سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هێزی زمان (له قورئاندا)
نووسینی/سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر/// زمان هۆكاری بنەڕەتیە بۆ پەیوەندیكردن بەوانی ترەوە و دروستكردنی كاریگەری لەسەریان، لەبەرئەوەیە بەشێكی گرنگە لە هێزی كەسێتی. لە زانستی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری)دا زمان ڕۆڵێكی گەورە دەبینێت لە دووبارە بەرنامەڕێژكردنەوەی بیروبڕوا و هزرەكان.
زۆر لە خەڵك گرفتاری كێشەی "ورد دەربڕین"ن لەوەی دەیانەوێت. كەسێك دەبینی هزرگەلی زۆری هەیە، وەلێ كاتێك دەیەوێت بدوێت نازانێت پێویستە چی بڵێت، یاخود لەوانەیە لەیادی بچێت دەیەوێت چی بڵێ یان لەو وتەیەیدا ڕاڕایە... باشە ڕێگای گونجاو كامەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ناڕەحەتیە كە كەسێتی و كاریگەری لەسەر ئەوانی تر لاواز دەكات؟
دەیان جار نەمتوانیوە گوزارشت لەوە بكەم كە دەمەوێت بیڵێم، زۆرجار ڕاڕا و دوودڵ بووم لە وتنی دەستەواژەگەلێكی زۆر و هەندێجار لە هەندێك هەڵوێستدا دوودڵ بووم. لەوكاتەدا چارەسەرێكی گونجاوم نەدۆزیوەتەوە وێڕای ئەوەی ژمارەیەك كتێبی دەروونناسیم خوێندبووەوە.
لەڕاستیدا هەنووكە ڕێگایەكی نایابم بۆ دەستخستنی زمانێكی دروست و بەهێز دۆزیوەتەوە، ئەویش لەبەركردنی قورئانی پیرۆزە.
لەكاتی لەبەركردنی قورئاندا تێبینی خۆمم دەكرد، كاتێك ئایەتەكان دووبارە دەكەمەوە زمانم پتر نەرمونیان و زیاتر دەربڕ دەبێت.. قورئان هێزێكی مەزنی گوزارشتكردنت دەداتێ، پەروەردگار دەفەرموێت:{إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا (9)} [الإسراء] واتە: بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاكترین ڕێگا و ڕێباز و بەرنامە.
كەواتە قورئان هەر كەموكوڕییەك كە گرفتاریتی چارە دەكات. ئەم قسەیەم لە ئەزموونی دڵنیایی خۆمەوە دەكەم.
لەو گومانەدام ئەو بەرنامەڕێژییەی خوای گەورە مرۆڤی لەسەر بەدیهێناوە لە قورئانی پیرۆزدا هەیە، خوێندنەوەی قورئان و لەبەركردنی واتە تۆ پێكهاتن و بەرنامەڕێژی مێشكت دەگێڕیتەوە بۆ سنووری سروشتی خۆی كە خوای گەورە لەسەری بەدیهێناویت. ئەگەر پرسیار لە هەر كەسێك بكەیت كە قورئان لەبەر دەكات هەمان هەواڵت پێ ڕادەگەیەنێت.
خوشك و برای خوێنەر!
وەك تێبینی دەكەیت شتێك نییە زانایان دەربارەی هێزی كەسێتی ئاشكرایان كردبێت، قورئانی پیرۆز هەر پێشیان كەوتووە، لەبەرئەوە ئەگەر ویستت باشترین كەسێتی بەدەست بێنیت تەنها لەسەرتە بە ڕامانەوە قورئان بخوێنیتەوە و كار بەوە بكەیت كە دەیخوێنیتەوە، ئەمە كورتترین ڕێگایە بۆئەوەی كامەرانیی دونیا و دواڕۆژ یارت بێت.
دەكرێت وەك بوونەوەرێكی زیندوو تەماشای كەسێتی بكەین كە گەشە دەكات و دەگۆڕێت، لەبەرئەوە پێویستە بە ئاڕاستەیەكی باشدا بیگۆڕین. دەبێت بزانیت گۆڕان لە ناخەوە دەست پێدەكات، دەبێت ئەم وتەیەی پەروەردگار لەبەربكەیت كە دەفەرموێت:{لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْڕ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ (11)} [الرعد]

