سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٣ – الــرافـــع
ناوێکه له‌ناوه جوانه دڵخۆشکه‌ره‌کانی خواى په‌روه‌ردگار، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (رفع)ه واته به‌رزی و بڵندی ..
الرافع : واته خواى میهره‌بان به‌رزکه‌ره‌وه‌ی نزمه‌کانه‌و راگیری به‌رزه‌کانه، وه‌یان به‌مانایه‌کىتر به‌رزکردنه‌وه‌ی بونه‌وه‌ره له‌نه‌بوونه‌وه بۆ بوون ، جا ئه‌م به‌رزکردنه‌وه جۆراو جۆره به‌پێی جۆری بونه‌وه‌ر، بۆ نمونه : خوای گه‌وره خۆر‌و ئه‌ستێره‌کانى به‌رزکردۆته‌وه ، وه‌یان به‌رزکردنه‌وه‌ی بێ ده‌سه‌لآتان بۆ پله‌و پایه‌ى دونیاى وه‌یا بۆ پله‌و پایه‌ى رۆژى دوایی ، که‌زانایی و دانایی خۆی تێیدا فه‌رمان ره‌وانه‌یه .. جا خواى گه‌وره له‌باره‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئاده‌میزاد به‌سه‌ر هه‌ندێکىترا ده‌فه‌رموێ : [وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلاَئِفَ الأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ] الا‌نعام : ١٦٥ .
واته : ئه‌و خوایه‌یه ئێوه‌ی گێڕاوه به‌جێ نشینی سه‌رزه‌وى، وه هه‌ندێکیانى به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێتر بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه له‌و به‌خششانه‌ى که‌پێی داون ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْڕ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا .. ] الرعد : ٢.
واته زاتى خوایه ئاسمانه‌کانى به‌رزکردۆته‌وه به‌بێ کۆڵه‌که، یا بڵێین (ئةستوندة) که‌ئه‌یان بینن .
وه‌له‌باره‌ی کار‌و فه‌رمانى باشا ده‌فه‌رموێ : [.. إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ .. ] فاگر : ١٠ .
واته : بۆلاى خوا سه‌رده‌که‌وێ ووتاری پاک و کرده‌وه‌ی باش یا به‌مانایه‌کى تر جێگه‌ى رازى بونى خوایه پاکێتىو دڵسۆزى له‌کارو کردار‌و ووتاردا .
خواى گه‌وره (سبحانة وتعالى) وه‌کو له‌هه‌موو شتێکا وه‌یا مه‌خلوقێکا زیاده رێز‌و فه‌زڵى داوه به‌هه‌ندێکیانا له‌سه‌ر هه‌ندێکیانا، وه‌هه‌ندێکى به‌رزکردونه‌ته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکى تریانا، وه‌له‌ئاده‌میزادا هه‌ر به‌م شێوه‌یه وه‌له‌رۆژى دوایشدا هه‌مان سونه‌ن له‌ئارادا ده‌بێ ، خواى گه‌وره هه‌ر خۆی ماهیه‌ت و فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ى هه‌ر مه‌خلوق و بوێ ده‌زانێ و، ده‌زانێ کێ شایه‌سته‌ى چىیه‌و کێش شایه‌سته‌ى چىنیه ، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [انظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَلَلآْخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَاتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلاً ] .. الاسرا‌و ، واته سه‌یرکه‌و بڕوانه چۆن هه‌ندێکمان زیاده رێز‌و فه‌زڵ و به‌خشش و به‌هره پێداوه به‌سه‌ر هه‌ندێکىترا وه‌له‌رۆژى دواییشدا هه‌مان سونه‌ن له‌ئارادا ده‌بێ گه‌وره‌ترین و به‌هره‌مه‌ندترین پله‌و پایه‌و فچل شایه‌سته‌ى هه‌ندێکیان ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌ندێکىتردا .
خواى گه‌وره (سبحانة وتعالى) له‌سوره‌تى واقعه‌دا سه‌رجه‌مى ئاده‌میزاده‌کانى کردوون به‌سێ ده‌سته، وه‌تێیدا روون ده‌کاته‌وه که‌وا ژیانى ئه‌م دونیایه مایه‌ى ئیمتحان و تاقیکردنه‌وه‌یه وه‌له‌رۆژى دواییدا هه‌ر که‌س به‌به‌ش و باری خۆی ده‌گات به‌پێی بیروباوه‌ڕو کار‌و کرده‌وه‌ی ، وه‌ک که‌ده‌فه‌رموێ : [إِذَا وَقَعَتْ الْوَاقِعَةُ(1)لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ(2)خَافِضَةٌ رَافِعَةٌ(3)إِذَا رُجَّتْ الأَرْضُ رَجًّا(4)وَبُسَّتْ الْجِبَالُ بَسًّا(5)فَكَانَتْ هَبَاءً مُنْبَثًّا(6)وَكُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلاَثَةً ] واته کاتێ که‌رۆژى قیامه‌ت هاتنه رۆژى به‌رپابونی و واقیعى خۆی ، هاته پێشه‌وه‌ى ئه‌م رۆژه‌و واقع بوونی ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ و پڕوپاگه‌نده‌و درۆنیه، به‌ڵکو حه‌قیقه‌ت و داهاتوویه‌کى راست و ره‌وانه‌و واده‌و به‌ڵێنى خواى میهره‌بانه ، جا له‌م رۆژه‌دا هه‌ندێک تێشکاو داماوو زه‌بوون ده‌بن وه‌هه‌ندێکى تر روو سوور‌و به‌رزو شکۆمه‌ند ده‌بن ، جا سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ئه‌م دوا رۆژو قیامه‌ته به‌ته‌واوبونی ته‌مه‌نى ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره ده‌ست پێده‌کات، له‌و کاته‌دا زه‌وى دێته هه‌ژان و ته‌کان و له‌رزین به‌شێوه‌یه‌کى زۆر به‌هێزو توند وه‌چیاکان شىده‌بنه‌وه‌و ده‌بن به‌تۆزو سه‌راب و غوبارى په‌رتو بلآو ، مه‌یدانى مه‌حشه‌رو قیامه‌ت دێته ئاراوه‌و خه‌ڵکان و مه‌ردووم ده‌بن به‌سێ پۆل و چین ، وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ(8)وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ(9)وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ ] هاوه‌لآنى ده‌سته‌ڕاست که‌کیتابی ئه‌عمال و کار‌و کرده‌وه‌یان به‌ده‌سته ڕاست پێده‌درێته‌وه، وه‌هاوه‌لآنی ده‌سته چه‌پ که‌کیتابی ئه‌عمال و کار‌و کرده‌وه‌یان به‌ده‌سته چه‌پ پێ ده‌درێته‌وه، وه‌هاوه‌لآنى پێشبڕکێ کار له‌ئیمان و تاعه‌ت و چاکه‌و خێر‌و خێرات ، پێشبڕکێ کاریان ده‌بێ بۆ چونه به‌هه‌شتیان و شوێن و مه‌ئوای به‌رزو بالآیان ، جا خواى گه‌وره باس و خواس و ئه‌نجامى هه‌ریه‌ک له‌م سێیانه مان بۆ ده‌کات و له‌باره‌ی پێشبڕکێ کاران ده‌فه‌رموێ : [ أُوْلَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ(11)فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ(12)ثُلَّةٌ مِنْ الأَوَّلِينَ(13) وَقَلِيلٌ مِنْ الآخِڕينَ ] ئه‌و پێشبڕکێ کارانه زۆر نزیکى لای خودان و پله‌و پایه‌یان گه‌لێ به‌رزه‌و ده‌چنه ناو به‌هه‌شتانی پڕ نیعمه‌تى جۆراو جۆرى بێ وێنه‌و ، خه‌ڵک و مه‌ردومانێکى زۆر هه‌ر له‌زه‌مانى حه‌زره‌تى ئاده‌مه‌وه تاکو زه‌مانى پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان () وه‌خه‌ڵک و مه‌ردومانێکى که‌م هه‌ر زه‌مانى پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه‌وه تا کۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره ، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره هه‌ر له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ عَلَى سُرُرٍ مَوْضُونَةٍ(15)مُتَّكِئِينَ عَلَيْهَا مُتَقَابِلِينَ(16)يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُخَلَّدُونَ(17)بِأَكْوَابٍ وَأَبَاڕيقَ وَكَأْسٍ مِنْ مَعِينٍ(18)لاَ يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلاَ يُنـزِفُونَ(19)وَفَاكِهَةٍ مِمَّا يَتَخَيَّرُونَ(20)وَلَحْمِ طَيْرٍ مِمَّا يَشْتَهُونَ(21)وَحُورٌ عِينٌ(22)كَأَمْثَالِ اللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُونِ(23)جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ(24)لاَ يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلاَ تَأْثِيمًا(25)إِلاَّ قِيلاً سَلاَمًا سَلاَمًا ]
ئه‌و پێشبڕکێکارانه له‌ناو به‌هه‌شتا له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وێران و کورسیاتى به‌هاو به‌قیمه‌ت دانیشتوون له‌به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ دۆستان و ئه‌حبابانیانه‌وه ، به‌سه‌ریانه‌وه ده‌خولێنه‌وه غلمان و تازه لاوان بۆ خزمه‌ت کردنیان، به‌دۆلکه‌و کاسه‌و په‌رداخانى پڕ شه‌رابى خۆشی جۆراو جۆر ، که‌ئه‌م شه‌رابانه مایه‌ی له‌ززه‌ت و خۆشین سه‌ریان پێ نایه‌شێ و پێشیه‌وه سه‌رخۆش نابن، وه‌جۆره‌ها فاکیهه‌و میوه‌جات له‌وه‌ی ئاره‌زووی لێده‌که‌ن وه‌گۆشتی ته‌یرو باڵنده‌ى به‌له‌ززه‌ت و خۆش که‌شوێن تامه‌زرۆیان بۆ پڕده‌کاته‌وه ، وه‌حۆری و په‌ریانى جوان و چاو گه‌وره که‌وه‌کو لوو لوو داپۆشراون ، ئه‌مه پاداشتی پێشبڕکێ کارانه له‌چاکه‌کارىو تاعه‌ت و خواپه‌رستیدا ، وه‌له‌ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌دا قسه‌و قسه‌رۆک و له‌غوه‌و تاوان و جنێو ووتاری بێسوودیان گوێ لێ نابێ ، به‌ڵکو هه‌ر پێیان ده‌وترێ سلآوی خواتان لێبێ ئه‌م به‌هه‌شت و به‌هره‌تان پیرۆزبێ ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره (سبحانة وتعالى) که‌چینى دووه‌مى ئاده‌میزادانى ناو بردوون به‌ئه‌صحاب و یه‌مین که‌له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ : [ وَأَصْحَابُ الْيَمِينِ مَا أَصْحَابُ الْيَمِينِ(27)فِي سِدْرٍ مَخْضُودٍ(28)وَطَلْحٍ مَنْضُودٍ(29)وَظِلٍّ مَمْدُودٍ(30)وَمَاءٍ مَسْكُوبٍ(31)وَفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ(32)لاَ مَقْطُوعَةٍ وَلاَ مَمْنُوعَةٍ(33)وَفُرُشٍ مَرْفُوعَةٍ(34)إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً(35)فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا(36)عُرُبًا أَتْرَابًا(37)لأَصْحَابِ الْيَمِينِ(38)ثُلَّةٌ مِنْ الأَوَّلِينَ(39)وَثُلَّةٌ مِنْ الآخِڕينَ ] واته ئه‌وانه‌ی هاوه‌لآنی ده‌سته‌ڕاستن چۆن هاوه‌لآنێکن، له‌وانه‌ن که‌خوای گه‌وره ده‌یان خاته به‌هه‌شته‌وه ، له‌ناو سیدرو مورتکی نه‌رم و نیان و بێ دڕک و داڵ و وه‌له‌ناو مۆزی چڕوپڕی به‌سه‌ریه‌کا داکه‌وتوودا ده‌بن، وه‌له‌ژێر سێبه‌ری فێنک و درێژدا که‌له‌ژێریانا ئاوی سازگار له‌به‌ر رۆیشتووه وه‌فاکیهه‌و میوه‌جاتى زۆری نه‌بڕاوه‌و، تێک نه‌چوو قه‌ده‌غه نه‌کراو له‌خزمه‌ت یانایه، وه‌فه‌رش و رایه‌خى به‌رزکراوه که‌به‌رزن له‌نرخ و قیمه‌تا له‌م جێگه خۆشه‌و له‌سه‌ر ئه‌م رایه‌خه به‌رزو نه‌رمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و حۆرییه جوانه ده‌ست بۆنه‌براوانه‌دا راده‌بوێرن ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئێمه ئه‌و حۆریانه‌مان