سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خۆت بپارێزە لە دنیاو لە ئافرەت...چیرۆك
نووسینی /هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///ئەم ڕووداوە شتێكی ڕاستەقینەیە كەسێك بۆمان دەگێڕێتەوە كەوا بە چاوی خۆی بینی بێو ئامادە بێ لەو شوێنە. دەڵێ: لەناو كەشتیەكەمان هاوڕێیەتی گەنجێكی موسڵمانو چاكو داوێن پاكمان كرد كە لە نێو كەشتیەكە چاومان پێكەوت. ئێمەش دەگەڕاین بۆ شارەكان بۆ كارو باری خۆمان بۆ پێداویستیەكانمان. ئەم گەنجە پاكە تەنها سەرقاڵی خوا پەرستی و نوێژو قورئان خوێندن بوو. تەنانەت یەك خولەك نەیدەهێڵا بێ دەس نوێژ بێ لەم گەشتە دوورو درێژە لەگەڵمان بوو.
كەشتیەكەمان ڕۆیشت بۆ ووڵاتی هند ئێمەش لەوێ دابەزین، بۆ ئەوەی دووری گەشتەكەمان لەبیر بەرێتەوە كەمێ خۆمان حەساندەوە. خەڵكەكە كەس نەما لەنێو كەشتی هەمووی دابەزین بۆ كەیفو خۆشیو گەشتو گوزار، كە دەبووە شەو دەگەڕانەوە بۆ نێو كەشتیەكە، تەنها ئەم گەنجە موسڵمانە نەبێ. بەڵام لەنێو هاوڕێیەكانمان پیاوێكی تێدا بوو كە خوا گومڕای كردبوو، هەمیشە سەرقاڵی كاری خراپ بوو. ئەم گەنجەش هیچ لە كەشتی دانابەزی، كارو پێداویستی خۆی هەمووی لە كەشتی جێبەجێ دەكرد.
هەر لەم گەشتەدا ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەم پیاوە دەچێتە لای ئەم كوڕە گەنجە، پێی دەڵێ: بۆچی هەر لەناو كەشتیدا دادەنیشیت، نایەیتە دەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوای ساف، بۆ ئەم دنیایەت لە دەست خۆت داوە، بۆ حەز بە تێكەڵی خەڵك ناكەیت؟ خۆ من پێت ناڵێم وەرە بۆ شوێنی خراپ، پێت ناڵێم خوای خۆت لەخۆت تووڕە بكە، ناڵێم با بچین بۆ باڕەكان بۆ خواردنەوەو كاری خراپ، وەرە هاوڕێم با بچینە نێو ئەو باخچەیە شتی سەیر ببینە. سەیركە خەڵك سواری فیل دەبێ چۆن وەكو پەیژەو قادرمە بەسەر لووتی سەر دەكەون، چەند خۆشە لەدیار ئەم یارییانە بیت. ئینجا لەسەر پشتی فیل بەیەك قاچ ڕادەوەستن، وای كە سەیرت دەكرد خۆت بۆ ڕانەدەگیرا. گەنجەكە ئارەزووی جوڵا بۆ ئەم دنیایە، ووتی: بۆچی ئەوەی تۆ دەڵێی لەم دنیایەدا هەیە؟
هاوڕێ خراپەكە ووتی: بەڵێ هەیە. لە یەكێ لەم پاڕكانە دادەبەزین، دەبینی كە چۆن دڵت خۆش دەكات. دەڵێ لەگەڵی هاتە دەر بۆ ناو شار، چوون بۆ ناو كۆڵانەكانی شار. لەم هەموو شوێنەدا بردی بۆ كۆڵانێكی زۆر تەسك. كۆتایی كۆڵانەكە هات بە ماڵێكی بچووك. پیاوەكە چووە ژوورێ داوای لە گەنجەكە كرد كەوا چاوەڕوانی بكات لە دەرێ.
