سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١٩ ــ الـعــلــیـــم
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى سه‌ر هێخه‌رو زاڵ ، ئه‌م ناوه (140) جار له‌قورئانا هاتووه ، بنچینه‌که‌ى (علم)ه واته زانست و زانیاری .
العلیم : واته خواى گه‌وره زۆر زانا‌و ئاگاداره به‌هه‌رچی زانیاری هه‌یه له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ، وه‌هیچ زانیاریێ له‌ده‌ره‌وه‌ى زانست و زانیارى ئه‌ودا نیه .. وه‌زانست و زانیارى خواى گه‌وره ده‌ورى داوه به‌ئه‌زه‌ل هه‌تا ئه‌به‌د ، وه‌تاریکىو پێچ و په‌ناو شاراوه‌یى و گه‌وره‌و بچوکى رێ له‌زانست و زانیارى خوا ناگرێت، ته‌نانه‌ت خوا زانایه به‌و خه‌یالآنه‌ى خۆیان ئالآندووه به‌بیرو هۆشه‌کانه‌وه‌و له‌دڵه‌کانا شاراوه‌ن، وه‌هه‌رچى بونه‌وه‌ره‌کان هه‌یه له‌سه‌ر زانست و زانیارى خواى په‌روه‌ردگار هاتونه‌ته بوون و رێکخستن و ئه‌ندازه وه‌رگرتن و رێنمونه‌یى کردن ، بۆیه خوابه‌هه‌واڵیان و زانستیانا ده‌ورى داوه .. وه‌هه‌رچى زانست و زانیارى هه‌یه جاله‌هه‌رچ روو لایه‌نێک بێ ئه‌وه سه‌رچاوه‌که‌ى وا له‌لاى خواى بێ هاوتایه .. وه‌هه‌ر زینده بونه‌وه‌رێ به‌شێکی له‌زانست و زانیارى پێدراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ژیان و گوزه‌رانى و پاراستنى ره‌گه‌زى خۆی، ئاده‌میزادیش که‌مێکى زانستى پێدراوه ، وه‌کو خواى پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێ : [ ومااوتيتم من العلم الا قليلا ] الاسرا‌و .
وه‌خوای گه‌وره به‌هه‌ر هه‌موو شتێ زانایه ، وه‌که‌سێ نیه شان له‌شانى بدا له‌زانینا ته‌نانه‌ت که‌سێ نیه زانیارى بۆبێ ته‌نها له‌لاى خواى گه‌وره‌وه پێى به‌خشراوه ، جا دانى پیابنێ یا نا، وه‌هۆو وه‌سیله‌و ئه‌سبابه‌کانى زانیارى خۆیان جۆره زانیاریه‌کى تر‌ى خوان به‌خشراون به‌به‌ره‌ی ئاده‌میزاد ..
خواى زانا به‌خواست و ویستى خۆی هه‌ر چه‌ندێکی له‌زانیارى بیه‌وێ ده‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێ و به‌هه‌ر زینده‌بوێ، که‌سێ ناتوانێ ده‌ست خه‌ری تیا بکا له‌چه‌ن و چۆن و چۆنایه‌تى ئه‌و زانست و زانیارىیه ، جا ئه‌و که‌سه‌ى شایانى زانیاری پێدان بێ له‌به‌رامبه‌ر حیکمه‌ت و دانایى خواى گه‌وره‌وه، ئه‌وه زانیارى پێده‌داو رێزیشی ده‌گرێ و به‌رزیشی ده‌کاته‌وه ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين اوتوا العلم درجات ] المجادله . واته خواى گه‌وره ئه‌و که‌سانه به‌رز ده‌کاته‌وه له‌ئێوه که‌ئیماندارن ، وه‌ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن زانیارى و تێگه‌یشتنن به‌چه‌ند پله‌یێ به‌گوێره‌ى زانیاریه‌که‌یانه‌وه به‌رزیان ده‌کاته‌وه .. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وعنده مفاتح الغيب لايعلمها الا هو ويعلم مافي البرّ والبحر وماتسقط من ورقة الا يعلمها ولاحبة في ظلمات الارض ولا رطب ولايابس الا في كتاب مبين ] الا‌نعام / ٥٩ .
