سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٠ ــ الـقـابـــض
ناوێکه له‌ناوه جوانه دڵ ته‌زێنه‌کانى خواى زانا ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (قبض)ه واته گرتن و ده‌ست به‌سه‌رداهێنان .
القابچ : واته خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارێکى گیان کێشه بۆ گشت خاوه‌ن گیانان له‌هه‌ر کات و ساتێکا که‌خواست و حیمه‌تى بخوازێ ، وه‌که‌سێ ناتوانێ له‌ده‌ستى راکاو لێی یاخى بێ، یاخود له‌به‌ر چه‌ندین حیکمه‌ت که‌هه‌ر خۆی ده‌یانزانێ رزق و رۆزى له‌سه‌ر مه‌خلوقه‌کانى که‌م ده‌کاته‌وه ، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نى بۆ هه‌موو شتێ دیارى کردووه .. چ که‌شکه‌شان و ئه‌ستێره‌کان یا ده‌ریاکان و ماسىیه‌کان یا زه‌وى و گیان له‌به‌ره‌کان .. له‌ئاده‌میزادو ئاژه‌لآن و باڵندان و دار‌و دره‌خته‌کان .. هتد) وه‌هه‌رکه‌س و هه‌ر شتێ مۆڵه‌تی کۆتایی هات ئیتر خواى گه‌وره ئاگاداره‌و پێی زانایه‌و کۆتایی پێ ده‌هێنێ وه‌ک ده‌فه‌رموێ [ والله يقبض ويبسط واليه ترجعون] البقره / ٢٤٥ .. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ والارض جميعاً قبضته يوم القيامة ] زمر / ٦٧ .. واته زه‌وى به‌گشتى له‌به‌ر چنگی قودره‌تى خودایه له‌رۆژى قیامه‌تدا ..
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى مێژووى دێرینی ئه‌م که‌ونه‌و بونه‌وه‌ره بکه‌ین به‌هه‌موو به‌ش و پارچه‌کانیه‌وه له‌وانه‌ش به‌تایبه‌تى زه‌وىو جێنشینه‌که‌ى که‌ئاده‌میزاده زۆر به‌ئاشکراو دیارده‌ى روونه‌وه ده‌ستى میهره‌بانێتى په‌روه‌ردگارمان بۆ باس ده‌کاو، ده‌یخاته به‌رچاوی هۆش و بیرمانه‌وه ئه‌م ده‌سته میهره‌بانێتیه‌ى که‌هه‌میشه (قابض)بووه زاڵ بووه به‌سه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کان ..
مێژووى ئه‌م بونه‌وه‌ره نه‌هه‌ر قابزێتى خواى گه‌وره‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه‌و باس ده‌کا، به‌ڵکو چه‌ندین ناوه جوانانى تر‌ى خواى گه‌وره‌مان که‌سیفه‌تان و کارى خوایین بۆ دیار ده‌خاو باسیان ده‌کات، ئه‌مانه له‌لایێ له‌لایێتر هه‌ر ئه‌م مێژووه هه‌ڵوێست و سونه‌نى خواییمان بۆ باس ده‌کاو روونى ده‌کاته‌وه که‌وا خواى گه‌وره خاوه‌ن هه‌ڵوێست و سونه‌نى نه‌گۆڕو خاوه‌ن کار‌و کرداری پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایىیه و درێژه‌ى ژیانى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) که‌له قورئانى پیرۆزا باسیان کراوه زیاتر‌و باشتر ئه‌م راستیانه‌و سونه‌نانه ده‌خاته به‌رچاو .. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وربّك الغنيّ ذو الرّحمة إن يشأ يذهبكم ويستخلف من بعدكم مايشاء كما أنشأكم من ذرية قوم آخرين * إنّ ماتوعدون لآت وما أنتم بمعجزين ] الا‌نعام / ١٣٣ ـ ١٣٤ .
