سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانی پێشه‌وا عوسمانی كوڕی عه‌ففان
ئاماده‌كردنی : ئه‌ڵوه‌ند كوێستانی....خه‌لیفه عوسمانی كوڕی عه‌ففان سێیه‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه‌و دوای هه‌ریه‌كه له پێشه‌وایان ئه‌بوبه‌كری سدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بۆته خه‌لیفه‌و یه‌كێكه له‌و ده‌كه‌سانه‌ی كه‌هه‌ر له‌دونیا خوای گه‌وره موژده‌ی به‌هه‌شتی پێبه‌خشیون و
یه‌كێكیشه له‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به‌پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه‌و له‌خزمایه‌تیشه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دوو كچی خۆی داوه‌ته پێشه‌وا عوسمان .
عوسمانی كوڕی عه‌ففان ناوی خۆی عوسمانی كوڕی عه‌ففانی كوڕی ئه‌بی عاسی كوڕی ئومه‌ییه‌ی كوڕی عه‌بدی كوڕی شه‌مسی كوڕی عه‌بدی مه‌نافی كوڕی قوسه‌ی كوڕی كیلابی كوڕی موڕه‌ی كوڕی كه‌عبی كوڕی لوئه‌ی كوڕی غالیبی كوڕی فه‌هری كوڕی مالیكی كوڕی نه‌زری كوڕی كه‌نانه‌ی كوڕی خوزه‌یمه‌ی كوڕی مودریكه‌ی كوڕی موزیری كوڕی نه‌زاری كوڕی مه‌عبه‌دی كوڕی عه‌دنان ه و له‌به‌نی ئومه‌یه‌یه‌و ئه‌وانیش هۆزێكی به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نی پله‌و پایه‌ی ناوچه‌كه بوون، هه‌روه‌ها پێشه‌وا عوسمان ئامۆزای ئه‌بو سوفیانی كوڕی حه‌رب ه كه‌له‌رۆژی رزگاركردنی شاری مه‌ككه موسڵمان بوو، له‌هۆزه‌كه‌ی چه‌ند پشت دوای خۆی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كده‌گرنه‌وه.
دایكی عوسمانی كوڕی عه‌ففان یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه ئافره‌ته‌كان ناسراوه‌و موسڵمان بووه‌و ناوی ئه‌روه‌ی كچی كریزی كوڕی عه‌بدی مه‌نافی كوڕی قوسه‌ی كوڕی كیلابی كوڕی موڕه‌ی كوڕی كه‌عبی كوڕی لوئه‌ی كوڕی غالیبی كوڕی فه‌هری كوڕی مالیكی كوڕی نه‌زری كوڕی كه‌نانه‌ی كوڕی خوزه‌یمه‌ی كوڕی مودریكه‌ی كوڕی موزیری كوڕی نه‌زاری كوڕی مه‌عبه‌دی كوڕی عه‌دنان ه‌و له‌رووی خزمایه‌تیشه‌وه دایكی پێشه‌وا عوسمان كچی پوری پێغه‌مبه‌ری خوایه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پێشه‌وا عوسمان له‌شاری مه‌ككه له‌دایك بووه، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان پێیان وایه له‌شاری تائیف 47 ساڵ به‌رله‌كۆچی پێغه‌مبه‌ر بۆ شاری مه‌ددینه ، واته له‌ساڵی 577 ی میلادی له‌دایك بووه، له‌سه‌رده‌می به‌رله‌هاتنی ئایینی ئیسلام كه‌سێكی ده‌ست پاك و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، له‌هۆزی قوره‌یشی بوو، به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان پێشه‌وا عوسمان خوشكێكی هه‌بووه به‌ناوی ئامینه ، دوای ئه‌وه‌ی باوكیان واته عه‌ففان كۆچی دوایی ده‌كات، دایكیان شوو به‌كه‌سێكی تر ده‌كاته‌وه به‌ناوی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعیت و له‌و پیاوه‌دا سێ كوڕ‌و كچێكی هه‌بووه به‌ناوه‌كانی وه‌لیدی كوڕی عوقبه‌و خالیدی كوڕی عوقبه‌و عه‌مری كوڕی عوقبه‌و ئوم كه‌لسومی كچی عوقبه .
عوسمانی كوڕی عه‌ففان پیاوێكی باڵا مام ناوه‌ند بووه‌و ریشێكی جوان و درێژی هه‌بووه‌و قژی درێژ بووه‌و نێو چاوانێكی جوانی هه‌بووه‌و ره‌نگی سپی بووه.
عوسمانی كوڕی عه‌ففان له‌پێشینه‌ی ئه‌وانه‌یه كه موسڵمان بوون و ئه‌و كات ته‌مه‌نی له 30 ساڵیدا بووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كری سدیق موسڵمان بوو.
له‌مێژووی ئیسلامی‌دا پێشه‌وا عوسمان به‌یه‌كه‌م موسڵمان ئه‌ژمار ده‌كرێت كاتێك ڕووی له‌خاكی حه‌به‌شه كرد‌و دواتریش ڕووه‌و شاری مه‌دیینه كۆچی كرد.
له‌كاتی جه‌نگی به‌در پێشه‌وا عوسمان به‌هۆی نه‌خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌ی خاتوو روقییه ، كه‌ده‌كاته كچی پێغه‌مبه‌ری سه‌ردارمان صلی الله علیه وسلم نه‌یتوانی به‌شداری بكات و سه‌ره‌نجامیش خاتوو روقییه له‌ساڵی دووی كۆچی ، كۆچی دوایی كرد، پێشه‌وا عوسمان زۆر غه‌مگین و غه‌مبار بوو بۆ كۆچی هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كچه‌كه‌ی تری پێدا ئه‌ویش بریتی بوو له ئوم كه‌لسوم ، بۆیه نازناوی خاوه‌نی دوو ڕووناكی به‌پێشه‌وا عوسمان به‌خشرا.
