سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٧ – الـبـصـیــر
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى بیسه‌ر ، ئه‌م ناوه (5) جار له‌قورئانى پیرۆزدا هاتووه‌و (42) جار مه‌به‌ست سیفه‌تى خواى میهره‌بانه، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (بصر)ه واته دیتن و بینین .
البصیر : واته خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارێکه چاوی قودره‌تى له‌هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه له‌یه‌ک کات و ساتدا ، ئه‌م دیتنه‌ش نه‌ک ته‌نیا له‌ڕواڵه‌تیاندا به‌ڵکو له‌ناوه‌ڕۆک و حه‌قیه‌تیشیانا ،بچوکی و گه‌وره‌یی و په‌ناو په‌رده تاریکایی و روناکى رێ له‌چاوی قودره‌تى خوا ناگرێ ، وه‌چاوی قودره‌تى خواماندوو بون وقوچان و بێهێزی و شل بوونی بۆنىیه ، هه‌موو ده‌م هه‌موو شتێ واله‌به‌رچاوی قودره‌تىیه‌تی ، بۆ ماوه‌ی که‌متر له‌چرکه‌یه‌کیش لێیانه‌وه بێ ئاگا نىیه‌و نابێ ، وه‌کو ده‌فه‌رموێ .. [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ] البقره : ٢٣٣ .
واته : خۆ پارێزى بکه‌ن و له‌خوا بترسن و بزانن به‌ڕاستى خوا به‌کرده‌وه‌تان بینه‌ره‌و ده‌بینێ ..
وه‌هه‌ر به‌ش و پارچه‌یێ له‌بونه‌وه‌ره‌کان شایه‌دو گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن ، جا که‌شکه‌شان و ئه‌ستێره‌کان بن وه‌یان ده‌ریاو ماسىیه‌کان بن یا کێوو دڕنده‌کان بن یا ئاسمان و باڵنده‌کان بن ، یا ژێر زه‌وى و زینده‌وه‌ره‌کان بن ، یا سه‌ر زه‌وى و گیان له‌به‌ران بن ، گشتیان بۆ ژیر‌و بیرى ئاده‌میزاد روون ده‌که‌نه‌وه که‌خاوه‌نه‌که‌یان چاوى لێیانه‌و فه‌رامۆشیان ناکاو پێویستى و ناته‌واویان به‌جێ ده‌هێنێ .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [مَا خَلْقُكُمْ وَلاَ بَعْثُكُمْ إِلاَّ كَنَفْسٍ وَاحِدَةٍ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ ] لقمان: ٢٨ .
واته : به‌دیهێنانى گشتان و زیندوو کردنه‌وه‌تان لاى خوا وه‌ک نه‌فسێ وایه که به‌دیبهێنێ و زیندووى بکاته‌وه (واتة يةكجار ئاسانة) ،به‌ڕاستی خواى گه‌وره بیسه‌رو بینه‌ره به‌هه‌ر هه‌موو شتێ ..
خواى په‌روه‌ردگار له‌ئامۆژگاری عه‌بدوبه‌نده‌کانیدا له‌سوره‌تی فصلت له‌ئایه‌تى (40)دا ده‌فه‌رموێ : [ إِنَّ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي آيَاتِنَا لاَ يَخْفَوْنَ عَلَيْنَا أَفَمَنْ يُلْقَى فِي النَّاڕ خَيْرٌ أَمْ مَنْ يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ] فصلت : ٤٠ .
