سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٦ – السـمـیــع
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى ریسواکارى زاڵمان و سته‌مکاران ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه - سمع -ه واته بیستن و گوێ لێبوون ، (47) جار ئه‌م ناوه له‌قورئاندا هاتووه که (45) جاریان سیفه‌ته بۆ خواى گه‌وره واته بێجگه له‌ئایه‌تى (24) سوره‌تى هودو ئایه‌تى (2) له‌سوره‌تى الانسان نه‌بێ .
السمیع : واته خواى گه‌وره بیسه‌ره به‌هه‌موو ئاواز‌و ده‌نگێ یا به‌مانایێتر واته بیسه‌رى بێسنوره ، به‌جۆرێک که‌گوێی له‌هه‌موو ده‌نگێکه ، وه‌کو ئاده‌میزاد نىیه سنورێکى هه‌بێ ، زۆر ده‌نگ لێیه‌وه به‌ده‌ربێو ، له‌یه‌ک کاتدا دوو ده‌نگ یا زیاتر نه‌بیستێ و لێک نه‌کاته‌وه ..
خواى گه‌وره گوێی له‌ده‌نگى به‌رز ده‌بێ و ، وه‌گوێی له‌ده‌نگى نزم ده‌بێ هه‌رچه‌نده ئاده‌میزاد لێی بێخه‌به‌ربێ ته‌نانه‌ت ده‌نگى پێی مێرووله‌یێ له‌شه‌وێکى تاریکا لاى خوا ئاشکراو دیاره ، وه‌خوا گفتوگۆى به‌دیهێنراوه‌کانى ئه‌بیستێ و لێیان تێئه‌گات - جا چ باڵنده‌کان بن یا زینده‌وه‌ره ورده‌کان بن یا جۆراو جۆری ماسیه‌کانى بن ده‌ریا بن یا په‌ریان بن یا ده‌نگى ئاده‌میزاده‌کان بن جا به‌هه‌ر زمانێکه‌وه بدوێن و یا قسه بکه‌ن .
به‌کورتى هه‌ر ده‌نگێ له‌ئه‌زه‌له‌وه تا ئه‌به‌د هه‌بێتن له‌بیستن و تێگه‌یشتنى خواى گه‌وره به‌ده‌ر نىیه‌و به‌ده‌ر نابێت ، وه‌زانیارى هه‌یه به‌چه‌ندو چۆنی ئه‌و ده‌نگه له‌پێش ده‌ربڕینیدا وه‌هیچ هێزو ده‌سه‌لآتێ وه‌یا هیچ زانست و زانیاریێ رێ له‌زانست و زانیارى خواى گه‌وره ناگرێت و قه‌ده‌غه‌ى بۆ ناکرێ له‌هیچ روو لایه‌نێکه‌وه ..
خواى په‌روه‌ردگار له‌باره‌ى بیستنى ده‌نگى ئاده‌میزاده‌وه ده‌فه‌رموێ : [ .. مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلاَثَةٍ إِلاَّ هُوَ رَابِعُهُمْ وَلاَ خَمْسَةٍ إِلاَّ هُوَ سَادِسُهُمْ وَلاَ أَدْنَى مِنْ ذَلِكَ وَلاَ أَكْثَرَ إِلاَّ هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ] المجادله : ٧ .
واته : رونادا هیچ سێ که‌سێ چپه چپ بکه‌ن ئیللا خوا چواره‌میانه وه‌هیچ پێنج که‌سێ نیه چپه بکه‌ن ئیللا خوا شه‌شه‌میانه ، وه‌نه‌له‌م ژماره‌یه که‌متر وه‌نه‌زیاتر ئیللا خوا واله‌گه‌ڵیانا جا له‌هه‌ر شوێن و مه‌کانێ بن ، پاشان هه‌واڵیان پێ ده‌داته‌وه‌و ئاگاداریان ده‌کات به‌کرده‌وه‌کانى ئه‌نجامدراویان له‌رۆژى قیامه‌تدا، بێگومان خوا به‌هه‌موو شتێ زانا‌و ئاگاداره ..
خواى میهره‌بان خۆى ئامێری بیستن و تێگه‌یشتنى داوه به‌مه‌خلوقه‌کانى گه‌ر ئاره‌زوو بکا لێیان ده‌سێنێته‌وه چونکه سه‌رچاوه‌ی بیستن و ئاگاداری لاى خۆیه‌تى ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنْ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالأَبْصَارَ .. ] یونس: ٣١.
واته : پێیان بڵێ ئه‌وه کێیه رزق و رۆژیتان ده‌دا له‌ئاسمان و له‌زه‌ویدا هه‌روه‌ها ئه‌وه کوێیه کردونی به‌خاوه‌نی بیستن و بینین ؟ واته خواى په‌روه‌ردگاره، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [..وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَاڕهِمْ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] البقره : ٢٠.
واته گه‌ر خواى گه‌وره خواست و ویستى لێبێ گوێچکه‌و چاویان لێ ده‌سێنێته‌وه ، بێگومان خواى میهره‌بان له‌سه‌ر هه‌موو شتێ به‌توانایه .. وه‌خواى پاک و بێگه‌ردو بیسه‌ر فێرمان ده‌کا که‌به‌م سیفه‌ته‌وه - وه‌کو سیفه‌ته‌کانىتر - لێی بپاڕێینه‌وه ، وه‌کو به‌زمانى حه‌زره‌تى ابراهیم (عليه الصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ : [..رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] البقره : ١٢٧ .
واته کاتێ که‌ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی کوڕیا خانووی که‌عبه‌یان نوێ کرده‌وه‌و فه‌رموویان په‌روه‌ردگارا لێمان وه‌رگره ، به‌جێی رازى بوونی خۆت به‌ڕاستى تۆ بیسه‌رو زانای..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره پاڕانه‌وه‌که‌ى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریامان (على نبينا وعليه الصلاة والسلام) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [ هُنَالِكَ دَعَا زَكَڕيَّا رَبَّهُ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ ] ال عمران: ٣٨ .
له‌و کاته‌ى که‌حه‌زره‌تی زه‌که‌ریا سه‌ردانی حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مى کرد (سةلام و رةحمةتى خواى طةورةيان لىَبيَ) رۆزى و رزقێکى باش و نایابى له‌لا دێت، فه‌رمووی ئه‌ی مه‌ریه‌مه ئه‌م رزق و رۆزیه‌ت له‌کوێ بوو ؟ ووتی له‌لایه‌نى خواى گه‌وره‌وه پێم به‌خشراوه به‌ڕاستى خواى گه‌وره رزق و رۆزى ده‌به‌خشێ به‌بێ ژماره‌و حیساب بۆ که‌سێ خواستی لێبێ .. له‌و کاته حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا که‌ئه‌و رێز‌و به‌هره‌یه‌ى مه‌ریه‌مى دیت ، زۆرتر ئومێدی بوژایه‌وه‌و ئاسۆى ئاواتی فراوانتر بوو رووى کرده خودا‌و پاڕایه‌وه‌و ووتى په‌روه‌ردگارا پێم ببه‌خشه له‌لایه‌نى خۆتى به‌خشنده‌وه وه‌چه‌و نه‌وه‌یه‌کى باش و پاک و پیرۆز، به‌ڕاستى تۆ بیسه‌رى دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وانی .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ئه‌مر به‌پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لاَ يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلاَ نَفْعًا وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] المائده : ٧٦ . واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا پێیان بفه‌رموو ئایا ئێوه به‌ندایه‌تى غه‌یری خودا ده‌که‌ن که‌سوودو زیانى بۆ ئێوه له‌ده‌ست نىیه‌و، هه‌ر خواى گه‌وره‌یه سه‌رچاوه‌ی خێر‌و بێرو زه‌ره‌رو زیانه هه‌ر خۆى بیسه‌رى هه‌موو ده‌نگێکه‌و زانایه به‌هه‌موو راز‌و نیازێکا ،هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [خُذْ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْڕضْ عَنْ الْجَاهِلِينَ(199)وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ] الاعراف : ١٩٩ - ٢٠٠ .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () لێبورده‌و ئاسان کاربه له‌کارو فه‌رمانه‌کانت ، وه‌ئه‌مرو داواکانت بخه‌ڕووی چاکردنی عورف و عاداته‌وه له‌رێگه‌ى خووره‌وشتى جوان و مامه‌ڵه‌و رێک و پێکى شه‌ریعه‌ته‌وه، له‌و هۆو هۆکارانه‌ى مایه‌ى یه‌کترناسینى خه‌ڵک و مه‌ردوومن، وه‌ئه‌گه‌ر شه‌یتان تیخ تیخه‌ى داىو ویستى له‌رێگه‌ى راست بترازێنێو لات به‌رێ، فریاى خۆت که‌وه‌و په‌نا به‌خوا بگره، به‌ڕاستى خواى گه‌وره ئاگاداره‌و وه‌بیسه‌رو زانایه به‌هه‌موو کار‌و ده‌نگی له‌گشت دونیایا .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَأَخَذَهُمْ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ(52)ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيم ] الانفال : ٥٣ .
واته وه‌کو ده‌ست و پێوه‌ندو بۆره پیاوانی فیرعه‌ونى ، وه‌ئه‌وان که‌سانه‌ى پێش ئه‌وانیش بێباوه‌ڕبوون به‌ئاین و به‌رنامه‌ى خوداىو، پشتیان کرد له‌حه‌ق و راستى، به‌مه‌وه که‌وتنه دونیای زوڵم و گوناهو تاوانکاری ، جا خواى گه‌وره قه‌لآچۆى کردن و ئه‌ژنۆى شکاندن و ته‌فرو تونایانى کردن ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره زۆر به‌هێزه‌و تۆڵه‌ى سه‌خته‌و عیقاب و عه‌زابی به‌تینه ، ئائه‌وه‌یه سونه‌نى خواى گه‌وره به‌ڕاستى و بێگومان خواى گه‌وره خێر‌و بێری نیعه‌ت و به‌هره‌یێ که‌به‌خشیبێتی به‌گه‌ل و قه‌ومێ لێیان تێک نادا‌و لێیان ناگۆڕێ تاکو ئه‌وان به‌خۆیان له‌خۆیان نه‌گۆڕن و تێک نه‌ده‌ن ، به‌وه‌ى پشت له‌حه‌ق و ڕاستى ده‌که‌ن و به‌دواى وێڵى و گومڕایى ده‌که‌ون و سه‌ره‌نجام سه‌ریان لێ ده‌شێوێ و به‌ده‌ستى خۆیان دونیا‌و قیامه‌تى خۆیان کاول ده‌که‌ن و خاپووری ده‌که‌ن .. وه‌بزانن به‌ڕاستى خواى گه‌وره بیسه‌رى هه‌موو ده‌نگ و ئاوازێکه، حاڵی هه‌موو مه‌به‌ست و نیازێکه، زانایه به‌هه‌موو وێڵ و گومڕایێکه، تێکده‌ری ماڵی هه‌موو تاوانبارێکه ، له‌قورئانا (47) جار ناوى خودا هاتووه به (السميع) هه‌ر ئایه‌ته‌ى که‌ده‌یخوێنیه‌وه دونیایێکى فراوانی ماناى ئه‌و ناوه‌ت بۆ روون ده‌کاته‌وه‌و سه‌ره‌نجام حاڵیت ده‌که‌ن که‌بیسه‌ری خواى گه‌وره هیچ سنور‌و مه‌ودایێکى بۆ نیه ،وه‌هیچ هه‌ست و نست و پسته پست و بێنه‌و به‌رده‌یێ نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی بیستن و بینینى خواى گه‌وره‌بێ ..
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : [ قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ وَإِلاَّ تَصْڕفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُنْ مِنْ الْجَاهِلِينَ(33)فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] یوسف : ٣٣ - ٣٤ .
واته ووتى په‌روه‌ردگارا به‌پاکێتى و له‌ژێر ره‌زامه‌ندى تۆ له‌به‌ندیخانه‌بم لام خۆشترو باشتره له‌وه‌ی ئه‌وان داوام لێده‌که‌ن که‌پیسىو پۆخڵى و به‌ره‌ڵلآیىیه‌وه، ئه‌گه‌ر فڕوفێڵ و مه‌کرى ئه‌و خانمانه‌م لێ لانه‌ده‌یت ، وه‌کۆمه‌کى و یارمه‌تیم نه‌ده‌یت ، بارى پیلان و ئۆینیان نابه‌م و تێی ده‌که‌وم و مه‌یلم ده‌کێشن به‌لاى خۆیانا ، جاسه‌ره‌نجام ده‌که‌ومه ناو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی مێ بازانى نه‌فام و جاهیلیه‌وه، جا په‌روه‌رده‌گار به‌وه‌لآمی هاته‌وه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌که‌ى قه‌بووڵ کردوو ، هه‌موو مه‌کرو پیلانه‌کانیانى پووچه‌ڵى کرده‌وه‌و، حه‌زره‌تى یوسفى به‌پاکى پاراست و پله‌و پایه‌و ره‌زامه‌ندێتى خۆى پێبه‌خشی ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره بیسه‌رى ده‌نگی که‌سانێکه که‌هانای بۆ ده‌به‌ن و په‌ناى پێده‌گرن ، وه‌زانایه به‌حاڵى خواناسان و فڕوفێڵی نه‌فامان .
له‌عه‌بدوڵلآی کوڕی زوبه‌یر ده‌گێڕنه‌وه (خوا ليَيان رازى بيَ) ده‌فه‌رموێ : وه‌فدێ له‌به‌نى ته‌میم هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر () . جاحه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌کر عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستى کرد که‌قه‌عقاعى کوڕی مه‌عبه‌د بکه گه‌وره‌و ئه‌میریان ، وه‌ئیمامى عومه‌ر فه‌رمووی ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا () ئه‌قره‌ع کوڕی حابیس بکه به‌گه‌وره‌یان جا حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌کر پێی ناخۆش بوو دڵگران بوو ووتی ئه‌ى عومه‌ر تۆ هه‌ر مه‌به‌ست و نیه‌تت به‌ربه‌ره‌کانێتى من بوو له‌م قسه‌یه‌دا ، ئیمامی عومه‌ریش ووتی : شتی وام مه‌به‌ست نه‌بووه ، جاکه‌وتنه هاوردو بردی قسه‌وه‌و ده‌نگیان لێ به‌رزبووه‌وه ، له‌و کاته‌دا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه که‌خواى گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رموێ : [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ] الحجرات : ١ .
واته : ئه‌ى که‌سانێ که‌ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه هیچ کاری سه‌ربه‌خۆ مه‌هاونه پێش حوکم و فه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودا ، وه‌یا به‌مانایێتر به‌بێ وه‌رگرتنی ئه‌مرو فه‌رمانى خودا‌و پێغه‌مبه‌ر هیچ حوکم و کارێ مه‌که‌ن ، یاخود مه‌که‌ونه پێش خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه له‌ئه‌مرو فه‌رمانا سه‌رپێچى له‌فه‌رمانه‌کانیان مه‌که‌ن ، وه‌بزانن خوداى گه‌وره خۆی به‌حاڵی هه‌موو گه‌ل و کۆمه‌ڵێ حاڵىیه، هه‌ر خۆی ده‌زانێ چیان بۆ باشه‌و چیان بۆ خه‌راپه‌و هه‌ر خۆی شایه‌سته‌ی داڕێژتنی یاسا‌و قانونه هه‌ر خۆی دانه‌ری به‌رنامه‌و پرۆگرامى ژیانه .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره په‌روه‌ردگار له‌سوره‌تی (النساء) دا له‌ئایه‌تى (58)دا ده‌فه‌رموێت : [إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ] النسا‌و : ٥٨ .
واته : بێگومان خوداى گه‌وره ئه‌مرو فه‌رمانتان پێده‌دات ئه‌مانه‌ت بپارێزین و بیده‌ین به‌خاوه‌نى شه‌رعى خۆى، وه‌کاتێ فه‌رمان ره‌واییتان کرد له‌به‌ینى خه‌ڵک و مه‌ردووما به‌پێی به‌رنامه‌ی خواى گه‌وره ره‌فتار بکه‌ن که‌پڕیه‌تى له‌عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌رێتى وه‌مافى هه‌موو که‌س ده‌پارێزێ و حه‌قی که‌س ناخورێ تێیدا ، به‌ڕاستی خوداى گه‌وره باشترین و جوانترین ئامۆژگاریتان ده‌کا به‌په‌یامه پیرۆز‌و به‌رزه‌که‌ى، به‌ڕاستی خۆی حاڵىیه‌و تێ ده‌گات و ده‌بینێ و ده‌زانێ که‌باشترین و چاکترین ئامۆژگاریتان بکات و به‌رنامه‌و یاساتان بۆ داڕێژێ و به‌هره‌مه‌ندتان بکات پێیه‌وه ..
له‌کۆتاییدا رووه‌و خواى گه‌وره‌و په‌روه‌ردگار ده‌ڵێن : ربنا تقبل منا إنک انت السمیع العلیم وتب علینا انک انت التواب الرحیم ..