دروست کردووه به‌دروست کردنێکی تایبه‌تى و سه‌ربه‌خۆ ، وه‌کردوومانن به‌هاوته‌مه‌ن ، ئه‌م جۆره نیعمه‌تانه‌و هاو وێنه‌یان بۆ هاوه‌لآنی ده‌سته راسته‌و کۆمه‌ڵێکى زۆر له‌زه‌مانى حه‌زره‌تى ئاده‌م هه‌تا خاته‌م (عليهم الصلاة والسلام) وه‌کۆمه‌ڵێکى زۆریش له‌خاته‌مه‌وه () تاکو هاتنی کۆتایی ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌باره‌ی چینى سێهه‌میشه‌وه که‌ناوی بردوون به اصحاب الشمال ده‌فه‌رموێ : [وَأَصْحَابُ الشِّمَالِ مَا أَصْحَابُ الشِّمَالِ(41)فِي سَمُومٍ وَحَمِيمٍ(42) وَظِلٍّ مِنْ يَحْمُومٍ(43)لاَ بَاڕدٍ وَلاَ كَڕيمٍ(44)إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُتْرَفِينَ(45)وَكَانُوا يُصِرُّونَ عَلَى الْحِنثِ الْعَظِيمِ(46)وَكَانُوا يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَبْعُوثُونَ(47)أَوْ آبَاؤُنَا الأَوَّلُونَ(48)قُلْ إِنَّ الأَوَّلِينَ وَالآخِڕينَ(49)لَمَجْمُوعُونَ إِلَى مِيقَاتِ يَوْمٍ مَعْلُومٍ(50)ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا الضَّالُّونَ الْمُكَذِّبُونَ(51)لاَكِلُونَ مِنْ شَجَرٍ مِنْ زَقُّومٍ(52)فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ(53) فَشَاڕبُونَ عَلَيْهِ مِنْ الْحَمِيمِ(54)فَشَاڕبُونَ شُرْبَ الْهِيمِ(55)هَذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ الدِّينِ ] واته ئه‌وانه‌ی که‌خاوه‌ن شووم و نه‌گبه‌تین و نامه‌ى کرده‌وه‌یشیان له‌لاى ده‌ستى چه‌په‌یه‌وه بۆ دێت و به‌ده‌ستى چه‌پ وه‌رى ده‌گرن .. نازانن چه‌نێ به‌دبه‌ختن ! ئه‌وانه وان له‌ناو گه‌رماییه‌کى ژاراوی وادا که‌گه‌رماکه‌ى کار له‌بنى مووی له‌شی ئاده‌میزاد ده‌کا ، وه ئه‌وانه له‌ناو ئاوێکى زۆر گه‌رمى سه‌خت وان، له‌ناو سێبه‌رێکدا که‌له‌دوو که‌ڵێکی گه‌رم په‌یدا ده‌بێ ، ئه‌و سێبه‌ره نه‌سارده وه‌کو سێبه‌ره‌کانى دیکه‌و نه‌قازانجێکیشی هه‌یه‌و نه‌شوێنه‌که‌ى شیاو‌و شایه‌سته‌ى رێزه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌و ئاده‌میزادانه له‌دنیادا له‌کاتى ژیانا خاوه‌ن نیعمه‌ت و خاوه‌ن رابواردن بوون و له‌وانه‌بوون که‌به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه بێ وێنه گه‌وره که‌کوفرو پشت کردنه له‌به‌رنامه‌ى خودا ، له‌هه‌ڵوێستى ناحاڵىدابوون و ده‌یان ووت ئایا ئێمه کاتێ مردین و بووین به‌خۆڵ و گڵ و ئێسکى رزیو .. ئایا تازه ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه ؟! له‌گه‌ڵ باوک و باپیره پێشووه‌کانیشمانا ؟ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست بفه‌رموو ، نه‌ک ته‌نها ئێوه‌و باوک و باپیره‌کانتان به‌ڵکو هه‌ر چه‌ن گیانله‌به‌رو هه‌رچى ئاده‌میزادو په‌رى بوون له‌مه‌وبه‌رو له‌مه‌ولاش هه‌موو له‌کاتی رۆژێکى دیارىدا کۆ ده‌کرێنه‌وه ، جا پاش ئه‌و کۆکردنه‌وه‌و گردبوونه‌وه ئه‌ى گومراهه‌کان و ئه‌ى باوه‌ڕ نه‌کردوه‌کان به‌ئایین و به‌رنامه‌ى خودا له‌دارى زه‌قووم ده‌خۆن ، واته له‌به‌ره‌که‌ى ده‌خۆن سکى خۆتانى لێ پڕ ده‌که‌ن ، ئه‌وجا ئاوی گه‌رمى زۆری به‌سه‌را ده‌خۆنه‌وه ، وای ده‌خۆنه‌وه له‌وێنه‌ى خواردنه‌وه‌ی وشترێ که‌ده‌ردی (هيام)ى گرتبێ ، به‌هیچ ئاوێ تینوێتی نه‌شکێو، ئه‌م خوارده‌مه‌نىو خواردنه‌وه‌یان بۆ ئاماده کراوه له‌رۆژى پاداش و قیامه‌تدا .