واته وا تێ نه‌گه‌ن که‌خواى گه‌وره ده‌ستى به‌سه‌ر ئێوه‌دا ناڕوات نه‌خێر به‌ڵکو په‌روه‌ردگارى تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێنیازو پێویسته به‌ئێوه‌و غه‌یری ئێوه، له‌هه‌مان کاتیشا خاوه‌ن ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یىیه خۆ ئه‌گه‌ر خواستى لێبێ گشتیان به‌رێ ده‌باو له‌به‌ین ده‌چوێنێ و شوێنه‌واریشتان ناهێڵێ، جا له‌پاش ئێوه‌و به‌خواست و ویستى خۆى شوێنتان به‌به‌دیهێنراوانى تر یا به‌که‌سانى تر ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه ، وه‌کو چۆن ئێوه‌ى به‌دیهێناوه‌و خه‌لق کردووه‌و له‌وه‌چه‌و نه‌وه‌ى گه‌ل و قه‌ومانىترا ..
جا حاڵىببن و تێی بگه‌ن که‌وا بێ‌شک و گومان له‌هه‌رچى واده‌و به‌ڵێنه‌کانى خواى گه‌وره به‌ئێوه‌ى داوه هه‌ر هه‌مووى به‌جێیه‌و دێته جێ، بگره هاتووته جێ چونکه له‌زانست و زانیاری خواى گه‌وره روون و ئاشکرایه ، وه‌ئێوه گشتتان له‌ژێر قه‌بزه‌و ده‌سه‌لآتی خواى گه‌وره‌دان هه‌رگیز شوره‌و هۆکاری نیه‌و نابێ که‌خواى گه‌وره لێتانه‌وه ده‌سته‌وه‌ستان بکات ، وه‌ئێوه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لآتی خواى گه‌وره نین، وه‌ئێوه هه‌موو کاتێ له‌هه‌ر شوێنا بن له‌ژێر ده‌سه‌لآتی خواى گه‌وره‌دان و ناتوانن له‌ژێر ده‌سه‌لآتیه‌وه ده‌ربچن و ، ده‌ى که‌واته بۆ خۆتان عاقڵ و ژیر ببن روو له‌خوا بکه‌ن و ئه‌وا ده‌رگاى لێبورده‌یى و لێخۆشبوونى کردۆته‌وه‌و ده‌ستى میهره‌بانێتى درێژ کردووه بۆ دۆستایه‌تیتان ، واز له‌که‌لله‌ڕه‌قىو دڵ ره‌شى بێنن ، وه‌بزانن ئه‌مه بۆتان کات و زه‌مه‌نێکى دیارى کراوه ئه‌گه‌ر نه‌یقۆزنه‌وه سوودى لێوه‌رنه‌گرن ، ئه‌وه سونه‌نى خوا واده‌خوازێ ئێوه به‌ڕێ بکاو له‌ناوتان به‌رێ به‌گه‌لان و قه‌ومانىتر شوێنتان پڕبکاته‌وه .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره سه‌رنجمان راده‌کێشێ که‌وا سوود له‌مێژوو وه‌ربگرین و لێیه‌وه فێر جۆره‌ها په‌ندو عیبره‌ت ببین و شاره‌زای هه‌ڵس و که‌وت و سونه‌تى خواى گه‌وره ببین که‌چۆن ره‌فتار ده‌کات له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاده‌کانا وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ أفلم يسيروا في الارض فينظروا كيف كان عاقبة الذين من قبلهم ولدار الاخرة خير للذين اتقوا افلا تعقلون ] یوسف / ١٠٩
