سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سوودەکانی شەو و ڕۆژ... له قورئاندا
نووسینی /سهروهرحسن /نووسینگهی تهفسیر///خوای گەورە دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (67)} [يونس] واتە: ھەر زاتی خوایە کە شەوی بۆ بەدیھێناون تاکو تیایدا بحەوێنەوە، ڕۆژیشی کردووە بە ڕووناککەرەوە (تا کار و کاسپی تێدا ئەنجام بدەن) بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەن بۆ کەسانێک ببیستن و تێبگەن.
زانستی نوێ ئاشکرایکردوە کە کارکردنی ڕۆژ کۆمەڵێک سوودی تەندروستی ھەیە. بەتایبەت گەر کارکردنەکە لە سەرەتای ڕۆژەکاندا بێت، چونکە کرێکار لە بەیانی زوودا تیشکی خۆری بەردەکەوێت کە لەوکاتەدا دەوڵەمەندە بە تیشکی سەرووەنەوشەیی، ئەم تیشکە ڤیتامین (D) دروستدەکات و زیندویەتی و چالاکی بە جەستە دەبەخشێت و ئێسکەکان پتەو دەکات.
زانستی نوێ سەلماندوویەتی، بەرزترین ڕێژەی گازی ئۆزۆن لە کەشدا لە دەمی بەرەبەیاندا دەبێت، لەگەڵ ھەڵاتنی خۆردا ڕێژەی ئۆزۆن کەم دەکات و بەرەو نەمان دەچێت. ئەم گازە کاریگەرییەکی بەسوودی ھەیە بۆ کۆئەندامی دەمار و چالاککردنی کردارە ھزری و ماسولکەییەکان لە بەرەبەیاندا.
سەلمێنراوە بەرزترین ڕێژەی کۆرتیزۆن لە خوێندا لەکاتی بەرەبەیاندایە... ئەم ماددەیە کاردەکاتە سەر زیادکردنی چالاکییەکانی جەستە و پترکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، دیسانەوە ئەمیش وزە بە جەستە دەدات... ھەر لەبەرئەمەیە کە پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) کە نوێژی بەیانی ئەنجام دەدا لە شوێنی نوێژەکەیدا تاکو خۆرھەڵاتن دادەنیشت.
ئەمە و لەلایەکی ترەوە، زانایانی بواری پزیشکی جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە سوودەکانی خەوتن لە شەودا بە چەندین ھێند زیاترە لە سوودەکانی خەو لە ڕۆژدا.
ڕژێنی سنەوبەری لە مێشکدا ماددەی میلاتۆنین دەردەدات، دەردانی ئەم ماددەیە لەتاریکیدا زیاددەکات و لە ڕووناکیشدا زۆر کەم دەبێتەوە... بینراویشە ماددەی میلاتۆنین کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خەوتن ھەیە.
{وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ وَابْتِغَاؤُكُمْ مِنْ فَضْلِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (23)} [الروم] واتە: یەکێک لە نیشانە و بەڵگەکانی خوای گەورە خەوتنتانە لە شەو و ڕۆژدا، لەکاتی بێداریشدا ھەوڵ و کۆششتانە بۆ بەھرەوەرگرتن لە بەخششەکانی خوا، جا بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەن بۆ کەسانێک کە دەبیستن و تێدەگەن.
ڕژێنی سنەوبەری کە لە تاریکیدا چالاک دەبێت، پەستانی خوێن بە بڕی (١٥-٢٠ملم) دادەبەزێنێت و ھەندێک لە قورسی و ماندوویەتییەکان لەسەر دڵ کەم دەکاتەوە.
زیندەوەران بە شەو دەخەون، گەڵاکان بەشەو دەخەون، گەڵاکانی ڕووەکی (الترمس) بە ڕۆژ ئاسۆیین و بە شەو بەرەو خوارەوە شۆڕدەبنەوە و پاشانیش لە بەیانیاندا دەگەڕێنەوە حاڵەتی پێشوویان... ھەروەھا پێگەیشتنی گوڵ کە بەرھەم دەدات دیسانەوە لە شەودا دەبێت، لەوکاتەدا ئەندازەیەک پشوو دەدات.
لە وڵاتی یابان خاوەنی کێڵگەیەکی برنج (مەرەزە) سکاڵانامەیەکی لە دژی یەکێک لە کۆمپانیاکان پێشکەشکرد، بەرامبەر بەوەی کۆمپانیاکە تابلۆیەکی پڕوپاگەندەی ڕووناکی لە ناوەڕاستی کیڵگەکەی ئەمدا دانابوو. باخەوانەکە تێبینی کردبوو کە برنجەکەی وشک دەبێت و دەمرێت و بەروبوومەکەشی زۆر کەمترە لەوەی پێشتر ھەیبووە. بۆیە داوای قەرەبووی لە کۆمپانیاکە کرد. کاتێک بۆ سەلماندنی ڕاستی داواکاریی باخەوانەکە لێکۆڵینەوە کرا، بینرا داواکارییەکەی لەجێی خۆیدایە و ئەو ڕاستیەش سەلمێنرا کە تابلۆ ڕووناکەکە لە شەودا (کە ماوەی پشووە) پشووی ڕووەکەکانی تێکداوە.