واته : کلیله‌کانى زانیارى به‌نادیار وا لاى خوان که‌سێ نایان زانێ ته‌نیا خۆی نه‌بێ ، وه‌ده‌زانێ به‌وه‌ی له‌بیابانه‌کان و ده‌ریاکان دا هه‌یه ، وه‌گه‌لآیێ به‌ر نابێته‌وه له‌دارا ئیللا خوا ده‌یزانێ ، وه‌دانه‌یه‌کیش نىیه‌له‌تاریکایى ژێر زه‌ویدا وه‌ته‌ڕو هیشکێ نىیه له‌بونه‌وه‌ردا ئیللا والاى خواى گه‌وره له‌نوسراوه‌ى روون و ئاشکرادان ، وه‌خواى به‌خشنده داوامان لێده‌کا که‌لێی بپاڕێینه‌وه ، که‌زانیاریمان بۆ زیاد بکات وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ وقل ربّي زدني علماً ] گه / ١١٤ ، واته بڵێ په‌روه‌ردگارم زانست و زانیاریم بۆ زیادکه.. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ يعلم مايلج في الارض ومايخرج منها وماينزل من السما‌ء ومايعرج فيها وهو معكم اين ما كنتم والله بما تعملون بصير ] الحدید / ٤ . واته : خوا زانیارى هه‌یه‌و ده‌زانێ به‌هه‌رچى ده‌یهێنێته رێزى بوه‌کانا له‌سه‌ر زه‌وى وه‌هه‌رچى له‌رێزى بوه‌کانا کۆتایى پێده‌هێنێ ، وه‌هه‌رچى له‌ئاسمانا داده‌به‌زێ وه‌هه‌رچى به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسمان ، وه‌ئه‌و خوایه له‌گه‌ڵتانا له‌هه‌ر شوێنێ بن ، ئاگادار‌و بینه‌ره به‌و کارانه‌ى که‌ده‌یکه‌ن ..
له‌ڕاستیدا زانست و زانیارى خواى گه‌وره گه‌لێ له‌و سنوره به‌ده‌رتره که‌بیروهۆشی ئاده‌میزادی پێگه‌ییوه ، وه‌ئاده‌میزاد هه‌رگیز ناتوانێ حاڵى ببێ و تێ‌بگا به‌ته‌واوى له‌و بێ سنورىیه، خواى گه‌وره له‌زۆر روو لایه‌نه‌وه باسی زانیاری خۆیمان بۆ ده‌کا که‌ئه‌م ئایه‌تانه هه‌ندێکیانن ده‌فه‌رموێ : [ كيف تكفرون بالله وكنتم امواتاً فأحياكم ثمّ يميتكم ثمّ يحييكم ثم اليه ترجعون * هو الذي خلق لكم مافي الارض جميعاً ثم استوى الى السّماء فسوّاهنّ سبع سماوات وهو بكل شيءٍ عليم ] البقره / ٢٨ – ٢٩ .
واته چۆن ئێوه بێباوه‌ڕو کافرده‌بن به‌زاتى خوداى گه‌وره که (الله)یه له‌کاتێکا ئێوه وجودێکتان نه‌بوو، ئێوه‌ى به‌دیهێناو خستنیه گۆڕه‌پانى ژیانه‌وه پاشان ده‌تان مرێنێ به‌ره‌و گۆڕ‌و قه‌برستان له‌عاله‌مى به‌رزه‌خا ده‌تان هێڵێته‌وه‌و پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه پاشانیش به‌لاى خواى گه‌وره ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ، وه‌زاتی (الله) هه‌ر خۆیه‌تى هه‌رچى پێداویستى ژیانتانه له‌سه‌ر زه‌وى بۆى خلق کردوون و به‌دیهێناون له‌گشت شتێ هه‌ر هه‌مووی پاشان به‌رزى کردۆته‌وه به‌ره‌و ئاسمانی دونیا جا حه‌وت ئاسمانى تر‌ى به‌سه‌ره‌وه به‌دیهێناوه‌و به‌هه‌موو شتێ و زانیارێ زانایه . هه‌رچى زانیارى زانست هه‌یه گشتى هه‌ر ئی خودایه خواى گه‌وره خۆى هۆو ئه‌سبابه‌کانى خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه، وه‌کو کالآو بالآ ده‌به‌ریانى کردووه به‌ره‌حمه‌ت داى ریشتووه ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره به‌زمانى فریشته‌کانه‌وه ده‌فه‌رموێ : [ قالوا سبحانك لاعلم لنا الاّ ماعلمتنا إنّك أنت العليم الحكيم ] فریشته‌کان فه‌رموویان پاکى و بێگه‌ردی شایه‌سته‌ى تۆیه ئه‌ى په‌روه‌ردگار به‌ڕاستى ئێمه هیچ زانست و زانیاریه‌کمان نیه ئیللا ئه‌وه نه‌بێ که‌تۆ خۆت فێرمانت کردووه ، بێگومان تۆ زاناى به‌هه‌موو شتێ وه‌دانای له‌هه‌موو کارێ .. له‌ڕاستیدا نه‌ک هه‌ر فریشته‌کان به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو مه‌خلوقه‌کانى تر له‌پێش هه‌مووانیش ئاده‌میزاد هیچ زانست و زانیاریه‌کى نه‌بووه‌و نابێ ئیللا له‌لاى خواى گه‌وره‌وه پێی به‌خشراوه ، وه‌خواى گه‌وره چۆن رۆزیده‌رو رازیقه هیچ رۆزی و رزقێ نیه ئیللا ئی ئه‌مه‌و به‌خواست و ویستى خۆی وه‌به‌ئه‌ندازه‌یه‌کى پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایى ده‌یبه‌خشێ ، زانیاریش ئاوا خۆی له‌خۆیدا جۆره رزق و رۆزىیه‌کی بیر‌و هۆشه‌کانه ، ده‌یبه‌خشێته‌وه به‌سه‌ر مه‌خلوق و به‌دیهێنراوه‌کانی ..
