سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌ند چیـرۆکێکى ڕاسته‌قینه‌ن:
نوسینگه‌ی ته‌فسیر.... نووسـینی :د.صلاح عبدالفتاح الخالدی... وه‌رگـێرانی:كـاوه هاوراز.....چیرۆكه‌كانی قورئان چه‌ند چیرۆكێكی راسته‌قینه‌و واقیعیی پێشینه‌كانن كه به‌وپه‌ڕی راستی‌و راستگۆیی رووداوه‌كانیان تێدا گێڕراوه‌ته‌وه،
چونكه خودا خۆی له قورئاندا ئه‌م چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتانه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.. دیاره‌و بێ‌گومان خودای مه‌زن هه‌ر خۆیشی ئاگاداری ئه‌و رووداوانه بووه‌و قه‌ده‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه‌و راده‌و مه‌ودای بۆ داناون، واته هه‌ر به زانست‌و خواست‌و قه‌ده‌ری خۆی هاتوونه ئاراوه‌و ئیتر فه‌رمایشتی خودا‌ش هیچ ناڕێكییه‌كی تێدا نیه‌و هیچ گومانێكیشی له‌سه‌ر دروست ناكرێت..
(وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً) [النساء : 87] (وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ قِيلاً )[النساء : 122]، كێ له خودا ڕاستگۆتره، كێ وته‌ی له وته‌ی خودا ڕاست تره؟! بێ‌گومان هیچ كه‌سێك.
هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كانی قورئان به (قصص الحق) وه‌سف كراون.. له سوره‌تی (ال عمران)دا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك ده‌رباره‌ی مرۆڤبوونی(به‌شه‌رییه‌تی) عیسای كوڕی مه‌ریه‌م-سڵاوی لێبێت- هاتووه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سه درۆزنانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه ده‌یاندایه پاڵ خودا‌و ده‌یانكرد به (كوڕی خودا)، پاشان ئه‌م ئایه‌تانه رووداوی سكپڕبوونی (مه‌ریه‌م)ی دایكی-خودا لێی رازیبێت- ده‌گێڕنه‌وه‌و چۆنیه‌تی منداڵ بوونی‌و له‌دایك بوونی (عیسا) له‌و ئایه‌تانه‌دا. ئایه‌تێك هاتووه كه وه‌سفی ئه‌م چیرۆك‌و رووداوانه به چیرۆكه راسته‌قینه‌كان (قصص الحق) ده‌كات، واته ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه هه‌ر خۆیان راستن‌و كه هیچ هه‌ڵه‌و درۆ‌و ناهه‌قی‌و پووچه‌ڵییه‌كیان تێدا نیه، وه‌ك خودا ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ هَـذَا لَهُوَ الْقَصَصُ الْحَقُّ وَمَا مِنْ إِلَـهٍ إِلاَّ اللّهُ وَإِنَّ اللّهَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ )[آل عمران : 62].
له سوره‌تی (نـمل)یشدا قورئان لایه‌نێكی به‌سه‌رهاتی مو‌سا-سڵاوی خوای لێبێت له‌گه‌ڵ (فیرعه‌ون) ده‌گێڕێته‌وه بۆمان، پاشان لایه‌نێكی چیرۆكی داود-سڵاوی خوای لێبێت..
به‌ڵام له هه‌مان سوره‌ت دا به شێوه‌یه‌كی نه‌ختێك زیاتر له‌به‌رده‌م چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته‌كانی سوله‌یمان-سڵاوی خوای لێبێت دا هه‌ڵوێسته‌ی كردووه، واته به‌سه‌رهاتی سوله‌یمان له‌گه‌ڵا هه‌ریه‌كه له مێرووله‌كان و سوپاكه و په‌پوسلێمانكه‌كه و شاژنی سه‌به‌و‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌للای سوله‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاژنه‌دا بۆ باوه‌ڕهێنانی‌و چوونه نێو ئاینه‌كه‌ی خوداوه..
ئینجا قورئان دوای ئه‌م به‌سه‌رهاتانه ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێناوه كه خودا تیایدا فه‌رموویه: (إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ) [النمل : 76] واته: بێ‌گومان ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌رباره‌ی (بن‌و اسرائیل) ده‌گێڕێته‌وه كه له‌سه‌ریان ناته‌بان‌و كێشه‌یان له‌نێواندا ده‌رباره‌یان هه‌یه‌و روونی ده‌كاته‌وه.
له سوره‌تی (كهف)یشدا‌و له سه‌ره‌تای گێڕانه‌وه‌ی داستانی (أصحاب الكهف)دا رێگه بۆ وه‌سف كردنی چیرۆكه‌كان به چه‌ند چیرۆكێكی راسته‌قینه خۆش ده‌كات، وه‌ك له فه‌رمایشته‌كه‌ی خوادا هاتووه: (نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِالْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى )[الكهف : 13] واته: ئێمه به‌راستی‌و به‌هه‌ق به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه كه بێ‌گومان ئه‌وان لاوانێكی وه‌هابوون، كه باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان جێگیر‌و دامه‌زراو بوو، ئێمه‌ش زیاتر به نوری ئیمان‌و هیدایه‌ت به‌هره‌مه‌ندمان كردن.
كه‌واته قورئان له‌كاتێكدا چیرۆكه‌كانی به چیرۆكه راسته‌قینه‌كان وه‌سف ده‌كات‌و هه‌واڵی ئه‌وه‌شمان پێ ده‌دات، كه چیرۆك‌و داستانی پێشینه‌كان به (هه‌ق)و به‌ڕاستی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وا له هه‌مان كاتدا سرووشی ئه‌و شێوازه توند‌و تۆڵه زانستییه‌مان له تێگه‌یشتنی چیرۆكه‌كان‌و لێوردبونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان دا پێ ده‌به‌خشێت.

