سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌وان بێژی له قورئاندا..سوره‌تی (الفاتحة)
م.دلشاد احمد.....سوره‌تی فاتحه دیاره ئه‌و سوره‌ته‌یه که زانایان ده‌ڵێن سه‌ره‌تای قورئان به‌و ده‌ست پێده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناویشی ( ام الكتاب يان أم القرا‌ن) یشی پێ ده‌وترێ، سه‌ره‌تای سوره‌ته‌که به (بسم الله الرحمن الرحيم) ده‌ست پێ
ده‌کات لێره‌دا مانای زۆر هه‌یه له‌وانه: هیچ شتێک نابێ بکرێ ته‌نها به‌ناوی خوای گه‌وره نه‌بێتن، ئه‌و پیتی (الباء) (الصاقية) یا (استعان)ه‌یه واته پشت به‌ستن به خوای گه‌وره ی میهره‌بان و به‌خشنده، (الرحمن) له زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر کێشی ( فعلان) واته زۆر به‌خشنده‌یه په‌روه‌ردگارمان، پاشان ئایه‌ته‌کان به ( الحمدلله رب العالمين) ده‌ست بێده‌کات واته به‌ر له‌هه‌موو شتیک ده‌بێ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارمان بکه‌ین به‌هه‌موو جوره ستایشێک، لێره‌دا نه‌یفه‌رموه ( الشكر لله) چونکه له زمانی عه‌ره‌بی (الحمد) به‌هێزتره له رووی ماناوه،پاشان ئایه‌ته‌کان یه‌ک له دوای یه‌کتر باسی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌لاتی خوا ده‌کات به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و سه‌رنج راکێش( الرحمن الرحيم....مالك يوم الدين) خوا فه‌رمووی: خاوه‌ن و ده‌سه‌لاتداری رۆژی (الدين) واته قه‌رزدانه‌وه و یا ئه‌و رۆژه‌ی که ده‌بێ هه‌موو که‌سێک بگاته‌وه ئه‌وێ و حیسابی له‌گه‌ڵ بکرێت...پاداشت له‌و رۆزه ده‌درێته‌وه بۆیه نه‌یفه‌رموه (يوم القيامة) یا شیوه‌یه‌کی تر چونکه بۆنه‌که له ڕووی زمانه‌وانیه‌وه وا ده‌خوازێ،کاتیک ده‌فه‌رموێ: (اياك نعبد واياك نستعين..).ده‌بینین ڕاناو به پیش فعله‌کان که‌تیه ئه‌وه‌ش به‌لگه‌ی به‌هێزه که ته‌نها عیباده‌تی خوا ده‌کرێ و ته‌نها یارمه‌تی له‌و داوا ده‌کرێ، واته لیره‌دا( مفعول به) که (اياك) یه به پێش فعل و فاعل که‌تیه، ئه‌وه‌ش له ڕووی به‌لاغیه‌وه به‌هێزتره واته که‌سێکی تر نیه داوای یارمه‌تی و هاوکاری لێبکرێ، ئه‌وه‌ش لوتکه‌ی دڵسۆزی و اخلاسه بۆ په‌روه‌ردگار، ئینجا پاشان نزاکان دێت به شێوازێکی جوان و سه‌رنج راکیش( اهدنا الصراط المستقيم.. صراط الذين انعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضالين) دوای ئه‌و دلسۆزی داواده‌که‌ین که خوا ریگای هیدایه‌ت و راستیمان بێ نیشان بدات)صراگ) یا (سراط) هه‌ردووک هاتیه له زمانی عه‌ره‌بی واته ڕیگای هیدایه‌ت،ڕیگای ئه‌وانه‌ی رێنمایی و نیعمه‌تت له‌گه‌ل کردن، نه‌یفه‌رموه(طريق) چونکه (صراط) به هێزتره و ماناکه‌ی به‌هیزتره له زۆر ڕووه‌وه....

