ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەزەیی بە ئاژەڵاندا ..له‌ قورئاندا

بەزەیی بە ئاژەڵاندا ..له‌ قورئاندا

نووسینی سه‌روه‌ر حسن / نووسینگه‌ی ته‌فسیر/// گەر ئاژەڵمان سەربڕی و خوێنهێنەرەكانیمان بڕی و دوایش خوێنەكەی ڕۆیشت، ئایا ئاژەڵەكە هەست بە ئازار دەكات؟
زانست ئەو ڕاستییەی دۆزییەوە كە سەنتەرەكانی هەستكردن بەئازار لەكار دەوەستن ئەگەر كرداری خوێن بۆچوونیان بۆ ماوەی تەنها سێ‌ چركە وەستا، چونكە بە بەردەوامی پێویستی بە ئۆكسجینی خوێن هەیە.
لەوانەیە كەسێك بڵێت: چۆن دەڵێین ئەو ئاژەڵە هەست بە ئازار ناكات لەگەڵ ئەوەشدا كە دەبینین لەسەر بڕینەكەدا هەڵبەز و دابەز دەكات و دەجوڵێت و لوول دەخوات؟!
ئەم جوڵە تایبەتییانەی ئاژەڵەكە هۆكارەكەی ئەوەیە كە كۆئەندامی دەماری تا ئەوكاتەش هەر زیندووە، كە تا ئەوكاتە زیندوویەتی تێدایە و تەنها ئاگاهی (وعی) لەدەستداوە، لەم حاڵەتەدا هێشتا گەرووی نەبڕدراوە و كۆئەندامی دەمار بە زیندوویەتی ماوەتەوە و بەمە ژیانیش لە ئاژەڵەكەدا دەمێنێتەوە.
بەڵام ئەوەی كە ڕوودەدات لە كرداری سەربڕین بە شێوازی موسڵمانان ئەوەیە كە كۆئەندامی دەمار هەڵدەستێت بە ناردنی ئاماژە لە مۆخەوە بۆ دڵ بەوەی داوای خوێنی لێدەكات، چونكە خوێنی پێناگات، بەتەواوی وەك ئەوەی بانگ لە دڵ بكات و بڵێت: خوێنم لێ‌ بڕاوە! بەپەلە خوێنمان بۆ بنێرە، ئەی ماسولكەكان! یارمەتی دڵ بدەن بەخوێن، ئەی جەستە! خوێن دەربكە، چونكە مۆخ لە مەترسیدایە.
لەوكاتەدا ماسولكەكان یەكسەر پەستان دروستدەكەن و جوڵەیەكی توند لە هەناو و ماسولكە دەرەكی و ناوەكییەكاندا ڕوودەدات، پەستانێكی توند دروستدەكات و هەموو ئەو خوێنەی تێیدایە دەنێرێتەوە بۆ دڵ، پاشان دڵ دوای پڕبوونی بەخوێن، بەخێرایی ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و ڕاستەوخۆ خوێنەكە بۆ مۆخ دەنێرێت، بەڵام ئاشكرایە كە خوێنەكەی پێناگات و دەچێتە دەرەوەی لاشەی ئاژەڵەكە، بۆیە ئاژەڵەكە جوڵەیەكی تایبەتی تێدا دروستدەبێت. بەمجۆرە بە بەردەوامی پاڵ بە خوێنەكەوە دەنرێت تاكو لاشەی ئاژەڵەكە بەتەواوی لەخوێن ڕزگاری دەبێت، واتە ئەگەر بەڕێگایەكی دروست ئاژەڵ سەربڕدرا، ئەوا تەنها بۆ ماوەی سێ‌ چركە ژیانی تێدا دەمێنێت و ئەو جوڵە و هەڵبەزینەی لە شوێنەواری مانەوەی ژیانە لە كۆئەندامی دەماریدا، ئاژەڵە سەربڕدراوەكەش بەهیچ شێوەیەك هەست بە ئازار ناكات.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز