سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کوشتنى مرۆڤێک به ناحه‌ق
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّـهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا]النساء/٩٣ واته هه‌رکه‌س به ئه‌نقه‌ست ئیمان دارێک بکوژێت ئه‌وا پاداشتى دۆزه‌خه به هه‌میشه‌یى تیایدا ده‌مێنێته‌وه و خواى گه‌وره توڕه‌یه لێى و نه‌فره‌تى لێ ده‌کات وه سزایه‌کى توندى گه‌وره بۆ ئاماده کردووه پیاوکوژ شایه‌نى سزاى گه‌وره‌ى خوایه چونکه دونیا‌و ئه‌وه‌ى تیایه‌تى خواى گه‌وره گێڕاویه‌تى به مه‌نزڵگاى مرۆڤ وه هه‌موو شتێکى بۆ مرۆڤ بێ ده‌سه‌ڵات کردووه بۆ ئه‌وه‌ى له خێر‌و بێرى بێ به‌ش نه‌بێت نه‌ک مرۆڤ هه‌ستێت له جیاتى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى زه‌وى یاساى پاکى ئیسلام پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له زۆر فه‌رموده‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى کردووه له کوشتنى یه‌کترى وه‌ک ده‌فه‌رموێت [اذا تواجه المسلمان بسيفهما فالقاتل والمقتول, قال: قلت, او قيل : يارسول الله هاذ القاتل فما بال المقتول؟ قال: انه كان حريصا على قاتل صاحبه] واته ئه‌گه‌ر دوو موسڵمان به شمشێره‌کانیان ڕووبه‌ڕووى یه‌کترى بوونه‌وه کوژه‌ر- بکوژ- کوژراو ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه ووتى وتم یان وترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا کوژه‌ر له‌به‌ر کوشتنه‌که‌ى ئه‌ى کوژراو بۆچى؟ فه‌رمووى ئه‌ویش سووربوو له‌سه‌ر کوشتنى هاوڕێیه‌که‌ى هه‌روه‌ها کوڕه ساڵحه‌که‌ى ئاده‌م ده‌ستى درێژ نه‌کرد بۆ کوشتنى برا خراپه‌که‌ى و براکه‌ى تر‌ى ئه‌مى کوشت [وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّ‌بَا قُرْ‌بَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَڕ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّـهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٢٧﴾ لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَا بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّي أَخَافُ اللَّـهَ رَ‌بَّ الْعَالَمِينَ ﴿٢٨﴾ إِنِّي أُڕ‌يدُ أَن تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّاڕ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الظَّالِمِينَ ]المائده/٢٧-٢٩ واته چیرۆکى دوو کوڕى ئاده‌میان به‌حه‌ق به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه ئه‌و ده‌مه‌ى هه‌ریه‌ک له‌و دووانه بۆ نزیک بوونه‌وه له خوا قوربانیه‌کیان دا به‌ڵام هى یه‌کێکیان قه‌بووڵ کراو هى ئه‌وى تریان قه‌بووڵ نه‌کرا ئه‌و برایه‌ى وا قوربانى یه‌که‌ى لاى خوا قبوڵ نه‌کرا به‌براکه‌ى تر‌ى ووت حه‌تمه‌ن ئه‌تکوژم براکه‌ى تر ووتى من بێ تاوانم خوا ته‌نها له پارێزکاران قوربانى قبوڵ ده‌کا ئه‌گه‌ر تۆ بۆ کوشتنى من ده‌ست درێژ بکه‌یت من بۆ کوشتنى تۆ ده‌ست درێژکه‌ر نیم به‌ڕاستى من له په‌روه‌ردگارى جیهانیان ده‌ترسم به‌ڕاستى ده‌مه‌وێ گوناهى من خۆت هه‌ڵگرى بیبى و بیبته جه‌هه‌ننه‌مى وه ئه‌مه سزاى سته‌م کارانه جا نه‌فسى سه‌رکێشى قابیل به‌ره‌به‌ره ڕام بوو وه لى بڕا بۆ کوشتنى هابیل براى خۆى جا ئه‌وى کوشت هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه له زه‌ره‌رومه‌ندان بوو جا خوا قه‌له‌ڕه‌شێکى نارد که به ده‌نووک و چنگ زه‌ویه‌که‌ى ده‌کۆڵى و وه‌لاى ئه‌دا لاشه‌ى شارده‌وه تاخوا نیشانى قابیل بدات که چۆن لاشه‌ى براى خۆى هابیل بشارێته‌وه قابیل ووتى واى بۆ من ئایا من ناتوانم وه‌کو ئه‌م قه‌له ڕه‌شه بم و لاشه‌ى هابیلى برام له‌بن خاک بشارمه‌وه جا بوو به‌یه‌کێک له په‌شیمان بووان

