سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٢ -الحافظ
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى به‌خشش فراوان ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه - حفڤ - ه واته نزمى و دابه‌زین و که‌م کردن .
الحافڤ : واته خواى گه‌وره په‌ره‌وه‌ردگارێکه به‌خواستى خۆی ئه‌و که‌سه‌ی یا ئه‌و شته‌ى بیه‌وێ نزمى ده‌کاته‌وه ، جا چ له‌ڕووی بارى دارایی بێ یا هێزو ده‌سه‌لآت بێ یا هه‌رشتێ تر بێ ، وه‌نزم کردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێ یا هه‌ر شتێ له‌ڕوی به‌خششه‌کانى خواى گه‌وره‌وه به‌ستراوه به‌حیکمه‌ت و دانایى په‌روه‌ردگاره‌وه ، یه‌کێ له‌مه‌خلوقه‌کان بۆى نه‌بوه‌و نابێ په‌نجه بخاته کار‌و فه‌رمانیه‌وه له‌هیچ لایه‌ن و رووێکه‌وه .. مێژوو ئه‌م راستیه‌ى گرتۆته باوه‌ش و پێمان نیشان ده‌دات که‌خواى گه‌وره چه‌ندین پاشا‌و زۆرداران و ده‌ست رۆیشتوانى ، دابه‌زاندوه‌و سه‌رشۆڕى کردون، له‌دونیادا خستونیه به‌ر نه‌فره‌تى هۆشیارانى داهاتوو ، بێجگه له‌ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ى رۆژى دواییش .. ئاده‌میزادى هۆشیاری خواناس سه‌ری کڕنووش دانه‌واندنه‌وه دائه‌نه‌وێنێ بۆ حیکمه‌ت و دانایى ئه‌م میهره‌بانه، وه‌ده‌زانێت خواى گه‌وره کارى نابه‌جێ ناکات ، چونکه خواى پاک و بێگه‌رد دووره له‌هه‌ر هه‌موو که‌م و کوڕیێ و ناته‌واویێ ..
سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌جێگه‌ى متمانه‌و باوه‌ڕى بێ له‌گێڕانه‌وه‌و باسی مێژوودا ته‌نها قورئانى پیرۆزه چونکه ووته‌و که‌لامى خودایه‌و دووره له‌هه‌موو که‌م و کوڕیێ، وه‌خواى گه‌وره به‌ڵێنى پاراستنى داوه وه‌ک ده‌فه‌رموێ [ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ] الحجر : ٩ . وه‌که‌سیش له‌خواى گه‌وره راستگۆ تر نىیه وه‌کو ده‌فه‌رموێ [ .. وَمَنْ أَصْدَقُ مِنْ اللَّهِ قِيلاً ] النسا‌و : ١٢٢ . دیاره مێژووش به‌ئاشکرا روون ده‌کاته‌وه‌و بۆمان سه‌لماندویه‌تى که‌هه‌ڵسوکه‌وت و سونه‌نى خواى گه‌وره چۆن بووه‌و چۆنه له‌گه‌ڵ به‌دیهێنراوه‌کانى به‌تایبه‌تی ئاده‌میزاد .
ئه‌م راستیه‌شمان له‌بیر نه‌چێت مێژوویێ به‌ده‌ستى ئاده‌میزاد نوسرابێته‌وه هه‌رگیز جێگه‌ى متمانه نىیه چونکه ئاده‌میزاد که‌م و کوڕى له‌زۆر لایه‌وه هه‌یه ، ئه‌گه‌ر سه‌یری رووداوێ بکه‌ین له‌زه‌مان و شوێنێ که‌خۆمانى تیاین ، هه‌ر ئه‌م رووداوه‌مان به‌بیست و جۆر یان زیاتریش بۆمان ده‌یگێڕنه‌وه ، هه‌رکه‌سه‌ی خواست و مه‌یلى خۆی تیا ده‌خاو تابۆى بکرێ واى ده‌گێڕێته‌وه خۆیان و هاوبیرانی پێشادومان بکات ، هه‌رچۆنێ بێ له‌هه‌ڵه‌و غه‌ڵه‌ت خاڵى نىیه، بگره زۆرجار وایه هیچى به‌سه‌ر راسته‌وه نىیه ، خۆ مێژوو نوسانیش هه‌ر ئاده‌میزادن هه‌ر ئه‌وه‌یان نوسیوه که‌بیستویانه ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری په‌ڕاوه‌کانى مێژوو بکه‌ین ده‌بینین به‌جۆراو جۆرى زۆر جیاواز کۆکراونه‌ته‌وه ده‌یاره خواست و ویست و مه‌یل و بیروباوه‌ڕو هه‌ست و نه‌ستى مێژوونووسه‌که ده‌ورێکى سه‌ره‌کى دیوه له‌مێژوو نوسینه‌که‌دا .
