سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پێویستە عیبادەت بەپێی شەرعی خوا بێت....عیبادهت
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی////یەكێكی تر لە دروشمەكانی عیبادەت بۆ خوا بەراستی ئەوەیە بە پێی شەرعی خوا بێت, چونكە هەر خوایە شایەنی پەرستن بێت بە هەق, ئەو بەدیهێناون لە نەبوون, هەر ئەویش بۆی هەیە بەرنامەو شەرع دابنێت بۆ بەندەكانی, بۆ كەسی تر نیە بەشداری تێدا بكات ئیتر هەر كەسێك بێت و لە هەر پلەو پایەیەكدا بێت.
جا هەر كەسێك ئەیەوێت بەندەی خوا بێت و خواپەرستی بكات با لە هەموو گوفتار و كردارێكدا ملكەچ و گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوا بێت, وە بەپێی بەرنامە و شەرعی خوا و ئەوەی خوا پێی خۆشە و رەزامەندی لەسەریەتی هەڵسوكەوت بكات, نە لێی زیاد بكات, نە لێشی كەم بكات, هیچ شتێكی داهێنراوی تێكەڵ نەكات, بەبێ بەڵگەی قورئان و سوننەت هیچ عیبادەتێك ئەنجام نەدات.
* عائیشە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَنْ أحْدَپَ فی أمْڕنَا هَژَا مَا ڵیْسَ مِنْهُ فَهُۆ رَدٌّ) .. واتە: هەر كەسێك شتێك لەم دین و شەرعەی ئێمە زیاد بكات, ئەوە لێی قبوڵ ناكرێت و دەدرێتە دواوە. لە ریوایەتی پێشەوا (مسلم)دا هاتووە فەرمویەتی: ( مَنْ عَمِڵ عَمَلاً ڵیْسَ عَڵیهِ أمرُنا فَهُۆ رَدٌّ) . واتە: هەر
كەسێك هەر كارو كردەوەیەك بكات كە فەرمان و رەزامەندی ئێمەی لەسەر نەبێت و بە پێی شەرع نەبێت ئەوە لێی قبوڵ ناكرێت و دەدرێتە دواوە. ئەمەش هەموو بوارەكانی عیبادەت و كڕین و فرۆشتن دەگرێتەوە. لە قورئان و سوننەتەكانی پێغەمبەردا صلی الله علیە وسلم هەموو شتێك ئاشكراو روون كراوەتەوە, هیچ شتێكیان بە نهێنی و شاراوەیی نەهێشتۆتەوە, بەدوور و درێژی باسی بەندایەتی كراوە, ئەوەندە بەجوانی فەرمان و ئەحكامەكانیان بۆ بەیان كردووین, شەوی تاریكیان وەك رۆژی رووناك بۆ لێكردووین, بۆیە پێویستە بە توندی دەستبگرین بە سوننەتەكانی سەروەر و خەلیفە راشیدینەكانەوە وەك لەم فەرمودەیەدا ئاماژەی پێكراوە: (فَعَلیْكُمْ بسُنَّتِی وسُنَّەِ الخُڵفاوِ الرَّاشِدِینَ المَهْدِیِیِّنَ عَچُّوا عَڵیْهَا بالنَّواجِژِ) .
ئەمانەش هەر هەموویان بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئێمە ئیتر لە بواری عیبادەتدا هیچ پێویستیەكمان بە داهێنان نیە هەرچەندە نیاز و مەبەستیشمان چاك بێت لەو كارەدا, چونكە شەرع دانان كاری ئێمە نیە, شەرع دانەر هەر خوایەو بەس, مافی كەسی تر نیە.
بێگومان هەر خواپەرستی و عیبادەتێك كە ئەنجامی دەدەین پێویستە بە بەڵگەی قورئان و لەسەر سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا بێت ئیتر هەمەكی بێت یا هەندەكی, چونكە ئەوە بەرنامەی راست و دروستە, جگە لەوەش گومڕایی و سەرگەردانیە, خوای گەورە دەفەرموێت{مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (7)} [الحشر]واتە: ئەوەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێ ی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەكرد وازی لێ بێنن وە لە خوا بترسـن بێگومـان خوای گەورە سزای سەختە.
* ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَا أَمَرْتُكُمْ بِهِ فَخُژُوهُ ۆمَا نَهَیْتُكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا) . ئەوەی فەرمانم پێكردوون وەری بگرن و كاری پێبكەن, ئەوەشی لێتانم قەدەغەكردووە خۆتانی لێ بەدوور بگرن.
پابەند بوون بە شەرعەوە لە بواری عیبادەتدا بنچینەو بنەمایەكی زۆر گرنگ و پڕ بایەخە چونكە قبوڵ بوونی عیبادەت و سەلامەتی ئیمانی بەندە و كاروكردەوەی و هەڵسوكەوتی لەسەر وەستاوە.
* لە بارەی نوێژەوە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (ۆصَلُّوا كَمَا رَأَیْتُمُونِی أُصَلِّی) . واتە: نوێژ بكەن بەو شێوەیەی كە من دەبینن دەیكەم.
* هەروەها لە بارەی حەجەوە دەفەرموێت: (خُژُوا عنی مَنَاسِككُم) . واتە: دروشمەكانی حەج لە من وەرگرن و جێبەجێیان بكەن.
خوای گەورە مەرجی چاكی و پاكی بۆ كردەوەكان داناوە, نەك زۆر و بۆری, بێگومان كەم و پوختیش باشترە لە زۆر و بۆر:
{تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (1) الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ (2) الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا مَا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِنْ تَفَاوُتٍ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ (3) ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنْقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ (4) وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيڕ (5)} [الملك] واتە: ئەو خوایەی كە مردن و ژیانی هێناوەتە دی, تا تاقیتان بكاتەوە, كێتان كردەوەی چاكتر و پەسەند ترە, هەر ئەویش زاتێكی باڵادەستە بەسەر بێباوەڕانداو, لێ خۆشبووە لە ئیمانداران.
(فچیل كوڕی عیاچ) لە بارەی ئەم ئایەتەوە دەڵێت: تا تاقیتان بكاتەوە كێتان كردەوەی چاكتر و پەسەند ترە, كردەوەی چاك و پەسەندیش دەبێت بە چاكی و ئیخلاصەوە بۆ خوا ئەنجامبدرێت و, بەپێی شەرع بێت, راست و دروست بێت. وتیان: كامەیە خالص بۆ خوا و راست؟ وتی: ئەگەر بە چاكی و ئیخلاصەوە ئەنجامدراو راست نەبوو قبوڵ نیە, ئەگەر راست بوو بەڵام بە چاكی و ئیخلاصەوە ئەنجام نەدرا ئەوەش هەر قبوڵ نیە, بەڵكو دەبێت بە چاكی و ئیخلاصەوە بۆ خوا ئەنجام بدرێت و, بەپێی شەرعی خوا بێت و, راست و دروست بێت!!.
ئیسلام شوێن كەوتوانی هۆشیاركردۆتەوە لە هەر شتێكی داهێنراو لە دین و پەرستشەكاندا, بۆ هیچ پێشەواو رابەر و خاوەن دەسەڵاتێك نیە لە كارو باری دین زیاد بكات یان لێی كەم بكات, یا چۆنیەتی ئەنجامدانەكەی بگۆڕێت, كە لەسەردەمی پێغەمبەری خواو هاوەڵانیدا بەو شێوەیە نەبوو بێت, چونكە خوا خۆی خاوەنی شەرعەو پێغەمبەریش صلی الله علیە وسلم تەنها راگەیاندنی لەسەر بووە, موسڵمانانیش تەنها شوێن كەوتنیان لەسەرە, بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە تەنها یەك حەرف لە دینی خوا بگۆڕن بە ئارەزووی خۆیان, یاساو رێسای دەستكرد دابنێن.
خوای گەورە دەفەرموێت:{قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (31)} [آل عمران] واتە: ئەی پێغەمبەر ! بە ئیمانداران بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆشدەوێت, شوێنی من بكەون خوداش ئیوەی خۆشدەوێت و لە گوناه و هەڵەكانتان خۆشدەبێت, ئەو خوایە لێ خۆشبوو میهرەبانە.