واته ئایا ناڕۆن و ناگه‌ڕێن له‌سه‌ر زه‌ویدا جا بۆ شوێنه‌وارو مێژووه‌که‌ى بڕوانن !! ده سه‌یرکه‌ن چۆن بوو عاقیبه‌ت و چاره‌نووس و سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ى پێش ئه‌وان، ئه‌ى له‌ژێر قه‌بزه‌و ده‌ستى ئێمه‌یا نه‌بوون ، ئه‌ی نه‌ڕۆیشتن و نه‌مردن ، کوا هیچیان ماونه‌ته‌وه ، ئه‌ى نازانن ئه‌وانه‌ى رێگایان وێڵ کرد چۆن ماڵ کاول بوون، ئه‌ى نازانن ئه‌وانه‌ى گوێیان به‌به‌رنامه‌ى خوا نه‌دا چیان به‌سه‌رهات ، ئه‌ى نازانن مات و وێڵ و داماوو ریسوا بوون، جابزانن ئێوه‌ش هه‌روا نامێنن کات و ئه‌جه‌لى رۆژگار پێتان ده‌گاو ده‌ستى تواناداری خواى گه‌وره ده‌تان قۆزێته‌وه‌و ماڵئاوایی له‌ژیان و ژینگه ده‌که‌ن و به‌ره‌و ئاسۆ‌و دونیایێتر هه‌ڵ ده‌فڕێن و ده‌بڕدرێن، بۆ ماڵ و حاڵی مه‌حشه‌ر ده‌پێچرێن جاکوێتان هه‌یه له‌ده‌ستى خواى گه‌وره ده‌ربچێ یا بۆ کوێ ده‌چێ ، ده‌ى بزانن به‌ڕاست و بێگومان ماڵ و پایه‌ى دوا رۆژ که‌به‌هه‌شته باشترین و خێرترین شتێکه بۆ خواناسن و خواپه‌رستان ، ئایا تێناگه‌ن عاقڵ و ژیرنابن نازانن؟! ئێوه مردنتان له‌پێشه‌و خۆڵی چه‌ند ساڵی ترن ، نازانن ئێوه بۆ ئه‌وه خه‌لق کراون که‌وا خوا بپه‌رستن ؟! نازانن ژیانتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان پێدراوه ؟؟ نازانن ماهیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌و بیروڕاتان سه‌ره‌نجام و مه‌صیرو دوا رۆژتان بۆ دیار ده‌کا؟؟ ..
ده‌سه‌لآتى بێپایانى خواى میهره‌بان که‌هه‌میشه (قابض)ه و زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌را هه‌ر خۆشیه‌تى به‌دیهێناون و یاسا و نیزامى بۆ داناون، هه‌ندێ ده‌مرێنێ و هه‌ندێ ده‌ژێنێ هه‌ندێ شین ده‌کاو هه‌ندێ ده‌ڕوێنێ یه‌کێ لاده‌داو یه‌کێتر دێنێ شه‌وگار درێژده‌کاو رۆژگار ده‌فڕێنێ، گۆڕستانه‌کان باسی قابزێتى خوامان بۆ ده‌که‌ن ، به‌رێ کردنی شه‌وو رۆژمان مووى ره‌شمان لێ سپى ده‌که‌ن و، مووى سپیش تێمان ده‌گه‌یه‌نێ بۆ به‌رده‌ستی قابیز ده‌تبه‌ن..
خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الفرقان)دا ده‌فه‌رموێ : [ ال‌م تر الى ربك كيف مد الظل ولو شا‌ء لجعله ساكنا ثم جعلنا الشمس عليه دليلا * ثم قبضناه قبضاً يسيرا * وهو الذي جعل لكم الليل لباسا والنوم سباتا وجعل النهار نشورا وهو الذي ارسل الرياح بشرا بين يدي رحمته وانزلنا من السما‌ء ماءً طهوراً * لنحيى به بلدة ميتاً ونسقيه مما خلقنا انعاماً وأناسي كثيراً * ولقد صرفناه بينهم ليذكروا فأبى اكثر الناس الا كفوراً ] الفرقان / ٤٥ – ٥٠ .