واته به‌ڕاستی ئه‌وان که‌سانه‌ى ئایه‌ته‌کان و نیشانه‌کانى ئێمه ده‌گۆڕن و لێڵ ده‌که‌ن وه‌له‌شوێنى خۆیانا ده‌یترازێنن له‌ئێمه ناشاردرێنه‌وه‌و وون نابن ، ده‌نا یه‌کێ فرێ بدرێته ناو ئاگرى جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خه‌وه باشتر‌و چاکتره یا به‌دڵنیاىو ئه‌مینیه‌وه به‌ره‌و پێشوازى رۆژى قیامه‌ته‌وه بێ ؟! دیاره ماناکه‌ى و وه‌لآمه‌که‌ى زۆر ئاشکراو روونه ده‌ى که‌واته کاربکه‌ن چۆنى ده‌تانه‌وێ به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌و په‌روه‌ردگار به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که‌ده‌یکه‌ن بینایه‌و چاوى لێیه‌تى ، وه‌هه‌ریه‌که‌ى به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌که‌ی خۆى ده‌گه‌یه‌نێ ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (النساء)دا له‌ئایه‌تى ١٣٤ دا ده‌فه‌رموێ : [مَنْ كَانَ يُڕيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا فَعِنْدَ اللَّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا بَصِيرًا ] . واته ئه‌وه‌ی پهواب و پاداشتى دونیاى ده‌وێ با روونه‌کاته ئه‌ملاو ئه‌ولا به‌ڵکو روو بکاته لاى خودا‌و به‌رنامه‌که‌ى چونکه به‌ڕاستى پاداش و سه‌وابی دونیا‌و قیامه‌ت هه‌ر له‌لاى خودایه ، هه‌ر یاسا‌و به‌رنامه‌ى خوایه هه‌ر خواناسین و خواپه‌رستى ئاده‌میزاد ئاسووده‌و به‌ختیار ده‌کاو هه‌موو گرێ کوێره‌کانى بۆ ده‌کاته‌وه، به‌ڕاستى خواى گه‌وره بیسه‌ره به‌هه‌موو خواست و ده‌نگێ بینایه به‌هه‌موو کار‌و ره‌نگێ .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی الاسرا‌و دا له‌ئایه‌تى (17)دا ده‌فه‌رموێ : [وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ الْقُرُونِ مِنْ بَعْدِ نُوحٍ وَكَفَى بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا ] . له‌م ئایه‌ته‌شدا خواى گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رموێ چه‌ندین قه‌وم و گه‌لانمان به‌هیلاک دا به‌هۆى تاوان و گوناهه‌کانیانه‌وه له‌پاش زه‌مانی حه‌زره‌تی نوح پێغه‌مبه‌ره‌وه ، به‌سه‌و کافیه که‌په‌روه‌ردگارى تۆ به‌گوناه و تاوانه‌کانى به‌نده‌کانى شاره‌زاو خه‌بیره‌و بیناو به‌صیره ..
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَى ظَهْڕهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا ] فاگر : ٤٥ .
واته : ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگارو میهره‌بان به‌خه‌راپه‌و تاوانی خه‌ڵکان و مه‌ردوومی بکردایه ، ئه‌وه ده‌با پێکوته‌یێ و مه‌خلوقێ له‌سه‌ر پشتى ئه‌م زه‌وىیه نه‌هێڵێ ، به‌لآم له‌به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانى خۆى و چه‌ندین حیکمه‌تێ دوایان ده‌خا تاکو کاتی دیارى کراوی خۆی و ئه‌جه‌لیان ..
جا که‌کاتێ ئه‌جه‌ل و واده‌یان هاته پێشه‌وه ئه‌وه بێگومان خوای په‌روه‌ردگار به‌به‌نده‌کانى بینایه‌و چاوی قودره‌تى لێیانه ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌باره‌ى چه‌ند واقیعێکى رۆژانی مه‌حشه‌رو قیامه‌ت ده‌فه‌رموێ : [فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ(7)فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا(8)وَيَنقَلِبُ إِلَى أَهْلِهِ مَسْرُورًا(9)وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاءَ ظَهْڕهِ(10)فَسَوْفَ يَدْعُو ثُبُورًا(11) وَيَصْلَى سَعِيرًا(12)إِنَّهُ كَانَ فِي أَهْلِهِ مَسْرُورًا(13)إِنَّهُ ظَنَّ أَنْ لَنْ يَحُورَ(14)بَلَى إِنَّ رَبَّهُ كَانَ بِهِ بَصِيرًا ] الانشقاق : ٧-١٥ .
خه‌ڵک و مه‌ردوومان له‌و کاته‌ى که‌زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌و وه‌کۆ ده‌کرێنه‌وه له‌مه‌یدانی مه‌حشه‌رو قیامه‌تدا جا ئه‌وان که‌سانه‌ى که‌خواناس و خوا په‌رست بوینه وه‌خاوه‌نی ئیمان و کاروکرده‌وه‌ی چاک بوینه کیتابی کار‌و کرده‌وه‌و ئه‌عمالیان به‌ده‌ستى راسته پێده‌درێته‌وه، ئه‌وسا حیسابێکى سوک و ساکاریان له‌گه‌لآ ده‌کرێ وه‌به‌ئاسووده‌یی و به‌ختیاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌لای که‌س و کاره‌کانى خۆیان سه‌رکه‌وتن و فه‌زوى خۆیان پێ راده‌گه‌یه‌نن ، به‌لآم هه‌ندێ که‌سانی تر که‌بێ باوه‌ڕو کافر بوونه، بێئیمان و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک بوینه کیتابی کار‌و کرده‌وه‌و ئه‌عمالیان له‌لاى پشتیانه‌وه پێ ده‌درێ و به‌ده‌ستى چه‌په‌وه ده‌یگرن هاواریان لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌و خۆیان به‌دونیاى په‌شیمانى خۆزیا هه‌ڵده‌واسن و داوای فه‌وتان و بونه‌وه خۆڵ و گڵ ده‌خوازن ، به‌لآم بێسووده بۆیان و ده‌چنه ناو ئاگری جه‌هه‌نده‌مه‌وه‌و ڕوو ڕه‌ش و خه‌جاڵه‌ت ده‌بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تووشی ئه‌و ئه‌نجامه به‌دو خراپه هاتوون چونکه له‌دونیایێدا به‌زوڵم و تاوان و ناحه‌ق که‌یف خۆشی بوینه ، پێچه‌وانه‌ى حه‌ق و راستى هه‌ڵوێستیان گرتووه‌و گومان زه‌نیان وابوو زیندوو بونه‌وه نىیه‌و موحاسه‌به و به‌هه‌شت و جه‌هه‌نده‌م نىیه، که‌مردین ته‌واو هه‌موو شتێ ده‌بڕێته‌وه ، نه‌خێر ئه‌م کار‌و کرده‌وه‌تان به‌زایه ناچێ و هه‌ر که‌س به‌رى ره‌نجی خۆی ده‌دورێته‌وه‌و که‌سێ زوڵم و سته‌مى لێ ناکرێ، وه‌خواى په‌روه‌ردگار به‌کارو کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێکا بینایه‌و چاوى قودره‌تى لێبووه ، هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تى (110)دا ده‌فه‌رموێ : [ وَأَقِيمُوا الصَّلاَةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَمَا تُقَدِّمُوا لاَنفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ] البقره : ١١٠ . واته : نوێژه‌کانتان به‌ته‌واوى به‌جێ بگه‌یه‌نن و زه‌کاتى ماڵى خۆتان بده‌ن وه‌بزانن هه‌رچى له‌به‌ندایه‌تى و چاکه‌و خێر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ نه‌فس و گیانى خۆتان پێشی دێخن ئه‌وه به‌زایه ناچێ هه‌مووی له‌لاى خواى گه‌وره نووسراوه‌و پاداشتى خۆتان چنگ ده‌که‌وێته‌وه‌و، به‌ڕاستى خواى گه‌وره له‌کارو کرده‌وه‌تان بێ‌ئاگا نیه به‌ڵکو بینایه‌و چاوى قودره‌تى له‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌باره‌ى خێزان و خێزاندارىیه‌وه له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تی ٢٣٧ دا ده‌فه‌رموێ : [..وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَلاَ تَنسَوْا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ]
وه‌ئه‌گه‌ر ئێوه لێبورده‌بن و له‌که‌م و کوڕی یه‌کترببورن ئه‌وه باشترین و نزیکترین شتێکه له‌خواپه‌رستىو ته‌قواى خوادا، له‌ئاست یه‌کا سپڵه‌و به‌دنمه‌ک مه‌بن وه‌له‌بیرتان نه‌چێ و فه‌رامۆشی نه‌که‌ن ئه‌و هه‌موو فه‌چل و چاکه‌ى یه‌کترتان به‌سه‌ر یه‌که‌وه، رێز‌و حورمه‌تى یه‌کتر بپارێزن و بیر له‌چاکه‌و سودى یه‌کتر بکه‌نه‌وه‌و به‌کارانی ناهه‌موارو بێجێ نه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستى خوداى گه‌وره به‌و کار‌و کرده‌وه‌ى که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن لێیه‌وه بێ‌ئاگا نیه‌و چاوى قودره‌تى لێیه‌تى و پێیه‌وه بینایه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى ال عمران دا له‌ئایه‌تى (14 و 15)دا ده‌فه‌رموێ : [زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنْ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيڕ الْمُقَنْطَرَةِ مِنْ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ(14)قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْڕي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَڕضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ ] .
جوان و رازاندراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵک و مه‌ردوم خۆشه‌ویستێتى و خواست و ئاره‌زووه‌کان له‌ئافره‌ت و منداڵ و ماڵ و سه‌روه‌تى زۆر له‌زێڕو زیوو سواری چاک و باش و مه‌ڕو مالآت و کێڵگه‌و مه‌زره‌عات، ئه‌مانه گشتى مایه‌ى رابواردنی ژیانى دونیایىیه‌و به‌سه‌رده‌چێ ، شوێنی پیرۆز‌و چاره‌نووسی به‌هره‌دارو وان له‌لاى خوداى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست () بفه‌رموو ئایا هه‌واڵتان پێبده‌م به‌خێرو بێری باشتر‌و چاکتر له‌وه‌تان بۆ که‌سانێ ته‌قواى خواى گه‌وره ده‌که‌ن و لێی ده‌ترسن و په‌یڕه‌وى له‌به‌رنامه‌که‌ى ده‌که‌ن ، باغ و باغات و به‌هه‌شتانى پڕ جۆره‌ها نیعمه‌ت که‌به‌ژێریانه‌وه چه‌ندین رووبار جاری ده‌بێ و تێیدا ده‌مێنێته‌وه به‌یه‌کجاری و، وه‌هاوجووت و حۆریانى زۆر پاک و بێگه‌ردیانى پێ ده‌به‌خشرێ و رازىبوون و ریزوانى خواى په‌روه‌ردگاریش ده‌بێته خۆراکی مه‌عنه‌ویان و، رووح و گیانیان پێشادمان ده‌بێو پێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن ، وه‌خواى په‌روه‌ردگاریش بینایه‌و چاوى قودره‌تى له‌به‌نده‌کانیه‌تى هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار له‌ئامۆژگاریه‌کا رووه‌و ئیمانداران له‌سوره‌تی ال عمران له‌ئایه‌تى (156) دا ده‌فه‌رموێ : [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تَكُونُوا كَالَّذِينَ كَفَرُوا وَقَالُوا لإِخْوَانِهِمْ إِذَا ضَرَبُوا فِي الأَرْضِ أَوْ كَانُوا غُزًّى لَوْ كَانُوا عِنْدَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا لِيَجْعَلَ اللَّهُ ذَلِكَ حَسْرَةً فِي قُلُوبِهِمْ وَاللَّهُ يُحْيِ وَيُمِيتُ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ] .. ئه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه وه‌کو کافران و بێ باوه‌ڕان نه‌بن، وه‌ئه‌یان ووته هاوبیرو باوه‌ڕو برایانى خۆیان کاتێ که‌به‌سه‌فر ده‌رئه‌چوون، وه‌یا کاتێ که‌له‌شه‌ڕێکا گیانیان ده‌رده‌چوو وه‌یا ده‌کوژران ده‌یان ووت ئه‌گه‌ر له‌لاى ئێمه بمابانه‌وه تووشى مردن نه‌ده‌هاتن و نه‌ده‌کوژران، ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌وته‌و ناڕێکه خوا گێڕاویه‌تى له‌دڵى ئه‌وانا تاکو به‌رهه‌مى بێباوه‌ڕیه‌که‌یان بنۆشن که‌حه‌سره‌ت و نه‌دامه‌ت و وێڵ و گومڕایىیه ، بزانن و ئێوه حاڵىبن خواى په‌روه‌ردگار خۆیه‌تى ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێ ، وه‌خواى گه‌وره به‌ته‌واوی کار‌و کرده‌وه‌یێ که‌ئێوه ده‌یکه‌ن ئاگادار‌و چاوى قودره‌تى لێیه‌تى و پێیه‌وه بینایه ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌هه‌مان سوره‌ت واته ال عمران له‌ئایه‌تی (162 - 163) دا ده‌فه‌رموێ : [أَفَمَنْ اتَّبَعَ ڕضْوَانَ اللَّهِ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِنْ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ(162)هُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ اللَّهِ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ] .
ئایا یه‌کێ به‌دواى به‌رنامه‌و رێبازى خواناسین و خواپه‌رستی بکه‌وێ که‌جێگه‌ى ره‌زامه‌ندی خودایه وه‌کو یه‌کێ وایه له‌به‌ر گومڕایی و وێڵى و نه‌فامى که‌وتبێته گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر توڕه‌یى و قارو غه‌زه‌بی خواى گه‌وره‌وه وه‌سه‌ره‌نجام دوا شوێنی جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خ بێ که‌خراپترین و به‌دترین چاره‌نووسه ، نه‌خێر وه‌کو یه‌ک نین و خواناسان و خواپه‌رستان چه‌ندین پله‌و پایه‌یان له‌بۆ هه‌یه له‌لایه‌نى خوداى په‌روه‌ردگارا وه‌خواى گه‌وره بینایه به‌کارو کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێ و چاوى قودره‌تى لێیانه، چاکه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی خواناسان به‌زایه‌و فیڕۆ ناچوێنێ به‌باشترین شێوه پاداشیان ده‌داته‌وه .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى شورا له‌ئایه‌تى (27)دا ده‌فه‌رموێ : [وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الأَرْضِ وَلَكِنْ يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ ] .. ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار رزق و رۆزی یه‌کجار زۆر بکردایه بۆ به‌نده‌کانى ئه‌وه ده‌ستیان ده‌نایه قوڕقوڕاگه‌ی یه‌کترو یه‌کتریان داده‌ڵۆسی و قڕانى یه‌کتریان ده‌هێناو وه‌پشتیان زیاتر له‌حه‌ق و راستى ده‌کرد ، به‌لآم خواى گه‌وره ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى زۆره به‌نیسبه‌یه‌کى ته‌قدیرو ئه‌ندایه‌کى گونجاو پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایى دایناوه، وه‌خواى گه‌وره به‌عه‌بدو به‌نده‌کانى خه‌بیرو شاره‌زایه‌و نه‌فسیات و سروشتیان ده‌ناسێ و ده‌زانێ و، چاوی قودره‌تى لێیانه‌و ده‌یان بینێ .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی فاگردا له‌ئایه‌تی (31)دا ده‌فه‌رموێ : [وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ مِنْ الْكِتَابِ هُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ إِنَّ اللَّهَ بِعِبَادِهِ لَخَبِيرٌ بَصِيرٌ ] .. واته ئه‌وه‌ی که‌به‌جوبرائیل دا ناردوومانه بۆلای تۆ له‌ئایاتى قورئان ئه‌وه‌یه حه‌ق و موتابیقى واقیعه، حاڵى وه‌هایه راستى ئه‌و کتێبانه ده‌سه‌لمێنێ که‌له‌پێش خۆیدا هاتوونه‌ته خوار وه‌کو ئینجیل و ته‌ورات، به‌ڕاستی خوداى په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به‌به‌نده‌کانى خۆى ئاگادار‌و بینایه ..