کاتێ که‌حه‌زره‌تى ئیبراهیم و ئیسماعیل خانووی که‌عبه‌یان دروست کرد ووتیان په‌روه‌ردگارا ئه‌م کاره‌و به‌ندایه‌تیه‌که‌مان لێقه‌بووڵ بکه به‌ڕاستى تۆ بیسه‌رو زانای به‌هه‌موو شتێ ، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وإذ يرفع إبراهيم القواعد من البيت وإسماعيل ربّنا تقبل منا إنّك انت السميع العليم ] البقره / ١٢٧ ، به‌ڵێ حه‌زره‌تى ئیبراهیم زانای خواناس و باپیره‌ى پێغه‌مبه‌ران و دۆست و خه‌لیلى ره‌حمان، خوا ده‌ناسێ و ده‌زانێ که‌خواى گه‌وره بیسه‌ره به‌هه‌موو ئاواز‌و ده‌نگێ زانایه به‌هه‌موو نیاز‌و ره‌نگێ ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (البقرة)دا له‌ئایه‌تى (256) دا ده‌فه‌رموێ : [ لاإكراه في الدين قد تبيّن الرشد من الغي فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد استمسك بالعروة الوثقى لاانفصام لها والله سميع عليم ] واته : ئیکراه و زۆرى نیه له‌ئاین و دینا چونکه ئاین و دین ده‌بێ به‌قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕه‌وه بێ، وه‌بێگومان رێگه‌ى راست و پیرۆزی روون بووه‌وه له‌گه‌ڵ رێگه‌ى زیاده‌ڕه‌وى و وێڵی و گومڕایی، جا هه‌رکه‌سێ کافر‌و بێ باوه‌ڕبێ به‌تاغووت و زاڵم و سته‌مکار به‌خوا نه‌ویست و به‌دکار وه‌ئیمان بینێ به‌زاتی (الله) خوداى میهره‌بان ئا ئه‌وه به‌ڕاستى ده‌ستى گرتووه به‌ده‌ست به‌ندێکى زۆر قایم و به‌هێزو پیرۆز به‌هیچ شێوه‌یێ پسان و پچڕانى له‌بۆ نیه، چونکه رێگه‌ى راستى خودایه بیسه‌ره به‌هه‌موو خواست و ئاوازێ وه‌زانایه به‌هه‌موو راز‌و نیازێ ..