ئایا نا‌بینیت و نازانیت له‌کارگوزاریه‌کانى په‌روه‌ردگارت له‌وه‌ى که‌چۆن یاسا‌و نیزامى شه‌وو رۆژى رێک خستووه سێبه‌رو تاریکایى درێژه پێده‌داو به‌خولانه‌وه‌ى زه‌وى له‌به‌رامبه‌ر خۆرا جا ئه‌گه‌ر خواستى لێبایه زه‌وى له‌خولانه‌وه‌و سوڕانه‌وه ده‌خست و نیزام و یاساى شه‌وو رۆژى داده‌گرت جا له‌تاریکایى ده‌یهێشتنه‌وه، یا نعیمه‌تى شه‌وو یاساکانى رێکخه‌ری ژیانى لێ تێک ده‌دان و لێی ده‌سه‌ندنه‌وه ، ده‌ى که‌واته له‌سه‌رتانه هه‌ست به‌نیعمه‌تانى په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن ، له‌کاتێکا یاسا بێ یاسادانه‌ر نابێت و وه‌جوڵه‌ش به‌بێ جوڵێنه‌ر نابێت ، یاسا‌و جوڵه‌ش جێگه‌ى ده‌ستى په‌روه‌ردگارتانه‌و پاشان رۆژو خۆرى له‌سه‌ر ئه‌و یاسا‌و نیعمه‌تانه به‌ده‌لیل و به‌ڵگه گێڕاوه، پاشان په‌روه‌ردگار ده‌ستى میهره‌بانێتى پێوه گرتووه به‌یاسایه‌کى جوان و رێک و پێک و وورده‌وه شه‌وو رۆژتان بۆ به‌دواى یه‌کا دێنێ ، ئا به‌م شێوه‌یه وورده وورده‌و که‌م که‌مه سێبه‌رى تاریکیتان له‌سه‌ر که‌م ده‌کاته‌وه‌و روناکى خۆرتان پێده‌به‌خشێ و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه وورده وورده و که‌م که‌م روناکیتان له‌سه‌ر که‌م ده‌کاته‌وه‌و تاریکیتان به‌سه‌را دێنێ، هه‌ر خۆشیه‌تى له‌ئه‌نجامی سێبه‌رو تاریکى به‌سه‌ر داهێنانا شه‌وى بۆ به‌دیهێناون گیراوه به‌مایه‌ی خۆپارێزی رزگاربوون له‌ده‌ستى ناحه‌زانتان که‌وه‌ک و کالآو بالآوایه ئه‌تان گرێته خۆى و مایه‌ى خێر‌و بیر لێ دیتنتانه، وه‌هه‌روه‌ها نوستن و خه‌وى بۆتان گێڕاوه به‌مایه‌ى پشوودان و ئیسراحه‌ت، له‌کاتێکا که‌رۆژى بۆتان گێڕاوه به‌مایه‌ى رۆزى و ژیوار گه‌ڕان به‌دوایا .
زاتى باری (سبحانه وتعالى) هه‌ر خۆیه‌تى باکانى ناردووه‌و ده‌نێرێ که‌مزگێنى و به‌شاره‌تێکى به‌رده‌ستى ره‌حمه‌ت ومیهه‌ربانێتى خۆیه‌تى ، که‌به‌م یاسایه جوان و قه‌شه‌نگه ئاوى پاک و بێگه‌رد دائه‌به‌زێنێ و ده‌بارێنێ له‌ئاسمانه‌وه ، ئابه‌م باران بارینه‌و ئاو دابه‌زاندنه زه‌ویانى بێخێر‌و بێر که‌وه‌ک و مردوان وان ، زیندویان ده‌کاته‌وه‌و پڕخیرو بێریان ده‌کات سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مایه‌ى خواردنه‌وه‌و تینوێتی شکاندنه بۆ گشت گیانداران له‌مانه‌ش مه‌ڕو مالآت و خه‌ڵک و مه‌ردومانى زۆر‌و بێ‌شومار . ئه‌م هه‌موو یاسایه له‌به‌ڕێوه‌بردنی شه‌وو رۆژو باو هه‌وایه‌کان و باران بارین و رێک خستنى بارى جوگرافیا‌و ئه‌م هه‌موو نیعمه‌تانه نیعمه‌تى ئاو مه‌ڕو مالآت و .. هتد . خواى گه‌وره به‌به‌رده‌وام به‌سه‌رمانا ده‌یان هێنێ و ده‌یان بات ، به‌ده‌ستى میهره‌بانێتى و قابزێتی خۆی بۆ ڕه‌وشه‌ن کردنه‌وه‌ی بیروهۆشه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌مایه‌ی ده‌رس و عیبره‌ت و بیرکردنه‌وه له‌نیعمه‌تانى زۆری بێژماره‌ی ، هه‌روه‌ها ببێ به‌مایه‌ی یاد کردنیان بۆ ئه‌و زاته‌ى