‌م هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌ره هه‌ر له‌بچوک تا گه‌وره هه‌ر له‌نه‌وی و به‌رزى هه‌ر له‌ڕه‌ش و سپی هه‌ر له‌ماددى و مه‌عه‌نه‌وىیان هه‌ر له‌ئێستاو مێژووىیه‌وه گشتیان شاهێدن له‌سه‌ر فه‌تاحێتی خواى گه‌وره که‌چۆن خواى گه‌وره هه‌موو گرێ کوێره‌کانى کردۆته‌وه‌و ده‌کاته‌وه ، که‌چۆن پێغه‌مبه‌ران و لایه‌نگره‌کانیان له‌هه‌ڵگرانى بیروباوه‌ڕی خوابه‌یه‌ک ناسین به‌درێژایی مێژوو ناوجه‌رگه‌ى تاریکى و کوفریان شه‌ق کردووه‌و حه‌ق و ناحه‌قیان یه‌کالآ کردووته‌وه، به‌ئیزن و یارمه‌تى خواى گه‌وره ئه‌م یه‌کالآیه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ تاکو رۆژى قیامه‌ت که‌خواى گه‌وره له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ [ فَڕيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَڕيقٌ فِي السَّعِيڕ ] پۆل و ده‌سته‌یێ بۆ به‌هه‌شت و پۆل و ده‌سته‌یێ تریش بۆ جه‌هه‌نده‌م و سه‌عیر .
ئه‌و راستیه‌شمان له‌بیرنه‌چێت که‌فیتره‌و بوونی ئاده‌میزادیش وه‌ک که‌شاهێده له‌سه‌ر بونی خواى گه‌وره هه‌ر ئه‌وهاش شاهێده له‌سه‌ر ناوه‌جوانه‌کانى له‌م ناوانه‌ش ناوی (الفتاح) .
وه‌ک ده‌ى بینین و ده‌ى بیستین و ده‌ى خوێنینه‌وه کاتێ که‌ئاده‌میزاد له‌کارو پیشه‌یه‌کا گرێ کوێره‌یه‌کى دێته رێگا یا له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کدا ، بێ چاره ده‌مێنێته‌وه وه‌بێ هیواو مه‌ئیوس ده‌بێ له‌ده‌وروبه‌ری ماددیاتى، یه‌کسه‌ر هه‌ستى ده‌ڕوا به‌ره‌و سروشته فیتره‌که‌ى خۆی که‌بریتىیه له‌ئومێدبوون به‌و زاته‌ى که‌هیچ شتێ ناتوانێ له‌ئاستیا وه‌ک گرێ کوێره بمێنێته‌وه، هیواو ئومێدى پێ ده‌خوازێ و له‌به‌ریا ده‌پاڕێته‌وه یارمه‌تى بدات و هیدایه‌ت و رێنمونه‌یی بکات بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌که یا حه‌لی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌که‌ى ، ئه‌م زاته ئومێد پێخوازه‌ش خواى گه‌وره‌و میهره‌بانه ، ئه‌و زاته ده‌سه‌لآت بێ سنوره خاوه‌ن ناوه جوانه‌کان و سیفه‌ته به‌رزه‌کانه ، ئه‌و زاته‌ى فیتره به‌ره‌و لاى ئاوڕده‌داته‌وه له‌کاتى وه‌ستانى له‌به‌رامبه‌ر کارێ که‌لێیه‌وه ده‌سته‌وه‌ستانه ، ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارى جیهانه ئه‌و زاته به‌ڕێوه‌به‌رى لایه‌نانى ماددىیات و مه‌عنه‌ویاته ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ده‌ن و هۆش و بیر‌و روح و عه‌قڵه‌کانه به‌ڕێوه‌به‌ری مێروو نه‌هه‌نگ و مه‌جه‌ره‌کانه هه‌ر خۆی ره‌زاقه‌و فه‌تاحه‌و ره‌حمانه‌و پاک و بێ گه‌رده و شایه‌سته به خاوه‌ن ناوه جوانه‌کانه .

