ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پێویستە عیبادەت تەنها بۆ خوا بێَت...عیباده‌ت

پێویستە عیبادەت تەنها بۆ خوا بێَت...عیباده‌ت

نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی ///هەموومان فەرمانمان پێكراوە لە خوا نەبێت لە كەسی تر نەترسین و, پشت و پەنا بە خوا نەبێ بە كەسی تر نەبەستین, داوای یارمەتی و كۆمەك تەنها لەو بكەین, خواپەرستییەكەمان تەنها بۆ ئەو بێت بەو شێوەیەیەی كە فەرمانمان پێكراوە, شوێن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بكەوین و گوێڕایەڵی بكەین, بە بەندەی خوای بزانین, بەراستی بزانین و, ئیمانمان پێی هەبێت كە دواهەمین پێغەمبەرە و لەدوای ئەو هەرگیزاو هەرگیز پێغەمبەری تر نایەت و قورئانیش دواهەمین نامەی ئاسمانییە كە بۆی رەوانەكراوە, حەڵاڵ ئەوەیە ئەو حەڵاڵی كردووە, حەرامیش ئەوەیە ئەو حەرامی كردووە, دینیش ئەوەیە كە شەرع دایناوە.
   خوای گەورە دەفەرموێت: {بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (112)} [البقرة] واتە: (نە‌و وانیە) بەڵكو هەركەسـێك بەڕاسـتی ڕوو بكاتـە خوا و لــە هەمان كاتدا چاكـەكار بێت بــەوە بۆی هەیە پاداشــی لـەلای پـەروەردگاریەوە نەترسـیان لەبەرەو نە خەمیش دەخۆن.                                                                                  
   رۆحی ئیسلام یەكتاپەرستی و تەوحیدە, چ لە پەروەردگاریەتی و, چ لە  پەرستراویەتی, خواپەرستی مانای ئیمانە بە كردەوە, جا بۆیە پێویستە كارو كردەوە بە چاكی و پاكی و  ئیخلاصەوە تەنها بۆ خوای گەورە بكرێت, هیچ كەسێك نەكرێت بە هاوەڵ و شەریكی, دروشمی ئیسلام ئەو وتە گەورەیەیە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (لا الە الا الله). واتە: هیچ فریاد رەسێك نیە جگە لە خوا.          
   گەورترین عیبادەت كە نوێژە لە زمانەوانیدا: بە مانای نزاو پاڕانەوە دێت. پاڕانەوە لە خوای گەورە بۆ یارمەتی دانی موسڵمان بۆ بەجێهێنانی ئەركی بەندایەتی، لوتكەی ئەو داواكاری و پاڕانەوەیەش لە ئایەتی: ﭽ ﭢ  ﭣ  ﭤ  ﭥﭼدا دەردەكەوێت، لە ﭽﭢ  ﭣﭼدا ئەركی بەندایەتی رادەگەیەنرێت، لە ﭽﭤ  ﭥﭼدا داوای یارمەتی و كۆمەك دەكرێ‌, نهێنی سورەتی فاتیحە كە گەورترین سورەتە و مانا و مەبەستی هەموو قورئان دەگەیەنێ‌ لەو ئایەتەدایە!!.                              
   شێخی پایەبەرزی ئیسلام ئیبن تەیمیە دەڵێت: سەراپا ئایینی ئیسلام لەسەر دوو پایەی گرنگ وەستاوە:   
یەكەم: جگە لە خودا نابێت عیبادەت و بەندایەتی بۆ هیچ كەسێكی تر بكرێت.
   دووەم: ئەو عیبادەت و بەندایەتیەش دەبێت بەپێی شەرع و بەرنامەی خوا بێت.                                                                                     
   خوای گەورەش دەفەرموێت:{قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْڕكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا (110)} [الكهف]واتە: جا هەر كەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لەقیامەتدا) ئەوە با كردەوەی چاك بكات وە لەپەرستنی پەروەردگاری دا كەس نەكات بەهاوبەشی.                            
