سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خواپەرستی پێویستە بۆ مرۆڤ...عیبادهت
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی///پلەی بەرزی مرۆڤ بەسەر زیندەوەرانی تردا تەنھا لەبەر عیبادەتە ھەمەکیەکەی و، رەوشتە بەرزەکانی و، لێھاتووییە سروشتیە گشتیەکانی و, فراوانیی بازنەی بوونیەتی. مرۆڤ ئاتاج و پێویستی زۆری بە عیبادەت ھەیە لە ژیاندا, چونکە خوا بەدیھێناوەو رزق و رۆزی دەدات و لە نەبوونەوە ھێناویە, دەیپارێزێت لە تەنگانەو بەڵاو ناخۆشی, فریای دەکەوێت و دێت بە ھاواریەوە, دەیمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە{يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (15)} [فاطر] واتە: ئەی خەڵکینە ئێوە ھەژارو نەدارن لە ھەموو کار و بارێکدا ئاتاج و پێویستیتان بە پەروەردگار ھەیە, خودا خاوەنی توانا و دەسەڵاتی بێ ئەندازەیە, پێویستی بە کەس نیە و شایەنی ھەموو سەناو ستایشێکە. خەڵک لە ھەموو شتێکدا پێویستیان بە خوای گەورە ھەیە, چونکە ژیان و مردن و رزق و رۆزی و بەرژەوەندیان بەدەست ئەوە .. ھەروەھا پێویستیشیان بە ئیمان و عیبادەتی خوا ھەیە, چونکە بەدیھێنراوان ھەر ھەموویان لە سەر فیترەتی پاک و بێگەرد بەدیھاتون, ئیسلام دینی فیترەتە دینێکی راست و دروست و تەواوە, خەڵک ھەست بە حەوانەوەو بەختەوەری ناکەن تاکو ھەڵسوکەوت و کردارو گوفتاریان ھەماھەنگ نەبێت لەگەڵ ئەو سروشتە پاکەی لەسەری دروستبوون, کە ئەویش فیترەتی ئیمان بە خواو عیبادەت بۆ کردنیەتی:{فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (30)} [الروم] واتە: تۆ ھەر روو لەم دینە بکەو ھەر بەرەو ھەق ھەنگاو بنێ, دینێکی بنەڕەتیەو لە سروشتدا خوا ئەو خەڵکەی ھەر لەسەر یەکتا پەرستی وەدی ھێناوە, کاری خودا گۆڕانی بەسەردا نایە, دینی پتەوو پایەدار ھەر ئەمەیە بەڵام زۆربەی خەڵک ئەم راستیانە نازانن!. پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم بەم فەرمودەیە لەوە دڵنیامان دەکاتەوە و ئاماژەی بەو فیترەتە پاک و بێگەردە داوە دەفەرموێت(كُلُّ مَوْلُودٍ يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ وَيُنَصِّرَانِهِ وَيُمَجِّسَانِهِ)واتە: ھەموو منداڵێک لەسەر فیترەتی پاکی ئیسلام لە دایک دەبێت, ئەوە دایک و باوکن دەیانکەن بە جولەکە یان ئاکر پەرست یاگاورپاشان ئەبوو ھورەیرە رەزای خوای لێ بێ بە دوایا ئەو ئایەتەی سەرەوەی خوێندەوە.
خوای گەورە لە فەرمودەی قودسیدا دەفەرموێت(وَإِنِّي خَلَقْتُ عِبَادِي حُنَفَاءَ كُلَّهُمْ وَإِنَّهُمْ أَتَتْهُمْ الشَّيَاطِينُ فَاجْتَالَتْهُمْ عَنْ دِينِهِمْ وَحَرَّمَتْ عَلَيْهِمْ مَا أَحْلَلْتُ لَهُمْ وَأَمَرَتْهُمْ أَنْ يُشْڕكُوا بِي مَا لَمْ أُنْزِلْ بِهِ سُلْطَانًا)واتە: من بەندەکانی خۆمم بەپاکی دروستکردوون لەسەر بە تەنھا خوا پەرستی, بەڵام شەیتانەکان بۆ لایان دەچن و فێڵیان لێدەکەن و دەیان خەڵەتێنن و لەرێی راست لایان دەدەن, ئەوەی کە من بۆم حەڵاڵ کردوون لێیان حەرام ئەکەن, فەرمانیشیان پێدەکەن کە ھاوەڵ و شەریکم بۆ دابنێن!. ئەو پێویستیە فیترییەی مرۆڤ بە عیبادەت کە بێباوەڕان بەرھەڵستی ئەکەن و بەھۆی خۆ بەزل زانین و نەزانی و دوودڵی و شوێن ھەواو ھەوەس کەوتنەوە دانی دانی پێدانانێن, کەچی بە ناچاری لەکاتێکدا کە بەڵاو ناخۆشی و ترس رووی تێکردن و بێ ھیوا بوون لەوەی کەس بە ھاواریانەوە و فریایان ناکەوێت, دانی پێدادەنێن:{وَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِنْ قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَادًا لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِهِ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْڕكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّاڕ (8)} [الزمر] واتە: کاتێک لە ناو دەریادا شەپۆلی گەورەی وەک شاخ بەرەو روویان بێت، بە ھەموو دڵێکیانەوە ھاوار دەبەن بۆ خواو داوای رزگاربوونی لێدەکەن، جا کاتێک رزگاریان دەکات و دەیانگەیەنێتە وشکانی، لەسەر ئەو بارەیان ناوەستن، ھەیانە مام ناوەندیە لە نێوان شیرک و یەکتاپەرستیدا، ھەشیانە لەسەر رێگای شیرک و بێباوەڕی خۆی دەمێنێتەوە، جا کەس لە ئایەت و بەڵگەکانی ئێمە نکولی و پەیمان شکێنی ناکات جگە لە خەڵکێکی فریوبازو زۆردارو سپڵە و پێنەزان.خوای گەورە فەرمانیکردووە بە پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم کە خۆی و ئەوانەی شوێنکەوتەی ئەون خۆیان جیابکەنەوە لە کافرو بێباوەڕان و دوور بکەونەوە لەو شتانەی ئەوان دەیپەرستن.

