سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پلەو پایەی بەندایەتی..عیبادهت
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی /// گەورەترین مەقام و پلەی بەندە لای خوا عیبادەتە, مەبەست و غایەش لە بەدیھێنانیی تەنھا بۆ خواپەرستی و عیبادەتە:{وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56) مَا أُڕيدُ مِنْهُمْ مِنْ ڕزْقٍ وَمَا أُڕيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ (57) إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ (58)} [الذاريات] واتە: من ھەر بۆیە جنۆکەو ئادەمیم دروستکردووە بم ناسن و بم پەرستن.
خوای گەورە لەو پێناوەدا پێغەمبەرانی ناردووە بۆ سەر گەلان: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25)} [الأنبياء] واتە: ئەی خەڵکینە! ئەوەی کە بۆ پێغەمبەر ھاتووە ئەوە ئایینی راست و دروستە و تەواوە, ھەر ھەمان ئایینە کە بۆ پێغەمبەرانی تر ھاتووە و, ھەریەک ئایینەو منیش پەروەردگارتانم, لە من زیاتر ھیچ خودایەکی تر نیە. کەواتە ھەر من بپەرست
ھەروەھا خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم ھەمیشەو بەردەوام پەروەردگاری خۆی بپەرستێ و بەندایەتی بۆ بکات تا کاتی مردنی دێت:{وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ (99)} [الحجر].
خوای گەورە وەسفی مەلائیکە نزیکەکانی خۆی پێکردووە:{وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُكْرَمُونَ (26) لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُمْ بِأَمْڕهِ يَعْمَلُونَ (27) يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى وَهُمْ مِنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ (28)} [الأنبياء]
ھەروەھا ھەڕەشەی لەو کەسانە کردووە خۆیان بە گەورە دەزانن و عیبادەتی خوا ناکەن, بەوەی بەسەر شۆڕی دەیانخاتە ئاگری دۆزەخەوە:{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِڕينَ (60)} [غافر] واتە: ئێوە ھاناو ھاوار بۆ من بێنن , منیش دوعاو پاڕانەوەتان گیرا دەکەم, بێگومان ئەوانە خۆ بە گەورە دەزانن لە پەرستنم بە تەنیا, بەسەرشۆڕی و بەبچوکی دەچنە ئاگری دۆزەخەوە.
خوای گەورە وەسفی بەندە چاک و ھەڵبژاردەکانی پێکردووە:{وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا (63) وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (64)} [الفرقان]واتە: بەندە تایبەتیەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە ویقارو نەرمی دەڕۆن بەسەر زەوی دا (بآلوت بەرزیء کەشخەو فیزکردن) وەکاتآ نەزان ء نەفامەکان (بەووتەی ناشیرن) لەگەڵیان بدوێن ووتەیەک دەڵێن پێیان گوناە نەبێت. وە کەسانێکن لەشەودا بۆ پەروەردگاریان سوژدە بەرن ء شەو نوێژ دەکەن.
تەنانەت شەیتان دان بەو راستیەدا دەنێت کە ناتوانێت بەندە موخلێ و چاکەکان لە خشتە بەرێت:{قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (39) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ (40)} [الحجر]
پلەو پایەی بەندەی خوا پەرست ئەوەندە گەورەیە, خوای گەورە لە زۆر کات و حاڵەتدا وەسفی پێغەمبەری ێلی اللە علیە وسلم پێکردووە, لە بەرزترین پلەیدا کە سەرکەوت بۆ ئاسمان لە شەوی میعراجدا بە بەندە ناوی دەبات دەفەرموێت: {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُڕيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (1)} [الإسراء]
لەکاتی وەحیدا بە عەبد ناوی دەبات:{فَأَوْحَى إِلَى عَبْدِهِ مَا أَوْحَى (10)} [النجم]
لەکاتی بانگەوازکردندا بە بەندە ناوی دەبات:{وَأَنَّهُ لَمَّا قَامَ عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًا (19)} [الجن]
ھەروەھا لەکاتی تەحەددا کردندا بەرامبەر بە بێباوەڕان بە بەندە ناوی دەبات:{وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (23)} [البقرة]
خوای گەورە دەربارەی عیسای کوڕی مەریەم سڵاوی خوایان لەسەر بێ کە بەرزیان کردبووەوە بۆ پلەی خوایەتی دەفەرموێت:
{لَنْ يَسْتَنْكِفَ الْمَسِيحُ أَنْ يَكُونَ عَبْدًا لِلَّهِ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ وَمَنْ يَسْتَنْكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا (172)} [النساء] واتە: ھەرگیز ئەو بەندایەتیەی لا کەم نییەو بە عەیبەو نەنگی نازانێت و سەرپێچی لێناکات, ھەروەھا مەلائیکە نزیکەکانیش ھەرگیز لارییان لەوە نیە کە عیساو دایکی بەندەی خودابن, جا ھەر کەسێک بەندایەتی خوا بەکەم بزانێت و نکولی لێبکات, ئەو بەندایەتیە بە ڕێزو شەرەف نەزانێت و خۆی بە گەورە بزانێت و لوت بەرزی بنوێنێت, ئەوە تەواو زەرەرمەندو فەوتاوە..خودا لە رۆژی قیامەتدا ھەموو بێباوەڕان لە مەیدانی حەشردا کۆدەکاتەوە و دەیانخاتە ژێر لێپێچینەوەو بەرەو دۆزەخ راپێچیان دەکات.
* پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: (ڵا تُگْرُونِی کَمَا أگْرَتْ النَّێَارَی ابْنَ مَرْێمَ فَإِنَّمَا ڕَنَا عَبْدُەُ فَقُولُوا عَبْدُ اللَّەِ ۆرَسُولُەُ) . واتە: زیادەڕەوی مەکەن لە بەچاک باسکردنم ھەروەک گاورەکان کردیان بەرامبەر بە عیسای کوڕی مەریەم, بەڵکو من بەندەیەکم ئێوەش بڵێن عەبدو بەندەو نێرراوی خوایە.
* عیبادەت و بەندایەتی ھەقی پەروەردگارە بەسەر بەندەکانیەوە, ھەقی بەدیھێنەرە لەسەر بەدیھێنەراوەکەی: موعازی کوڕی جەبەل رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: جارێ لە پاشکۆی پێغەمبەرەوە ێلی اللە علیە وسلم سوار بوو بووم پێی فەرموم: ( ێا مُعَاژُ ، ەَلْ تَدْڕی مَا حَقُّ اللە عَڵی عِبَادِەِ ؟ ۆمَا حَقُّ العِبَادِ عَڵی اللە ؟ ) قُلْتُ : اللەُ ۆرَسُولُەُ ڕعْڵمُ . قَاڵ: ( فإنَّ حَقَّ اللەِ عَڵی العِبَادِ ڕنْ ێعْبُدُوەُ ، ۆڵا یُشْڕکُوا بِەِ شَیئاً ، ۆحَقَّ العِبَادِ عَڵی اللەِ ڕنْ ڵا یُعَژِّبَ مَنْ لا یُشْڕکُ بِەِ شَیئاً ) فقلتُ : ێا رَسُول اللە ، ڕفَلا ڕُبَشِّرُ النَّاسَ ؟ قَاڵ : ( ڵا تُبَشِّرْەُمْ فَێتَّکِلُوا ) .
واتە: ئەی موعاز! ئایا دەزانیت ھەق و مافی خوا چیە لەسەر بەندەکانی؟ ھەق و مافی بەندەش چیە بەسەر خواوە؟ وتم: خواو پێغەمبەرەکەی دەزانن, فەرمووی: بێگومان مافی خوا لەسەر بەندەکانی ئەوەیە کە بیپەرستن و ھاوەڵ و شەریکی بۆ دانەنێن, مافی بەندەش بەسەر خواوە ئەوەیە کە سزای ئەوانە نەدات کە ھاوەڵ و شەریکی بۆ دانانێن, وتم: ئەی پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم! ئەم مژدە خۆشە بە خەڵک رانەگەیەنم؟ فەرمووی نەخێر چونکە سارد دەبنەوەو پشتی لێ دەکەنەوە. جا موعاز لەکاتی سەرەمەرگدا ئەم فەرمودەی راگەیاندو گێڕایەوە بۆ موسڵمانان, نەبادا بە شاردنەوەی ئەم زانست و عیلمە گوناھبار ببێ.

