سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢١ــ الـبـاســــط
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى ده‌ست رۆیشتوو ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه _بسگ- واته بلآو کردنه‌وه‌و والآکردن .
الباسگ : واته خواى گه‌وره رزق و رۆزى ده‌به‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێ بیه‌وێ ، وه‌ده‌سه‌لآت ده‌به‌خشێ به‌ئه‌و که‌سه‌ی که‌خواست و حیکمه‌تى بخوازێ ، وه‌که‌سێ ناتوانێ خواست و ویستى خۆى تێکه‌ڵی زیادى و که‌مى به‌خششه‌کانى خوابکات به‌سه‌ر به‌نده‌کانیه‌وه ، خواى گه‌وره به‌پێی هه‌زاران حیکمه‌ت و دانایى رزق و رۆزى و ده‌سه‌لآت و زانست و زانیارى و ماڵ و مناڵ و هه‌رشتێ تر به‌ئه‌ندازه که‌هه‌ر خۆی ده‌یزانێ ده‌یبه‌خشێ به‌و که‌سه‌ی ویست و خواستى لێبێ ، یه‌کێ له‌و حیکمه‌تانه که‌خۆی ئاشکرای کردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ ولو بسط الله الرزق لعباده لبغوا في الارض ولكن ينزل بقدر مايشاء إنه بعباده خبير بصير ] شورى / ٢٧ .
واته ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره زۆری رزق و رۆزی ره‌وانه‌ى خواره‌وه‌ى کردبا ئه‌وا زۆربه‌زۆری به‌نده‌کانى زیاده ره‌ویان ده‌کرد له‌سه‌ر زه‌وى به‌لآم به‌ئه‌ندازه‌یه‌کى دیارى کراوو به‌ویست و خواستى خۆی رزق و رۆزى ره‌وانه‌ى خواره‌وه کردووه‌و ده‌یکا ، ئه‌و خوایه خۆی زۆر زانا‌و بینه‌ره به‌به‌نده‌کانى .. الله اکبر .. الله اکبر .. له‌به‌خششی زۆری خوایی ، که‌می رزق و رۆزیشی هه‌ر به‌خشش و ره‌حمه‌ت و وبه‌زه‌یىیه ، ئه‌گینا نه‌فسی ئاده‌میزاد کاتێ خۆی به‌ده‌وڵه‌مه‌ند دیت توغیان ده‌کاو ئاره‌زووى خه‌راپ کاری لێ هه‌ڵ ده‌قوڵێ ، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ إن الانسان ليطغى أن رآه استغنى ] العلق .
ئێمه‌ش له‌م کورته ژیانه‌ى خۆمانا دیومانه که‌چه‌ندین که‌سانێ له‌به‌ر ماڵ و سامانى زۆریان چاویان له‌قاروونى هاوه‌ڵیان کرد ، دونیا‌و قیامه‌تى خۆیانیان کرده ڕووڕه‌شی قوڕو چرپاو ..
خوشک و برایان گومانى تیا نىیه ئه‌م شه‌ڕو پێک دادانه‌ى ئه‌م هه‌موو شار‌و ده‌وڵه‌ت و شارۆچکانه‌ى دونیا‌و جیهان به‌شی هه‌ره زۆری هه‌رله‌به‌ر ماڵ و سامانه هه‌ر له‌به‌ر کان و زێڕو زیوو هه‌ر له‌بۆ ده‌سه‌لآت و ده‌ست رۆیشتن و ده‌وڵه‌مه‌ندىیه، ئه‌م شه‌ڕو پێکدادانه‌ى جیهان بۆته ماڵکاولی چه‌ندین خه‌ڵکان و باسی هه‌تیوو بێوه‌ژنانیش هه‌ر ناکرێ ، ئابه‌م پێوه‌ره ئه‌گه‌ر بىپێوین ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره موڵک و سامان و یا سه‌روه‌ت و به‌هره‌و نیعمه‌تانى زۆر بکردایه له‌سه‌ر زه‌وى ، ئه‌وه به‌نده‌کانى زیاتر ده‌ستیان ده‌نایه قوڕقوڕاگه‌ی یه‌کترو زیاتر یه‌کتریان به‌د به‌خت ده‌کرد ، به‌لآم خواى گه‌وره ره‌حمى زۆره‌و به‌ئه‌ندازه‌یه‌کى پڕ حیکمه‌ت و دانایى دایناوه چونکه خۆى له‌هه‌موو که‌سێ شاره‌زاتره به‌خواست و ویست و نه‌فس و ئاره‌زووى ئاده‌میزاده‌کان . خواى گه‌وره سبحانه وتعالى سه‌رگوزشته‌ى قارون مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه له‌سوره‌تى القصص دا و ده‌فه‌رموێ : [ إن قارون كان من قوم موسى فبغى عليهم …………. والعاقبة للمتقين ] القصص / ٧٦ – ٨٣ .
