سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌زموونى نه‌وه‌ى ئیسرائیل : (سوره‌تى البقرة )به‌شى (3)
نوسینى : عه‌مرو خالد......وه‌رگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان ...ئاماده‌کردنى : سامان خدر.......له‌ئایه‌تى (40) به‌دواوه باس له‌نه‌وه‌ى ئیسرائیل ده‌کات و نازو نیعمه‌ته‌کان ده‌هێنێته‌وه یادیان و داواى وه‌فادارى و پابه‌ندبوونى په‌یمانیان لێده‌کات و باسى نازو نیعمه‌ته‌کان به(الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ )(الفاتحة : 2)
ده‌هێنێته‌وه یاد که ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئوممه‌تى ئیسلام که‌نازو نیعمه‌تى بێشوماره مادى مه‌عنه‌وى له‌یاد نه‌که‌ن.
هه‌ندێ له‌نازو نیعمه‌ته‌کانى خـواى گه‌وره به‌خشیبوى به‌نه‌وه‌ى ئیسرائیل
یه‌که‌م: ڕزگارکردنیان و له‌ناوبردنى دوژمنانیان (وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ )(البقرة : 50).
دووهه‌م: لێخۆشبوو‌ن لێیان بۆ ئه‌وه‌ى سوپاس گوزاربن (ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُمِ مِّن بَعْدِ ذَلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ )(البقرة : 52).
سێهه‌م: پارستنیان له‌گه‌رماو دابین کردنى ڕزق و ڕۆزى به‌ئاسانى بۆیان که‌چى له‌باتى سوپاسگوازارى که‌وتنه بڕو بیانوو (وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى كُلُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـكِن كَانُواْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ )(البقرة : 57).
هه‌ندێکیان داواى بینینى خوایان کرد (وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّى نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ )(البقرة : 55)، ئه‌مه‌ش بۆیه له‌ده‌رونیاندا دروست بوو چونکه بونه خه‌ڵکێکى ته‌واو مادى و باوه‌ڕیان به غه‌یب و نهێنى و شاراوه‌کان لاواز بوو .. ئه‌و هه‌موو دروستکراوو به‌دیهێنراوانه قه‌ناعه‌تى بۆ دروست نه‌کردن که په‌روه‌ردگارێکى ته‌واو زانا‌و دانا‌و به‌توانا به‌دى هێناون ..
ئینجا ئایه‌ته‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له‌باسى نه‌وه‌ى ئیسرائیل و ئه‌وتاوانه گه‌ورانه‌ى که ئه‌نجامیان داوه، له‌کوشتنى پێغه‌مبه‌ران به‌ناهه‌ق سه‌رپێچى و کوفرکردنیان به‌ئایه‌ته‌کانى خـوا و، خراپه‌کارى هاوه‌لآنى شه‌ممه‌و فێل و ته‌ڵه‌که‌یان ،پاشان ئایه‌ته‌کان ده‌گه‌نه سه‌ر چیرۆکێکى گرنگ که‌ئه‌ویش چيرۆکى مانگایه ...