خواى گه‌وره له‌سوره‌تی آل عمران دا له‌ئایه‌تى (62 – 63) ده‌فه‌رموێ : [ إنّ هذا له‌و القصص الحقّ وما من إله الاّ الله وإن الله له‌و العزيز الحكيم فإن تولّوا فإنَّ الله عليم بالمفسدين ] واته : به‌ڕاستى و بێگومان ئه‌م قورئانه‌و هه‌موو باس و خواسه‌کانى حه‌قن و راستن دوورن له‌هه‌رچى ناته‌واویێ هه‌یه، وه‌هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها زاتى (الله) نه‌بێ، وه‌به‌ڕاستی ئه‌م زاته خاوه‌ن عیززه‌ت و دانایىیه شکۆمه‌ندو کار له‌جێیه ، جا ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵ بکا له‌به‌رنامه‌و په‌یامى ئه‌و، ئه‌وه حه‌قى به‌جێ هێشتووه‌و به‌کارو کرداری خراپه‌کارى و فه‌سادىدا که‌وتووه‌و، خواى گه‌وره‌ش لێیه‌وه بێ ئاگا نیه‌و پێیانه‌وه زانا‌و ئاگاداره ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى الا‌نعام دا له‌ئایه‌تى (11 ـ 13) ده‌فه‌رموێ : [ قل لمن مافي السموات والارض قل لله كتب على نفسه الرحمة ليجمعنكم الى يوم القيامة لاريب فيه الذين خسروا انفسهم فهم لايؤمنون * وله ماسكن في الليل والنهار وهو السميع العليم ] واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بفه‌رموو بڵێ کێیه‌و ئی کێیه هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان و زه‌وىدایه؟! دیاره هه‌ر ئی خواى گه‌وره‌یه‌و بفه‌رموو ئی زاتى (الله)یه ئه‌و زاته ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى له‌سه‌ر نه‌فس و گیانى خۆ‌یا نووسیوه ، چاکه‌ى چاکه‌خوازان به‌فیڕۆ ناچوێنێ و خراپه‌ی به‌دکارانیش فه‌رامۆش ناکاو، بێگومان شکێکى تیا نىیه ، وه‌ئه‌وانه‌ى که‌دۆڕاوو خه‌ساره‌ت مه‌ندن هه‌ر ئه‌وانه‌ن که‌نایه‌نه ژێر ئالآی ره‌حمه‌تى خودایىو به‌رنامه‌که‌ى ، وه‌ئیمان به‌ڕاستى دروستى به‌رنامه‌و کیتابی خواى گه‌وره ناهێنن ، وه‌هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌ر هه‌ر ئی خوایه‌و وه‌هه‌رچى دائه‌که‌وێ به‌شه‌وو به‌رۆژ هه‌ر ئی خوایه‌و ئه‌و زاته خۆى بیسه‌رى هه‌موو ئاواز‌و ده‌نگێکه وه‌زانایه به‌هه‌موو نیاز‌و ره‌نگێکا ..
خواى گه‌وره له‌سوره‌تى الاعراف دا له‌ئایه‌تى (200)دا ده‌فه‌رموێ : [ وإما ينزغنّك من الشيطان نزغ فاستعذ بالله انه سميع عليم ] واته ئه‌گه‌ر شه‌یتان هه‌وڵىدا به‌وه‌ی دڵت لابه‌رێ یا تێک بدات له‌سه‌ر صه‌برو ئارامى یا له‌سه‌ر لێبورده‌یى و فراوانی، ئه‌و کاته یه‌کسه‌ر روو بکه خودا‌و په‌نا بگره به‌خواى میهره‌بانه‌وه، بزانه خواى گه‌وره ئاگاداره به‌هه‌موو شتێ و بیسه‌ره به‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌په‌ناى بۆ ده‌به‌ن و له‌به‌ریا ده‌پاڕێنه‌وه‌و نزا ده‌که‌ن، وه زانا‌و به‌توانایه به‌هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یێ .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى الانفال له‌ئایه‌تى (53)دا ده‌فه‌رموێ : [ ذلك بأنّ الله لم يك مغيراً نعمة انعمها على قوم حتى يغيروا مابأنفسهم وأن الله سميع عليم ] واته سونه‌نى خواى گه‌وره وانیه که‌خێرو بێرو نیعمه‌تێ بدا به‌گه‌ل و قه‌ومێ پاشان بیگۆڕێ و لێیان تێک بدات هه‌تا به‌خۆیان له‌خۆیان تێک نه‌ده‌ن، به‌وه‌ى که‌پشت له‌به‌رنامه‌ى خوا ده‌که‌ن، ده‌که‌ونه گوێڕایه‌ڵی نه‌فس و شه‌یتانه‌کان، ئه‌و کاته خواى گه‌وره ده‌رگاکانى ره‌حمه‌تیان له‌سه‌ر داده‌خاو ده‌رگاکانى غه‌زه‌ب و قارو قینیان له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، چونکه خواى گه‌وره بیسه‌ره به‌خواست و ویستى هه‌موو گه‌ل و قه‌ومێ، وه‌زانایه به‌هه‌مووکارو کرده‌وه‌یێ .