سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له خوا غافڵ مه‌بن
ئه‌ندازیارعوسمان محمد ڕه‌شید
خواى گه‌وره خاوه‌نى ئاسمانه‌كان و زه‌وىیه و ئاگادارى هه‌موو ورد‌و درشتێكه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا هه‌روه‌ك له قورئان و سوننه‌ت دا ئاماژه‌ى پێكراوه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ غافڵ نه‌بێ و بزانىَ خواى گه‌وره چاوى لێیه‌تى و هه‌مووكارو كرده‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر حساب ده‌كات ئه‌گه‌ر مسقاڵه زه‌ره‌یه‌كیش بێت... بۆ نمونه:
1- ولقد خلقنا فوقكم سبع طرائق وما كنا الخلق غافلين(المؤمنون :17) واته: سوێند به‌خوا به‌ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستكردووه و ئێمه هه‌رگیزله دروستكراوان غافڵ و بێئاگانین و هیچ شتێكمان لێ ون نابێت و هیچیش پشت گوىَ ناخه‌ین .
2- وقل للذين لا يؤمنون اعلموا على مكانتكم إنا عاملون وانتظروا إنا منتظرين ولله غيب السماوات والأرض وإليه يرجع الأمر كله فاعبد وتوكل وما ربك بغافل عما تعملون(هود:123) واته: بڵێ به‌وانه كه بڕوا ناهێنن
: ئێوه له‌شوێنى خۆتاندا كارى خۆتان بكه‌ن و به‌ڕاستى ئێمه‌ش خه‌ریكى كارى خۆمان ده‌بین به‌رده‌وامیش چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامى هه‌ردوولا بكه‌ن و ئێمه‌ش به‌ڕاستى چاوه‌ڕێبن ( دیاره خواى گه‌وره ته‌وفیقى كێ ده‌دات و هی كێش نادات) .. هه‌ر بۆخوایه نهێنى و نادیاره‌كانى ئاسمان و زه‌وى هه‌موو كار‌و فرمانیش هه‌ر بۆ ئه‌و زاته ده‌گه‌رێته‌وه ده‌ى كه‌وابوو هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته‌و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته هه‌رگیز خواى په‌روه‌ردگارت بێئاگانیه له‌وه‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ..
3- ولكل درجات مما عملوا وما ربك بغافل عما يعملون(الآنعام:132) واته: بۆ هه‌ر یه‌كێك له بێباوه‌ڕ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ى هه‌یه و هه‌ر ركه‌سێك به‌جۆرێك پاداشتى خۆى له چاك یان له خراپ وه‌رده‌گرێت و خواى په‌روه‌ردگارت بێئاگانیه له‌و كرده‌وانه‌ى كه ده‌یكه‌ن .
4- قل يا أهل الكتاب لم تصدون عن سبيل الله من امن تبغونها عوجاً وأنتم شهد و وما الله بغافل عما تعملون (ال عمران:99) واته: به خاوه‌ن كتێبه‌كان بڵێ :ئه‌ى خاوه‌نانى كتێبى ئاسمانى بۆ ڕێده‌گرن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینى خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وى باوه‌ڕى هێناوه ڕێبازى دیندارى به چه‌وتى بگرێت ؟ له كلتێكدا خۆتان شایه‌تن و چاك ده‌زانن (ئه‌وه ڕاست نیه‌و چه‌وته) دڵنیاش بن كه خوا غافڵ و بێئاگانیه له و شتانه‌ى كه ده‌یكه‌ن .
5- وقل الحمد لله سيريكم اياتة فتعرفونها وما ربك بغافل عما تعملون(النمل:93) واته: بڵێ : سوپاس و ستایش بۆ خوایه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانى خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه كه هه‌مووى دروستكراوو به‌دیهێنراوى خوایه بێگومان په‌روه‌ردگارى تۆ غافڵ و بێ ئاگانیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ..
