سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٤ – الـمـُعّـِزْ
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى به‌رزو بڵند ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (عزّ)ه یه واته شێوه‌یه‌که که‌نایه‌ڵێ بونه‌وه‌ره‌کانى به‌تایبه‌تی ئاده‌میزاد - شه‌که‌ست بخوا - ئه‌م ناوه (10) جار له‌قورئانا هاتوه ته‌نها (5) جار مه‌به‌ست سیفه‌تى خواى ئازیزه ..
المعز : واته خواى په‌روه‌ردگار عیززه‌ت به‌خشه وه‌هێز به‌دیهێنه‌ره بۆ هه‌ر که‌سی و هه‌ر شتێ بیه‌وێ ، خواى ئازیز ده‌فه‌رموێ : [ .. أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمْ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] فاگر : ١٠ . واته ئایا ئه‌مانه عیززه‌ت و سه‌ربڵندىیان ده‌وێ ، خۆ عیززه‌ت و سه‌ربڵندی گشتى بۆ خواى میهره‌بانه .. جا خواى گه‌وره به‌پێی حیکمه‌ت و دانایىیه‌که‌ی عیززه‌ت و سه‌ربڵندى ده‌به‌خشێ بۆ ئه‌و که‌سه‌ى که‌شایانى بێ جا له‌دونیابێ یا له‌رۆژى دوایی بێ ، وه‌عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى خواى گه‌وره شایانى پێغه‌مبه‌ران و شوێن که‌وتوانی کردووه ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [.. وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لاَ يَعْلَمُونَ ] المنافقون : ٨ . واته : هه‌رچى عیززه‌ت هه‌یه بۆ خوایه‌و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تى و بۆ ئیماندارانه به‌لآم دووڕوان و مونافیقان نایزانن و تێی ناگه‌ن ، وه‌له‌و باره‌ى عیززه‌ته‌وه خواى گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] ال عمران : ٢٦ .
واته ئه‌ی نێراوی خوا بڵێ خواى گه‌وره خاوه‌نى موڵکه ، موڵک و سامان ئه‌دا به‌که‌سێ بیه‌وێ ، یا لێی دائه‌ڕنێ ، وه‌ئازیزی و سه‌ر بڵندى و عیززه‌ت ده‌به‌خشێ به‌و که‌سه‌ی که‌بیه‌وێ ، وه‌ڕیسوایی و زه‌لیلی ده‌به‌خشێ به‌و که‌سه‌ی که‌بیه‌وێ .. وه‌خێر به‌ده‌ستى تۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر هه‌موو شتێ تواناداری .. وه‌خواى گه‌وره خۆی به‌په‌روه‌ردگاری عیززه‌ت ناوبردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ] صافات : ١٨٠ . وه‌پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێ : } کل عز لیس لله فهو ژل { واته هه‌ر عیززه‌ت و سه‌ربڵندیه‌ک به‌خواوه نه‌بێ ئه‌مه ریسوایی و زه‌لیلىیه ، وه‌عیززه‌تى په‌روه‌ردگار وه‌ک رۆژى روناک به‌سه‌ر بونه‌وه‌رانه‌وه به‌دی ده‌کرێ، مێژووش شایه‌دی عیززه‌ت و گه‌وره‌یى خوایه که‌به‌درێژایی رۆژگار هه‌ڵگرانى بیروباوه‌ڕی خوا به‌یه‌ک ناسین سه‌رکه‌وتوون و به‌عیززه‌ت بوون به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕه‌کانا .
گه‌ر سه‌یری به‌نده‌یه‌کى خواى گه‌وره بکه‌ین ، له‌هه‌یبه‌ت و ره‌نگ و روخسار‌و کردارىدا ، عیززه‌ت خۆى شاردۆته‌وه، ئه‌م عیززه‌ته شاراوه‌یه دلآنی له‌خوا بێ ئاگا ده‌تاسێنێ ، وه‌سه‌نگێکى ئه‌وتۆی هه‌یه له‌سه‌ر دلآنی دونیا په‌رست که‌خۆشیان نازانن سڕ‌و نهێنى ئه‌م نیعمه‌ته‌و عیززه‌ته چىیه !؟
خواى گه‌وره (سبحانة وتعالى) ده‌رگاى عیززه‌ت و شکۆمه‌ندی خستۆته سه‌ر پشت بۆ به‌نده‌کانى، وه‌ئازادی و سه‌ربه‌ستی بیروڕاشی پێداون و، وه‌حاڵی کردوون که‌به‌رزى و شکۆمه‌ندى ئاده‌میزاد له‌بیروباوه‌ڕی تاک په‌رستىو کار‌و کرده‌وه چاکىدایه، به‌رزی ئاده‌میزاد له‌به‌ندایه‌تى راست و ره‌وانی خواى گه‌وره‌و میهره‌بان دایه ، به‌رزى ئاده‌میزاد له‌زاڵ بونىدایه به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو نه‌فس و شه‌یتان و شه‌یتانه‌کان وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [مَنْ كَانَ يُڕيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَكْرُ أُوْلَئِكَ هُوَ يَبُورُ ] فاگر : ١٠ . واته ئه‌وه‌ی رێز‌و حورمه‌تی ده‌وێ، ئه‌وه‌ى عیززه‌ت و شکۆمه‌ندی ده‌وێ، ئه‌وه‌ی که‌رامه‌ت و به‌رزى ده‌وێ، ئه‌وه‌ی پایه‌و فه‌زڵى ده‌وێ ئه‌وه‌کۆگاو مه‌خازینه‌کانیان گشتى وا له‌لای خوداى گه‌وره‌و میهره‌بانه، رووکه‌نه خودا‌و رووکه‌نه به‌رنامه‌که‌ى پێتان ده‌به‌خشێ به‌هره‌مه‌ندتان ده‌کات پێیه‌وه ، رووکه‌نه گوفتارو وتاری پیرۆز‌و ره‌نگین پاک و یه‌قین حه‌ق و به‌تین له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی چاک و راست و ره‌وان پاک و بێگه‌رد بۆ میهره‌بان ، له‌سه‌ر رێگه‌ى راستى ژیان به‌ختیار ده‌کات فیگره‌و ویژدان عه‌قڵ و نه‌قلیش هه‌ر شاهێدن ( اخلصة و اصوبة) به‌ره‌و ئاسمان، فریشته‌کان ده‌ى رفێنن ، ووتار چاکى و کارره‌وانی ، هه‌ڵده‌فڕێ بۆلاى میهره‌بانی و، شکۆمه‌ندی و عیززه‌ت دێنن له‌لاى خوداى خاوه‌ن عیززه‌ت له‌بۆیه‌کێ ئه‌نجام بدا له‌رێگه‌ی ئه‌و زۆر به‌هیممه‌ت کارى زه‌حمه‌ت، به‌لآم ئه‌وانه‌ی پیلان و فڕوفێڵی پیس و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌کاری ناڕه‌واو ناهه‌موار به‌دکار له‌خۆیانیان رازی ده‌که‌ن، نه‌هه‌ر عیززه‌ت و شکۆمه‌ندیان به‌رناکه‌وێ ، نه‌هه‌ر پیرۆزی و حورمه‌تىیان رێ ناکه‌وێ ، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارێکى زۆر ئیهانه‌و ریسواییه‌کى چاوه‌ڕوان نه‌کراو سه‌ره‌نجام و مه‌صیریانه ، هه‌ر له‌دونیاش پیلانی خراپ وه‌ک و ماڵی قه‌رپ به‌سه‌رو گێلاکی خاوه‌نه‌که‌ىدا ده‌که‌وێته‌وه، پووچه‌ڵ ده‌بێ و به‌تاڵ ده‌بێ شه‌رمه‌زاری و خه‌جاڵه‌ت به‌دیاری بۆ خاوه‌نه‌که‌ى ده‌هێنێته‌وه .
وا تێ ناگه‌م که‌سێ ببێ به‌رزىو شکۆمه‌ندى نه‌وێ، ئاره‌زووی بێ عیززه‌تى بێ حورمه‌تى بخوازێ، به‌لآم ره‌نگه له‌وه بێ ئاگابێ رێگا‌و ده‌رگاى لاى عه‌زیزه، هه‌ر عه‌زیزه خۆی ئازیزکاره، به‌ندایه‌تى و دۆستایه‌تى ئه‌و زاته پاکه‌یه ئاده‌میزاد به‌هه‌موو مه‌رام و مه‌قاصیده‌کانى ده‌گه‌یه‌نێ ، به‌لآم نه‌زانین و پیسىو پۆخڵی وه‌فاو خێری نیه‌و به‌ندیخانه‌یه‌که ئاده‌میزاد به‌دبه‌خت ده‌کاو سه‌ره‌نجامی ده‌یدا به‌ئاگری زۆر چڕ‌وپڕ ئاخوئۆفی په‌شیمانی خه‌جاڵه‌تى و که‌مایه‌تى، وه‌کو دیاری له‌باوه‌شى جه‌هه‌نده‌ما یا دۆزه‌خدا له‌وێ ده‌بێ به‌یه‌ک جاری .
زۆر جار فڕوفێڵه‌کانى شه‌یتان هه‌ندێ کۆڵه‌وار واحاڵی ده‌کات دونیای عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى ئاوا له‌پاڵ سته‌مکاران و زاڵمانه ، وه‌تیخ تیخه‌یان ده‌دات خۆى لێ نزیک که‌نه‌وه‌و له‌عیززه‌ته‌که‌یا خۆیان پێ شکۆمه‌ند بکه‌ن ، وه‌کو خواى گه‌وره باسی ساحیره‌کانى سه‌رده‌مى فیرعه‌ون ده‌کات و له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ : [..وَقَالُوا بِعِزَّةِ فِرْعَوْنَ إِنَّا لَنَحْنُ الْغَالِبُونَ ] الشعرا‌و:٤٤ ، واته ساحیره‌کان له‌و کاته‌ى که‌له‌سه‌ر وێڵی و گومڕایی بوون، له‌به‌رگری کردن بوون له فیرعه‌ونه‌وه، بۆیه ووتیان قه‌سه‌م و سوێندمان به‌عیززه‌تى فیرعه‌ون ئێمه بێگومانین له‌سه‌رکه‌وتنمان و ئێمه‌ین زاڵ ده‌بین به‌سه‌ر کاره‌کانى حه‌زره‌تی موسادا .. به‌لآم پاش ئه‌وه‌ی عیززه‌تى په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌رکه‌وت زانیان و حاڵی بوون له‌وه‌ی که‌پێشوو گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون، حاڵى بوون له‌وه‌ی که‌فیرعه‌ون عیززه‌تى له‌لا نیه، بۆیه یه‌کسه‌ر به‌بێ سێ‌و دوو کڕنووشیان بۆ خوداى گه‌وره بردووه‌و ئه‌وپه‌ڕی په‌شیمانیان خسته‌ڕوو، ته‌وبه‌یان کرد‌و ئیمانیان هێنا وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [فَأَلْقَى مُوسَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ(45)فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ(46)قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ(47)رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ(48) قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمْ الَّذِي عَلَّمَكُمْ السِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ لاَقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلاَفٍ وَلاَصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ(49)قَالُوا لاَ ضَيْرَ إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ(50)إِنَّا نَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَايَانَا أَنْ كُنَّا أَوَّلَ الْمُؤْمِنِينَ ] ٤٥- ٥٠ : الشعرا‌و .
ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وێ بۆ لاى چڵه‌پۆپه‌ى گومڕایی ولێ‌ی تێده‌گات، که‌له‌وێنده‌ر بێجگه له‌فڕوفێڵ و پووچه‌ڵی هیچىترى ده‌ست ناکه‌وێ ، ئا ئه‌وه‌ته پێشه‌واى گومڕایان و سه‌رلێشێواوان دان ده‌نێ، که‌شه‌یتانى نه‌فره‌تىو له‌عنه‌تىیه، وه‌کو خواى گه‌وره به‌زوبانى شه‌یتان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که‌ووتویه‌تى [قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لاَغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ(82)إِلاَّ عِبَادَكَ مِنْهُمْ الْمُخْلَصِينَ ] سوره ص : ٨٣ . واته شه‌یتان ووتی ئه‌ى خواى گه‌وره قه‌سه‌م به‌عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى تۆ ده‌بێ هه‌موو به‌نده‌کان وێڵ و گومڕا بکه‌م مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان نه‌بێ که‌له‌به‌ر پاکىو راستیان پاکت کردونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵتبژاردوون . به‌ڵێ عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌نده ئاشکراو پرشنگداره ته‌نانه‌ت شه‌یتانیش ناتوانێ خۆى لێ گێل بکات و ناتوانێ قه‌سه‌مى پێ نه‌خوات .