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ الا إنّ اولياء الله لاخوف عليهم ولاهم يحزنون * الذين آمنوا وكانوا يتقون * له‌م البشرى في الحياة الدنيا وفي الاخرة لاتبديل لكلمات الله ذلك الفوز العظيم * ولايحزنك قولهم إنّ العزة لله جميعاً هو السميع العليم ] یونس / (63 – 65) . واته بێداربنه‌وه بزانن که‌دۆستان و ئه‌ولیایانى خواى گه‌وره هه‌رگیز ترس و خۆفیان له‌سه‌ر نیه‌و وه‌قه‌تیش غه‌مگین و زویرو ناڕه‌حه‌ت نابن ، به‌ڵێ ئه‌وانه‌ن که‌ئیمانێکى راست و دروست و ته‌واویان هه‌یه‌و ته‌قواو خۆپارێزیه‌کى راست و به‌جێ ده‌که‌ن مزگێنى و به‌شاره‌ت له‌بۆ وانه هه‌م له‌ژیانى دونیایی که‌خواى گه‌وره به‌نوری هیدایه‌ت به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات و وه‌له‌رۆژى دواییشدا هه‌ر مزگێنى و به‌شاره‌ت له‌بۆیانه به‌وه‌ى که‌خواى گه‌وره لێیان ده‌بورێ و به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێ ، وه‌سونه‌ن و که‌لام و واده‌ى خواى گه‌وره نه‌گۆڕه‌و ناگۆڕێ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌مسه‌رکه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێ ، سه‌رکه‌وتن و فه‌وزێکی زۆر گه‌وره‌و عه‌زیمه، جا باغه‌مگینت نه‌کات قسه‌و قسه‌ڵۆک و پڕ‌و پاگه‌نده‌یان ، به‌ڕاستى و بێگومان دونیاى عیززه‌ت ئى خوایه‌و بۆ خوایه هه‌ر گشتى‌و هه‌مووى، خۆى بیسه‌ره به‌هه‌موو ده‌نگ و باسێ وه‌زانایه به‌هه‌موو خواست و نیازێ ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (نور)دا له‌ئایه‌تى (41)دا ده‌فه‌رموێ : [ ألم تر انّ الله يسبح له من في السموات والارض والطير صافّات كل قد علم صلاته وتسبيحه والله عليم بما يفعلون ] واته ئایا نابینن و تێناگه‌ن و نازانن به‌وه‌ى که‌هه‌رچى له‌ژیرمه‌ندو عاقڵ و هۆشیارانى ئاسمانه‌کان و زه‌وىدایه، گشتیان له‌ته‌سبیحات و حه‌مدى خواى گه‌وره‌دان، وه‌باڵنده‌و ته‌یرو مه‌له‌کان که‌باڵ لێک ده‌که‌نه‌وه‌و له‌ئاسمانا ده‌فڕن به‌هه‌مان شێوه له‌ته‌سبیحاتى خوادان ، هه‌موو جۆره بابه‌ته به‌دیهێنراوو مه‌خلوقه‌کان هه‌ر گشتیان ده‌زانن چۆنیه‌تى نوێژ‌و ته‌سبیحاتى خۆیان، خواى گه‌وره فێری کردوون زانایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که‌ده‌یکه‌ن .
خواى گه‌وره له‌سوره‌تى (المجادلة)دا له‌ئایه‌تى (7)دا ده‌فه‌رموێ : [ ألم تر انّ الله يعلم مافي السموات ومافي الارض مايكون من نجوى ثلاثة الا هو رابعهم ولا خمسة الا هو سادسهم ولا ادنى من ذلك ولا اكثر الا هو معهم اين ماكانوا ثم ينبئهم بما عملوا يوم القيامة إنّ الله بكل شي‌ء عليم ] واته ئایا نابینن و نازانن و تێناگه‌ن به‌وه‌ى که‌خواى گه‌وره زانایه‌و ده‌زانێ به‌هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان و به‌هه‌رچى له‌سه‌ر زه‌وىدان ئه‌وه‌نیه به‌ڕێوه‌یان ده‌باو ده‌ستى میهره‌بانێتێ پێیانه‌وه گرتووه .. وه‌هیچ سێ که‌سانێ نیه پسته پست بکه‌ن ئیلا خواى گه‌وره چواره‌میانه وه‌هیچ پێنج که‌سانێ نیه راز‌و نیاز ده‌ربڕن یا به‌پسته پستیش بێ ئیلا خواى گه‌وره شه‌شه‌مینیانه، چ له‌م ژماره‌یه که‌م تربن وه‌یا زیاتربن ئیلا خواى گه‌وره له‌گه‌ڵیانایه‌و جا له‌هه‌ر شوێنێکا بن ، پاشان له‌رۆژى قیامه‌تا هه‌واڵیان پێ ئه‌داته‌وه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که‌کردوویانه، به‌ڕاستى خواى گه‌وره به‌هه‌ر هه‌موو شتێ زانایه ..
جا له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین : ربنا زدنا علما والحقنا بالصالحین ..