   لە راستیدا شەریك و هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان سوكی و ریسواییە, شایەنی جوامێری و پایەی بەرزی مرۆڤ نیە, چ ریسواییەك لەوە خراپترە مرۆڤ لەو شتانە دەپاڕێتەوە و دەیانكاتە هاوەڵ بۆ خوای گەورە, لەكاتێكدا كە هیچ دەسەڵاتێكیان نیە و ناتوانن سوود و قازانج بە خۆشیان بگەیەنن, وە بۆ خزمەتی ئەو بەدیهاتوون!!.                                                                                       
  * پەروەردگار لە فەرمودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: (أَنَا أَغْنَی الشُّرَكَا‌وِ عَنِ الشِّرْكِ مَنْ عَمِڵ عَمَلاً أَشْرَكَ فِیهِ مَعِی غَیْڕی تَرَكْتُهُ ۆشِرْكَهُ) . واتە: من لە هەموو شەریكەكان بێ پێویست ترو دەوڵەمەند ترم, جا هەر كەسێك كارێك بۆ من بكات و یەكێكی تر بكاتە هاوەڵ و شەریكم لە نیەت و مەبەستیدا, ئەوە من واز دەهێنم لەو كەسە خۆیشی و شیركەكەشی. واتە: من هیچ بەشێكی كردەوەكەی لێ قبوڵ ناكەم و بە بەندەی خۆشمی دانانێم لەو كردەوانەدا.                                          
   یەكەم وەسیەت و ئامۆژگاری قورئان و, یەكەم داواكاری پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەو كەسانەی دەهاتنە ناو ئایینی ئیسلامەوە ئەوە بوو پێی دەفەرموون: كە بەندایەتی بۆ خوا بكەن و هاوەڵ و شەریكی بۆ بڕیار نەدەن واتە: بەس خوا بپەرستن و هیچ شتێك مەكەن بەهاوبەشی                       
   هەروەها پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە نامەكانیدا بۆ خاوەن دەسەڵات و پاشاكانی وەك قەیصەری رۆم و نەجاشی پاشای حەبەشە .. هەمان داواكاری هەبوو لێیان و ئەم ئایەتەی بۆ دەنوسین و مۆری دەكردوو بە فروستادەكاندا بۆی دەناردن:  
   {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْڕكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (64)} [آل عمران]واتە: ئەی موحەممەد بڵێ: ئەی خاوەن نامەكان وەرن بۆ لای وویەتەكی راست (یەكسان) لەنێوان ئێمەو ئێوەدا كە جگە لەخوا نەپەرستین وە هیچ شتێك نەكەین بەهاوبەشی, وە هەندێكمان هەندێكمان بە پەروەردگار دانەنێین, ئینجا ئەگەر پشتیان هەڵكرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاهید بن كە ئێمە فەرمانبەرانی خواین.
   بانگەوازی پێغەمبەران هەر هەموویان بۆ یەك مەبەست بووە, ئەویش ئەوە بووە بە گەلەكانیان راگەیاندووە كە تەنها خودا بپەرستن و لە پەرستنی جگە لە خودا بە دووربن و كەسیش نەكەنە هاوەڵ و شەریكی:{وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (36)} [النحل]                                                                               
   خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:{قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (162) لَا شَڕيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ (163)} [الأنعام]واتە: ئەی پێغەمبەر! بڵێ: بەڕاستی نوێژ و حەج و قوربانی و ژیان و مردنم , گشت هەر بۆ پەروەردگاری جیهانیانە, كە هیچ هاوەڵێكی نیە, هەر بەوەش فەرمانم پێدراوە, دەبێ هەر بۆ خوا بژیم و بمرم, دیارە كە یەكەم كەسیشم لە ریزی موسڵمانانی ئەم ئوممەتەدا.   
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز