ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مارەیی من موسڵمان بوونی تۆیە(چیرۆك)

مارەیی من موسڵمان بوونی تۆیە(چیرۆك)

نووسینی/هارون نوح طه /كتێبخانه‌ی محوی //// هەواڵێك لە شاری مەدینە بڵاوەی كرد كە گوایە ئافرەتێك بە ناوی غمیصا‌و بووە بە بێوەژن كە بە أم سُڵیْم ناسرابوو خەڵكێكی زۆر بە ئومێدی خوازبێنی ئەو بوون كە ڕەت نەكرێنەوە چونكە ئەوەی أم سلیم لەسەری بوو لە ئاینەكەی، خوازیارەكان لەسەری نەبوون. بۆیە بێ ئومێد دەبوون لێی جگە لە زیدی كوڕی سهل كە ناسراو بوو بە أبو طلحه. كە هەردووكیان لە تیرەی بەنی نەجار بوون واتە خەڵكی مەدینە بوون. أبو طلحه ڕۆیشت بۆ ماڵی أم سُڵیْم. خوازبێنیەكی بە ڕاشكاوی كرد ووتی: ئەی أم سلیم هاتوومە بۆ خوازبێنی تۆ داوات لێ دەكەم ڕەتم نەكەیتەوە.
أم سلیم ووتی: أبو طلحه پیاوی وەك تۆ ڕەت ناكرێنەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی تۆ كابرایەكی كافری منیش ئافرەتێكی موسڵمانم. ئایینەكەم ڕێگرە لەوەی كەوا شووت پێ بكەم.
أبو طلحه ووتی: ئەوە تۆی لە من قەدەغە نەكردووە. أم سلیم ووتی: بڵێ بزانم چی قەدەغە دەكات؟ أبو گلحه ووتی: تەنها دوو شتە زەردەكان (زێڕو زیو) أم سلیم ووتی: ئەی أبو طلحه خواو پێغەمبەری خوا دەكەم بە شاهید لەگەڵا تۆ كە ئەگەر موسڵمان بوویت مارەیی من تەنها موسڵمان بوونی تۆ بێ. وە جگە لەوەش هیچی ترم لەتۆ ناوێ. ئینجا بیری لێ دەكردەوە منیش چاوەڕوانی وەڵام بووم.
أم سلیم پێی ووت: ئەی أبو طلحه چاك بیر بكەوە من تۆ دەناسم كە بیرو هۆشێكی چاك‌و ڕەوات هەیە. چۆن دارێك دەپەرستی كە لە زەوی سەوز بووە. بە هەردووك قاچەكانت بەسەری دەكەویت وە پاشەڕۆی خۆت فڕێ دەدەیتە سەری، ئینجا بانگی دەكەییێ، لە غەیری خوا دەیكەیت بە خوا، دارێكە كۆیلەیەكی حەبەشی بۆت دەتاشێ‌و دروستی دەكات لە وەستایەكانی مەدینە، خەڵكێكیش لە زستاندا بۆ خۆیان دەیسوتێنن. ئەوە چ خوایەكە دەیپەرستی. أبو طلحه ووتی: وازم لێ بێنە با چاك بیر بكەمەوە. ئینجا ڕۆیشت.
بەیانی هاتەوە لای أم سلیم. ووتی: (أشهَدُ أن لا إله إلا الله ۆحدهُ لا شَریكَ له، ۆأشهَدُ أنَّ محمداً رَسول الله) أم سلیم ووتی: ئێستا تۆ موسڵمان بوویت منیش ڕازیم بەوەی كە ببم بە هاوسەری تۆ.
خەڵك باسی أم سلیم یان دەكرد. دەیان ووت: هیچ ئافرەتێكمان نەبینیوە وەكو أم سلیم كەوا مارەییەكەی ئەوها گەورە بێ. چونكە مارەیی یەكەی موسڵمان بوونی أبو طلحه بوو.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز