سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
25 – الـمُـــذِلْ
ناوێکه له‌ناوه دڵته‌زێنه‌کانى خواى گه‌وره ، که‌هۆشیاران هه‌موو ده‌م له‌به‌ریه‌وه سام گرتوون ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه - ژلّ -ه واته زه‌لیلى و ملکه‌چى .
المژل : واته خواى گه‌وره سه‌رشۆڕکه‌رو زه‌لیل که‌رى دوژمنانیه‌تى ، وه‌ده‌سه‌لآتی ته‌واویشی هه‌یه له‌م کاره‌دا نه‌ک ته‌نیا هه‌ر له‌دونیادا به‌ڵکو له‌رۆژى دواییشدا، وه‌ئه‌م ده‌سه‌لآته‌ى خوا به‌رامبه‌ر به‌ناحه‌زانى هیچ کاتێک و ماوه‌یه‌ک که‌موکوڕی تێناکه‌وێ ، هه‌رکاتێ هه‌ر کارێ خۆی بیه‌وێ ئه‌نجامى ده‌داو ، هۆیه‌کانى سایکۆلۆجى کارى لێناکا - وه‌کو خزمایه‌تى یا هاو نه‌ته‌وایه‌تى یا هاونیشتمانێتى ، .. هتد . - چونکه خواى پاک و بێگه‌رد دووره له‌مانه ، وه‌به‌خواست و ویستى خۆی که‌پڕه له‌دانایی و زانایی ، هه‌رکه‌سێکی بیه‌وێ زه‌لیل و سوک و ریسواى ده‌کا .. وه‌خواى گه‌وره هه‌رچى له‌سه‌ر زه‌وى هه‌یه - وه‌ک نیعمه‌تانێک - زه‌لیلى به‌رده‌ستی به‌ره‌ى ئاده‌میزادی کردوه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ الأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ ڕزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ] الملک : ١٥ . واته هه‌ر خواى گه‌وره‌یه زه‌وى بۆ مایه‌سه‌رو زه‌لیل کردوون له‌پێچ و په‌ناو رێگاکانیدا بگه‌ڕێن و، له‌رزق و رۆزى بخۆن ، وه‌گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا خَلَقْنَا لَهُمْ مِمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَنْعَامًا فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ(71) وَذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ ] ی‌س : ٧١ - ٧٢ . واته : ئایا نابینن ئێمه به‌دیمان هێناوه بۆیان ئه‌و ئاژه‌لآنى واله‌ژێر ده‌ستمانه‌وه خۆیان بوینه‌ته خاوه‌نیان ، وه بۆمان زه‌لیل کردوون هى وایان تیایه سوار ده‌بن هى وایان هه‌یه ده‌یخۆن .. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى به‌هه‌شتیانه‌وه ده‌فه‌رموێ : [وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلاَلُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلاً ] الانسان : ١٤ . واته : لق و پۆپى ده‌رخته‌کان بوینه‌ته سێبه‌روو به‌روبومه‌کانیان شۆڕبۆته‌وه تابه‌بێ ئه‌رک و زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستی بهێنن و لێی بخۆن .. هه‌روه‌ها خواى بێ هاوتا ئیمانداران ریسوا‌و زه‌لیل ناکات له‌رۆژى دواییدا وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ وَلاَ يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلاَ ذِلَّةٌ أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ] یونس : ٢٦ . واته : بۆ ئه‌وانه‌ى که‌چاکه‌کارن و خاوه‌ن ئیمانن پاداشى چاکه به‌زیاده‌وه ئاماده‌یه ، وه‌رویان تاڵى و زه‌لیلى پێوه دیار نىیه ، به‌پێچه‌وانه‌ى بێ باوه‌ڕانه‌وه که‌ڕویان ترش و تاڵ و مرچ و مۆنه .. خواى گه‌وره باسی سیفه‌تێکى ئیمانداران ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : [ .. أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِڕينَ .. ] مائده : ٥٤ . واته ئیمانداران له‌به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه گوێ رایه‌ڵ و مل که‌چن ،به‌لآم له‌به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕان و کافرانه‌وه به‌تواناو به‌عیززه‌تن .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ..] یونس : ٢٧ . واته ئه‌وانه‌ی کاری گوناهباری ده‌نوێنن ئه‌وه پاداشی خراپکاری به‌هاو وێنه‌ى خۆى بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌شه‌که‌تى و ماندوێتىو زه‌لیلیش به‌شیانه .
خواى گه‌وره (جل جلالة) وه‌کو رێگاى عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى روون کردۆته‌وه که‌له‌به‌رنامه‌ی پێشوو باسمان کرد رێگای زه‌لیلى و ریسواییشی باس کردووه وه‌کو ره‌حمه‌تێک تاکو ئاده‌میزاد خۆى لێبپارێزێ و لێی دووربکه‌وێته‌وه ..
خواى گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ریسوا ده‌کات که‌پشت له‌به‌رنامه‌و یاساکه‌ى ده‌که‌ن و، خۆیان و شوێن و پله‌یان و سنوریانیان بیرچۆته‌وه‌و فه‌رامۆشیان کردووه ، سیفه‌تێ یا چه‌ند سیفه‌تێ که‌هه‌ر شایه‌سته‌ى خوایه‌و به‌س، که‌چى ده‌یده‌نه پاڵ مه‌خلوق و به‌دیهێنراو، رێزی خوا لاى خۆیان ناگرن و دایده‌به‌زێنن بۆ ئاست به‌دیهێنراوو مه‌خلوق وه‌رێزو پله‌و پایه‌ى مه‌خلوق و به‌دیهێنراو ده‌گه‌یه‌ننه ئاستى پله‌و پایه‌ى خوایه‌تى که‌ئه‌مه هه‌ڵوێستانی نادروستن چونکه خواى گه‌وره له‌پله‌ى خوایه‌تى خۆى روو له‌که‌م و کوڕی ناکات، وه‌ئه‌وه‌ی دان به‌پله‌و پایه‌ى خوا نه‌نێ ، ئه‌وه سه‌رى له‌خۆى و شوێنکه‌وتوانی شێواندووه‌و، به‌ره‌و دونیاى گومڕایی و ریسوایی و زه‌لیلى ملى ناوه‌و ده‌یان بات ، سروشت و خواسته‌کانى ئاده‌میزاد غه‌ریزه‌ی ئولوهێتى و په‌رستراوێتى هه‌ڵده‌گرێ کاتێ که‌شه‌یتان فووى پیسی خۆی تیا بکات، به‌رگ و کالآی بایى بوون و لوت به‌رزى ده‌پۆشێ و، ئاست و پله‌ى خۆی لێ وون ده‌بێ و، خۆى لێ ده‌بێ به‌تاکه فه‌رمانڕه‌وا ، له‌سه‌ر خواستى ئه‌وه عه‌زم و جه‌زم ده‌کات که‌خه‌ڵک و مه‌ردوومان ناچاری گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانى هه‌واو ئاره‌زووى خۆی بکات ، یا قه‌ناعه‌تیان پێ‌بکات، یا نه‌فس و گیانیان بکرێ ، یا مه‌صڵه‌حه‌ت و کاروباری ئیدارى‌و به‌ڕێوه‌بردنیان ده‌به‌ستێته‌وه به‌و فه‌رمان و حوکمه‌ى که‌هه‌ڵقولآوی بیر‌و هۆش و هه‌واو ئاره‌زوویه‌تی له‌ئاست ئه‌م راستیه بێئاگایه ، یا خۆى گێل ده‌کات راستیه بێئاگایه یا خۆى لێگێل ده‌کات که‌فه‌رمان ره‌وایى مافێکى خودایه‌و هه‌ر شایه‌سته‌ى ئه‌وه، خوا هه‌ر خۆی حاکمه ، ئه‌و مافه‌ى به‌که‌س نه‌داوه ، چونکه ماناى ئولوهیه‌تى و په‌رستراوێتى ته‌واو ده‌کات ، وه‌کو ره‌حمه‌ت خواى گه‌وره ئاده‌میزاده‌کانى نه‌جات داوه یارێگاى نه‌جاتىو رزگارى بۆ وێنه‌و ره‌سم کێشاون، له‌وده‌رده کوشنده‌یه که‌مایه‌ى فووى شه‌یتانیه‌و سه‌رئێشه‌و سنور به‌زاندنێکه که‌مایه‌و ئه‌نجامى به‌هیلاک چوون و زه‌لیل بوونى ئاده‌میزاده‌کانه ، وه‌ئه‌م هه‌موو گێچه‌ڵ و شه‌ڕو ناکۆکیانه‌ى که‌مایه‌ى کاول بوون و له‌ده‌ست چوونی کامه‌رانىو سه‌عاده‌ته له‌هه‌موو دونیادا، گشتى له‌ئه‌نجامی داواکردنی فه‌رمان ڕه‌وایێتىیه، له‌لایه‌نى که‌سانێکى نه‌فس نه‌خۆش و خوانه‌ناس، که‌ناڕاسته‌وخۆ داواى فه‌رمان ره‌واێتى و حاکمێتى ده‌که‌ن، که‌سیفه‌ت و مافێکى خودایىیه‌و هه‌ر شایه‌سته‌ی ئه‌وه که‌سێکىتر ئه‌م ده‌وره‌ى پێنایێ چونکه ده‌بێ به‌مایه‌ی تێک چوونی سروشتى ژیانى ئاده‌میزاد و کاول بوونی ژینگه‌که‌ى ، هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌مایه‌ى له‌ده‌ست چوونی کامه‌رانى و به‌ختیاری ، سه‌ره‌ڕای زه‌لیل و ریسواییه‌کى هه‌تا هه‌تایی له‌لایه‌نى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان ، وه‌کو خواى گه‌وره شکۆمه‌ندى و عیززه‌ت ده‌دات به‌به‌نده دڵسۆزه‌کانى له‌هه‌مان کاتیشا ریسوایی و زه‌لیلى ده‌دا به‌سه‌رو گێلاکى په‌رستراوه وێڵ و ناله‌جێیه‌کان ، له‌گه‌ڵ شوێن که‌وتوو به‌نده‌کانیان به‌هه‌موو جۆر‌و نه‌وعیانه‌وه ..
ئه‌وه‌ی شایانى باس بێ پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) خه‌ڵکیان بۆ ژێر رکێفی هه‌واو ئاره‌زووى خۆیان بانگ نه‌کردووه، به‌ڵکو بانگیان کردوون بۆ ئه‌وه‌ی خواى گه‌وره‌یان پێ بناسێنن و بۆیان روون که‌نه‌وه که‌خواى گه‌وره ته‌نها حاکمى موتڵه‌قه‌و فه‌رمان ره‌وایێتى هه‌ر شایه‌سته‌ى خۆیه‌تى ، وه‌ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمان ڕه‌واێتى خواى گه‌وره رازى نه‌بێ ئه‌وه لێى رازى نابێ و زه‌لیل و ریسواشی ده‌کات له‌دونیاو قیامه‌تدا ،وه‌کو خواى گه‌وره ئه‌م مێژووه دێرینه‌ى ئاده‌میزادمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه کاتێ که‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگانى روون و ئاشکرا بانگیان کردوون بۆ رێگه‌ى خودا جائه‌وه‌ی پشتى تێکردبێ ئه‌وه خۆی تووشی زه‌لیلى و ریسوایى کردووه، وه‌کو یه‌کێ له‌م گه‌لانه ، گه‌لی حه‌زره‌تى نووح بووه که‌له‌ئه‌نجامی گوێ نه‌دانیان به‌پێغه‌مبه‌ریان تووشی زه‌لیلى و ریسوایى و فه‌وتان هاتوون ، وه‌خوای گه‌وره گشتیانی له‌ئاوا نقوم کرد ته‌نها حه‌زره‌تی نوح و ئیمانداره‌کان نه‌بێ .. هه‌روه‌ها گه‌لی (عاد) که‌خواى گه‌وره حه‌زره‌تى هودی له‌ناویانا کرده پێغه‌مبه‌رو بانگیانى ده‌کرد بۆلاى خوداى گه‌وره‌و په‌یامه‌که‌ى ، زۆر ئامۆژگاری جوان و به‌جێی کردن به‌لآم بێ سوود بوو ، جا له‌ئه‌نجامی پشت کردنیان له‌په‌یامه‌که‌ى خودا ، ریسوا‌و زه‌لیل بوون و به‌هیلاک چوون ، خواى گه‌وره بایه‌کى زۆر به‌هێزو ساردی به‌سه‌ردا هێنان ، که‌هه‌شت رۆژو حه‌وت شه‌وان به‌رده‌وام داى گرتن که‌بوو به‌مایه‌ى له‌ریشه ده‌رهێنان و فه‌وتانیان ، وه‌کو خواى گه‌وره له‌سوره‌تى هودو سوره‌تى (الحاقة)دا بۆمان باس ده‌کات هه‌روه‌ها گه‌لی پهمود خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رێکى بۆ ره‌وانه کردن که‌ناوی حه‌زره‌تی (صالح) بوو ، زۆر پێیانه‌وه ماندووبوو بۆ راست کردنه‌وه‌یان ، چه‌ندین ئامۆژگاری جوان و موعجیزه‌ى ره‌وشه‌ن و په‌یامى نورینى که‌ڵک و سودیان لێ وه‌رنه‌گرت ، هه‌ر به‌فه‌رمان ره‌وایه‌تى و حاکمێتى خواى گه‌وره رازى نه‌بوون ، هه‌واو ئاره‌زووى خۆیان لێ زل بووه‌و شه‌یتان فووى پیاکردو ئه‌وانیش به‌گێلێتى و نه‌فامى داکه‌وتن تابوو به‌مایه‌ی فه‌وتانیان و هاتنى غه‌زه‌ب و عه‌زابی خودایی، ئه‌وه‌بوو خواى گه‌وره سێ رۆژ پاش راگه‌یاندنی ته‌واو مۆڵه‌تىدان و له‌و سێ رۆژه‌دا خواى گه‌وره حه‌زره‌تى (صالح) و موسڵمانه‌کانى رزگارکردوو ، باقی ئه‌وانى تری دانه به‌ر ده‌نگێکى زۆر گه‌وره که‌هه‌موویان پێی تۆقین و به‌چۆکا داکه‌وتن و به‌ر ریسوایى و زه‌لیل بوون که‌وتن و فه‌وتان .
هه‌روه‌ها گه‌لێکىتر که‌گه‌لی حه‌زره‌تی لوگ بوون خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رێکى بۆ ره‌وانه کردن که‌حه‌زره‌تی لوگ بوو پاش چه‌ندین ئامۆژگاری جوان و به‌ڵگانى رۆشن و ئاشکرا هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر رێباز‌و به‌رنامه‌ى خودا، وه‌ده‌ستیان هه‌ڵ نه‌گرت له‌نێربازىیه‌که‌یان تا ئه‌نجام گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌شایه‌سته‌ى فه‌وتان و به‌هیلاک چوون بن ئه‌وه‌بوو خواى گه‌وره خاکى به‌سه‌ردا ژێراو ژوور کردن و ئه‌وه‌ی له‌ولاو ئه‌ملاش بوو به‌رده‌بارانی کردن ، که‌وتنه به‌ر ریسوایى و زه‌لیل بوونه‌وه ، هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌ل و قه‌ومانىتر له‌وانه‌ى خواى گه‌وره باسى کردوون له‌وانه‌ى خواى گه‌وره باسى نه‌کردوون له‌مێژوو تاریخانى دوور‌و نزیکه‌وه ئه‌وه سونه‌نى خواى گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی پشت له‌به‌رنامه‌و حاکمیه‌تى خواى گه‌وره بکات ئه‌وه خواى گه‌وره (مذلي) ئه‌وه واته سووک و ریسوای ده‌کاو، وه‌تووشی ئه‌وپه‌ڕی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری ده‌کات عه‌زابی جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خیش له‌وێ بوه‌ستێ .. به‌ڵێ ئه‌و باسانه‌ى کردمان له‌سوره‌تی (هود)دا بوو جا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج راکێشان و لێووردبونه‌وه‌بێ له‌کۆتایى به‌سه‌رهاته‌کانا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : [ .. وَمَا هِيَ مِنْ الظَّالِمِينَ بِبَعِيدٍ ] سوره‌تی هود : ٨٣ .