هەروەها دەفەرموێت:{حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيڕ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْڕ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (3)} [المائدة]. واتە: ئەمڕۆ هەموو فەرمانەكانی دینەكەتانم بە تەواوی بۆ ئاشكرا كردن, هەروەها فەزڵ و بەخششی خۆشم بۆ تەواو كردن و رژاندم بە سەرتاندا, رازیم بەوەی دینی ئیسلام ببێتە دینتان, كە دوا بەرنامەی خوایە و بۆ هەموو سەردەم و كات و شوێنێك دەگونجێت. ئەم ئایەتە دواهەمین ئایەتی قورئانە هاتۆتە خوارەوە بۆ پێغەمبەری ئازیزمان صلی الله علیە وسلم, لە دوای هاتنە خوارەوەشی تەنها هەشتاو یەك رۆژ ژیاوە.
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (كُلُّ بِدعَەٍ چَڵالە وكُلُّ ََچَلاڵەٍ فی النّار) . هەموو شتێكی داهێنراو لە دیندا گومڕاییە, هەموو گومڕاییەكیش سەرەنجامی بۆ ناو ئاگری دۆزەخە.
پێشەوا مالیك دەڵێت: هەر كەسێك هەر كاروكردەوەیەكی داهێنراو تێكەڵ بە دینی ئیسلام بكات, بە پێی شەرعی خوا نەبێت و پێشینانی چاك لەسەری نەبن, ئەوە بڕوای وایە كە پێغەمبەری خوا خیانەتی لە دین و شەرعی خوا كردووە, چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيڕ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْڕ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (3)} [المائدة]
هەروەها چووەتە سەر گۆڕی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم و فەرمویەتی: هەموو كەسێك قسەی دەدرێتە دواوە تەنها خاوەنی ئەم گۆڕە نەبێت.
دوای ئەوەی موسڵمانان عومەری كوڕی عەبدول عەزیزیان كردە خەلیفەی خۆیان و بەیعەتیان دایە, سەركەوتە سەر مینبەر و وتاری بۆدان فەرمووی: ئەی خەڵكینە لەدوای پێغەمبەرەكەتان صلی الله علیە وسلم ئیتر پێغەمبەری ترتان بۆ نایەت, لەدوای قورئانیش نامە و كتێبی ترتان بۆ نایەت, لەدوای سوننەتەكانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئیتر سوننەتی تر نیە, لەدوای ئوممەتی ئیسلام ئیتر ئوممەتی تر نیە, تەنها ئەوە حەڵاڵە كە خوای گەورە حەڵاڵی كردوە لە قورئاندا و لەسەر زمانی پێغەمبەرەكەیەوە, ئەوە حەڵاڵە هەتا رۆژی قیامەت, ئەوەشی خوا حەرامی كردوە لە قورئاندا و لەسەر زمانی پێغەمبەرەكەیەوە ئەوە حەرامە تا رۆژی قیامەت, منیش داهێنەر نیم بەڵكو من شوێنكەوتەی ئەو بەرنامەو شەرعەم كە خوا و پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم پێی رازین, من قازی نیم شەرعتان بۆ دابنێم, بەڵكو من فەرمانەكانی خوا و پێغەمبەرەكەی جێبەجێدەكەم.
پێشەوایانی دینی ئیسلام بەو شێوەیە بەگژ بیدعەو شتی داهێنراودا چوونەتەوە با بچوكیش بووبێت, چونكە هەر پریشكی بچوكی ئاگرە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگرێكی گەورە و چەندەها هێكتار زەوی دەسوتێنێ ئەگەر بەری نەگیرێت ماڵی چەندەها كەس وێران دەكات.
خوا پەرستی بە پێی شەرع ئاسەوار و كاریگەری زۆری هەیە لەسەر پەروەردەی دەروون, چونكە گەیشتنە بە كەماڵی بەندایەتی و, بەوردی شوێنكەوتنی شەرعی خودایە, لەگەڵ ئەنجامدانی هەر عیبادەتێكدا گەر خاوەنەكەی هەست بكات چەندە زەرورە پەیوەست بوون بە بەرنامەی خواوە, ئەو كاتە دەستی پێوە دەگرێ و بە قەد باڵی مێرویەك لێی لانادات, لەهەمان كاتیشدا تازەكردنەوەی ئەو زانیاریانەیە كە بەستراون بەو بەندایەتیەوەو, راهێنانی تاكەكانی موسڵمانانە لەسەری..
بێگومان لە وتەكەی ئیبن تەیمیەوە بۆمان دەردەكەوێت كە عیبادەت دەبێت بە تەنها بۆ خوا بێت, هەروەها دەبێت بەپێی شەرعی خواش بێت.