واته قارون پیاوێ بوو له‌گه‌ل و قه‌ومه‌که‌ى موسى (على نبينا وعليه الصلاة والسلام) ، به‌لآم له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندى و غورتى و بێ عه‌قڵی به‌گه‌ل و، دوژمنى گه‌ل و قه‌ومه‌که‌ى که‌وت و ، دژى قه‌مه‌که‌ى خۆى وه‌ستا ، خواى گه‌وره ماڵ و سه‌روه‌ت و خه‌زێنانى زۆری پێبه‌خشیبوو به‌شێوه‌یه‌کى ئاوا له‌به‌ر زۆرى ماڵ و سامانه‌که‌ى کلیلى خه‌زێنه‌کانى به‌کۆمه‌ڵێ پیاوی به‌هێز به‌زه‌حمه‌ته‌وه هه‌ڵده‌گیرا ، وه‌گه‌ل و قه‌ومه‌که‌ى ئامۆژگاریان کرد‌و پێیان وت کوڕه مه‌غرور مه‌به‌و که‌یفت به‌خۆت و ماڵه‌که‌ته‌وه نه‌یێ نه‌یکه‌ى به‌مایه‌ی زیاده‌ڕه‌وىو لوت به‌رزیته‌وه به‌ڕاستى خواى گه‌وره ئه‌و که‌سانه‌ى خۆش ناوێ که‌شانازى به‌خۆو به‌ماڵ و سامانه‌که‌یان ده‌که‌ن، کوڕه پیاوى چاک به له‌و به‌ش و باره‌ى خواى گه‌وره بۆ تاقیکردنه‌وه‌و امتحانت پێی به‌خشیوى قیامه‌ت و دوارۆژو بخوازه‌و له‌بیرت نه‌چێت ، وه‌باى به‌ش و باری دونیاشت فه‌رامۆش مه‌که‌و پیاوى چاک به‌و چاکه‌خوازى بنوێنه وه‌کو خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ تۆیا چاکه‌ى کردووه‌و به‌ش و باری باش و زۆری پێ به‌خشیوی، کوڕه پیاوى چاک به‌و به‌دواى فه‌سادى و به‌دکرداری مه‌که‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، خواست و ئاره‌زووى کاری خراپ و ناهه‌موار مه‌که، به‌ڕاستی خواى گه‌وره پیاوى تێکده‌رو وێران که‌رو موفسیدى خۆش ناوێ، پاش ئه‌و هه‌موو ئامۆژگاری جوانانه ووتى ئه‌و هه‌موو ماڵ و سه‌روه‌ته‌م به‌زۆرزانى خۆمه‌وه چنگم که‌وتووه من کابرایه‌کى زانا‌و خاوه‌ن زانیاریم هه‌ر به‌و زانیاریه‌شه‌وه ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌م کۆکردۆته‌وه، جا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئایا ئه‌وه نازانیت خواى گه‌وره چه‌ندین که‌سانى به‌هیلاک داوه‌و له‌پێش ئه‌واو له‌سه‌دانى رابردوو که‌زۆر له‌وى به‌هێزترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوینه، جا له‌رۆژى قیامه‌ت و مه‌حشه‌ردا زاڵم و سته‌مکارو موجریمه‌کان پێی ناوێ پرسیاریان لێبکرێ چونکه ئه‌وه‌نده ئاشکراو دیاره زوڵم و سته‌مه‌که‌یان هه‌ر به‌خۆیان به‌په‌له‌کاری دان ده‌نێن و ئیعتراف ده‌که‌ن به‌جه‌ریمه‌و تاوانه‌کانیان .. جا قارون به‌وپه‌ڕی که‌شخه‌و لوت به‌رزى و رازاوه‌ییه‌وه خۆى نواند‌و ده‌رکه‌وت و هاته ده‌ر به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یا ، جا ئه‌وانه‌ی دونیا په‌رست و ویست بوون ووتیان ئاى خۆزیانه‌کاو بریا