واته : ئه‌و جۆره به‌هیلاک چوونانه له‌و جۆره غه‌زه‌ب و عه‌زابانه له‌سته‌مکاران و زاڵمان دوور نىیه، به‌ڵکو ئه‌نجام و دوا رۆژى ئه‌وانیش ئه‌وها به‌دوو ڕه‌شه، هه‌ڵده‌گرێ هه‌رچین و تاقمێ جۆره میزان و ته‌رازوێکى پێ بێ بۆ جیاکردنه‌وه‌و ناسینی زاڵم و سته‌مکار ، له‌وانه‌یه یه‌کێ بڵێ له‌دونیادا فلآن چین زاڵم و سته‌مکارن یه‌کێتر بڵێ نه‌خێر ئه‌وانه‌ى ئه‌وهاو ئاوانه زاڵم و سته‌مکارن له‌وانه‌یه یه‌کێ تریش بڵێ کاکه ئێوه هیچ کامتان نه‌یپێکاو نه‌یزانی من له‌ئێوه باشتر ده‌زانم که‌زاڵم و سته‌مکاره‌کان کێن و کێ نین، ئابه‌م شێوه‌یه له‌هه‌موو دنیا هه‌ر که‌س و چینه جۆه‌ر پێوه‌رێکى داناوه‌و ئاده‌میزادو کاره‌کانیانى پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ زاڵم و سته‌مکارانى پێده‌ست نیشان ده‌کات .. رێی ده‌چتێ زاڵم و سته‌مکار خۆى پێ له‌هه‌موو که‌س راست تر‌و باشتر بێ ئاوا شه‌یتان سه‌رى لێشێواندبێ .. جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌م پرسیاره‌ش له‌خوداى گه‌وره بکه‌ین بڵێین ئه‌ی خوداى گه‌وره به‌ته‌رازووى و میزانی پڕ حه‌ق و عه‌داله‌تى تۆ کێیه زاڵم و سته‌مکار ، دیاره خواى گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : [ .. وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الظَّالِمُونَ ] المائده: ٤٥ . واته : ئه‌وه‌ی فه‌رمان ره‌واى نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ى خواى گه‌وره دایبه‌زاندووه ئه‌وانه خۆیانن زاڵم و سته‌مکار ، یا به‌مانایێتر ئه‌وه‌ی به‌حاکمایه‌تى خواى گه‌وره رازى نه‌بێ پشت بکات له‌پرۆگرام و به‌رنامه‌ى خودا ئه‌وه خۆی خستۆته دونیای زوڵم و سته‌مکارى ئه‌گه‌ر به‌خۆی بزانێ یا نه‌زانێ.. دیاره زوڵم و سته‌میش نیشانه‌ى به‌ندایه‌تیه‌کى به‌هێزو دڵسۆزییه بۆ شه‌یتان ، له‌هه‌مان کاتیشا که‌وتنه باری زه‌لیلىو ریسوایى بوونه ، چونکه خواى گه‌وره زه‌لیل کاری شه‌یتان و به‌نده‌کانیه‌تی - جا له‌کۆتاییدا داوا له‌خواى گه‌وره ده‌که‌ین که‌گه‌ل و قه‌ومه‌که‌مان له‌زه‌لیلى و ریسوایى و زه‌بونى دوور بگرێ و شکۆمه‌ندى و عیززه‌ت و به‌خته‌وه‌رى پێ ببه‌خشێ ..

