سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئیمامی (عمر)ی كوڕی خطاب...هاوهڵانی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)
نووسینی/هارون نوح طه///عومەری كوڕی خەتتاب ی كوڕی نفیل ی كوڕی عبدالعزی.لەساڵی شەشەمی پێغەمبەرایەتی موسلمان بووە لەسەردەستی سعیدی كوڕی زەیدو فاتیمەی خوشكی، یەكێك بووە لەو دەهاوەڵەی كەموژدەی بەهەشتیان پێدرا،موسلمانبوونی (عمر) بەهۆی بەرەكەتی دوعای پێغەمبەربووكە فەرمووی:{اللهم اعز الاسلام باحب هذين الرجلين اليك بابي جهل او بعمر بن الخطاب}واتە:خوایە ئیسلام بەقوەتو بەهێزبكە بەهۆی خۆشەویسترین ئەو دوو پیاوە بە ابو جهل یان عومەری كوڕی خەتتاب.
یەكەم كەس بوو كە موسلمانبوونی خۆی ئاشكراكردلەنێوخەڵك دووەم خەلیفەیە لە خەلفەكانی راشیدین.
لەگەورەیی و فەزائیلی (عمر) ئەوەبوو كە اسلام گەشەی سەندو موسلمانان قاچیان لەزەوی گیربووبەهۆی موسلمانبوونی ئەوە ترسی دوژمنان لەدڵی موسلمانان كەم بووەوە بەئاشكرا خواپەرستی كرا لەدوای موسلمانبوونی (عمر)ئەمەش بەهرەیەكی خواوەندە كە بەخشرا بە (عمر).
پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) دەفەرموێ {ان الله وضع الحق على لسان عمر يقول به}واتە: خوای گەورە راستی داناوە لەسەر زوبانی ئیمامی عومەر كە قسەی پێ بكات.
قسەكانی ئیمامی عومەر هەمووی ڕاست و لەجێ بوون، داواكاریەكانی بێ حیكمەت نەبوون وەكو خۆی بۆمان باس دەكات و دەفەرموی::{وافقت ربي في ثلاث فقلت يارسول الله لو اتخذنا من مقام ابراهيم مصلى، فنزلت : واتخذوا من مقام ابراهيم مصلى، فقلت: يارسول الله لو امرت نساءك ان يحتجبن فانه يكلمن البر والفاجر، فنزلت اية الحجاب، واجتمع نساء النبي في الغيرة عليه فقلت لهن: عسى ربه ان طلقكن ان يبدله ازواجاً خيرا منكن، فنزلت هذه الاية}واتە: لەسێ شوێندا قسەكانی من موافیقی فەرمودەكانی خودابوون،
یەكەم: گووتم ئەی پێغەمبەربۆچی فەرمان بەئێمە ناكەیت نوێژ لەپشت مەقامی ابراهیم پێغەمبەربكەین (علیه السلام)، ئەم ئایەتە دابەزی [واتخژوا من مقام ابراهیم مصلی] واتە: پشت مەقامی ابراهیم بكەن بەشوێنی نوێژ لێكردنی.
دووەم: لەئایەتی حیجاب (باڵاپۆشی و سەرپۆشی) گووتم:ئەی پێغەمبەر بۆچی فەرمان بەخێزانەكانت ناكەیت كەخۆیان داپۆشن، چونكە خەڵكی چاك وخراپ قسەیان لەگەڵ دەكات ئایەتی حیجاب دابەزی لەسورەتی (الاحزاب) ئایەتی (59)
سێیەم:خێزانەكانی پێغەمبەر كۆبوونەوەیان لە سەر پێغەمبەر كرد لە غیرەو خۆ هەڵكێشان منیش پێم گووتن :نزیكە كە پێغەمبەر ئێوە بەرەڵلا بكات خوا بەخێزانی باشتری بۆ بگۆڕێ لەئێوە ئەم ئایەتە دابەزی {عسی ربه ان گلقكن ان یبدله ازواجا خیرا منكن مسلمات مۆمنات ....... الایە}.
ئینجا بزانە: هەركەسێك ترسی خوای لەدڵ بێت ترسی ئەو دەچێتە دڵی هەموو كەسێ و هەموو شتێ بۆی ملكەچ دەبێ ئیمامی (عمر)یش یەكێكە لەوانە كەشەیتان لێی دەترساوە ناڕۆیشت بۆئەو رێگایە كە ئەوی پێدا دەڕۆیشت.