شمشێره‌كانی پێشه‌وا عوسمان
پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر متمانه‌ی به‌پێشه‌وا عوسمان بوو، خۆشی ده‌ویست و ڕێزی ده‌گرت، پێشه‌واش كه‌سێكی زۆر ڕه‌وشت به‌رز بوو، هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ی خستبووه خزمه‌تی ئایینی ئیسلام و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ربۆیه موژده‌ی به‌هه‌شتی پێ‌درابوو، هه‌روه‌ها هه‌واڵیشی پێ‌درابوو كه‌ئه‌و به‌شه‌هیدییه‌وه دونیا جێده‌هێڵێت.
زۆرجار له‌مێژووی ئیسلامی‌دا له‌باشی پێشه‌وا عوسمان باس له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كراوه، وه‌ك به‌خشین و فیداكاری و ده‌ستكراوه‌یی و چه‌ندین خه‌سڵه‌تی تر، به‌ڵام زۆرێك له‌و سوپایانه‌ی كه‌به‌ڕێده‌خران بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام، پێشه‌وا عوسمان ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ده‌گرته ئه‌ستۆی خۆی و له‌وكاته‌ی موسڵمانه‌كان پێویستیان به‌بیرێكی ئاو هه‌بوو، ئه‌و به بڕی 20 هه‌زار درهه‌م بیرێكی ئاوی له‌هاوڵاتییه‌كی جوله‌كه كڕی و پێشكه‌شی موسڵمانانی كرد و دواتریش مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوای له‌شاری مه‌دیینه فراوان كرد.
ئه‌و بیره‌ی پێشه‌وا عوسمان بۆ موسڵمانانی كڕی
پێشه‌وا عوسمان له‌ته‌مه‌نی 68 ساڵیه‌وه به‌یعه‌تی پێدراو بووه خه‌لیفه‌ی سێیه‌می موسڵمانان، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه بوو كه‌خه‌لیفه‌ی دووه‌م عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب برینداركرابوو، له‌سه‌ره مه‌رگی نزیك ده‌بوویه‌وه، بۆیه لێژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا یه‌كێك له شه‌ش كه‌س كه‌ده‌ستنیشانی كردبوو بۆ خه‌لافه‌ت یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌وانیش بریتی بوون له عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان و عه‌بدولره‌حمانی كوڕی عه‌وف و سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس و زوبه‌یری كوڕی عه‌وام و ته‌ڵحه‌ی كوڕی عوبه‌یدولڵا .
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان مه‌سه‌له‌ی ده‌ستنیشان كردنی پێشه‌وا عوسمان بۆ خه‌لافه‌ت به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ری كردووه، ته‌نانه‌ت له‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی گشتی بووه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پرس و رای ئه‌وكات بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه باس كراوه كه‌لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ده‌ستنیشان كردنی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان پرسی به‌به‌نده‌و منداڵانی شاركردووه، ئه‌مه بێجگه له‌ئافره‌تان و پیاوانی شار، دوای سێ رۆژ زۆرینه‌ی هاوڵاتیان عوسمانی كوڕی عه‌ففان یان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو بۆ خه‌لافه‌ت.
وه‌رگرتنی بیر‌ورا بۆ دانانی خه‌لیفه بۆ موسڵمانان
دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌وا عوسمان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كرایه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ڕووبه‌ڕووی دوو گرفت بوویه‌وه، یه‌كێكیان بریتی بوو له‌ئه‌نجوومه‌نی شورا، پێشه‌وا عومه‌ر پێی راگه‌یاندبوو، ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه‌كاته دامه‌زراوه‌ی شورا، چونكه ئه‌وانه‌ی پاڵێوراوبوون بۆ خه‌لافه‌ت راسته‌وخۆ ده‌بنه ڕاوێژكاری خه‌لیفه‌و هاریكاری ده‌بن له‌كاره‌كه‌یدا.
دووه‌م گرفتیش نه‌رم و نیانی خه‌لیفه عوسمان بوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاریبهێنن.
هێزی موسڵمانه‌كان له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی پێشه‌وا عوسمانی كوڕی عه‌ففان
گرنگترین كارێك له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی پێشه‌وا عوسمان ڕوویدا، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو قورئانی پیرۆز بوو له‌كتێبێك و نووسینه‌وه‌ی چه‌ند به‌رگێكی بوو، دواتریش به‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی تایبه‌ت بۆ ووڵاتانی ئه‌و سای ئیسلامی نێردران و ئێستاش ئه‌و قورئانه‌ی كه‌ئێمه له‌سه‌ری ده‌خوێنینه‌وه به‌ناوی قورئانی ده‌ستنووسی عوسمان به‌ناوبانگه.
ئه‌مه نووسخه‌ی ئه‌و قورئانه‌یه كه‌پێشه‌وا عوسمانی كوڕی عه‌ففان خۆی نووسیویه‌تییه‌وه
دوای تێكۆشانی ده‌یان ساڵی له‌پێناو ئایینه‌كه‌ی خوای گه‌وره سه‌ره‌نجام پێشه‌وا عوسمانی كوڕی عه‌ففان له‌ته‌مه‌نی 82 ساڵیداو له‌ساڵی 35 ی كۆچی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ده‌ستی كه‌سانێكی دوور له‌ئایین و ڕه‌وشت شه‌هیدكراو پاشان له‌گۆڕستانی به‌قیع به‌خاك سپێردرا.