ئێمه‌ش هه‌نده‌ى قارونى ماڵ و سه‌روه‌تمان هه‌بایه‌و پێدرابایه، به‌ڕاستى قارون خاوه‌ن به‌ش و بارێکى زۆر گه‌وره‌و عه‌زیمه ، جا ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن زانیاری و ئیمانداربوون ووتیان به‌وان که‌سانه‌ى خۆزیاو بریایان به‌جێگه‌ى قارون ده‌خواست کوڕینه خۆتان به‌خۆزیاو بریاى بێ جێ‌و بێ‌سود به‌هیلاک نه‌ده‌ن و ده‌رونتانى پێ مه‌رزێننه‌وه، قوڕبه‌سه‌رینه ئه‌واب و پاداشتى خوایى و گه‌لێ باشتر‌و چاکتره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ئیمانى هێناوه‌و چاکه‌خوازى کردار‌و ره‌فتاریه‌تى ، به‌لآم ته‌نها خاوه‌ن سه‌برو سابیره‌کان به‌م به‌ش و باره ده‌گه‌ن، که‌سانێ بێ سه‌برو ته‌سک بین و دڵ بچوک پێى ناگه‌ن ، جا خواى گه‌وره قارونى به‌ماڵ و سه‌روه‌ته‌وه نوغرۆ کرد له‌زه‌ویدا، که‌سیش نه‌بو یا چ کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌کیش نه‌بوو فریای بکه‌وێ و رزگارى بکاو، له‌و موصیبه‌ته سه‌رى بخا، بێجگه له‌خواى گه‌وره دیاره خواى گه‌وره‌ش ئاده‌میزادى ماڵ په‌رست و فاسق رزگار ناکاو سه‌رى نایه‌خێ ، به‌ڵێ قارون تێکه‌وت و ریسوا بوو سه‌رنه‌که‌وت له‌سه‌رکه‌وتوان نه‌بوو ، جا ئه‌وانه‌ى دوێنێ خۆزگاو بریایان بوو بۆ جێگه‌و مه‌کانه‌تى قارون هۆشیان هاته‌وه شوێن خۆیان و په‌شیمان بوونه‌وه‌و، ده‌یان ووت ئاى که‌خواى گه‌وره گوشادى رزق و رۆزی ده‌به‌خشێ به‌که‌سێ خواستى لێ بێ له‌به‌نده‌کانى وه‌یان له‌سه‌ری که‌م ده‌کاته‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ره‌حمى به‌ئێمه نه‌کردبایه‌و منه‌ت و نیعمه‌تى نه‌خراباینه سه‌ر ئێمه‌شی نوغرۆ ده‌کرد له‌زه‌ویدا چونکه ئێمه‌ش نیه‌ت و خۆزیامان به‌لاى ناهه‌موارى داکه‌وت بوو ، ئای خواىگه‌وره بێ بڕوایان و کافران سه‌رکه‌وتوو ناکات ، جا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ به‌هه‌شتانى پڕ نیعمه‌ت و رازه‌مان گێڕاوه‌و داناوه له‌رۆژى دواییدا که‌ببێ به‌ماڵی هه‌تا هه‌تایی ئه‌و که‌سانه‌ى که‌لووت به‌رزى و ته‌که‌بور ناکه‌ن، وه‌داواشی ناکه‌ن، هه‌روه‌ها زوڵم و سته‌م و وێرانکارى و فه‌سادیش یان ناوێ و نایکه‌ن ، وه‌سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازى پیرۆزی به‌رزى هه‌ر بۆ خواپه‌رستان و خواناسانه .