هیچ حه‌ول و گۆڕان و قوه‌تێ نیه‌و نابێ ته‌نها له‌خوایه‌وه نه‌بێ، وه‌هیچ به‌رزىو نزمێ له‌ئارادا نابێ مه‌گه‌ر له‌خواى گه‌وره‌وه نه‌بێ .. ئاده‌میزاد له‌سه‌ریتى ئه‌م سیفه‌ته له‌خۆی بێنێته جێ‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یبێ خۆى و که‌سانى ئاده‌میزادى تری به‌رزبکاته‌وه به‌ته‌قواو خواناسین ، چونکه به‌رزى ئاده‌میزاد له‌دڵسۆزێتى به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره‌دایه ، ئیمانى راست و دروست و به‌جێ، هه‌رگیز له‌خاوه‌نه‌که‌ى رازى نابێ که‌رازى بێ به‌زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی و ملکه‌چى و داماوىو زه‌بونی .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌قولآیی مێژووه‌وه به‌سه‌رهاتی که‌سێکمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنْ الْغَاوِينَ(175) وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَاقْصُصْ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ] الاعراف : ١٧٥ -٠١٧٦ .
واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () بۆیان بخوێنه‌وه هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌ی به‌هره‌و زانیاری ئایاتانى خۆمان پێدابوو ، به‌لآم ئه‌و خۆی لێ داکه‌لاندو پشت گوێی خست، به‌دواى هه‌واو ئاره‌زووی خۆى که‌وتوو بوه پێشڕه‌و پێشه‌وایى شه‌یتانه‌کان سه‌ره‌نجام گومڕاو وێڵ بوو له‌گه‌ل گومڕاو وێلآن ، چه‌قى له‌قولآیی نه‌زانین و نه‌فامیدا، جا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر خواستمان لێبایه به‌رزمان ده‌کرده‌وه به‌لآم شایه‌سته نه‌بوو چونکه خۆی داگرت به‌لاى ماددیات و زه‌وىیه‌وه به‌خواست و ئاره‌زووی خۆی به‌دواى هه‌واو هه‌وه‌سى خۆی که‌وت و له‌وه‌ی شه‌یتان بۆ رازاندبۆوه‌و بۆى جوان کردبوو ، جاوێنه‌ی ئه‌و له‌بێ رێزی و هیلاکى وه‌کو وێنه‌ى سه‌گه ، ئه‌گه‌ر بۆى بچیت و ته‌نگاوی بکه‌یت هه‌ر ناڕه‌حه‌ته، هه‌ناسه به‌و په‌ڕی توندى و هێزه‌وه ده‌دات وه‌زمان ده‌ردێنێ به‌وپه‌ڕی هیلاکی و تێنوێتیه‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر وازیشی لێ بێنی هه‌ر له‌هه‌مان حاڵیدایه ، ئا ئه‌مه وێنه‌ى ئه‌و گه‌ل و قه‌ومه‌یه که‌ئایات و به‌رنامه‌ى ئێمه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه .. بۆیان بگێڕه‌وه ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ،به‌ڵکو ره‌جایان وابێ بۆ خۆیان بیربکه‌نه‌وه..
له‌کۆتاییدا روو له‌خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌که‌ین که‌گه‌ل و قه‌ومه‌که‌مان به‌رز بکاته‌وه له‌دونیاو قیامه‌تدا ، به‌فه‌زڵ و که‌ره‌مى خۆی ره‌حمه‌ت و هیدایه‌ت بڕژێنێ به‌سه‌رمانا ..