ووتی: ئێستا دێمەوە لات بەڵام تۆ نێیتە ژوورێ. گەنجەكە دانیشت لە دەرەوەی ماڵەكە كاتی خۆی بە زیكرو قورئان خوێندن بەسەر برد. لەناكاو گوێی لە دەنگی پێكەنینێكی بەرز بوو. دەرگایەكە كرایەوە ئافرەتێكی لێ هاتە دەرێ بەرگی شەرمو حەیای لەبەر نەمابوو. ئەوە ئەو دەرگایە نەبوو كە پیاوەكە پێدا چووە ژوورێ؟ گەنجەكە نزیك بوەوە لە دەرگایەكە، دیسان دەنگێكی تری بیست. لە كونی دەرگایەكە سەیری ژوورێی كرد. شتی وای بینی كە لە پێشتر نەیبینی بوو. كە هاوڕێیەكەی هاتە دەرێ. پێی ووت: هاوار بۆ خۆت ئەوە چی دەكەیت؟ خوا لێت تووڕە دەبێ. ئەمە كارێكی خراپە. ووتی: بێ دەنگ هەی نابینا هەی بێ ئاگا، ئەم كارە پەیوەندی بە تۆوە نییە.
ڕاوی بەسەرهاتەكە دەلێ: ڕۆیشتین بۆ ناو كەشتیەكە بە شەوێكی درەنگ، ئەم گەنجەش تاكو بەیانی نەخەوت هەر بیری دەكردەوە، لەوەی كە بینی بەم شەوە. بۆیە تیری شەیتان هات بەناو دڵی كەوت، قورئانو زیكری لە یاد نەما. كەوتە جیهانێكی تر. هەر بەیانی داهات گەنجە ڕای كرد بۆ ئەم شوێنە كە دوێنێ شەو لێ میوان بوون. لە دەرگایەكەی دا چووە ژوورێ كاروانەكە ویستیان بڕۆن. بانگ دەرێك بانگی كرد. ووتی: كوا ئیمامەكەمان؟ كوا بانگ دەرەكەمان كاتی نوێژە كوا گەنجە باشەكە؟
وەڵام نەبوو، نازانم بۆ كوێ چووە گەورەكەیان فەرمانی كرد كەوا بگەڕێن بە شوێنی، هەر یەكێ لە كۆڵانێ بگەڕێن. كەوتە خەیاڵی پیاوە خراپەكە كەوا چووە بۆ ئەو شوێنە. بۆیە چوو بۆ لای ووتی: هەڵسە با بڕۆین، بەڵام سودی نەبوو. لە كۆتایی دا ووتی: هەر لەگەڵتان نایەمەوە. بەڵام بە دوو سێ پیاوی بەهێز بەرزیان كردەوە بۆ ناو كەشتی. كەشتیەكە بەڕێكەوت بۆ شارەكان خەڵكەكە هەریەكە خەریكی كاری خۆی بوو لە بازرگانیو پێداویستیەكانی خۆیان. ئەم گەنجەش لە سوچێكی كەشتیەكە دانیشتبوو هەر دەگریا. خەریك بوو دڵی بتۆقێ لەبەر بەهێزی گریانەكەی. خواردنیان لەپێش دادەنا نەیدەخوارد. چەند ڕۆژ بەم شێوەیە مایەوە. شەوێك لە شەوان ئارامی لێ هەڵگیرا لەبەر گریانو هاواری.
كاپتنی كەشتیەكە هاتە لای ووتی: بەسە لە خوا بترسە بۆ ئەوەندە ئازارمان دەدەیت خەومان نییە لە دەست تۆ.... هاوار ئەوە چی وای لە تۆ كردووە؟ گەنجەكە ووتی: وازم لێ بینە نازانم چیم بەسەر هاتووە؟ ووتی: چیت بەسەر هاتووە؟ گەنجەكە یەكسەر دامێنی خۆی بۆ دەرخست ووتی: سەیركە. كە بینی هەمووی كرمو حەشەڕاتی لێ دەردەچوو. كابرا ووتی: پەنا بەخوا ئەوە چی یە تووشی تۆ بووە؟ هەڵسا لە لای. پێش نوێژی بەیانی بوو خەڵكی ناو كەشتیەكە گوێیان لە هاوارێكی گەورە بوو، هەموویان بە خەبەر هاتن. گەڕان بەدوای ئەم هەواڵاو دەنگە. كە سەیریان كرد وا گەنجەكە مردووە، دارێكی كەشتی بە ددانی خۆی گرتبوو. ئینجا خەڵكەكە گەڕانەوە داوای لێ خۆشبوونیان لە خوا كرد بۆ ئەم گەنجە. وە ئەم بەسەرهاتەش بوو بە پەندو ئامۆژگاری بۆ كەسێ كە پەند وەربگرێت( ).

