سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کارکردن به قورئان
نووسینى/د.محمد زکى ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین//[عن ابى هريرة رضى الله عنه عن النبى صلى الله علية وسلم قال من قرا القرا‌ن وعمل بما فية اليس والده تاجا يوم القبامة ضوءه احسن من ضوء الشمس فى بيوت الدنيا لو كانت فيكم ظنكم بالذى عمل بهذا][رواه ابوداود] واته: له ئه‌بى هوره‌یره ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى هه‌رکه‌س قورئان بخوێنێت و کاربکات به‌وه‌ى تیایه‌تى تاجى ڕێز و گه‌وره‌یى ده‌کرێته سه‌رى دایک و باوکى له ڕۆژى دوایدا ڕووناکییه‌که‌ى باشتر و ڕۆشنتره له تیشک و ڕوناکى خۆر له ماڵه‌کانى دونیادا ئه‌گه‌ر تیاتاندابێت ئه‌ى گومانتان چییه به‌و که‌سه‌ى که خۆى کارى پێده‌کات. ئاماژه‌ى فه‌رمووده‌که بۆ ڕێز و پله‌وپایه‌ى قورئانخوێنه که کارى پێده‌کات پاداشته‌که‌ى ته‌نها بۆ خۆى نیه به‌ڵکو دایک‌و باوکیشى ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕداربن بۆچى تاج ده‌خرێته سه‌رسه‌رى دایکوباوکى قورئانخوێن و کارپێکارى له کاتێکدا که‌ئه‌وان به‌و کاره هه‌ڵنه‌ستاون به‌ڵکو کوڕه‌که‌یان یان کچه‌که‌یان پێى هه‌ستاون ؟! وه‌ڵامه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بوونه هۆى سازکردنى منداڵه‌که‌یان بۆئه‌و کاره له‌ڕێى په‌روه‌رده و فێرکردنى یان له ڕێگه‌ى نزا و پاڕانه‌وه بۆى یان له‌به‌رئه‌وه‌ى باش پێیانگه‌یاندووه له‌ڕێى پێدانى خواردن و خواردنه‌وى حه‌ڵاڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت [اذا مات الانسان انقطع عمله الا من ثلاث: صدقة جارية, او علم ينتفع به, او ولد صالح يدعو له] [عن ابى هريرة رواه البخارى فى الادب و مسلم وابوداود و الترمذى والنسائى]واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرد کاره‌کانى لێى ده‌پچڕێت و خێرى پێ ناگات چگه له‌سێ رێگه‌وه:
١- خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کى به‌رده‌وام .
٢- زانستێک که‌سوودى لێ وه‌ربگیرێت.
٣- منداڵێکى ساڵح و چاک نزاى بۆ بکات. مرۆڤه مردووه‌که بۆته هۆى ئه‌نجامدانى ئه‌و سیانه له‌به‌رئه‌وه‌ى پاداشته‌که‌ى پێده‌گات له ژیان و پاش مردنى. لێره‌دا منداڵه ساڵحه‌که‌ش قورئان ده‌خوێنێت و کارى پێده‌کات ئه‌وان هانیان داوه و کارئاسانیان بۆ کردووه.

