ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئیمان مەرجە بۆ خواپەرستی (عیبادات)

ئیمان مەرجە بۆ خواپەرستی (عیبادات)

نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی///مرۆڤ بە هۆی ئیمانەوە بەرز دەبێتەوە بەرەو بڵندترین پلە, بەمەش نرخ و بایەخێكی دەست دەكەوێت كە شایەنی بەهەشت بێت, بەڵام ئەگەر رێگای كوفر و بێباوەڕی گرتەبەر, ئەوا بەهۆی ئەو تاریكیەوە كە لەو رێگایەدا هەیە بەرەو نزمترین پلە دادەبەزێتە خوارەوەو, دەكەوێتە بارێكی ئەو تۆ كە وای لێدەكات شیاوی دۆزەخ بێت.                                                                      
   بەرزبوونەوەی راستەقینەی مرۆڤ لەوەدایە كە دڵ و, رۆح و, نهێنی و, ژیری و, بگرە ئەندێشەو, گشت ئەو هێزانەی پێی بەخشراون, هەموویان رووەو ژیانی هەمیشەیی ئاراستە بكات و, هەریەكەیان كاری تایبەتی خۆی  لەو عیبادەت و پەرستشەی لەگەڵیدا دەگونجێت, بخاتەكار .                     
   پێشەوا شافیعی دەڵێت: ئیمان كردار و گوفتارە زیاد دەكات و كەم دەكات, بە عیبادەت و گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی خوای گەورە, زیاد دەكات, بە كردنی تاوان و خراپە و گوێڕایەڵی نەكردنیشی كەم دەكات, لە چەندەها ئایەت و فەرمودەدا ئاماژە بەم راستیە كراوە: خوای گەورە دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (4)} [الفتح] واتە: ئەو خوا زاتێكە ئارامی دابەزاندۆتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بكات لەگەڵا ئەو ئیمانەی كە هەیانە, تەنها هی خوایە سەربازانی ئاسمانەكان و زەوی وە هەمیشە خوا زانای كاردروستە.                      
   هەروەها دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ (17)} [محمد). واتە: ئەو كەسـانەی هیدایەتیان وەرگـرتووە (خوا) شـارەزاییان زیاد دەكات و تەقوا و پارێزكاریان پێ‌ دەبەخشــێ‌.
  * موعازی كوڕی ئەنەسی جوهەنی ئەویش لە باوكیەوە گێڕاویەتەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَنْ أَعْطی لِلَّهِ ۆمَنَعَ لِلَّهِ ۆأَحَبَّ لِلَّهِ ۆأَبْغَچَ لِلَّهِ ۆأَنْكَحَ لِلَّهِ فَقَدْ اسْتَكْمَڵ إِیمَانَهُ) .
واتە: هەركەسێك ببەخشێت لە پێناوی خواو, دەست بگرێتەوە لەبەر خودا, خۆشەویستی لەبەر رەزامەندی خودا بێت, رق و كینەشی هەر لەبەر رەزامەندی خوا بێت, لەبەر رەزامەندی خوا ژن بێنێ, ئەوە ئیمانی تەواوە.
  * ئیمام عومەر رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێت: رۆژێك لە خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دانیشتبووین, لە ناكاو پیاوێك پەیدا بوو, جل و بەرگێكی زۆر سپی لەبەردا بوو, مووی زۆر رەش بوو, هیچ نیشانەی سەفەری پێوە دیار نەبوو, چونكە ئەو كەسەی سەفەری بێت و لە دەشت و بیابانەوە بێت تەپ و تۆزی لێدەنیشێت جل و بەرگەكەی وا بە سپێتی نامێنێتەوە, مووی ریش و سمێڵی بەو رەشیە نامێنێتەوە, كەس لە ئێمە نەیدەناسی, هات و زۆر لە نزیك پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم دانیشت, بە شێوەیەك ئەژنۆی نا بە ئەژنۆی پێغەمبەرەوە, هەردوو دەستی لەسەر هەردوو رانی دانا پاشان وتی: ئەی موحەممەد پێم بڵێ ئیسلام چییە؟ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: ( الإسلامُ: أنْ تَشْهدَ أنْ لا إلهَ إلاَّ الله وأنَّ مُحمَّداً رسولُ الله ، وتُقیمَ الصَّلاەَ ، ۆتُۆتِێ الزَّكَاەَ ، ۆتَصومَ رَمَضانَ ، ۆتَحُجَّ البَیتَ إن اسْتَطعْتَ إِڵیْهِ سَبیلاً ) . واتە: ئیسلام ئەوەیە: شایەتی بدەیت كە هیچ كەس شایەنی پەرستن و خوایەتی نییە جگە لە(الله) نەبێت, هەروەها شایەتی بدەیت موحەممەد پێغەمبەری خوایە, نویژ بكەیت, رۆژووی مانگی رەمەزان بگریت, حەج بكەیت ئەگەر توانات هەبوو, وتی: راستت فەرموو. ئێمەش سەرمان سوڕمابوو, لەوەی پرسیار دەكات و بەڕاستی دەزانێت و تەسدیقیشی دەكات, ئینجا وتی: ئیمان چییە؟ فەرمووی: ( أنْ تُۆمِنَ باللهِ ، ۆمَلائِكَتِهِ ، ۆكُتُبهِ ، ۆرُسُلِهِ ، ۆالێوْمِ اڵاخِر ، وتُۆْمِنَ بالقَدَڕ خَیڕهِ ۆشَرِّهِ ) . واتە: ئەوەیە ئیمان بهێنی بە خواو بە مەلائیكەكانی و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی و رۆژی قیامەت و بە قەزاو قەدەر بە چاك و خراپیەوە. وتی راستت فەرموو. ئینجا وتی: ئەی ئیحسان چییە؟ فەرمووی: (أنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأنَّكَ تَرَاهُ فإنْ ڵمْ تَكُنْ تَرَاهُ فإنَّهُ ێرَاكَ)  . واتە: ئەوەیە خوا بپەرستیت وەك ئەوە چاوت لێی بێت, خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینی ئەو تۆ دەبینێت. لە كۆتایی فەرموودەكەدا هاتووە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بە عومەری فەرمووە: ئەوە جوبرەئیل بوو, هاتبوو فێری دینەكەتان بكات.                                                                   
    بەڵێ ئیمان و كردەوەی چاكە مەرجن بۆ ژیانی ئاسوودەیی دنیا و قیامەت: {مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (97)} [النحل]  واتە: هەر ئیماندارێك كردەوەی چاك بكات چ نێر بێ یان مێ, لە دنیادا بە شادی و كامەرانی دەیژێنین, لە قیامەتیشدا بە گەلێك باشتر لەوەی دەیانكرد پاداشتیان دەدەینەوە.  
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز