سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [65]سووره‌تى نسا‌ء[ فَلَا وَرَ‌بِّكَ]
نووسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌رشه‌ش پێشه‌وایانى فه‌رموده له عبدالله کوڕى زبیر ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت زبیر له‌گه‌ڵ پیاوێک له پشتیوانه‌کان بوو به‌هه‌رایان له‌سه‌ر ئاو هێنان پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى ئاوى خۆت بگره پاشان ئاوه‌که به‌ربده‌ره‌وه بۆ دراوسێکه‌ت پیاوه‌که‌ش وتى بۆیه واده‌ڵێت چونکه پورزاته؟ ئینجا ڕه‌نگى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گۆڕا و فه‌رمووى ئاوى خۆت بگره پاشان ئاوه‌که بگێڕه‌وه تا له جۆگه‌و دێراوه‌که‌دا مۆڵ ده‌بێت پاشان ئاو بگه‌یه‌نه به دراوسێکه‌ت له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌شدا ئه‌و دادوه‌ریه ده‌رکه‌وت که ماف لاى زبیر بوو سه‌ره‌تاش پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم رێنومایى کردن سوودى هه‌موویانى تێدابوو ئینجا زبیر وتى وابزانم ئایه‌تى [فَلَا وَرَ‌بِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ]سه‌باره‌ت به‌وه دابه‌زى [طبرانى] له [كبير]دا‌و [حميدى]له [مسند]ه‌که‌یدا له [ام سلمة]ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت [زبير]شکاتى له پیاوێک کرد له‌لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم حه‌قى دا به زبیر و کابراى [انصارى]وتى بۆیه پێغه‌مبه‌ر ئاواى وتتوه چونکه زبیر پورزایه‌تى ! ئینجا ئایه‌تى [فَلَا وَرَ‌بِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ ]دابه‌زى ئه‌مه‌ش مرسل ێکى غریب له ڕه‌وتى له سه‌نه‌ده‌که‌یدا [ابن لهيعة]هه‌یه به‌ڵام [شاهد]ێکى هه‌یه که رحیم له تفسیر که‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه له ڕێگه‌ى [عتبةى]ى کوڕى [ضمرة]وه ئه‌ویش له باوکى یه‌وه [ابن جرير] له سدى یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت کاتێک ئایه‌تى [وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُ‌جُوا مِن دِيَاڕ‌كُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِّنْهُمْ]دابه‌زى [ثابت]ى کوڕى شماس و پیاوێک له جووله‌که‌کان شانازى یان کرد‌و پیاوه جووله‌که‌که وتى سوێندبێ به‌خواى په‌روه‌ردگار به پێویستى گێڕا له‌سه‌رمان هه‌تا خۆمان کوشت [ثابت]یش وتى سوێند بێ به‌خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار بینووسیایه له‌سه‌رمان خۆتان بکوژن ئه‌وا خۆمان ده‌کوشت خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى [وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُ‌جُوا مِن دِيَاڕ‌كُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِّنْهُمْ]دابه‌زاند