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى عه‌نکه‌بووت دا له‌ئایه‌تى (62) دا ده‌فه‌رموێ : [ الله يبسط الرزق لمن يشا‌ء من عباده ويقدر له ان الله بكل شئ عليم ] خواى گه‌وره وه‌ک و ئاده‌میزادى خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بکاته‌وه، ماهیه‌ت و پله‌و پایه‌ى خۆى به‌کارو کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕی خۆى بسه‌لمێنێ ، جا که‌م و زۆریه‌تى رۆزق و رۆزیش وه‌ک و پرسیارێکه‌و یا لایه‌نه تاقیکردنه‌وه‌یه‌که خواى گه‌وره ئاده‌میزادى پێ تاقىده‌کاته‌وه، جا بۆ هه‌ندێکان زۆریان پێ ده‌به‌خشێ له‌سه‌ر هه‌ندێکان که‌مى ده‌کاته‌وه، هه‌ر خۆى سبحانه وتعالى به‌هه‌موو شتێ زانایه‌و ده‌زانێ کێ به‌چ تاقى بکاته‌وه کێش به‌چ تاقى نه‌کاته‌وه، جا له‌وانه‌یه ئاده‌میزاد له‌هه‌موو ته‌مه‌نیا چه‌ند ماوه‌یێ خواى گه‌وره ماڵی پێ به‌خشیبێ و چه‌ند ماوه‌یه‌کىتر له‌سه‌رى که‌م کردبێته‌وه ، خواى گه‌وره ته‌نها هه‌ر خۆى شایه‌سته‌ى ته‌قسیمى رزق و رۆزىیه چونکه هه‌ر خۆى به‌ته‌واوى له‌ماهیه‌ت و نه‌فسیاتى ئاده‌میزاده‌کان شاره‌زایه‌و ده‌یان ناسێ و عیلمی پێیان هه‌یه . هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى رۆم دا ده‌فه‌رموێ : [ الله الذي يرسل الرياح فتثير سحابا فيبسطه في السما‌ء كيف يشا‌ء ويجعله كسفاً فترى الودق يخرج من خلاله فإذا أصاب به من يشا‌ء من عباده إذا هم يستبشرون * وإن كانوا من قبل ان ينزل عليهم من قبله لمبلسين * فانظر الى اثار رحمت الله كيف يحيى الارض بعد موتها ان ذلك لمحيى الموتى وهو على كل شئ قدير ] الروم / ٤٨ – ٥٠ .
زاتى خواى گه‌وره خۆیه‌تى بایه‌کان هه‌ڵده‌کاو ده‌نێرێ یاسا‌و نیزامى بۆ داناون ده‌یکا به‌مایه‌ى کۆکردنه‌وه‌و هێنان و بردنی هه‌وره‌کان جا بلآوه‌ى پێده‌کات له‌ئاسمانا بۆ ئه‌ولاو ئه‌ملا به‌خواستى پڕحیکمه‌ت و دانایى خۆی، ده‌یگێڕێ به‌چین چین و ته‌به‌ق ته‌به‌ق هه‌ور جا ده‌بینی له‌نێوانیانا باران ده‌بارێنێ ، ئه‌م هه‌ورو باران بارینه پارچه زه‌وى کێ بگرێته‌وه پێ خۆشحاڵ ده‌بێ روو ده‌م و چاوی ده‌گه‌شێته‌وه ، گه‌رچى پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ورو بارانه دابکه‌وێ به‌سه‌ر زه‌ویدا بێ هیواو مه‌ئیوس بوو ، جابڕوانه‌و سه‌یره‌که به‌لاى شوێنه‌واری ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خواى گه‌وره، که‌چۆن زه‌وى بێ خێر‌و بێرو مردوو ده‌ى بوژێنێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی وه‌کو مردوو بێ خێر وابوو، ئا ئاوه‌هاش خواى گه‌وره مردووه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه له‌کاتێکا که‌رۆژى زیندووبونه‌وه‌یان بێته پێشه‌وه، به‌ڕاستى خواى گه‌وره هه‌ر خۆی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکا تواناداره ..