ئه‌م که‌موکوڕیه‌ى له‌سروشتى ئاده‌میزاددا هه‌یه تێنووى وه‌ناچاری شکۆمه‌ندى و عیززه‌تى عازیزێکه ، ئه‌و کاته ئاده‌میزاد به‌ره‌و ته‌کامول و ته‌واوی هه‌ڵده‌چێ که‌خاوه‌ن به‌ش بێ له‌پرشنگى نوری هیدایه‌تى عیززه‌تى خوداى ئازیز‌و شکۆمه‌ند ، وه‌ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد به‌م به‌هره‌یه نه‌گه‌یشت ئه‌وه که‌موکوڕیه‌کانى ناژمێردرێن و به‌ره‌و هه‌ڵدێرو فه‌وتان ده‌ڕوا، ئه‌وه‌ته ده‌سته‌یێ له‌بێباوه‌ڕان و له‌خوا بێئاگایان هه‌ست ده‌که‌ن به‌که‌موکوڕى له‌بونیان و سروشت و فیتره‌یان بۆیه‌په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر چه‌ند په‌رستراوی ناڕه‌وا تاکو ئه‌و که‌موکوڕیه‌یان پڕبکه‌نه‌وه ، وه‌کو خواى گه‌وره له‌بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا(81)كَلاَ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ] مریم : ٨١ - ٨٢ . واته : بێجگه له‌خودای گه‌وره روویان کردۆته چه‌ند په‌رستراوێ و ده‌یپه‌رستن به‌ئومێدو قه‌صدى ئه‌وه‌ی عیززه‌ت و شکۆمه‌ندیان چه‌نگ بکه‌وێ ، به‌لآم نه‌خێر په‌رستراوه پووچه‌ڵه ناله‌جێیه‌کان خۆیان عیززه‌ت و شکۆمه‌ندیان نىیه تاکو بیده‌ن به‌غه‌یرى خۆیان ، له‌رۆژى دواییشدا بێ باوه‌ڕ ده‌بنه‌وه به‌عیباده‌ت و به‌ندایه‌تیه‌که‌یان، ده‌بنه‌وه ناحه‌زو دژى ئه‌وان وێڵ و گومڕایان ..
به‌ڵێ نه‌هه‌ر بۆ تاک به‌ڵکو بۆ کۆمه‌ڵیش ئه‌گه‌ر روو له‌خوداى ئازیز‌و ئازیزکار بکه‌ن، وه‌سونه‌ن و رێگای ئه‌و شاره‌زا ببن، ئه‌و کاته تێده‌گه‌ن عیززه‌ت، و شکۆمه‌ندی هه‌روان له‌لاى خودا، ئه‌و کاته حاڵىده‌بن چۆن به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له‌عیززه‌ت و به‌هره‌ى هه‌تا هه‌تایى، ئه‌و کاته له‌ویڵى و سووکى و ژێرچه‌پۆکى رزگاریان ده‌بێ ..
ئه‌م سیفه‌ته‌ى خواى گه‌وره که (معزة) واته عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى ده‌به‌خشێ به‌که‌سانێ که‌ڕووى تێبکه‌ن به‌که‌سانێ ئاین و به‌رنامه‌ى ئه‌و به‌رقه‌رارکه‌ن ، ئێمه‌ى ئاده‌میزادو موسڵمانیش پێویسته به‌م سیفه‌ته خۆمان بڕازێنینه‌وه ، هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ خوداى ئازیز ئاشنابین داوای عیززه‌تی لێبکه‌ین و رێگه‌ى عیززه‌ت بگرینه‌به‌ر گه‌ل و نه‌ته‌ه‌وکه‌مان به‌ره‌و دونیاى شکۆمه‌ندی بێنین و نه‌فره‌ت له‌زه‌لیلى و داماوى و زه‌بوونى بکه‌ین .
جا له‌کۆتاییدا روو له‌خوداى عه‌زیز ده‌که‌ین و ده‌ڵێین :
[ اللهم انت العزيز اعزنا وانت المعز اعزنا وانت الرحمن فارحمنا يا ارحم الراحمين إنّك على كل شئ قدير ]