خاوه‌ن یاسا‌و نیعمه‌تى زۆره ، هه‌روه‌ها ببێ به‌مایه‌ی خۆشه‌ویستاتى و دۆستایه‌تى له‌نێوانی خۆى و به‌نده‌کانىو، هه‌روه‌ها ببێ به‌مایه‌ی گومڕا نه‌بوونیان و رووکردنه به‌رنامه‌ى زێڕ‌ینى خودایی . به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو دیارده ره‌وشه‌ن و ئاشکرایانه ، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م نیعمه‌تانى زۆر‌و پڕ یاسایه قه‌شه‌نگانه خه‌وى قوڵ و گران زۆربه‌ی زۆری له‌باوه‌ش گرت له‌و خه‌ڵک و مه‌ردوومانه ، به‌ڵێ له‌جیاتى رووکردنه خودا‌و شوکرانه کردنی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک و مه‌ردووم پشتیان تێ کرد رووه‌و باوه‌شی بێباوه‌ڕی به‌ره‌و سپڵه‌یى و کوفر چوون .
تائێره ته‌فسیری ئایه‌تانی (45 – 50)ى سوره‌تى الفرقان بوو .
خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تى (245) دا ده‌فه‌رموێ : [ من ذا الذي يقرض الله قرضاً حسنا فيضاعفه له اضعافاً كثيرة والله يقبض ويبسط واليه ترجعون ] له‌و ئایه‌ته‌شدا خواى گه‌وره ده‌رگایه‌کى تری میهره‌بانێتى خۆى بۆمان والآ ده‌کاته‌وه ئه‌ویش بریتىیه له‌کردنه‌وه‌ی باقێکى پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌ت بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕان، جا ئه‌وه‌ی به‌ش و باریک ره‌وانه‌ى باقى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان بکات ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه به‌ش و بارێ باش به‌قه‌رز بدا به‌خوداى به‌خشنده، ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تى دانى هه‌ژارو نه‌دارو داماوان و کۆمه‌کى کردنیان و ژیان و گوزه‌ران بۆ خۆش کردنیان له‌پێناو رێگه‌ى خواى گه‌وره‌دا ، خواى گه‌وره ئه‌مه به‌قه‌رزو قۆڵه له‌سه‌ره خۆی حیساب ده‌کا، به‌چه‌ندین قاد خواى گه‌وره بۆى قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه هه‌م له‌دونیا که‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر خێرێکا به‌پێی رێژه‌ى خێره‌که‌ى دڵ و ده‌روونى ئاسوده‌و به‌ختیار ده‌کات و گوناهانى له‌سه‌ر ره‌ش ده‌کاته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای پاداشتی بێشوماری رۆژى قیامه‌تیشی ، چونکه خواى گه‌وره هه‌ر خۆیه‌تى کلیلى خه‌زێنه‌کانى به‌ده‌سته‌و هه‌ر خۆیه‌تى دابه‌ش کاری رۆزی و رزق و خێراته‌کانه، هه‌ر خۆشیه‌تى ئه‌گه‌ر که‌م کات وه‌یا زیاد کات قابزی به‌روبومانه، واش مه‌زانن خێرکردنتان به‌فیڕۆدانه ، سه‌ره‌نجام و دوارۆژتان گه‌روا نه‌که‌ن له‌ده‌ست دانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌و ده‌بردێنه‌وه بۆلاى زاتى میهره‌بانه ، جا نه‌مزانى یاخود بریا یا نه‌متوانى یاخود خۆزیا هیچیان به‌هیچیان داد ناخوا .. به‌ڵێ خۆزیا وه‌یا بریا به‌ش و باری ره‌زیلان و قورچۆکانه به‌ش و باری حه‌ق نه‌ویست و خۆپه‌رستانه ..