خواى گه‌وره پاکه‌و هیچ کاریگه‌رێکى به‌سه‌ره‌وه نیه‌و نابێ وه‌خۆی حه‌قه‌و چاوی بینای له‌هه‌موو شتێکه‌و گوێی بیستنى له‌هه‌مو ده‌نگێکه و زانیاری له‌ئه‌زه‌له‌وه تا ئه‌به‌د له‌لایه‌و له‌هیچ رویه‌که‌وه که‌م و کوڕى نیه، وه‌زۆر له‌وانه‌و به‌سه‌رهاتی مێژووشی له‌کیتابه پیرۆزه‌که‌ى بۆمان تۆمار کردووه که‌مایه‌ى هیدایه‌ت و رێنمونه‌یین ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یین ، وه‌مایه‌ى روون کردنه‌وه‌ی جۆره‌ها زانیارین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پڕن له‌په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاری ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى هه‌ڵس و که‌وت و کاری خودایىو سونه‌نه‌که‌ى بۆمان روون ده‌کاته‌وه ..
خواى گه‌وره به‌درێژایی مێژووى ئاده‌میزادێتىیه‌وه سونه‌نى وابووه هه‌ر گه‌ل و قه‌ومێ پشتیان کردبێته خواناسین و پشتیان کردبێته به‌رنامه‌که‌ى ئه‌و، ئیللا ریسواى کردوون و سوکى کردوون و نزمى کردوون و له‌پله‌و پایه‌ى دایبه‌زاندوون و، له‌رزق و رۆزى لێ که‌م کردونه‌وه‌و وه‌یا لێی بڕاندون له‌زانیارى علوما بێ به‌هره‌ى کردوون، له‌ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تا بێبه‌شی کردوون ، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو روو لایه‌نه‌کانى ژیانه‌وه تێى شکاندون و که‌وتونه‌ته ناو هه‌زاره‌ها که‌م و کوڕی و، هه‌زاران گیروگرفت سه‌رو گێلاکى گرتوون .. ئه‌وه‌ته خواى گه‌وره سبحانه وتعالى باسی گه‌له‌که‌ى حه‌زره‌تى نوح مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، که‌چۆن بوو چاره‌نووس و سه‌ره‌نجامیان له‌ئه‌نجامی یاخى بون و که‌لله‌ڕه‌قى و دڵ ره‌شیان وه‌کو ده‌فه‌رموێ [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلاَّ خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمْ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ ] العنکبوت : ١٥ . واته حه‌زره‌تی نوحمان ره‌وانه‌ى قه‌ومه‌که‌ى کرد (950) ساڵ تیایاندا مایه‌وه‌و هه‌وڵی شه‌وو رۆژى له‌گه‌ڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر رێگه‌ى راستىو دروستى به‌لآم بێهوده بوو سه‌ره‌نجام گشتیان به‌تۆفان که‌وتن و غه‌رق بوون چونکه به‌ڕاستی سته‌مکاربوون خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆ خستبۆوه، وه‌خواى گه‌وره ته‌نها حه‌زره‌تى نوح و خاوه‌ن باوه‌ڕه‌کانى رزگار کرد .
هه‌روه‌ها گه‌لی سه‌موود و عادو قه‌ومى لوگ زۆر له‌گه‌لانى تر که‌خواى گه‌وره له‌پله‌و پایه‌ى دایبه‌زاندون به‌رقارو غه‌زه‌بی خۆى خستوون له‌به‌ر لارى و له‌وێریان وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ الْقُرُونِ مِنْ بَعْدِ نُوحٍ وَكَفَى بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا ] الاسرا‌و: ١٧ .
واته چه‌ندین گه‌ل و نه‌ته‌وه‌مان به‌هیلاک دا له‌سه‌دانى رابردوو له‌پاش له‌ناوبردنی گه‌ل و قه‌ومى نوحه‌وه له‌به‌ر خراپى و عیصیانیان ، جا کافىیه که په‌روه‌ردگارت ئاگاداره‌و شاره‌زاو خه‌بیره به‌گوناه و تاوانى به‌نده‌کانیه‌وه، چاوى هه‌رده‌م له‌کارو کرده‌وه‌ی به‌نده‌کانیه‌تى ده‌زانێ ئاخۆ شایه‌سته‌ى ره‌حمه‌تن یاخود شایه‌سته‌ى قاڕو غه‌زه‌ب و هه‌لاکن ..