6- ومن حيث خرجت فول وجهك شطر المسجد الحرام وإنه للحق من ربك وما الله بغافل عما تعملون(البقرة:149) واته: له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌لاه‌وه له هه‌ر كوێ بویت له نوێژه‌كاندا ڕووبكه‌ره كه‌عبه‌ى پیرۆز بێگومان ئه‌و فه‌رمانه‌حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه خوا غافڵ و بێ‌ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
7-ئه‌وانه‌ى بێئاگاو غافڵن له‌پله‌ى ئاده‌میزادىیه‌وه داده‌به‌زنه پله‌ى ئاژه‌لێتى: ولقد ذرأنا لجهنم كثيراً من الجن والأنس له‌م قلوب لا يفقهون بها ولهم أعين لا يبصرون بها ولهم اذان لا يسمعون بها أولئك كالأنعام بل هم أضل أولئك هم الغافلون(الأعراف:179) واته: سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه زۆر له‌په‌رى و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ داناوه ئه‌وانه دڵیان هه‌یه و كه‌چى هه‌قى پێنادۆزنه‌وه و چاویان هه‌یه و هه‌قی پێنابینن و گوێیان هه‌یه و هه‌قی پێنابیستن ئائه‌وانه وه‌كو ئاژه‌ڵ وان بگره وێڵ و سه‌رگه‌ردانتریشن ئائه‌وانه غافڵ بێ‌ئاگان . له فه‌رمووده‌یه‌كیشدا حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت: إن الله يبغض كل جعظري جواظ صخاب في الاسواق جيفة بالليل حمار بالنهار عالم بالدنيا جاهل بامر الاخرة) رواه ابن حبان / الالبانى / السلسلة الصحيحة 1/331/ رقم
واته: به‌ڕاستى ڕقى له‌وانه‌یه كه فیزدار وخه‌ڵك به‌كه‌م زانن و مۆن و ڕقاوین وله بازاڕدا قیڕه‌قیڕكه‌ر و له شه‌ودا لاكه تۆپیون و هه‌ڵناستن بۆ نوێژ‌و له‌ڕۆژیشدا گوێدرێژن و زانان به دنیا و نه‌فام و جاهیلن به ئاخیره‌ت چه‌ند وه‌سفێكى سه‌یره تو خوا سه‌د ده‌ر سه‌د باسى حاڵى ئه‌وانه نیه كه دوورن له به‌رنامه‌ى خواوه ..
8- اقترب للناس حسابهم وهم فى غفلة معرضون ما يأتيهم من ذكر من ربهم محدث إلا استمعوا وهم يلعبون لاهية قلوبهم وأسروا النجوى الذين ظلموا هل هذا إلا بشر مثلكم أفتأتون السحر وأنتم تبصرون(الانبيا: 1-3) واته: لێپرسینه‌وه‌و حیسابى خه‌لڕك نزیك بۆته‌وه له كاتێكدا زۆربه‌یان بێ ئاگا‌و غافڵن و پشتیان له ئایینى خوا كردووه وڕوویان لێ وه‌رگێڕاوه و هیچ یاده‌وه‌ریه‌كى تازه‌یان له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆ نایه‌ت كه ئه‌وان گوێ بیستى نه‌بووبن و له كاته‌دا یارى و گه‌مه‌نه‌كن دڵه‌كانیان بێئاگاو سه‌رگه‌ردانه ئه‌وانه‌ش كه سته‌میان كرد قسه‌كانیان شارده‌وه و به‌نهێنى ده‌یانووت، ئایا ئه‌مه ته‌نها به‌شه‌رێك نیه وه‌ك ئێوه ؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وره ده‌چنن؟! له كاتێكدا ئێوه چاوتان هه‌یه‌و ده‌بینن ! (واته: وه‌ك خۆیان دواى هه‌ق ناكه‌ون ، خه‌ڵكیش سارد ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ق به جادوو دائه‌نێن و گاڵته به‌وانه ده‌كه‌ن كه‌به‌دوار ڕێ ڕاست ده‌كه‌ون) .
9- فاليوم ننجيك ببدنك لتكون لمن خلفك اية وغن كثيراً من الناس عن اياتنا لغافلون(يونس:92) واته: (ئه‌ى فیرعه‌ون ئه‌مڕۆ كه نقوم بوویت لاشه‌ى تۆ ڕزگار ده‌كه‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى دواى تۆ دێن و (بزانن كه تۆ خوا نه‌بویت و به‌چاوى خۆیان لاشه‌ى سارد و سڕ و بێگییانت ببینن و له‌سه‌رنجامى تاوان و سته‌م تێبگه‌ن) به‌ڵام بوڕاستى زۆربه‌ى خه‌ڵك له ئایات و موعجیزه‌كانى ئێمه غافڵ بێ‌ئاگان ..
10- وما يغرب عن ربك من مثقال ذرة في الارض ولا في السم و ولا أصغر من ذلك ولا اكبر إلا في كتاب مبين(يونس:61) واته: ئه‌ى محمد (ص) هیچ شتێك له په‌روه‌ردگارى تۆ ون نابێت له مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌كه‌وه له‌زه‌وى یان له ئاسماندا بچوكتر بێت یان گه‌وره‌تر و هه‌مووى له دۆسیه‌كى تایبه‌تى ئاشكرادایه لاى ئێمه‌و تۆمار كراوه ..
پێغه‌مبه‌ڕیش (ص) ئاماژه بۆ ئه‌م ڕاستیه ده‌كات و ده‌فه‌رموێت ولا يغترن احدكم بالله فإن الله لوكان غافلاً شيئاً لاْغفل البعوضة والخردلة والذرة) (تفسير ابن كثير 6/129) واته: له خوا غافل مه‌بن و له سنور ده‌رمه‌چن به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر خوا غافڵ بوایه و گوێى نه‌دایه به‌دروستكراوه‌كانى ئه‌وا گوىَى نه‌ئه‌دا به‌مێشوله‌و ده‌نكه خه‌رته‌له‌و مێرووله‌و ...هتد ..
ده‌ى كه‌خوا رزقى هه‌موو ئه‌و دروستكراوانه بدات و بوونیان پارێزرابێ و هه‌موو هاوسه‌نگى خۆیان ڕاگرن و ڕۆڵى خۆیان ببینن به‌جۆره‌ى كه خوا بۆی دیارى كردوون له دنیادا ئیتر چۆن مرۆڤێك كه‌خوا كردویه‌تى به جێ‌نشین له سه‌ر زه‌وى یه‌د و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى تر‌ى له‌به‌ر ئه‌م دروستكردووه و دنیای بۆ ته‌سخیر كردووه چۆن لێ غافڵ ده‌بێ و چۆن لێ ناپرسێته‌وه ؟!
11-زۆرجار غه‌فڵه‌ت درێژه ده‌كێشىَ تا دوا ساته‌كانى سه‌ر مه‌رگ و گیان ده‌رچوون ئه‌و كاته‌ى كه مرۆڤ قاچێكى له دنی و قاچێكى له ئاخیره‌ت دایه و مه‌لایكه‌ت لۆمه‌ى ده‌كه‌ن و پێى ده‌ڵێن لقد كنت فى غفلة من هذا فكشفنا عنك غطائك فبصرك اليوم حديد(ق 22) واته: به بێباوه‌ڕان ده‌وترێت: سوێند به خوا به‌ڕاستى تۆ له‌م به‌سه‌رهاته غافڵ بوویت و گوێى خۆت لێ خه‌واندبوو ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوت لاد و هه‌موو رشاستیه‌كان ده‌بینیت وچاوه‌كانت تیژه ..
12-هوشیار بوونه‌وه له‌كاتێكدا كه كار له كار ترازاوه و سودى نیه؟! (حتى إذا فتحت يأجوج ومأجوج وهم من كل حدب ينسلون واقترب الوعد الحق فإذا هي شاخصة أبصار ألذين كفروا يا ويلنا قد كنا فى غفلة من بل كنا ظالمين) (الانبي و:97) واته: ئه‌و كاته‌ى به‌ربه‌سته‌كه‌ى (ذو القرنين) له‌سه‌ر دوو تیره‌ى (يأجوج ومأجوج) ده‌كرێته‌وه (كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه‌كانى نزیك بوونه‌وه‌ى كۆتاى دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و كاته له هه‌موو كون و كه‌لێنێكه‌وه به لێشاو دێن ئوسا ئیتر به‌ڵێنى ڕاستى نزیك ده‌بێته‌وه وده‌ست پێده‌كات ئنجا ده‌بینیت چاوى ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت و ده‌لێت: هاوار بۆ ئێمه چاك غافڵ بووین له‌م ڕۆژه‌و له‌م سه‌ره‌نجامه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ! به‌ڵكوو ئێمه سته‌مكاریش بووین .,
13- (وعد الله لا يخلف الله وعده ولكن أكثر الناس لا يعلمون يعلمون ظاهراً من الدنيا وهم عن الأخرة هم غافلون) (الروم:7) واته: بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنى خوا خۆیه‌تى خوا به‌ڵێنى خۆى ده‌باته سه‌ر به‌سه‌ر خستنى هه‌ق و ڕاستى و به هێنانى قیامه‌ت و ...هتد، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى خه‌ڵكى ته‌نها به‌ڕواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن و عه‌قڵیلن له چاویاندایه ئه‌وانه بێئاگاو بێ خه‌به‌رن له ڕۆژى دوایى و قیامه‌ت.
14-حه‌زره‌ت (ص) تا چاوى خه‌ڵك بكاته‌وه‌و ڕێیان بۆ ڕۆشن بكاته‌وه وبێئاگاكان به ئاگا بهێنێته‌وه (لتنذر قوماً ما أنذر اباؤهم فهم غافلون) (يس:6) واته: تا ئینزارى خه‌ڵكى بكات و وریایان بكاته‌وه له سزاى خوایى له كاتێكدا كه باوك و پاپیریان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه و بێئاگ و غافڵن ..
سه‌ره‌نجامى غافڵ بوون
قورئانى پیرۆز گرنگى زۆرى به مه‌سه‌له‌ى غه‌فڵه‌ت داوه‌و له چه‌نده‌هائایه‌تدا باسى كردووه وسه‌ره‌نجامى غه‌فله‌تیش ده‌خاته به‌رچاومان تازوو خۆمانى لێ رزگار بكه‌ین هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:
1-غه‌فڵه‌ت مایه‌ى سزاى خوایه هه‌روه‌ك چۆن دووچارى گه‌لى فیرعه‌ون بوو : (فانتقمنا منهم فأغرقناهم فى اليم بأنهم كذبوا باياتنا وكانوا عنها غافلين) (الاعراف:136) واته: تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نقومى ده‌ریامان كردن چونكه ئه‌وان بڕوایان به‌به‌ڵگه و موعجیزه‌كانى ئێمه نه‌بوو به‌دۆریان داده‌ن و ئه‌وان لێی بێ‌ئاگا بوون ..
2-غافڵ مۆر ئه‌نرێ به‌سه‌ر دڵ و چاوو گوىَى دا: (أولئك الذين طبع الله على قلوبهم وسمعهم وأبصارهم وأولئك الغافلون) (النحل:108) واته: ئه‌وانه خوا مۆرى ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوىَ چاویاندا و ئه‌وانه غافڵن ئه‌مه‌ش واده‌كات كه سوود له ئایه‌ت و به‌ڵگه زۆره‌كانى خوا وه‌رنه‌گرن له‌قورئان و له‌بوونه‌وه‌ردا : (سأصرف عن اياتى الذين يتكبرون في الأرض بغيرالحق وإن يروا كل اية لا يؤمنوا بها وغن يروا سبيل الرشد لا يتخذوه سبيلاً وإن يروا سبيل الغي يتخذوه سبيلاً ذلك بأنهم كذبوا باياتنا وكانوا عنها غافلين) (الأعراف:146 ) واته: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به ناهه‌ق فیز ده‌كه‌ن له زه‌ویداو خۆیان به گه‌وره ده‌زانن له‌مه‌ودوا ڕووى دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له تێگه‌یشتنى ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانم خۆ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌لگه‌و نیشانه‌یه‌ك ببینن ئه‌وا باوه‌ڕى پێناكه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێبازى ژیرى و به‌رژه‌وه‌ندى دنی و قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازى ئاره‌زووپه‌رستى و گومڕایى ببینن ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه به‌ڕاستى ئه‌وان بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانى ئێمه نه‌بوو هه‌روه‌ها غافڵ بوون ..
3-ئه‌وان غافڵن و گوآ به به‌رنامه‌ى خوا ناده‌ن دۆزه‌خ مه‌نزڵ و جێگه‌یانه (إن الذين لا يرجون لق ونا ورضوا بالحياة الدنيا واطمأنوا بها والذين هم عن اياتنا غافلون أولئك مأواهم النار بما كانوا يكسبون) (يونس:7-8) واته: به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى كه به‌ته‌ماى ئاماده‌بوونى به‌رباره‌گاى ئێمه‌نین و باوه‌ڕیان نیه و ڕ‌ازى بوون به‌ژیانى دنی و دڵنیان پآى و دڵیان پێی خۆشه‌و ئه‌وانه‌ش كه له‌ئایه‌ته‌كانى ئێمه غافڵن ئا ئه‌وانه شوێن و جێگه‌یان ئاگرى دۆزه‌خه به هۆی ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى كه ده‌یكه‌ن
چاره‌سه‌رى غه‌فڵه‌ت
1-زانین و شاره‌زابوون:
دیاره ئه‌وانه‌ى زانین و زانستیان زیاتره و باشتر خوا ده‌ناسن زیاتر له‌خوا ده‌ترسن قورئان ده‌فه‌رموێت (إنما يخشى الله من عباد العلم و)(فاطر:28) هه‌روه‌ها خاتوو عائیشه ده‌ڵێت (يا أمة محمد والله ما من أحدٍ أغير من الله ان يزني عبده أو تزني أمته يا أمة محمد والله لو تعلمون ماأعلم لضحكتم قليلاً ولبكيتم كثيراً) (صحيح البخارى/فتح البارى /2/224) واته: ئه‌ى ئوممه‌تى محمد به‌خوا كه‌س نیه هێنده‌ى خوا (غیره)ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه عه‌بدێكى پیاو یان ژن زینا بكات ئه‌ى ئوممه‌تى محمد به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌زانن كه من ده‌یزانم تۆزآ پێده‌كه‌نین وئینجا زۆر ده‌گریان بۆ حاڵی خۆتان ..
2-یاده‌وه‌رى به‌رده‌وام و ترسان له سزاى خوا:
قورئان ده‌فه‌رموێت : (فذكر إن نفعت الذكرى سيذكر من يخشى ويتجنب الاشقى الذي يصلى النار الكبرى) (الأعلى:12) واته: تۆ له‌سه‌ر یادخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام به ئه‌گه‌ر ئامۆژگارى كردن سودى هه‌بێت بۆیان بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ى كه ترسى خواى له دڵدا بێت یاداوه‌رى وه‌رده‌گرێت خراپترین كه‌س خۆى لێ دوور ده‌گرێت و یاده‌وه‌رى وه‌رناگرێت ئه‌وه ده‌چێت نا ئاگره گه‌وره‌كه‌وه وده‌سوتێت تیایدا ..
3-نوێژ كردن له كاتى خۆیدا:
دیاره نوێژ رۆژآ پێنج جار هۆكارێكى گرنگه بۆ هۆشیارى و غافڵ نه‌بوون بۆیه ئه‌وه‌نده گرنگى پێدراوه له ئیسلامدا پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێت (من حافظ على هؤل و الصلوات المكتوبات لم يكتب من الغافلين) شه‌و نوێژیش به‌هه‌مان شێوه مایه‌ى هۆشیاریه‌و گرنگى زۆرى پێدراوه حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت (من قام بعشر أيات لم يكتب من الغافلين) صحيح الآلبانى /643 . واته: كآ شه‌و هه‌ستآ ده‌ئایه‌ت بخوێنآ له‌شه‌و نوێژدا له غافڵه‌كان نانوسرێت ..
4-پارێزكارى :
یه‌كێكى تر له چاره‌سه‌ره‌كانى غه‌فڵه‌ت پارێزكاری یه، چونكه ئه‌وانه‌ى پارێزكارن كاتێك شه‌یتان لێیان نزیك ده‌بنه‌وه زوو هۆشیار ده‌بنه‌وه‌و ناخه‌ڵه‌تێن : (إن الذين اتقوا إذا مسهم طائف من الشيطان تذكروا فإذا هم مبصرون) (لأعراف:201) واته: به‌راستى ئه‌وانه‌ى كه پارێزكارن كاتێك خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێك له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه توشیان ده‌بێت خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه‌و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت و غافڵ نابن و به شه‌یتان ناخه‌ڵه‌تێن ..
5-یادى خوا :
یادى خوا كردن به قورئان خوێندن و ئه‌و یاد و زیكرانه‌ى كه حه‌زره‌ت (ص) كردوونى و فه‌رمانى پێداوین بیكه‌ین هۆكارێكى زۆر گرنگن بۆ هۆشیارى به‌رده‌وام و غافڵ نه‌بوون قورئان به حه‌زره‌ت (ص) و موسڵمانان ده‌فه‌رموێت : (واذكر ربك فى نفسك تضرعاً وخيفةً ودون الجهر من القول بالغدو والآصال ولا تكن من الغافلين)(الأعراف:205) واته: یادى په‌روه‌ردگارت بكه له دڵى خۆت دا به‌لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بآ ده‌نگ له فه‌رموده‌یه‌كدا حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت (وآمركم أن تذكروا الله تعالى فإن مثل ذلك كمثل رجل خرج العدو فى أثره ساعاً حتى إذا أتى على حصن حصين فأحرز نفسه منهم كذلك العبد لا يحرز نفسه من الشيطان إلا بذكر الله تعالى) ئیمام ڕحمد .
واته: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م كه‌یادى خوا بكه‌ن نمونه‌ى ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌یه كه پیاوێك دوژمن به دوایه‌وه بێت و ڕابكات تا ده‌گاته قه‌لایه‌كى چاك و خۆى تیا حه‌شار بدات و رزگارى بێت له دوژمنه‌كانى به‌هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤێك خۆى ناپارێزىَ له شه‌یتان مه‌گه‌ر به یادى خوا ..
ئامۆژگارى پیاوباشان
به‌رده‌وام بانگه‌وازان و پیاوپاشان ئامۆژگارى ده‌كه‌ن تا ببنه مایه‌ى هۆشیارى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى له گوناهو تاوان و غافڵى ..
ئه‌بو درد و ڕۆژێك له‌سه‌ر مینبه‌رى دیمه‌شق فه‌رمووى (ئه‌ى ئه‌هلى دیمه‌شق ئه‌رآ گوآ ناگرن له برایه‌كى دڵسۆزتان ؟ به‌ڕاستى به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى پێش خۆتان زۆریان كۆ ده‌كرده‌وه‌و بیناى چاكیان ده‌كرد و هیواى زۆریان هه‌بوو جا كۆكردنه‌وه‌یان نه‌ماو بیناكانیان بووه قه‌برسان و هیواكنیشیان نه‌هاته‌دى ..
جارێكى تریش فه‌رمووى سێ شت ده‌مهێنێته گریان :
1-كه‌سێك كه به‌دواى دنیادا ڕاده‌ك و مردنیش وا به‌دوایه‌وه ..
2-كه‌سێك كه به قاقا پێده‌كه‌نآ و نازانآ ئاخۆ خواى ڕ‌ازى كردووه یان نا ..
3-كه‌سێكیش كه غافڵه و خواش لێى غافڵ نیه !!
سه‌رجاوه

