سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[43]سوره‌تى نسا‌ء[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَ‌بُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَ‌ىٰ]
نووسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ابوداود و [ترمذى] و نسائى و حاکم له ڕێگه‌ى على یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت عبدالرحمن کورى عوف خواردنێکى بۆ ئاماده‌کردین و مه‌یشى بۆ تێکردین پاشان ئاره‌ق بێ هۆشى کردین و کاتێ واده‌ى نوێژهات منیان خسته پێشه‌وه سووره‌تى [قل يا ايها الكافرون, لا اعبد ما تعبدون ونحن ما تعبدون]م ئاوا خوێنده‌وه خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَ‌بُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَ‌ىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ]ى دابه‌زاند له على یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت [وَلَا جُنُبًا]سه‌باره‌ت به رێبوارێک دابه‌زى که له‌شگران بێت له‌شى پیسبێت و ته‌یه‌موم بکات و ئه‌وسا نوێژه‌که‌ى بکات ابن مردویه له الاسلع کوڕى شریک وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت ره‌شمه‌ى وڵاخه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ڕاده‌کێشا و تووشى له‌ش پیسى بووم له شه‌وێکى ساردا زۆر ترسام له‌وه‌ى به‌ئاوى سارد خۆم بشۆم و بمرم یان نه‌خۆش بکه‌وم ئه‌و ئه‌و حاڵه‌م لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم عه‌رزکردو خواى گه‌وره ئایه‌تى [لَا تَقْرَ‌بُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَ‌ىٰ]ى نازڵکرده خواره‌وه [طبرانى]له الاسلع وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوایا بووم صلى الله علیه وسلم و ره‌شمه‌ى وڵاخه‌که‌شم بۆ ڕاده‌کێشا رۆژێکیان پێ وتم ئه‌ى اسلع هه‌سته ره‌شمه‌ى وڵاخه‌که بگره سه‌ر قافڵه‌چیه‌تى منیش وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم تووشى له‌شگرانى بووم پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بێ ده‌نگ بوو جبریل ئایه‌تى [صعيد]ى نازڵ کرد ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى هه‌سته اسلع ته‌یه‌موم بکه ئینجا نیشانى دام چۆن ته‌یه‌موم بکه‌م جارێک ده‌مووچاو جارێک هه‌ردوو ده‌ست تا ئانیشک به‌وه‌ى دووجار ده‌ست بکێشیت به زه‌وى دا پاشان هه‌ستام و ته‌یه‌مومم کرد و ئینجا ڕه‌شمه‌ى وڵاخه‌که‌م گرت بۆى. ابن جریر له یزید کوڕى ابى حبیب وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێک له پیاوان له پشتیوانه‌کان ده‌رگاى ماڵه‌کانیان له نێو مزگه‌وت دابوو زۆرجار تووشى له‌شگرانى له‌ش پیسى ده‌بوون و ئاویان نه‌بووئه‌و حاڵه‌ى پێ بگوزه‌رێنن ده‌گه‌ڕان به‌دواى ئاوداو ڕه‌ڕه‌وێکیان به‌دى نه‌ده‌کرد لێوه‌ى ده‌ربچن و به نێو مزگه‌وتدا نه‌ڕۆن خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى[وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِڕ‌ي سَبِيلٍ]ى دابه‌زاند. ابن ابى حاتم له مجاهد وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به پیاوێک له پشتیوانه‌کان نازڵ بووه‌ته خواره‌وه ئه‌م پیاوه‌ش نه‌خۆش بوو نه‌یتوانى هه‌ڵبسێ ده‌ستنوێژ بگرێت و خزمه‌تکاریشى نه‌بوو ئاوى بۆ بهێنى ئه‌م حاڵه‌ى خۆى بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گێڕایه‌وه په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى [وَإِن كُنتُم مَّرْ‌ضَىٰ]ى دابه‌زاند ابن جریر له ابراهیم النخعى یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌خۆشیه‌ک له نێوانیاندا بڵاوویه‌وه و دواتر له‌شگرانى هات به‌سه‌ریاندا ئه‌وانیش سکاڵایان کرد لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و په‌روه‌ردگار ئایه‌تى [وَإِن كُنتُم مَّرْ‌ضَىٰ]ى نارده خواره‌وه.

![هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[43]سوره‌تى نسا‌ء[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَ‌بُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَ‌ىٰ]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/ns_1.jpg)