جا له‌باره‌ى چۆنیه‌تى له‌ناو بردنیشیانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ فَكُلاً أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ] العنکبوت : ٤٠ .
واته له‌و گه‌لانه‌ى که‌به‌هیلاکمان داون هه‌ریه‌که‌یان به‌هۆى گوناح و تاوان و عیصیانى خۆیه‌وه، که‌وتنه به‌ر قارو غه‌زه‌بمانه‌وه ، جاله‌وان ئه‌وه‌ی به‌رده بارانمان کردن به‌هۆی بایێکى به‌هێزو تونده‌وه، وه‌له‌وان ئه‌وه‌ی به‌هۆی ده‌نگێکى گه‌وره‌وه وه‌له‌وانه‌ى که‌زه‌ویمان له‌ژێر پێیاندا روچواند، وه‌له‌وانه‌ى که‌له‌ناو ئاوا غه‌رقمان کردن ، وه‌خواى گه‌وره زوڵمى وه‌یان سته‌مى لێنه‌کردوون به‌هیچ شێوه‌یێ، به‌ڵکو ئه‌وان گشتیان زوڵم و سته‌میان له‌نه‌فس و گیانى خۆیان کرد . به‌ڵێ به‌ڕاستى گوناه و عیصیان و حه‌رام ده‌بێته مایه‌ى قارو غه‌زه‌بی خواى گه‌وره‌و، ده‌بێته مایه‌ى دابه‌زینی پله‌و پایه‌ى ئاده‌میزاد له‌هه‌ردوو دونیادا واته له‌دونیاو قیامه‌تدا ، جابا حه‌زره‌تى ئاده‌ممان له‌یاد نه‌چێ ، که‌خواى گه‌وره به‌میهره‌بانێتى خۆى له‌قوڕا دروستى کردوو له‌رۆحى خۆیان فووى پیاکردو رێز‌و به‌هره‌یه‌کى باشی لێنا پله‌و پایه‌ى به‌رزکرده‌وه‌و فێره هۆشیارى و زانیارى کرد، وه‌زۆری خۆش ده‌ویست و ته‌نانه‌ت فه‌رمانىدا به‌فریشته‌و مه‌لائیکه‌ته‌کان سوجده‌ى رێزى بۆ به‌رن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وا بوو شه‌یتان که‌وته به‌ر نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا خواى گه‌وره لێی رازى نه‌بوو به‌وه‌ی که‌بێ ئه‌مریه‌که‌ى خواى گه‌وره بکات ، به‌ڵکو له‌و کاته‌ى که‌بێ ئه‌مریه‌که‌ى خواى گه‌وره‌ى کرد و حه‌رامى خوارد بوو به‌مایه‌ى شوێن و جێگه‌ى نه‌بێته‌وه له‌جیرانێتی خواى گه‌وره‌دا، وه‌له‌به‌هه‌شتى پڕنازو نیعمه‌تدا، هه‌روه‌ها بوو به‌مایه‌ى له‌ده‌ست چوونی پله‌و پایه‌ى به‌هه‌شتى وه‌داکه‌وتنی بۆ سه‌ر زه‌وى پڕ ماندووبوون و سه‌خڵه‌تیدا، سه‌ره‌نجام پاش چه‌ندین گریان و قوڕ پێوانى په‌شیمان بوونه‌وه‌ى ئه‌وسا خواى گه‌وره عه‌فوى کرد‌و لێی بوری به‌لآم پاش چى؟! پاش ئه‌وه‌ی تازه نایه‌یته‌وه به‌هه‌شت تاکو له‌دونیا خۆت ته‌واو پاک نه‌که‌یته‌وه، پاشی ئه‌وه‌ی هه‌موو پشت و نه‌وه‌کانى خۆى تووشی ده‌ردو به‌لآی ژیانى دونیا کرد که‌زۆربه‌ی زۆریان به‌و راستىو پاکىیه شادومان نابن و ئه‌نجامیان ئاگری دۆزه‌خى هه‌تا هه‌تایى ده‌بێ ، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه بارى گوناه و تاوان و حه‌رام ، سه‌یر ئه‌وه‌یه زۆ له‌نه‌وه‌کانى حه‌زره‌تى ئاده‌م به‌ته‌ماى گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ به‌هه‌شت و شوێنی دێرینی باپیره گه‌وره‌یان که‌چى به‌ته‌ن وه‌به‌فه‌رده گوناه و تاوانیان له‌پشت خۆیانا بار کردووه له‌بیریان چۆته‌وه که‌باپیره‌یان هه‌زار هه‌ندی وان لاى خواى گه‌وره خۆشه‌ویست بووه‌و که‌چى له‌به‌ر یه‌ک بێ ئه‌مری به‌لێ له‌به‌ر یه‌ک جار حه‌رام خواردن و گوناه شوێنی له‌به‌هه‌شت نه‌بووه‌وه که‌چى ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌چه‌ند ته‌ن گوناهه‌وه بچنه به‌هه‌شته‌وه، ده‌یانه‌وێ خۆیان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و که‌چى به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌وبه‌ی باش نین وه‌یا هه‌وڵی جدی ناده‌ن بۆ خۆ پاک کردنه‌وه‌یان ..
هه‌روه‌ها شه‌یتان له‌به‌ر یه‌ک جار ده‌رچوونی له‌ئه‌مری خوا وه‌سوربونی له‌سه‌ر بێئه‌مری که‌وته به‌رنه‌فره‌ت و له‌عنه‌تى هه‌تا هه‌تایی خوا‌و فریشته‌کانی و خواناسان ، که‌شه‌یتانیش جنه‌و له‌یه‌ک تای ته‌رازوودان له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاد که‌خواى گه‌وره خه‌ڵقی کردوون و به‌دیهێناون بۆ به‌ندایه‌تى خۆی ، ئه‌ی ئاده‌میزادى له‌خوا بێ ئاگا‌و هه‌ڵگری بارانی گوناه و تاوانان ، دڵت به‌چى خۆشه ئایا نازانیت حه‌رام یانى ده‌ردو به‌لآو موصیبه‌ت و فیتنه و دۆر و خیانه‌ت سپڵه‌یی پیسی بێ وه‌فایی به‌دبه‌ختی چاره‌ڕه‌شی و خه‌جاڵه‌ت بوون ڕوو ره‌ش بوون ئاگر، به‌لێ ئاگر ، ئایا چیت له‌حه‌راما ده‌وێ ئه‌گه‌ر به‌گه‌زۆو حه‌ڵوای تێگه‌یشتووی ئه‌وه هه‌له حاڵی بویت ، با من حاڵیت بکه‌م که‌حه‌رام و گوناه کار له‌ته‌مه‌نت ده‌کاو بێ به‌ره‌که‌تى ده‌کات هه‌روه‌ها کار له‌رزق و رۆزیت ده‌کاو پیت و فه‌ڕی تیا نه‌هێڵی ، کار له‌عه‌قڵ و ژیریت ده‌کا ئاسۆى ده‌وه‌ستێنێ و به‌ندی ده‌کا، کار له‌زانیارى و عیلمت ده‌کات بێ خێر‌و مایه پووچ ده‌یهێڵێته‌وه ، کار له‌ره‌نگ و رووت ده‌کات قه‌بیح و ناشیرینی ده‌کات ماناى نوورو هیدایه‌تى لێ ده‌سڕێته‌وه، کار له‌سروشت و فیتره‌تت ده‌کات تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونیت ده‌کات، کار له‌پله‌و پایه‌و رێزت ده‌کات هیچت بۆ نایه‌ڵێته‌وه ، به‌ڵێ کار له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى ژیانت ده‌کات له‌لایه‌نى به‌ده‌نىو لاشه‌یى له‌لایه‌نى روحى و مه‌عنه‌وى ، به‌ڕاستى زیانه‌کانى حه‌رام و گوناه ناژمێردرێن ، هه‌وه‌رها الحافڤ واته خواى گه‌وره رێک خه‌ری باری ژیانى ئاده‌میزاده ، رزق و رۆزیان له‌سه‌ر که‌م ده‌کاته‌وه‌و داده‌به‌زێنێ به‌گوێره‌ی حیکمه‌ت و دانایی خۆی، یا پله‌ى گه‌رماو سه‌رما داده‌به‌زێنێ و رێکى دێخی به‌گوێره‌ی دانایی و حیکمه‌تى خۆی ، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ن و باره‌کانى ژیان هاوسه‌نگ ده‌کاو به‌هره‌و نیعمه‌تى خۆی ته‌واو ده‌کا بۆ وانه‌ى که‌شایه‌سته‌ن وه‌یا لێیان ده‌سَنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌هل نه‌بن و لێیان نه‌یێ .

